فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2017-03-23-08-10-09گه‌وره‌ و درێژخایه‌ن. له‌ دڵڕا خوازیارم پێشه‌نگی هه‌موو موسڵمانانیش له‌ جه‌نگی هزری دژ به‌ تیرۆریزم كوردانی موسڵمان بن، هه‌روه‌ك چۆن له‌ جه‌نگ و مه‌یدانی نه‌به‌رد له‌...
aamasiaitairan ئاكاری گونجاو و كرداری میانەڕەوانە رۆیشت و دەستكەوتی باشی بۆ ئێران هەبوو. لەلایەكیترەوە توانی فشارەكانی ناو موحافیزكارە نوێیەكان لەبارەی بەرنامەی ناوەكیەوە بەڕێوەببات. بەشێوەیەكە كە...
pegayausaaamrica سه‌ره‌تا له‌باره‌ی فاكتەرەكانی هاتنەكایەی هەلومەرجی سیاسەتی نێودەوڵەتی‌ یاخود چی وا دەكات كە فاكتەری نوێ بێتە كایەوە. د. شێرزاد نه‌جاڕ رایگه‌یاند ده‌بێت...
ferhangaroshanbiry هەڵەیەک کە پێموابێ لە زمانی عەرەبییەوە هاتۆتە نێو زمانی کوردی و لە‌ ئاخاوتنی کۆمەڵێک خەڵک و خوێندەوار تێپەڕیوە، خۆی بە هەموو دەقێکی نووسراوی کوردیدا کردووە...
ataanahaii عەتا نەهایی: ئەوەی راستی بێت من یەكەمجارە رووبەڕووی پرسیارێكی لەم شێوە دەبمەوە. ئەگەر مەبەست لە رۆمانی نەتەوەیی هەمان رۆمانی كوردی بێت، ئەوە هەموو ئەو رۆمانانە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

A16ئا: ئارام مەحمود ئەحمەد

گۆڕانی مەیلی سیاسی لە ئێران و پشتیوانی لە ئیرادەی حكومەتێك (كە بەپێی ڕێنماییەكانی ڕابەری كۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر بنەمای دەنگی هاوڵاتیان مافی خۆیانە دەركەوت) ، زەمینەیەكی رەخساند كە گۆڕانی مەیلی سیاسی واتا بەدەست بێنێت و پڕناوەرۆك بێت. سەركەوتنی روحانی وەك شێخی دیپلۆمات بە پێداگری لەسەر تیۆری مامەڵەی دروستكەری سیاسەتی دەرەوەی دروشم ئامێزی كاردانەوە و سۆزگەرایی، حكومەتی یانزەیەمی بەرەو سیاسەتی دەرەوەی ڕێكخراو و عاقڵانەی میانەڕەو گواستەوە. ئەم گواستنەوەیە كاردانەوەیەكی وەهای هەبوو كە بەستەڵەكی پەیوەندیەكانی نێوان ئێران و رۆژئاوای تواندەوە. تا مانگێك پێش هەڵبژاردنەكان زەردەخەنەی بەرپرسانی ئێران لە كۆبونەوەكانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدابە تاوان دادەنرا، بەڵام دوای ئەوە ئێمە بینەری دەست خستنە ناودەستی بەرپرسە ئەمریكاییەكان لەگەڵ ئێرانیەكان و گفتوگۆی رەسمی لە بارەی بەرنامەی ناوەكی ئێران و كۆبونەوەی پشت دەرگا داخراوەكان و پەیوەندیە جۆراوجۆرەكان بوین. لەبەرئەوە پێویستە بوترێت كە سیاسەتی دەرەوەی ئێران بەئاڕاستەیەكی ڕێكخراو، ئاكاری گونجاو و كرداری میانەڕەوانە رۆیشت و دەستكەوتی باشی بۆ ئێران هەبوو. لەلایەكیترەوە توانی فشارەكانی ناو موحافیزكارە نوێیەكان لەبارەی بەرنامەی ناوەكیەوە بەڕێوەببات. بەشێوەیەكە كە روبەڕوی هێرشی راگەیاندنەكان بونەوە، كە دەیتوانی حكومەتێك بخاتە سەر چۆك. لەبەرئەوە پێویستە ئەوە پەسەند بكەین كە سیاسەتی درەوەی ئێران لەم بوارەدا دوای گەیشتنە دەسەڵاتی روحانی سەركەوتو بوە.

خاڵێكیتر كە پێویستە لەروی سیاسیەوە ئاماژەی پێبكرێت مامەڵەی ئێران لەبواری سیستمی نێودەوڵەتیدا بە هاتنی روحانی دروستكەر بوە. ئەم تیۆرە بەڕێژەیەك لەمپەڕی خستە بەردەم پرۆژەی شەڕی نادادپەروەرانە دژی كۆماری ئیسلامی ئێران. لەروی نێودەوڵەتیەوە ئەم شەڕە ترساندن لە ئیسلام و لەڕوی ناوچەییەوە ترساندن لە ئێران بوو، بەڵام بەهۆی مامەڵەی دروست و سیاسەتی دەرەوەی ئێران و كاركردنی ئێران بۆ چارەسەری گرفتەكانی خۆی بەشێوەیەكی دیپلۆماسیانە ئەو شەڕەی پەكخست.

بۆ وەرچەرخان لەسیاسەتی دەرەوەی ئێراندا دەتوانین ئاماژە بە پەیوەندی تەلەفۆنی روحانی و ئۆباما بكەین. ئەم پەیوەندیە و شێوازی بەریەك كەوتنی زیرەكانە لەلایەن ڕێبەری ئەم دوو وڵاتەوە، تا ڕێژەیەك زەمینەی سیاسی بۆ بەستنی پەیمانی نوێ‌ رەخساند و گفتوگۆی راستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریكا ئەنجام درا.

لەگەڵ هاتنی ئەدەبیاتی میانەڕەوی و پارادایم (نمونەی) میانەڕەوی لە رەفتار و كرداری كۆماری ئیسلامی ئێراندا، بینەری رەخسانی پانتاییەكی ئیجابی بۆ ئێران لە سیستمی نێودەوڵەتی و ناوچەییداین.

لەم بوارەشدا بەهاتنی روحانی بۆناو شەڕی دەرونی تیۆری شەڕی نایەكسان ڕێگەی لەم ستراتیژەی ئەمركیا گرت. ئەم شەڕە دەرونیە دەیتوانی زەمینەی بەركەوتنی مەیدانی گەلانی ناوچەكە و جیهان لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران بڕەخسێنێت، بەڵام بەهۆی بەرنامەكانی روحانیەوە زەمینەی شكستی ڕێژەیی شەڕی نایەكسان فەراهەم بوو. بەشێوەیەك كە شەڕی راگەیاندنی ئەوان كەمتر بوەوە. لەپاڵ ئەمەشدا كارەكانی ئێران كەلێنی خستەناو ئەنجومەنی هاریكای كەنداوی عەرەبی و گێڕانەوەی باڵیۆزی سێ‌ وڵات لە قەتەر، لەم چوارچێوەیەدا پێویستە شیكاریان بۆ بكرێت.

لەم نێوانەدا پێویستە سیاسەتی دەرەوەی ئێران سەرنج لە خاڵێكیتر بدات ئەویش ئەوەیە كە پێویستیەكانی ئەم زەمینەیە دابین بكرێت و تەریب بە گفتوگۆ ناوەكیەكان، هەوڵ بۆ رەخساندنی سەقامگیری لەناوچەكەدا بدرێت. بەمشێوەیە دەتوانرێت بوترێت كە سیاسەتی دەرەوەی ئێران بەردەوام دەبێت لەسەر پێشکەوتنی یەكسان لەڕوی ناوچەیی و نێودەوڵەتیەوە.

-  گرفتەكان

گرنگترین گرفتی سیاسەتی دەرەوەی ئێران زیاتر لەوەی لەدەرەوەی ئێران بێت لەناوخۆیدایە. گرفتی سەرەكی موحافیزكارە نوێیەكان بون، كە دەیانویست ڕێككەوتننامەی ناوەكی جنێفی 3 پەکبخەن. زۆربەی نوێنەرانی ئەو چینە هەوڵیان دا بە وتاردانی جیاواز زەمینەی ڕێككەوتنەكان تێكبدەن.

لەدەرەوەش هەوڵەكانی ناتانیاهۆ سەرۆكی ئیسرائیل و لۆبیەكان لە ئەمریكا و فەرەنسا بۆ تێكدانی سیاسەتی دەرەوەی ئێران چڕکرابوەوە، بەڵام بە بەرنامەكانی ئۆباما جۆرێك متمانە لەنێوان ئێران و ئۆبامادا دروست و زیاتر بوو

06/05/2014

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان