فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

گەلی خۆراگری کورد
هەواڵی جەرگبڕ و دڵتەزێنی لە سێدارەدانی چوار چالاکی سیاسی کوردی رۆژھەڵاتی کوردستان بە ناوەکانی پێژمان فاتحی، موحسین مەزڵووم، وەفا ئازەربار، محەممەد فەرامەرزی لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە. بۆتە جێگای نیگەرانی و خەمباری و دڵگرانی هەموو لایەکمان، بۆیە لەم پەیوەندییەدا وەکوو بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی ئەم کردە نامرۆڤانەیە شەرمەزار دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمی بنەماڵەی ئەو شەهیدانە دەزانین و هیوای سەبووری و سەرساغی بۆ بنەماڵەی سەربەرزیان و ئازیزانیان دەخوازین.

لەم پەیوەندییەدا وەکوو بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان کە جەریانێکی سیاسی و نەتەوەیی، مەدەنی،و ئاشتیخوازە و بێشک رەدی هەرجۆرە: ستەم و نادادپەروەری، سێدارە و سەرکوت، چەوساندنەوە، ئاسمیلاسۆن و هەڵاواردن، پەراوێزخستن، شەڕپێفرۆشی و ئینکاری کورد لە لایەن حاکمیەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەینەوە.

هەروەها داواکارین لە هەموو لایەنە سیاسییەکان و دامەزراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی، کەسایەتییە ئایینیەکان و تێکڕای چین و توێژە جۆراوجۆرەکانی کوردستان کە بە شێوەی لۆژیکی هەڵوێستی نەتەوەیی و ئاشتیخوازانە نیشان بدەن و بە کەڵک وەرگرتن لە میکانیزمی و وێژمانی خەباتی مەدەنی خاوەندارێتی لە دۆزی ڕەوایی نەتەوەییان بکەن و هەڵوێستی خۆیان بە دروور لە گرژی و رادیکالیزمی ووتاری، گووتاری، و كرداری دەرببڕن، بۆ ئەوە هەوڵ بدرێت زەریبی ئەمنیەتی و کەشی دەمارگرژانە لە کوردستان بە ئاستی نزمیترین رەوشی ئەمنیەتی خۆی بگەیەندرێت،و بەو چەشنە بیانۆی زیاتر بۆ ناوەندە ئەمنییەتییەکانی رێژیم
بۆ سەرکوتی زیاتری خەڵک، نەدرێت.

لە کۆتایی دا جارێکی دیکە بزووتنەوەی كۆماریخوازان وێڕای ئیدانە و مەحکووم کردنی لە سێدارەدانی ناڕەوای ئەو چوار لاوە کوردە كە قوربانی نەزانینكاری سیاسی و بێ مێهری عەدالەتی ئیسلامی بوون، خۆی لە خەم و پەژارەی ئازیزانیان بە هاوبەش دەزانێت، و هیواخوازە کە چیتر شایەتی لە سێدارەدانی لاوان و جەرگ سووتانی دایکانی کورد نەبین،و بە هەوڵ و هیمەت و هەرەوەزی گشت لایەنی تێبکۆشین کە بەستێنی تەژی لە گفتگۆ و دانووستاندن و لێکتێگەیشتن برەخسێنین،و تێبکۆشین کە کەشتی کورد بە کەناراوی هێمنی و ئاشتی و ئازادی و بەختەوەری بگەیندرێت.

سەرکەوێ بزووتنەوەی سەروەریخوازانە و ئاشتیخوازانەی کورد

بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان

٩ی ڕێبەندانی ۲۷۲۳ی کوردی

٢٩ی ژانیوەی ٢٠٢٤ زایینی

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان