فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-03-08-12-37-43لەم‌پەیوەندییەدا، بزوتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، وەک بزافێکی نەتەوەیی خاوەن پەیامی سەروەریسازی‌، و وەک بزووتنەوەیەک کە بەرهەمی خوێندنەوەیەکی خەسارناسی‌ لە جووڵانەوەی رزگاریخوازی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، بە...
2025-03-08-12-38-35وڵاتی ئێراندا، بۆ خۆی مسۆگەر بکات. ‎هەرچەند ئەوە بۆ ئێمە ڕوون و ئاشکرایە کە ناردنی پەیامی پیرۆزبایی بۆ بەرێزتان، ئێمە وەکوو پێشوو دەخاتە بەر هێرش و...
2022-08-27-08-24-02و چەقبەستوویی بهێندرێت.ئاشتی خوازان:هەر لەم پەیوەندیەشدا بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، ئاواتەخوازە کە گشت حاجیانی‌ ماڵی‌ خوا‌و، و هەموو ئه‌و كوردستانیانه‌ی‌ ئیستا له‌ سه‌فه‌ری‌ حه‌ج دان...
2022-07-05-08-54-44و گونجاوترین رێکار و میکانیزم بۆ چارەسەری گشت کێشەکانی ناوچە بەدور لە گرژی و رادیکالیزمی گۆفتمانی و کرداری نرخێندراوە. بزووتنەوەی کۆماریخوازان بە یەقینەوە لەو باوەرەدایە...
2022-08-27-08-27-36بە خوا و یەکانگیری و یەکریزی نەتەوەیی و سازانی نیشتیمانی‌‌دایە، کە تەنگانەکان بەرکورت دەبنەوە، و سەرئەنجام ئێمەش وەک گەلی کورد لەئەنجامی خەبات لەپێناو چەسپاندنی چەمکگەلی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بەرێزان، ئەندامانی هێژای سەرکردایەتی یەکییەتی نیشتیمانی کوردستان
لەگەل ئاراستەکردنی سڵاو و رێزمان
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، بەبۆنەی ٤٣هەمین ساڵیادی دامەزرانی یەکییەتی نیشتمانی کوردستان، پربەدڵ پیروزبایی ئاراستەی سکرتێری گشتی و سەرکردایەتی هیژا و سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانی یەکییەتی نیشتیمانی و خەڵکی کوردستان، دەکات.
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، مێژوویی خەباتی یەکییەتی نیشتیمانی و قۆناغە سەخت و ئاستەمەکانی دەستپێک، و رێبەری شۆرشی نوێی یەکییەتی، کە ٤٣ سال پێش لە پێناۆ دەستەبەرکردنی " ئاشتی، ئازادی، دێمۆکراسی، مافی مرۆف "، و هەروەها بە ئەمری واقیعکردنی ئەسلی "مافی دیاریکردنی چارەنووس" دەستی پێکردبوو، وە سەربەرزانە بەئەنجام و ئاکامی هەنووکەیی گەیاندووە، بەرز و پیرۆز دەنرخێنێ.
بزووتنەوەی کۆماریخوازان بە باوەڕی قوول و قایمی بە خەبات لە پێناو ئاشتی و هاوژینی بەئاشتی، وە هەروەها سەقامگیری ئاسایشی گشتی،و داهاتوویەکی گەشتر بۆ هەموو کوردستان و ناۆچەکە ئاواتەخوازە کە لەم قۆناغه هەستیارەشدا، واتە لە سەرەتای دەستپێکی ٤٤مین سالی خەباتتاندا، هەر وەک رابردووی درەوشاوەتان له گرتنەبەری ئیستراتێژی هاوپەیمانی و بەجێ، وە هەروەها دارشتنی پلانی شایسته و گوونجاو، بۆ ئەمرۆ و دوارۆژی یەکییەتی و گەل و نیشتیمان‌دا، سەربەرزانە و سەرکەوتووانە رێگای گەێشتن بە لۆتکەی ئاواتەکانتان ببرن.
هەر سەربەرز و پایەدار بن
د. مستەفا شەمامی
رێکخەری گشتی/ بزوتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان
١/٦/٢٠١٨

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان