گەلی خۆراگری کوردستان
ئازادیخوازانی جیهان و ئێران و کوردستان
رێژیمی داگیرکەر و دژە گەلی و دژە ئاشتی و تیرۆریستی کۆماری ئیسلامی ئێران وەک لە کارنامەی رەشی چل سالەی تەمەنی خۆیدا نیشانی داوە لە هیچ جۆرە کردەوەیەکی نامرۆڤانە دژی گەلان و ئازادی خوازان سڵی نەکردۆتەوە، ئەو رێژیمە داگیرکەرە سەڕەرۆیە بۆ جارێکی دیکە ناوەرۆکی شوومی خۆی دەرخستەوە و هاوکات لەگەڵ لەسێدارەدانی رامین حوسێن پەناهی و زانیار و لوقمان مورادی، بە بەر چاوی هەموو جیهان لوتکەی دڕندەیی و نامرۆڤانەی خۆی بەکار هێنا و بە پێشکەوتووترین چەکی خۆی هێرشی کردە سەر بارگاکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و کەمپی پەنابەرانی رۆژهەلاتی کوردستان لە ناو قوڵایی خاکی باشووری کوردستان کە بەداخەوە زیاتر لە ١٥ شەهید و بە دەیان کەسیش برینداربوون، ئەو رێژیمە بە پێشێلکردنی سەروەری سیاسی هەرێمی کوردستان و عێراق و هەروەها پشت گوی خستنی هەموو یاسا جیهانیەکان نیەتی ورێ خستنی شەرێکی ماڵوێرانکەری دیکەی هەیە بە ئامانجی خولقاندنی تراژیدیایەکی گەورەی مرۆڤایەتی. رێژیمی کۆماری ئیسلامی کە بە شێوەی سیستەماتیک هەوڵی کۆمەلکوژی و قەلاچۆکردنی کوردان دەدات هیچ زەرفیەت و توانای چاکسازی و ئاشتەوایی تێدا نیە هەر بۆیە دەبێ گەلی کورد بە خۆراگری و یەکرتوویی هەوڵ بۆ سڕینەوە و کۆتایی پێهێنان بەو ریژیمە بدەن.
بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان ویڕای دەڕبڕینی هاوخەمی و هاوسۆزی بۆ گیان لەدەست دان و برینداربوونی پۆلێک لە ئەندامانی رێبەری و کادر و پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان و هەروەها دو وپێشمەرگەی حیزبی دیموکڕاتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەمالەی گەورەی دێموکڕات و خەلکی کوردستان و رۆژهەڵاتی کوردستان و بە تایبەتی بنەماڵەی سەربەزری ئەو شەیدانە دەکات ، بزووتنەوەی کۆماریخوازی بە تووندی ئەو هێرشە نامرۆڤانەیەی رێژیمی تیرۆریستی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر حیزبی دێموکڕات شەرمەزار دەکات،
بزووتنەوەی کۆماریخوازی داوا لە کۆمەلگای نیودەوڵەتی و ئامریکا بە تایبەتی دەکات کە سنوورێک بۆ دەرمارگرژی و سەرۆییەکانی ئێران دانبدرێت و ئەو رێژیمەش وەک هەموو دیکتاتۆرە دڕندەکانی تر تێکەڵ بە زبلدانی مێژوو بکرێت، چۆنکە بۆتە پەلەیەکی رە شی مێژوویی بە ناوچاوانی مرۆڤایەتیەوە، بزووتنەوە داواکارە کە کۆمەلگای جیهانی بە جدی بێتە سەرخەت و کوردان لە ژیندۆساید کردن لە لایەن داگیرکەران و دیکتاتۆرانی حاکم بە سەر کوردستان و بە تایبەتی رێژیمی داگیرکەر و تیرۆیستی ئێران بپارێزن.
وەک بزووتنەوەی کۆماری خوازی رۆژهەڵاتی کوردستان داوا لە هەموو هێزە رۆژهەڵاتیەکان دەکەین کە هەرچی زووتر لە کار بکەن بۆ پێکهێننای حکومەتیکی دیفاکتۆی تەوافقی و ئینتقالی کوردستانی لە دەرەوە بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان کە نوێنەرایەتی پرسی سیاسی و نەتوەیی کورد بکات لە ئاستی جیهان دا کە مەشروعیەتی سیاسی و یاسایی پەیدا بکات و بتوانێ لە رووی دیپلۆماسی نەتەوەیی و هێزی بەرگری و هەروەها ئۆرگانیزەکردنی خەباتی نەتەوەیی ببێت بە سەنگی مەحەک بۆ کورد و بێ گومان ئەو حکومەتە دەتوانی سەنگ و قورسایی کوردی رۆژهەلاتی کوردستان بۆگەیشتن بە ئامانجە ئیستراتیژیە نەتەوەییەکان بێت، وەک بزووتنەوەی کۆماریخوازی داوا لە گەلی کورد لە چوار پارچەی کوردستان دەکەین کە یەکگرتووانە دژی داگیرکاری و سەرەرۆیی رێژیمە دیکتاتۆرەکان بوەستنەوە و هەروەها داوا لە خەڵکی خۆراگری رۆژهەلاتی کوردستان دەکەین کە بە مانگرتن و خۆپێشاندان و هەروەها بە سەردانی بنەماڵەی شەهیدان و گیراوانی سیاسی و بە دەستە گوڵ و یەکگرتوویی ئەو هێرشانەی رێژیمی داگیرکەر و تیرۆرسیت و دژە ئازادی کۆماری ئیسلامی ئیران بۆ سەربارگاکانی حیزبی دێموکڕات و ئیعدامی لاوان و قەڵاچۆکردنی کورد و هەروەها کاولکری سەر کوردستان ئیدانەی بکەن.
سەرشۆری و مەرگ و نامان بۆ داگیرکەران و ریژیمی دایرکەر و تیرۆریستی کۆماری ئیسلامی
سەرکەوێ بزووتنەوەی رەوای گەلی کورد لە چوار بەشی کوردستان
شوورای هەماهەنگی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان
١١ی سێپتامبەری ٢٠١٨
٢١ی خەرمانانای ٢٧١٨ی کوردی ١٣٩٧