فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

د. ساماڵ مانیی

هینری کیسینجەر سەد ساڵ ژیا، ئەو پیاوە سیاسیکار و دیپلۆماتەی کاریگەریی نەک تەنها لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا هەبوو بەڵکوو کاریگەرییەکانی لە شەری ڤیتنام و چین و جەنگی سارد دیارتر بوو.
ئەم بەرەبەیانە هەواڵی مردنی لە تەمەنی سەد ساڵیدا لە 'بی بی سی' بڵاوکرایەوە، هەواڵەکەی گەڕاندمیەوە بۆ سەردەمی سیاسەتکردنم لە کۆتایی حەفتاکان و دەیەی هەشتاکاندا و ئەویش وا بووە بە مێژوویەکی دوور. .
کتێبەکانی لە بواری سیاسەتدا بە خێرایی وەردەگێڕرانە سەر زمانی عەرەبی و فارسی لە ناو زمانەکانیتردا لەبەر کەسایەتی و کاریگەرییەکانی کیسینجەر خۆی لە سیاسەت و شەر و پەیوەندییە نیودەوڵەتیەکان و ئیشە دیپلۆماتیەکانی لەو وڵاتانەی کتێبەکانی وەردەگێررانە سەر زمانەکانیان.
من تەنها بە عەرەبی خوێندومەتەوە.
( بە زمانی کوردی لە حەفتاکان و هەشتاکاندا کێیبەکانیم نەدیبوو، نازانم وەرگێڕابوون یان نا.)
ئەو لە ساڵی لەدایکبوونی مندا یەکەم کتێبی کاریگەری نووسیوە و پێوەی ناسراوە لە زۆر وڵاتانی جیهاندا ،زۆر کتێبیتری نووسیوە لە بواری سیاسەت و دیپلۆماسیەت و پەیوەندیەکانی نێوان وڵاتە زلهێزەکان.
لە دەیەی حەفتاکاندا کیسینجەر پەیوەندییە دیپلۆماسیەکانی ئەمەریکای بۆ سەرۆکی ئەمەریکا بەڕێوەدەبرد .
لە کۆتایی حەفتاکان و هەشتاکاندا لای ئێمەی کورد زیاتر ناسرا، زیاتر لەبەر ئەوەی ئەو ئاگربەستی کرد لە شەڕی ئیسرائیل و عەرەب دا. ئەو کاتی گرنگ بوو لای منیش خوێندنەوەی کتێبەکانی کیسینجەر و ڕا و بۆچوونەکانی لە مێژووی- بواری پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان و بواری دیپلۆماسیدا.
کیسینجەر کارەکانی و ڕاکانی تێکەڵەیەک بوو لە خراپ و باش، و هەردەبێت ڕاکانیشمان لەسەری بە هەمانجۆر بێت، ئاوی ئەکرد بە هەندێک شەڕدا -وەک شەری ئیسرایل و عەرەب، ڤیتنام، شەڕی ساردی سۆڤیەت و ئەمەریکا. گڕی لە هەندێکی بەردەدا-وەک کۆمبۆدیا، چیلی، ئەرجەنتینا، ڕاکانی لەسەر بەکارهێنانی بۆمبی ئەتۆمی و کۆمەڵێک پرسیتر کە قابیلی لێکدانەوەی دژ بەیەکە، هتد.
لەگەڵ ئەمانەشدا، نووسینەکانی لە حەفتاکان و هەشتاکاندا چاوی کردینەوە بەسەر خەزێنەیەک لە ووردەکاریی و نهێنیەکان سەبارەت بە 'پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان' و ' کاری دیپلۆماتیکی' ناو وڵاتە زلهێزەکان؛ منیش یەکێک بووم لە خوێنەرانی ئەوکاتی- بەڵام ئەمە بە مشتێک خوێ وە ئەڵێم، واتا زۆر لە ڕاکانی پەسەند نیە لام.

2/12/2023

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان