فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

زمانی کوردی شوناس و هەرمانی نەتەوەییمانە.

گەڵی خۆراگری کوردستان!
زمانی دایک و زمانی کوردی وەک بەهێزترین پێناسەو فاکتەری سەرەکی نەتەوایەتی کورد دێتە هەژمارتن، دەرخەری ئەوەیە کە نەتەوەی کوردیش وەکوو هەموو گەلانی تری جیهان نەتەوەیەکی ژیر و لەسەر پێیە، بۆیە زمانی کوردی بە هەموو شێوە زارەکانی خاوەن یەک بنەچە و بناوانن و گشتیان بۆ دوارۆژ تەواوکەری زمانێکی بەهێزی زانستی و ئاکادێمی و ستاندارد و یەکگرتوو و سەردەمیانەی کوردین،
زمانی کوردی بەهێزترین چەک و قەڵغانی نەتەوەیی کورد لەمێژوو دایە کە تا ئەمڕۆ توانیویەتی لە بەرامبەر ئەو هەموو پیلانگێری و سیاسەتی زۆرداری و هێرش و پلانی توانەوە دا هەم بە چڕی بەرخۆدان و بەرپەرچدانەوەی هەبێت، هەمیش گەشەی گشت ڕەوهەندی بکات، ئەمەش بەرهەمی هاریکاری و هەرەوەزی بەرفراوانی گەلی کورد و دایکان لە ئاستی یەکەم، هەروەها گەورە ئەدیبان، شاعیران، نووسەران، چالاکان مەدەنی و سیاسی ، پارت و ڕێکخراوەکان، دەسەڵات و سیستەم و دامەزراوە کوردیەکان و گشت کۆمەڵگا بووە کە لە پاراستن و زیندووراگرتنی و پەرەپێدانی زمانی کوردی دا هەدایان نەداوە و سڵیان نەکردۆتەوە.
بە شایەتی مێژوو و دیرۆکناسان نەتەوەی کورد لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا خاوەن شارستانییەتێکی کەونارا و دیرۆکییە، کە لەوپەڕی هێزەوە لە گشت روویەکەوە مۆرکی خۆی لە مێژوو داوە و شوێنپەنجەی بەسەر زۆر ڕووداوی بەهێزی مێژووی مرۆڤایەتی دا بۆ هەموو جیهان دیار و ئاشکرایە و ئەمەش دەستکەوت و شانازیی هەرەمەزنن بۆ نەتەوەکەمان.

کورد یەکێکە لە چوار نەتەوەیی گەورەی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین کە رێژەی دانیشتوانی دەیان ملوێنە و خاکەکەشی زیاترە لە ۵۰۰هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە، کورد خاوەنی هەموو توخم و پێکهاتەکانی نەتەوەییە، لەوانە: زمان، مێژوو، کولتوور، چاند، خاک، ویست و خواست و بەرژەوەندی هاوبەش. مەخابن لە سەرەتای سەدەی ۲۰ بە بێ ئیرادەی کورد، زلهێزانی جیهانی ئەو کات کە براوەی شەڕی دژی ئیمپراتۆری عوسمانی بوون، کوردستانی ژیر دەسەڵاتی عوسمانیان بۆ سێ بەش بەسەر سێ دەوڵەتی تازە دروستکراوی ئێراق و تورکیە و سوریەدا دابەش و کوردیشیان بێبەش لە چێ کردنی دەوڵەتی سەربەخۆی نەتەوەیی و دێژووری دانپێدانراپی فەرمی کرد، نەیان هێشت کورد خاوەنی کیان و قەوارە و سەروەری سیاسی و نەتەوەیی خۆی بێت و ئاڵای لە پەنای هەموو ئاڵاکانی جیهان دا بشەکێتەوە، و ڕۆژهەڵاتیش بەهۆی دابڕانی کوردستانەکانی تر لێی، هەم لە باڵانسی هێزی لە ئاست نەتەوەیی باڵادەست لاواز و هەمیش وێڕای بەشەکانی تر کەوتە ژێر چەپۆک و سیاسەتی سەرکوت، توانەوە و ئینکار و ئاسمیلاسیۆنی زمانی و کولتووری و بێ بەش کران لە مافە سیاسی و نەتەوەیی و کولتووریەکان. دەسەڵاتەکانی حاکم بەسەر کوردستان دا بە شێوەی نامرۆڤانە و بە پێشگرتنی سیاسەت و پرۆسەی تاواندنەوە واتە بە بەزۆر تەتریک و تەعریب و تەفریس کردنی کورد، بە راگواستنی زۆرە ملێ، گۆڕینی دێموگرافیای کوردستان بە تەواو هێزی مادی و لۆجستیکی و سەربازی بە شێوەی سیستماتیک هەوڵی قەڵاچۆ و ئینکار و تواندنەوەی کەسێیەتی و زمان و شوناسی نەتەوەیی کوردیان دا کە تا ئێستاش کەم و زۆر درێژەی هەیە و کۆمەڵگای جیهانیش لە ئاست ئەم کارەساتە بێ دەنگی هەڵبژاردووە. بەڵام کورد هەنوکەش بە هەموو هێز و توانایەوە لە تێکۆشان بۆ هێنانەدی ویست و داخوازییە ڕەواکانی بەردەوام و سوور و پێداگرە، و بە مافی بەرگری رەوا هەوڵی داوە بە زمانی لۆژیک بتوانێ قەناعەت بە لایەنی سەرەرۆ و زۆردار بهێنێت کە کۆتایی بە هەر جۆرە سیاسەتی خۆفەرزکردن و خۆسەپاندن، ئینکار وپەراوێزخستن و هەڵاواردن و پێشێلکردنی مافەکانی کورد بهێنێ، و رێگا بدات کورد تێکۆشانی بە پێی هەلوومەرج و بە شێوەی هاوبەشی و هاوژینی ئاشتیانە و پێکەوەژیان و یەکسانی،و یەکتر قەبووڵ کردن و بەشداری سیاسی لە چوارچێوەی سیستەمێکی هاوبەش دا بژیت.

بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان رۆژی ۲۱ فێوریە وەک رۆژی زمانی زگماکی بەرز دەنرخێنێ، بۆیە کۆماریخوازان بە ئاوردانەوەیەکی کورت لە کاروانی دووردرێژی ئەدەب و فەرهەنگ و پرۆسەی بووژانەوە و پێشبردن و درەوشانەوەی زمانی کوردی، لێرەدا وەک سپاس و پێزانین و قەدرزانی لە راندوومانی تێکۆشانی کۆی هەڵکەوتە و بلیمەتەکانی ناو مێژووی کورد، پارێزوانانی زمان، نووسەر و شاعیران، مامۆستایانی ئایینی کوردپەروەر، پارت و لایەن، رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و فەرهەنگی و ئەدەبی، خەمخۆران و چالاکوانانی بوارگەلی جۆراوجۆر و دڵسۆزانی شوناس و بەها و نرخە نەتەوەییەکان کە لە مێژووی کورددا تا ئەمرۆ بە روحی بەرزی نەتەوەییەوە مەیدانداریان کردووە و خەرمانی زمانی کوردیان دەوڵەمەند کردووە، و خۆبەشانە و بێ پسانەوە و شێلگێرانە خاوەندارێتی لە شوناس و گەشەی هەمەلایەنەی زمان و ئەدەب و فەرهەنگ و هونەری کوردیان لە چواربەشی کوردستان کردووە و دەکەن، بە پێزانینەوە هەوڵ و تێکۆشانیان بەرز دەنرخێنێت.

لەم پەیوندییەدا بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە بیرهێنانەوەی رۆژی زمانی دایکی دا، خوازیار و داواکارە لە کۆمەڵگای وشیاری کوردی لە رۆژھەڵاتی کوردستان بە تایبەتی رێکخراوەکان و چالاکاوانانی ماندوونەناس و پێشەنگ لە گۆڕەپانی بزاڤی مەدەنی و فەرهەنگی و زمانەوانی دا کە بە هەوڵ و تەقڵای بێوچان و بەربڵاو و یەکدەنگ و نەپساوە زیاتر لە رابردوو، تێبکۆشن کە بە پێی واقعی رۆژ و توانایی و دەرفەت، بەستێنی گونجاو بۆ دیالۆگی ئاشتەوایی،و خۆبەرێوەبەری خۆجێیی، هەروەها هێنانەدی داخوازییە ئابووری و فەرهەنگی و نەتەوەییەکانی کورد و بە تایبەتیش بەفەرمی کردنی زمانی کوردی لە خوێندنگاکان بکەن بە پراکتیکی رۆژەڤ، تا بەڵکوو توانیبێتمان قۆناغێک لە بەرەوپێشچوونی دۆزی کورد تێپەرێنین و پشت ئەستوور بە ئەم گشتە سەرمایە فکری و فەرهەنگی و مرۆیییە، بۆ داهاتوو تێکڕامان بە یەکانگیری نەتەوەیی و پرۆژە و نەخشەرێگای کەڵان و هاوبەش هەنگاوی بەهێزتر و گەورەتر بهاوێژین.

شکۆدار بێت ۲۱ی فێوریە رۆژی جیهانی زمانی دایکی، بەرەو پارێزگاری لە زمان و درەوشانەوەی زیاتر شوناسی نەتەوەیی

سەرکەوێ بزووتنەوەی مافخوازی و شوناسخوازی و سەروەری خوازی و ئاشتیخوازانەی کورد
بژین بۆ ئاشتییەکی پایەدار

بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان
۱ی ڕەشەمەی ۲۷۲۳ کوردی/۱۴۰۲

٢٤ی فێوریەی ٢٠٢٤

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان