فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ئاماده‌ كردن و وه‌رگێڕانی : حه‌سه‌نی قازی

به‌ڕێز ئه‌میرعه‌لی لاهروودی سه‌دری فیرقه‌ی دێمۆكراتی ئازه‌ربایجان له‌ كتێبی بیره‌وه‌رییه‌كانیدا : " یاد مانده‌ها و ملاحظه‌ها" (نشر فرقه‌ دمكرات آذربایجان) كه‌ له‌ ساڵی ٢٠٠٧ دا له‌ بكۆ به‌ زمانی فارسی بڵاو بووه‌ته‌وه‌ له‌ لاپه‌ڕه‌ی ٣٣٥، ٣٣٦ و ٣٣٧ی دا كۆپی سێ نامه‌ی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌دی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ بۆ میرجه‌عفه‌ر باقرۆف نووسراون. ئه‌ونامانه‌‌ به‌ زمانی تركی ئازه‌ربایجانی و به‌ ده‌ستخه‌تی جیاواز نووسراون. ته‌نێ نامه‌ی یه‌كه‌م له‌ سه‌ركاغه‌زی فۆرمی 'وزاره‌ت هیزی كوردوستان' نووسراوه‌ و تاریخی پێوه‌یه‌.له‌ هه‌رسێك نامه‌كان دا ئیمزای پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د به‌ به‌راورد كردن له‌ گه‌ڵ سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ دا به‌ جوانی ده‌ناسرێته‌وه و چ گومانێك له‌ ڕه‌سه‌ن بوونیدا نییه‌‌. ئه‌و به‌ڵگانه‌‌ یه‌كه‌م جاره‌ بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌.
به‌ داخه‌وه‌ له‌ كتێبی به‌ڕێز لاهروودی دا ئه‌و نامانه‌ به‌ وردی و به‌ سه‌رنجه‌وه‌ وه‌رنه‌گێڕدراونه‌ سه‌ر زمانی فارسی.
له‌ نێوه‌رۆكی نامه‌ی دوویه‌م ڕا ده‌رده‌كه‌وێ كه‌ له‌ دوای پاشه‌ كشه‌ی ئه‌ڕته‌شی سوور له‌ ئێران ( مانگی مای ١٩٤٦ ) نووسراوه‌، له‌و نامه‌یه‌دا هێندێك وشه‌ په‌ڕێندراوه‌ یان پك كراوه‌نه‌ته‌ه‌وه‌! مه‌به‌ست له‌ عیسا زاده‌، كه‌ دواتر له‌ نامه‌كه‌ دا به‌ ناوی یه‌كه‌می" سه‌لاحه‌دین " باسی لێوه‌ كراوه‌ " سه‌لاحه‌دین كازمۆف" ه‌ كه‌ ڕاوێژكاری نیزامی كۆمار بوو." سه‌لاحه‌دین كازمۆف " له‌ كورده‌كانی سۆڤێێت بوو و له‌ لیسته‌یه‌ك دا كه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاڕه‌تی نێوخۆی كۆماری ئازه‌ربایجانه‌وه‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ وه‌كوو یه‌ك له‌ ' قاره‌مانانی سۆڤێێت" ناسێندراوه‌. كازمۆڤ له‌ ساڵی ١٩٧٨ له ڕووداوێكدا له‌‌ بكۆ كووژرا.
نامه‌ی سێیه‌م ده‌بێ به‌ ڕێگه‌ی ئه‌و خوێندكاره‌ كوردانه‌ ڕا دا ناردرابێ كه‌ بۆ خوێندن چووبوونه‌ سۆڤێیت. له‌كۆتاییه‌كانی مانگی ئاوریلی ساڵی ١٩٤٦ نزیكه‌ی 60 لاوی كورد بۆ په‌روه‌رده‌ی نیزامی له‌ لایه‌ن كۆماری كوردستانه‌وه‌ ناردرانه‌ ئازه‌ربایجانی سۆڤێێت. به‌ڵام به‌ر له‌وان به پێی نووسینی ویلیام ئیگلتن " سێ قوتابی ناوه‌ندی له‌ مهاباده‌وه‌ له‌ زانكۆی بكۆ وه‌رگیرابوون له‌ چوار چێوه‌ی ئه‌و بوورسانه‌ی دا كه‌ ساڵێك پێشتر درابوون به‌ حكوومه‌تی ئێران. ئه‌و خوێندكارانه‌ بریتی بوون له‌ ڕه‌حمانی حه‌له‌وی، خوسره‌وی زولفه‌قاری و مسته‌فای شه‌ڵماشی" (كۆماری كوردی له‌ ساڵی ١٩٤٦، لاپه‌ڕه‌ی ٨٥ ) له‌ مانگی ئووتی ساڵی ١٩٤٦ ئه‌و خوێندكارانه‌ به‌ سه‌ردان دێنه‌وه‌ مهاباد‌. له‌ نوتقێكی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د كه‌ له‌ ژماره‌ی ٧٦ ی كوردستان دا چاپ كراوه‌ ( كوردستان، سێشه‌مۆ ٢٢ی گه‌لاوێژی ١٣٢٥ هه‌تاوی [١٣ی ئووتی ١٩٤٦ ] ئاماژه‌ به‌ هاتنه‌وه‌ی ئه‌و خوێنكارانه‌ كراوه‌ و پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێ : " ... و ئه‌من له‌م سه‌فه‌ره‌ دا هێندێ كارم مابوو كه‌ جێ به‌ جێیان بكه‌م به‌ڵام چونكوو بیستم كه‌ سێ نه‌فه‌ر له‌ موحه‌سیلینی ئێمه‌ كه‌ له‌ بكۆ ده‌خوێنن بۆ سه‌ردانی وڵات هاتوونه‌وه‌ تاڵووكه‌م كرد كه‌ چاوم پێیان بكه‌وێت و ئینتیزارم هه‌بوو كه‌ له‌ وه‌ختی هاتنه‌وه‌ی ئه‌وان دا پێشوازێكی زۆر چكیان لێ بكرێ چونكوو ئه‌وانه‌ هه‌وه‌ڵ موحه‌سیلێكن كه‌ له‌ كوردان چوون بۆ خاریجه‌. میلله‌ت ده‌بێ زۆریان قه‌دردانی لێ بكا، به‌ڵام داخه‌كه‌م له‌م خسووسه‌وه‌ وه‌ك پێویسته‌ ته‌وجوهی لازم و پێشوازی شایانیان لێ نه‌كراوه‌. ئومێده‌وارم كه‌ هه‌موو ساڵێك مووه‌فه‌ق بین ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ موحه‌سیلین بنێرین بۆ خاریجه‌ كه‌ به‌ حه‌ول و قووه‌تی خودا مووه‌فه‌ق بین به‌ هۆی عیلم و زانست كه‌شتی كوردستان بگه‌یێنینه‌ ساحیل و خواهیش له‌و دانیشجوو خۆشه‌ویستانه‌ی خۆمان ده‌كه‌ین كه‌ له‌ ماوه‌ی ئیقامه‌تی خۆیان له‌ مهاباد موشاهه‌داتی خۆیان له‌وێ به‌ نووسین و گوتن بۆ خه‌ڵكی بڵێن و بنووسن كه‌ میلله‌ت ئاشنا بێت كه‌ میلله‌تانی دیكه‌ چلۆن به‌ قووه‌تی عیلم و زانست ئه‌رز و ئاسمان، سه‌ر ده‌ریا و ژێر ده‌ریایان موسه‌خه‌ر كردووه‌..."
یه‌ك له‌و خوێندكارانه‌ ، ڕه‌حمانی حه‌له‌وی [ دانشجووی كورد له‌ مه‌دره‌سه‌ی تیبی بادكووبه‌ ] له‌ ژماره‌ی ٧٩ی ڕۆژنامه‌ی كوردستان دا ( كوردستان، سێشه‌مۆ ٢٩ گه‌ڵاوێژی ١٣٢٥ [ ٢٢ی ئووتی ١٩٤٦] وتارێكی به‌ نێوی
" بڕێك له‌ جوغرافیای شاری بكۆ" بڵاو كردووه‌ته‌وه‌.
به‌م پێیه‌ ده‌رده‌كه‌وێ نامه‌ی دووه‌م له‌ دوای مانگی مای ١٩٤٦ و نامه‌ی سێیه‌م له‌ كۆتاییه‌كان، یان سه‌ره‌تای سێپتامبری ١٩٤٦ نووسراوه‌.


نامه‌یه‌ یه‌كه‌م

ژماره‌٣٣
بروار...... ئارمی كۆماری كوردستان
وزاره‌ت هیزی كوردوستان
" مهاباد "

آذربایجان كومونیست پارتیاسنن باش كاتبی جناب میرجعفرباغراوف

چوق احترامله‌ عرض اولونور سردشت و سقز و بانه‌ رایونلارندا دشمن النده‌ تانك لار واردر و بیرده‌ سنه‌ شهرنده‌ اولارن لشكرن مركزنده‌ طیاره‌ وار بونه‌ كویره‌ سیزدن چوق خواهش ایدرم امر بیوره‌سنز بیزه‌ اوچ تانك و ایكی ضد طیاره‌ طوپی بیزه‌ ویرسونلار
محمد قاضی ٢٩ / ١٢ / ٢٤

وه‌رگێڕانی كوردی

سكرتێری گشتیی پارتیی كۆمۆنیستی ئازه‌ربایجان جه‌نابی میر جه‌عفه‌ر باغرۆف

به‌ رێزی زۆره‌وه‌ عه‌رز ده‌كرێ، له‌ ناوچه‌كانی سه‌رده‌شت و سه‌قز و بانه‌ دوژمن تانكی له‌ ده‌ست دایه‌‌ و هه‌ر وه‌ها له‌ شاری سنه‌ش له‌ مه‌ركه‌زی له‌شكر فڕۆكه‌یان هه‌یه‌، بۆیه‌ زۆر تكاتان لێده‌كه‌م ئه‌مر بفه‌رموون سێ تانك و دوو تۆپی دژه‌ فڕۆكه‌مان بدرێتێ.
محه‌مه‌دی قازی ٢٩/١٢ / ٢٤ [ ٢٠ی مارسی ١٩٤٦ ]


نامه‌ی دووه‌م

محترم آذربایجان خلقینین آتاسی و بیوك معلمی اولان جناب میر جعفر باقراوف

اولا شخصا من و بیز كورد خلقی طرفندن سیزه‌ و آذربایجان ملتنه‌ چوق لی سلام لار یترمگه‌ باهم خوش آزاد و خوشبخت بیر خلق كیمی اولدوقجه‌ ازون ایللار بویی یاشاماقزنی اورگدن آرزو ایدیریك. منم بو مكتوبی یازماقده‌ مقصودم اوندان عبارت در كه‌ سیز تماما آرخاین اوله‌ سنز كه‌ سیزن و قزل اوردونن چكدیگی زحمت لر هدر گیتمیه‌جك و روس قوشونی بیزم فكرمزدان، اورك مزدان چیقمیه‌جاق
من هیچ زمان اینانه‌ بیلمرم كه‌ روس قوشون لاری ایرانی بوشالده‌رق مظلوم خلق لاردان گوز گوتوروب اوز دوغمه‌ وطن لارنه‌ گیده‌جك لار منه‌ ایله‌ گیلركه‌ دورت بش ایل سزن گوسترشنزله‌ یاشایان و ینه‌ روس لارن قایتمه‌سنن آرزو ایدن كورد خلقنی یاد دان چقارمیه‌جاق سنز و بیزم حیاتی گونده‌لك مسئله‌لارمزمراق لانه‌جاق سنز.
كورد ملتی آذربایجان له‌ باهم اوز ملتی، وطنی و آزادلغی اوغرنده‌ دائما دشمن له‌ ورشوجاقلار آرتق میدان ناموس لی نن دور
بیز كورد ملتی سیزن كومك نزله‌ متمدن بیر ملت بولماق له‌ باهم اونی ده‌ یاخشی بیلیریك كه‌ آزادلغی سیون بیر ملت بیرلیك و مبارزه‌نی ایتمه‌لیدر
آزادلق مبارزه‌سز و قانسز ممكن دگل در
بیز كورد ملتی هیچ وقت طهرانه‌ باش ایمه‌رگ لكن، سیزدن بیر خواهشم وار:
١- كورد ملتنی اوز قایغی یواسنده‌ بسله‌دیكیزكیمی اونلاری اوچونجه‌ یاد دان چیقارمه‌ین و دائما گوز قولاق ویرن
سیز بیزه‌ بیر بیز كورد خلقی مقابلنده‌ یوز بورجلی اولماقه‌ حاضرغ
٢- بیر خواهشم وار كه‌ بیزه‌ گوندردگز یولداش عیسی زاده‌ تیزلیگله‌ گری قایترق منه‌ بو ایش چوق تعجب گیلر بیر انسان كه‌ ناموس له‌ ایشله‌یه‌، زحمت چكه‌ خلق مدافعه‌ قوشونی یارادا سرحدی محكم لندره‌ خلق آراسنده‌ حرمته‌ مالك اولابیر دن ایسه‌ روس لارن گیتمه‌سی و كورد خلقنن دوشمن له‌ مبارزه‌ امتحاننی ویرن زمان یولداشنی گیترمك فكرنی دوشه‌رك بیزی ترك ایتمه‌سی منی معطل قویور
دیه‌سن بو بهانه‌ ایدی منه‌ گویره‌ صلاح الدینه‌ بیزم حقمز سیزنكی قدر اوله‌ بیلر چونكه‌ او اولا ساویت اوغلی و ایكینجی كورد در بونه‌ گویره‌ سیزدن خواهش ایدرم هیچ اولمه‌سا ایشی باشه‌ چاتدرانه‌ قدر یولداش عیسی زاده‌نی و یولداشنن تشریفی گیری قایته‌رسنز چوق ساغ و خوشبخت اوله‌سنز سیزی اونتمه‌یان هم دوست
محمد قاضی

وه‌رگێڕانی كوردی

باوك و مامۆستای گه‌وره‌ی گه‌لی به‌ڕێزی ئازه‌ربایجان جه‌نابی میر جه‌عفه‌ر باقرۆف

یه‌كه‌م له‌ لایه‌ن خۆم و گه‌لی كورده‌وه‌ وێڕای ناردنی سڵاوی زۆر بۆ ئێوه‌ و میلله‌تی ئازه‌ربایجان له‌ دڵه‌وه‌ ئاره‌زوو ده‌كه‌ین وه‌كوو گه‌لێكی ئازاد و خۆشبه‌خت بۆ ساڵانی دڕێژ بژین. مه‌به‌ستی من له‌ نووسینی ئه‌م نامه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دڵنیایی ته‌واوتان بده‌مێ ‌ ئه‌و زه‌حمه‌تانه‌ی ئێوه‌ و سپای سوور كێشاوتانه‌ به‌ فێڕۆ ناڕوا و قشوونی ڕووس له‌ فكرو دڵی ئێمه‌ ده‌رناچێ.
ئه‌من قه‌ت باوه‌ڕ نكه‌م كه‌هێزه‌ ڕووسه‌كان به‌ چۆلكردنی ئێران و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ‌‌ وڵاتی خۆیان چاو له‌ گه‌لانی مه‌زلووم هه‌ڵبوێرن . ئه‌من وای بۆده‌چم كه‌ دوای چوار پێنجساڵ ژیان لێره ئێوه‌ و‌ ڕووسه‌كان به‌ گه‌ڕانه‌وه‌تان گه‌لی كورد له‌ بیر نكه‌ن و سه‌رنج ده‌ده‌نه‌ سه‌ر مه‌سه‌له‌ حه‌یاتییه‌كانی ڕۆژانه‌ی ئێمه‌.
میلله‌تی كورد به‌یه‌كه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ ئازه‌ربایجان ‌ له‌ پێناو میلله‌ت، نیشتمان و ئازادیی خۆی به‌رده‌وام له‌ به‌رامبه‌ر دوژمن دا تێده‌كۆشی و ئیدی مه‌یدان ئی كه‌سانی به‌ نامووسه‌.
ئێمه‌ی میلله‌تی كورد به‌ یارمه‌تی ئێوه‌ بۆ سازكرنی میلله‌تێكی به‌ شارستانی به‌یه‌كه‌وه‌ ئه‌وه‌ش‌ باش ده‌زانین كه‌ میلله‌تێكی ئازادی خۆش بوێ ده‌بێ خه‌باتێكی یه‌كگرتوو بكا.
ئازادیی بێ خه‌بات و بێ خوێن مومكین نییه‌
ئێمه‌ وه‌كوو میلله‌تی كورد هیچ كاتێك سه‌رله‌به‌ر تاران دانانه‌وێنین به‌ڵام، تكایه‌كم له‌ ئێوه‌ هه‌یه‌:
1- هه‌ر وه‌ك چۆن له‌ ڕۆژی ته‌نگانه‌دا له‌سه‌ر میلله‌تی كوردتان كرده‌وه‌ له‌ بیریان مه‌كه‌ن و هه‌میشه‌ چاو و گوێتان به‌ سه‌رییه‌وه‌ بێ
ئێوه‌ بۆ ئێمه‌ یه‌ك [ یه‌ك یا چه‌ند وشه‌ په‌ڕیوه‌ ] ئێمه‌ گه‌لی كورد له‌ به‌رانبه‌ر دا ئاماده‌ین سه‌د قه‌رزتان بده‌ینه‌وه‌.‌
2- تكایه‌یه‌كم هه‌یه‌ كه‌ هاوڕێ عیسا زاده‌ كه‌ ناردبووتانه‌ لای ئێمه‌ به‌ زوویی بنێرنه‌وه‌ لامان. به‌ لای منه‌وه‌ زۆر سه‌یره‌ ئینسانێك كه‌ به‌ ویژدانه‌وه‌ كاری كردووه‌ ، زه‌حمه‌تی كێشاوه‌،ئه‌ڕته‌شی پاراستنی گه‌لی پێك هێناوه‌، سنووری مه‌حكه‌م كردووه‌ وله‌ ناو كۆمه‌ڵانی گه‌ل دا خاوه‌ن ڕێز و حورمه‌ته‌، له‌ پڕا به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕووسه‌كان‌ له‌ كاتێك دا گه‌لی كورد له‌ خه‌بات به‌ دژی دوژمن دا ئیمتیحانی خۆی ده‌دا ئێمه‌ به‌جێ بهێڵی و وه‌بیر هینانی هاوسه‌ره‌كه‌ی بكه‌وێ.
له‌وانه‌یه‌ ئه‌وه‌ بیانوویه‌ك بێ. به‌ بۆچوونی من ئێمه‌ش به‌ قه‌ده‌ر ئێوه‌ حه‌قمان به‌ سه‌ر سه‌لاحه‌دینه‌وه‌ هه‌یه‌ چونكوو یه‌كه‌م ئه‌و ڕۆڵه‌ی سۆڤییه‌ت و دووه‌م كورده‌، بۆیه‌ تكاتان لێده‌كه‌م هه‌رنه‌بێ تائه‌و كاته‌ی كاره‌كه‌ ته‌واو ده‌بێ هاوڕێ عیسا زاده‌ بنێرنه‌وه.‌ ساخ و خوشبه‌خت بن . ئه‌و دۆسته‌ی له‌ بیرتان نكا
محه‌مه‌دی قازی

نامه‌ی سێیه‌م

بیوك اذربایجان معظم رهبری اتا و باش معلممز میرجعفرباقراوف حضرتلری

ایندی كه‌ بیزم كیچك تمدن كاراونیمیز اوز مرخصلكی تمام ایدوب ینی دان كسب علم و كمال اوز اولكه‌نی ایشیق لاندرمق ایچون قایدرلار وقتی غنیمت بیلرم اوز صمیمی سلام لارمی تقدیم ایدوب و تقاضا ایلیم كه‌ موكد دستور بیوره‌سز كه‌ سزن مراحم و بیوركنز كوردلارن باره‌سنده‌ كاملا عملی اولوب و او جنابن خیرخواه‌لق لطف لاری جدی راخ تعقیب اولسون
محمد قاضی

وه‌رگێڕانی كوردی

ڕێبه‌ری گه‌وره‌ی ئازه‌ربایجان باوك و سه‌رمامۆستامان حه‌زره‌تی میرجه‌عفه‌ر باقرۆف

ئێستا كه‌ كاروانی پچووكی شارستانییه‌تی ئێمه‌ پشووی خۆیان ته‌واو كردووه‌ و دیسان بۆ وه‌رگرتنی زانست و كه‌ماڵ و ڕوون داگێڕانی وڵاتی خۆیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌، ئه‌م كاته‌ به‌ ده‌رفه‌ت ده‌زانم سلاوی دڵپكانه‌ی خۆمتان پێشكێش بكه‌م و ده‌مه‌وێ داوا بكه‌م كه‌ ده‌ستووری پته‌و بده‌ن كه‌ گه‌وره‌یی و ڕوحمی ئێوه‌ سه‌باره‌ت به‌ كورده‌كان به‌ جێ بهێندرێ و لوتفی خێرخوازانه‌ی جه‌نابتان به‌ شێوه‌یه‌كی جیدیتر شوێنگێڕی بكرێ
محه‌مه‌دی قازی.

٢١/١١/٢٠٢٣

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان