بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، بهبۆنهی جێژنی لەدایکبوونی "پێغەمبەری مسولمانانی جیهان، حەزرەتی مەحمەد درودی خۆدای دەگەل بێت"، پر بەدل پیرۆزبایی ئاراستهی خەلکی کوردستان و گشت مسولمانانی کورد و سەرجەم پەێرەوانی ئاینی پێروزی ئیسلام، لە گشت جیهان دا دەکات.
پەیامی حەزرەتی مەحمەد، پەیامی ئاشتی، لێبوردەیی، پێکەوەژیانی بەئاشتی، خۆشەویستی و یەکسانی و دادپەروەریی نێوان تاک و کۆ، وە گەلانی جیهانە، بۆیە بزووتنەوە پێی وایە، بۆ بونیادنانی کۆمەلگایەک لەسەر ئاست و بنەمای یەکسانی، ژیانی بەئاشتی و دوورەپەرێزی لە توندوتیژی، پێویستە وە دەبێ، بە پێی پەیامە بەرز و پیرۆزەکانی حەزرەتی مەحمەد، لەژیانی رۆژانەدا دەگەل یەکتر تەعاموول و هاوکاری ئیسلامی و ئینسانی بکەیین.
بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، هیوادارە رۆژی لەدایکبوونی حەزرەتی مەحمەد و جێژنی پیرۆزی مەۆلود، رۆژ و جێژنێکی پر لەخێر و خۆشی، بەرەکەت و پێکەوەژیانی بەئاشتی بێت، بۆ گشت خەلکی کوردستان و ئێران، و سەرجەم مسولمانانی جهان و کۆمەلگای مرۆفایەتی.
شوورای هەماهەنگی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان
21/11/2018