له رووکه‌شه‌وه ئه‌مریکا و ئێران وه‌ك دوو نه‌یار ده‌بینرێن. به‌ڵام دۆخه‌كه زۆر ئاڵۆزتره. ئایا ئه‌مریکا حه‌زده‌کات ئه‌م نه‌یاره هه‌ڵوه‌شێته‌وه یان برۆخێت؟ له رووی جیوپۆله‌تیکی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریکاوه نه‌خێر. جیوپۆله‌تیکیانی هه‌موو شته لاوه‌كیه‌كان بخه لاوه و ده‌رباره‌ی کرۆکی به‌رژه‌وه‌ندی ره‌ق بدوێ.
ئه‌مرۆ دۆخه‌كه به‌م شێوه‌یه‌یه. ئه‌مریکا له سه‌ر سیاسه‌تی خۆی به‌رده‌وامه. ئه‌ویش له کرۆکدا یانی هێشتنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست وه‌ك خۆی. هێشتنه‌وه‌ی وه‌ك خۆی ئاسان نیه، چونکه بۆئه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كی ناسه‌قامگیری وه‌ك رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه، ده‌بێت هه‌میشه یاری هاوسه‌نگی هێزه‌کان بکه‌یت. یاری هاوسه‌نگی هێز یانی به‌رده‌وام له هه‌وڵی لاوازکردن و به‌هێزکردنی هێزی جیاوازدا بێت بۆئه‌وه‌ی له ده‌رئه‌نجادا هاوسه‌نگی بێته ئاراوه .
هێنری کیسنجه‌ر له میانه‌ی لێدوانی له سه‌ر شه‌ڕی عێراق و ئێران ده‌ڵێت به داخه‌وه که هه‌ردوولا نادۆڕین. ئه‌مه کرۆکی پرینسپی ئه‌مریکایه بۆ ناوچه‌كه، ده‌بێته هێزه‌كان وه‌ك یه‌ک بن.
دانوستانی جنێف که له ریککه‌وتن نزیک بووه‌وه، له‌م پاشخانه‌وه‌یه. دیاره ئه‌وه‌ی له جنێف روویدا ده‌رئه‌نجام بوو نه‌ك سه‌ره‌تا. له چه‌ند رێگا و ناوه‌ندی جیاوازه‌وه ئێران و ئه‌مریکا له په‌یوه‌ندییدا بوون. وڵاتی عومان رۆڵێکی راسته‌وخۆی هه‌بوو له ده‌سته‌به‌رکردنی ئه‌م دانوستانه‌دا. هه‌روه‌ها ناوه‌ندێکی که‌ڵتوریله نیویورک.
بۆچی ئێتسا ئه‌مریکا نه‌رمه له گه‌ڵ ئێران‌دا و ئێران ده‌خوازێت بگه‌رێته‌وه نێو کۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تی.
1- ئێران لاوازبووه، له دۆخی لاوازدا بۆی ده‌رکه‌وتووه که بونی پرۆگرامی ئه‌تۆمی باشتره، له بوونی چه‌كی ئه‌تۆمی.
2- چه‌كی ئه‌تۆمی ئێران زیاتر گۆشه‌گیر و لاواده‌كات، به‌ڵام پرۆگرام وه‌ك ئه‌گه‌رێک یارمه‌تیده‌ره بۆئه‌وه‌ێ ئێران به جدی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێت.
3- ئه‌مریکا پێی باش نیه ئێران له ناوه‌وه برۆخێت و دۆخی جیوپۆله‌تیکی ناوچه‌كه تێک بچێت. بۆیه سوککردنی ئابڵۆقه مایه‌ی مانه‌وه‌ی ئێرانه .
4- ئه‌مریکا که پێویستی به نه وتی ناوچه‌كه نیه ده‌توانێت رووبه‌رووی وڵاتێکی وه‌ك سعودیه بوه‌ستێته‌وه له به‌رامبه‌ر هاوکاری بۆ ئیسلامی توندڕه‌وه.
5- ئێران و ئه‌مریکا وه‌ك چۆن له که‌سی مالکیکیدا هاوڕان و هاو به‌رژه‌وه‌ندین له که‌سه‌كانی تریشدا به هه‌مان شێوه‌ن.
6- ئێران گه‌ر واز له چه‌كی ئه‌تۆمی بهێنێت، ده‌توانێت له ناوچه‌كه‌دا دیپلۆماسی بکات، له ناوه‌وه سه‌رکوت.
7- به‌ڵام کاتێک ئه‌مریکا ده‌خوازێت دۆخه‌كه وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه، وڵاتانی تر ناخوازن، چ ئێران خۆی، چ تورکیا.
8- له هه‌مانکاتدا بۆسایی ئه‌مریکا به بۆشایی نامێنێته‌و ده‌بینین چۆن فه‌ره‌نسا ده‌خوازێت لێی سودم‌ندبێت و فشار ده‌کات له سه‌ر ئێران، بۆئه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی به سعودیه بفرۆشیت
9- کورد چ دیدێکی هه‌یه له نیو ئه‌م دۆخه پڕ بێره و برده‌دا؟
له په‌یجی نووسه‌ر وه‌رگیراوه
22/11/2013