فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2022-08-27-08-24-02و چەقبەستوویی بهێندرێت.ئاشتی خوازان:هەر لەم پەیوەندیەشدا بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، ئاواتەخوازە کە گشت حاجیانی‌ ماڵی‌ خوا‌و، و هەموو ئه‌و كوردستانیانه‌ی‌ ئیستا له‌ سه‌فه‌ری‌ حه‌ج دان...
2022-07-05-08-54-44و گونجاوترین رێکار و میکانیزم بۆ چارەسەری گشت کێشەکانی ناوچە بەدور لە گرژی و رادیکالیزمی گۆفتمانی و کرداری نرخێندراوە. بزووتنەوەی کۆماریخوازان بە یەقینەوە لەو باوەرەدایە...
2022-08-27-08-27-36بە خوا و یەکانگیری و یەکریزی نەتەوەیی و سازانی نیشتیمانی‌‌دایە، کە تەنگانەکان بەرکورت دەبنەوە، و سەرئەنجام ئێمەش وەک گەلی کورد لەئەنجامی خەبات لەپێناو چەسپاندنی چەمکگەلی...
2022-08-27-08-27-10ی بنوێنن و داخوازیەکانیان بێنە گۆڕێ، تائەم کاتەش وەکوو سەرەتایی ترین خواستی رەوای کرێکارانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بێ وڵام ماوەتەوە. داخوازیگەلێک کە لە سەردەمی...
2022-08-27-08-15-15بخەنەوەگەڕ، تابەلکوو جارێک بۆ هەمیشە ناوچەکە و کوردستانی باکور، روی ئارامی و ئاسایشی بەدەوام بەخۆیەوە ببینێت و مافی قایم بەزاتی کوردیش لە تورکیە وەدی بێت. سەرکەوێ...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

komarixwaz- pdki- pdk.jpg11

 

زۆر بەرێزان ئەندامانی بنەمالەی گەورەی حیزبی دیمۆکرات

سکرتێر و ئەندامانی سەرکردایەتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران

سکرتێر و ئەندامانی سەرکردایەتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

خەڵکی بەشەرف و مافخوراویی کوردستان

بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان، به بۆنەی رۆژی مێژوویی 25ی گەلاوێژ، واته رۆژی دامەزرانی بنەماڵەی گەورەی حیزبی دێموکڕات و تێپەراندنی ٧٣ساڵ خەبات و کۆڵنەدان له پێناو دەستەبەرکردنی ئامانجی رزگاری و سەربەستی نەتەوەی مافخوراویی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان، پر بە دل پیرۆزبایی لە سکرتێر و ئەندامانی سەرکردایەتی و گشت کادر، و ئەندامان و لاینگرانی بنەماڵەی گەورەی حیزبی دێمۆکرات بە هەر دوو باڵی هەنووکەییی، واتە حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران و حیزبی دیمۆکراتی کوردستان ئاراستە دەکات. بزووتنەوەی کۆمایخوازان بێ سەبرانە داواکار و هێواخوازە، تابەڵکوو لەسەر ئاستی مێژووو و هێما هاوبەشەکان و هاوتەریبیان لە ئیستراتێژی و ئامانجی ئیستراتێژیکی موەحەدیان، هەرچی زووتر قۆڵی هەڵمەت و هیمەت هەڵماڵن و لە ئەنجامی دەستپێکی پرۆسێسی گۆران و گۆرانکاریەکانی پێکهاتەیی یەکانگیرانە، عەمەلەن بەرەو ساغکردنەوەی گووتاری موەحەد و ئاراستەکردنی شێواز و میتۆدی خەباتی ئاشتیخوازانە و سەردەمیانەی جەماوەرپەسەند، هەنگاویی یەکانگیر و هەمگەرایی بۆ یەکگرتنەوە هەڵێنن و بە ووتار، گووتار و کردار، بە یار و نەیار بسەلمێنن کە بنەماڵەی گەورەی حیزب هەر یەکە و نابێت بە دوو. بێگوومان هەر وەک هەموومان دەزانین، سەئەنجام و چارەنووسیی مەحتوومی هەموو ئینشعاب و لێکدابڕانەکان، هەر وەک مێژوو شاهیدە و سەلماندویەتی، گەرانەوە  بۆ سروشتی یەکگرتنەوە و یەکانگیری بوونەوەیە، هەر بۆیەشە دەبێ بەراشکاویی هاوار بکەیین و بڵێین کە هەموو محکوم بە ملکەچی بۆ جەبری تاریخ و تەقەبوولی حوکمی یەکگرتنەوە و یەکانگیرین، لەم راستایەدا دەبێ گشت لایەک بۆ ئەنجامدانی ئەرک و رەساڵەتی مێژوویی ساغکردنەوەی ساختارێکی موەحەد و یەکانگیرانەی تەشکیلاتی بێ سەبرانە و ماندوو نەناسانە، تێبکۆشێت.

بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان، دەستکەوتەکانی ٧٣سال خەباتی پر لە هەوراز و نەشێویی بنەماڵەی گەورەی حیزبی دێموکڕات و قۆناغی زێرینی سەردەمی کۆمار و پێشەوا قازی و نەمر بارزانی، هەروەها ساغکردنەوەی سەروەری سیاسی/ نەتەوەیی کوردان لەشکلی کۆمار دا، بەرز و پیرۆز دەنرخێنێت، بزووتنەوەی کۆماریخوازان هوواخوازە وێنای پێشەوای گەورە، پراگماتیستانە لە ئاست دەستخستن و پاراستنی بەرژەوەندی نەتەوەیی، لە ساحەی سیاسەت و دیپڵۆماسیدا، سیاسەتگووزاری بکەن و دەرفەتەکان بقۆزنەوە و بە دوور لەخۆباییبوون و سیاسەتی کوردەنامووسی، دوگماتیستانە تەعاموول دەگەل یار و نەیار، و لایەنی بەرامبەر نەکەن، بەڵکوو هەنووکە کە حدکا "حەرەکەتی راسانی مقاومەتی" بەمەبەستی دەربازبوون لە چەقبەستوویی خەبات، و هەروەها هاو ئاهەنگکردنی خەباتی شاخ و شار وەک ئیستراتێژی کارای سەردەم راگەیاندووە، پێویستە "راسانی مقاومەتی" زیاتر بە کاراکتێری دێموکڕاتیک تەیار و ئاراستە، و قایم بکات و لە تەکرەهەندیکردنی کاراکتێری "راسان" بەخەباتی چەکداری و مووتلەقکردنەوەی ئەم شێوازە لەخەبات،و رەفزی هەبوونی پرۆژەی ئاشتەوایی و قووربانیکردنی فرەگووزینەیی بۆ چارەسەری ئاشتیانەی پرسی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان دوورەپەرێزی بکات، وە لە پێناو دەستخستن و پاراستنی بەرژەوەندی گشتی و نەتەوەیی، لە هەموو کات و زەمەنێکدا، پێویستە لەهەموو  پرۆژە و گووزینەکانی بەردەست، یەک لەوان گووزینەی سوودوەرگرتن لە پرۆژە و نەقشە رێگای بزووتنەوەی کۆماریخوازان بۆ دامەزران و راگەیاندنی حکومەتێکی دیفاکتۆ، تەوافووقی، ئینتیقالی، وە لەتەبعیددا،  سوودی ئیجابی وەربگرێت و بەم چەشنە "مافی قایم بەزاتی" کوردانی رۆژهەلات، بە ئەمری واقیع تەبدیل بکات و لەئەگەری پێویستدا "راسانی مقاومەتی" و گشت ئیمکاناتی گشت رەهەندی "ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی رۆژهەلاتی کوردستان" کارا و شەهید لەپێناو پاراستنی حکومەتی دیفاکتۆدا، پێشکێش بەبارەگای خەلک و خاک و نیشتیمان بکات. دیارە هەر لەم پەیوەندیەشدا پێویستە لەپیناو سەقامگیرکردنی ئاشتی، ئازادی، وە چەسپاندنی ئەسلی سەروەری سیاسی/ نەتەوەیی لە شکل و مۆدێلی حکومەتی دیفاکتۆ و خۆبەریوەبەری خۆجەیی‌دا، لەهەموو گووزینەکانی بەردەست کەڵکی کارسازانە وەربگیردرێت،و تەنانەت بە رەچاۆگرتنی رێو و شوێنی پێویستی ئەمنیەتی، ئامادەی دیالۆگ و دانوستاندنی دوو قۆڵی و چەند قۆڵی دەگەل خۆیان و لایەنی بەرامبەریاندا بن، چوونکە ئەگەر ئاشتی لەئارادا نەبێت، شەر و گرژی بەتێچوویی زۆر و قەرەبوونەکراوەی، وەک دەرئەنجامی مەحتووم لێدەکەوێتەوە، کە سەرئەنجامی هەموو شەرەکانیش، گەرانەوە بۆ ئاشتی‌ و دیالۆگی ئاشتەوایی‌یە. 

بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، دەگەل بەرز و پیرۆز راگرتنی ٢٥ی گەلاوێژ ساڵرۆژی دامەزرانی بنەماڵەی گەورەی حیزبی دێموکرات، پیرۆزبایی لە بەریوەبەراییەتی و گشت کادر و ئەندامانی حێزب و خەڵکی مافخوازی کوردستان دەکات، و هەر لەم پەیوەندیەشدا، بەڵێنی درێژەدان بە دوستایەتی و پتەوراگرتنی پەیوەندی نیوانحیزبی و قایمراگرتن و گەشەپێدان بە بنەما فیکری و فەلسەفیەکانی سەردەمی کۆمار و نەمران پێشەوا قازی محەمەد و نەمر بارزانی، تازە دەکاتەوە.و هەر لەم راستایەشدا ماندوونەناسانە هەوڵی کولتورسازی لە پێناو بەرز و زیندوو راگرتنی هێما و سیگنالە نەتەوەییەکان چردەکاتەوە، و تێدەکۆشێت ئەسڵی سەروەری سیاسی/نەتەوەیی وەک ئامانجی هەرە سەرەکی و گشتگیر بۆ وەدیهێنانی مافی رەوای گەلی کورد، لە کوردستانی رۆژهەلات، زەق و بەرجەستە بکاتەوە.

بەرز و پیرۆزبێت یاد و یادمانی ٢٥ی گەلاوێژ، ساڵرۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکرات

شۆرای هەماهەنگی/ بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان

٢٠١٨/٨/١٥

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان