فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2017-03-23-08-10-09گه‌وره‌ و درێژخایه‌ن. له‌ دڵڕا خوازیارم پێشه‌نگی هه‌موو موسڵمانانیش له‌ جه‌نگی هزری دژ به‌ تیرۆریزم كوردانی موسڵمان بن، هه‌روه‌ك چۆن له‌ جه‌نگ و مه‌یدانی نه‌به‌رد له‌...
aamasiaitairan ئاكاری گونجاو و كرداری میانەڕەوانە رۆیشت و دەستكەوتی باشی بۆ ئێران هەبوو. لەلایەكیترەوە توانی فشارەكانی ناو موحافیزكارە نوێیەكان لەبارەی بەرنامەی ناوەكیەوە بەڕێوەببات. بەشێوەیەكە كە...
pegayausaaamrica سه‌ره‌تا له‌باره‌ی فاكتەرەكانی هاتنەكایەی هەلومەرجی سیاسەتی نێودەوڵەتی‌ یاخود چی وا دەكات كە فاكتەری نوێ بێتە كایەوە. د. شێرزاد نه‌جاڕ رایگه‌یاند ده‌بێت...
ferhangaroshanbiry هەڵەیەک کە پێموابێ لە زمانی عەرەبییەوە هاتۆتە نێو زمانی کوردی و لە‌ ئاخاوتنی کۆمەڵێک خەڵک و خوێندەوار تێپەڕیوە، خۆی بە هەموو دەقێکی نووسراوی کوردیدا کردووە...
ataanahaii عەتا نەهایی: ئەوەی راستی بێت من یەكەمجارە رووبەڕووی پرسیارێكی لەم شێوە دەبمەوە. ئەگەر مەبەست لە رۆمانی نەتەوەیی هەمان رۆمانی كوردی بێت، ئەوە هەموو ئەو رۆمانانە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

نه‌زهه‌ت حالی
تیرۆریزمی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ به‌رهه‌می توندڕه‌وی ئاینییه، توندڕه‌وی ئاینیش به‌رهه‌می خوێندنەوه‌ی هه‌ڵه‌ و نا سه‌رده‌میانه‌یه‌ بۆ ئاینی پیرۆزی ئیسلام ، خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ و ناسه‌رده‌میانه‌ش به‌رهه‌می نه‌زانین و جه‌هلی ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كە تێگەیشتنی دروستیان بۆ مه‌زنایه‌تی خوا و ئایین و مرۆڤایەتی نییە. پێم وایه‌ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و توندڕه‌ویش به‌ر له‌ هه‌موو كه‌سێك ئه‌ركی خودی موسڵمانانه‌ به‌ هه‌ر دوو مه‌زهه‌بی سوننە و شیعه‌وه‌ به‌ تایبه‌ت سوننه‌كان .ئێمه‌ی موسڵمان نابێت خۆمان لە كه‌س له‌و جیهانه‌ پێ گه‌وره‌تر بێت و بڕوادارانی ئایین و ئایینزاکانی تر ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی بڕواداریش نەبن به‌ كه‌متر له‌ خۆمان دابنێین، چونكه‌ له‌ به‌رامبه‌ر خودای مه‌زن، هه‌موومان مرۆڤین و وه‌كو یه‌كین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ پێوه‌ری كه‌لامی قورئانی پیرۆزیش بێت خۆ پارێزه‌كان نزیكترین كه‌سن له‌ خوا، خوای گەورە دەفەرموێت (ان اکرمکم عند الله اتقاکم ان الله علیم خبیر)هه‌ر خوای گه‌وره‌ش ده‌زانێت كه‌ به‌ ڕاستی كێ خۆ پارێزی ڕاسته‌قینه‌یه‌، به‌ڵام ئێمه‌ی مرۆڤیش تا ڕاده‌یه‌ك ده‌زانین كه‌ ئه‌وانه‌ی به‌ ناوی خوا و ئایین خوێنی خه‌لك و كوشتنیان حه‌ڵال ده‌كه‌ن خۆپارێز نین و تاوانبارن و ڕوڕه‌شن له‌ هه‌مبه‌ر خوای گەورە و مرۆڤایەتی.ڕێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كانی وه‌كو قاعیده‌ و فه‌رخه‌كانی وه‌كو داعش و هاوشێوه‌كانیان، زیانی هه‌ره‌ مه‌زنیان له‌ موسڵمانان داوه‌، گه‌ر ئێمه‌ی موسڵمانیش له‌ ڕوی هزری و ئاینییه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی توندڕه‌وی و تیرۆریزم به‌ هێزی زانست و پێشكه‌وتن و دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ خورافات و به‌ میهره‌بانی مرۆڤایه‌تی وشك نه‌كه‌ین، جه‌هل و نه‌زانین و رق و كینه‌ی تیرۆریستان ژیانی موسڵمانان و تێكڕای مرۆڤایه‌تی ده‌خه‌نه‌ به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسی گه‌وره‌ و درێژخایه‌ن.

له‌ دڵڕا خوازیارم پێشه‌نگی هه‌موو موسڵمانانیش له‌ جه‌نگی هزری دژ به‌ تیرۆریزم كوردانی موسڵمان بن، هه‌روه‌ك چۆن له‌ جه‌نگ و مه‌یدانی نه‌به‌رد له‌ شكاندنی تیرۆریزم پێشه‌نگ بوون.

23/3/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان