فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-01-14-12-45-44 سەرجەم زیندانیانی سیاسیی سزادراو بە لەسێدارەدان بکرێت. دەقی بەیاننامەکە ڕێز لە مافی ژیان بگرین دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی پەسەندکردنی سزای لەسێدارەدانی خاتوو پەخشان عەزیزی لە لایەن دیوانی باڵای...
2025-01-14-12-13-36 وڵاتانی ئەورووپا لەبارەی نیگەرانییەکانی ئەورووپا لەسەر زیادکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن ئێرانەوە کۆبوونەوە؛ هاوکات، لە مانگی تشرینی یەکەمی 2025 ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی 1+5 کۆتایی پێ دێت. ١٤/١/٢٠٢٥
2025-01-14-12-06-52 لە یەکخستنی ڕیزەکانی کورد کردەوە لە بەرامبەر پێشهاتەکانی ناو سوریا. هەسەدە دەشڵێت "فەرماندەی گشتیمان پێشوازی لە پەیام و پاڵپشتییەکەی سەرۆک بارزانی کرد و جەختی لەوە...
2025-01-06-09-12-25 ئایندە و پارتی سەعادەتی تورکیا کۆببێتەوە. هەروەها بڕیارە سبەینێ شاندی دەمپارتی بۆ هەمان مەبەست سەردانی هەریەکە لە پارتەکانی دەڤا و پارتی سەرلەنوێ رەفا بکەن. بەگوێرەی زانیارییەکان،...
-----2024- کە ڕێوشوێنە سیاسەتییەکان کە لەلایەن وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندی لوبنانەوە گیراوەتەبەر سیاسەتی دارایی توند و تۆڵ و هەنگاونان بەرەو یەکخستنی نرخی ئاڵوگۆڕکردن و...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبوونەوەکەی لەگەڵ بەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا بە ئەرێنی ناو دەبات و دەڵێت: دانوستاندنەکان لەگەڵ ئەو وڵاتانە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن بەردەوام دەبن.

کازم غەریب ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، سێشەممە، 14ی کانوونی دووەمی 2025، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی لەبارەی کۆبوونەوەکەی دوێنێ لەگەڵ بەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا لە جنیڤ، بڵاو کردووەتەوە و تێیدا دەڵێت: ''گفتوگۆکان جیددی و ڕاشکاو و بنیاتنەر بوون."

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕاشیگەیاندووە ''باسمان لە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران و دۆسییە ئەتۆمییەکان کرد"

کازم غەریب ئابادی، ئاماژەشی بەوە کردووە "لایەنەکانی بەشدار لە کۆبوونەوەکە، هاوڕا بوون لەسەر دروست کردنی کەشێکی گونجاو بۆ ئەوەی دانوستاندنەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن بەردەوام بن.

پێشتر، لە تشرینی دووەمی 2024 ئێران لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپا لەبارەی نیگەرانییەکانی ئەورووپا لەسەر زیادکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن ئێرانەوە کۆبوونەوە؛ هاوکات، لە مانگی تشرینی یەکەمی 2025 ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی 1+5 کۆتایی پێ دێت.

١٤/١/٢٠٢٥

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان