هه‌رێم هۆشدار ده‌کرێته‌وه له‌هێرشکردنه سه‌ری له‌سوریاوه
ناردنى هێزى سه‌ربازى له‌هه‌رێمه‌وه به‌ره‌و سوریا ئه‌گه‌رى کاردانه‌وه‌ى گروپه توندڕه‌وه‌کانى لێده‌کرێت به‌رانبه‌ر به‌هه‌رێمی کوردستان به‌تایبه‌ت که له‌ئێستادا کورد‌و سوپاى سوریاى ئازاد له‌ناکۆکیه‌کى چه‌کدارى به‌رده‌وامدان سه‌ره‌ڕاى بونى رێککه‌وتنێک بۆ راگرتنى شه‌ڕ.
به‌شێک له‌لایه‌نه کوردیه‌کانى سوریا دژى ده‌ستێوه‌ردانى سه‌ربازی هه‌رێمن له‌کوردستانى خۆرئاوا‌و ترسیان له‌کاردانه‌وه‌کانى هه‌یه سه‌ره‌ڕاى دڵنیاکردنه‌وه‌ى هه‌رێم به‌وه‌ى ئه‌و هێزانه «هێرشبه‌رنین».
دووشه‌ممه‌ى رابردوو 12-5 له‌پێکدادانێکى نێوان یه‌په‌گه، باڵى سه‌ربازى پارتى په‌کێتى دیموکراتى‌و «سوپاى سوریاى ئازاد» له‌شارى عه‌فرینى سوریا چه‌کدارێکى یه‌په‌گه کوژرا ئه‌مه‌ش به‌پێى هه‌واڵێک که ماڵپه‌رى فوراتى سه‌ر به‌پارتى کرێکارانى کوردستان بڵاوکردۆته‌وه.
پێکدادانى نێوان چه‌کداره کورده‌کان‌و سوپاى سوریاى ئازاد له‌دواى ده‌ستپێکردنى گرژى‌و ئاڵۆزیه‌کانى سوریاوه له2011 وه ده‌ستیپێکردوه به‌تایبه‌ت له‌ناوچه تێکه‌ڵه‌کانى هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ى عه‌ره‌ب‌و کورد له‌خۆرهه‌ڵاتى سوریا.
به‌پاساوى پڕکردنه‌وه‌ى بۆشایى ئه‌منى قۆناغى دواى روخاندنى رژێمى به‌شار ئه‌سه‌دیش چه‌ندینجار به‌رپرسانى هه‌رێمى کوردسان ئاماژه‌یان به‌مه‌شقپێکردن‌و ناردنى هێزى چه‌کدارى کوردى سوریا کردوه بۆ کوردستانى سوریا.
مه‌شق پێکردنى ئه‌و چه‌کدارانه له‌سه‌ربازگه‌ى خونس به‌ڕێوه‌ده‌چێت که له‌سنورى پارێزگاى دهۆکه‌و له‌کۆتایى 2011 وه دامه‌زرێنراوه‌و تیایدا سه‌ربازه کورده هه‌ڵاتوه‌کانى سوپاى سوریا‌و ئاواره کورده سوریه‌کان مه‌شقیان پێده‌کرێت.
رۆژنامه‌ى فاینانشاڵ تایمزى به‌ریتانى هه‌ینى رابردوو 10-5 بڵاویکرده‌وه که ئامانج له‌ناردنى ئه‌و چه‌کدارانه له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى سوپاى سوریاى ئازاده به‌تایبه‌ت گروپى نوسره‌ى نێو ئه‌و سوپایه که به‌باڵى رێکخراوى قاعیده له‌سوریا داده‌نرێت بۆ رێگرتنیان له‌کۆنترۆڵکردنى ناوچه کوردیه‌کان.
رۆژنامه‌که له‌سه‌ر زارى نێچرڤان بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه رایگه‌یاند «ئه‌رکى ئه‌و هێزانه به‌رگریکردنه نه‌ک هێرشبردن، تاکو رێنه‌درێت گروپه چه‌کداره‌کان ناوچه کوردیه‌کان بکه‌نه به‌ره‌ى جه‌نگ».
ناردنى ئه‌و چه‌کدارانه مه‌ترسى کاردانه‌وه‌ى لێده‌کرێت به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن گروپى نوسره‌وه دژ به‌هه‌رێم له‌کاتێکدا ئه‌و گروپه هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ باڵى رێکخراوى قاعیده‌ى عێراقدا هه‌یه.
د. عه‌لا جه‌نگۆ مامۆساى یاساى رامیارى له‌زانکۆى گه‌شه‌پێدانى مرۆیى له‌سلێمانى رایوایه ناردنى ئه‌و هێزانه بۆ پڕکردنه‌وه‌ى بۆشایى ئه‌منى دواى قۆناغى روخاندنى رژێمى ئه‌سه‌د که به‌وته‌ى ناوبراو له‌و قۆناغه‌دا گروپه «توندڕه‌وه‌کان» مه‌ترسى بۆ سه‌ر کورد دروست ده‌که‌ن.
جه‌نگۆ که خۆى خه‌ڵکى کوردستانى سوریایه به هاوڵاتی وت «ئه‌و گروپانه کاتێک هه‌ست بکه‌ن زیانیان پێده‌گات کاردانه‌وه‌ى توندیان ده‌بێت‌و پێویسته حکومه‌تى هه‌رێمیش ئاگادارى (ئه‌گه‌ری) ئه‌و کاردانه‌وانه‌بێت له‌وه‌ى هه‌وڵبده‌ن زیان به‌خودى هه‌رێمى کوردستان بگه‌یەنێت له‌بەرانبه‌ر شه‌ڕى کورد له‌دژیان».
له‌هاوکێشه‌یه‌کى هاوشێوه‌ى په‌رچه‌کرداردا شه‌ممه‌ى رابردوو زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه ناوچه‌ى ریحانلى تورکیاى سه‌ر سنورى سوریاى هه‌ژاندو 30 کوژراو و 100 بریندارى لێکه‌وته‌وه‌و حکومه‌تى ئه‌نکه‌ره رژێمى ئه‌سه‌دى تۆمه‌تبارکرد به‌ئه‌نجامدانى.
پێشتریش رژێمى سوریا تورکیاى له‌ده‌ره‌نجامه‌کانى هاوکاریکردنى گروپه چه‌کداره نه‌یاره‌کانى ئاگادارکردبۆتەوه‌و ته‌قینه‌وه‌کانیش وه‌ک هه‌نگاوێکی فیعلی ئه‌و ئاگادارکردنه‌وه‌یه لێکدرایه‌وه.
له‌سێ ساڵى رابردودا ده‌ستێوه‌ردانى سیاسی‌و سه‌ربازى هه‌رێم له‌کاروبارى کوردستانى سوریا سه‌نته‌رى ناکۆکى نێوان لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌کانى ئه‌و به‌شه‌ى کوردستان‌و به‌رپرسانى هه‌رێمدا بوو، چه‌نین جاریش په‌یه‌ده مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى به‌پشتگیریکردنى چه‌ند لایه‌نێک دژ به‌لایه‌نه‌کانى تر تۆمه‌تبارکرد.
عه‌لى شه‌میدن نوێنه‌رى پارتى پێشکه‌وتنخوازى دیموکراتى کوردى سوریا له‌هه‌رێم جه‌خت له‌وه‌ده‌کاته‌وه که ئه‌وان له‌گه‌ڵ ده‌ستوه‌ردانى تاکلایه‌نه‌ى هه‌رێم نین له‌کاروبارى کوردستانى سوریا به‌تایبه‌ت له‌پرسه سه‌ربازیه‌کاندا.
شه‌میدن به‌هاوڵاتی وت «ده‌ستوه‌ردانى سه‌ربازى تاکلایه‌نه‌ى هه‌رێم قه‌یران‌و کێشه‌ى زیاتر له‌کوردستانى خۆرئاوا دروست ده‌کات که هێزه کوردیه‌کان بۆ ململانێى قوڵتر راده‌کێشێت‌و هه‌مومان مه‌ترسیمان لێى هه‌یه«.
ناردنى ئه‌و هێزانه بۆ سوریا هاوکاته له‌گه‌ڵ بونى هێزه‌کانى یه‌په‌گه له‌کوردستانى سوریا‌و بونی دوو جۆر هێزى سه‌ربازیش پێچه‌وانه‌ى رێککه‌وتنامه‌ى هه‌ولێرى
2012 ى نێوان لایه‌نه کوردیه‌کانى سوریایه که ده‌بوو ده‌سته‌یه‌کى هاوبه‌شى سه‌ربازى باڵا بۆ پاراستنى ناوچه کوردیه‌کانى سوریا پێکبهێنرێت.
نه‌ریمان عه‌بدوڵا ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوخۆى ئاسایش لەپه‌رله‌مانى کوردستان به‌هاوڵاتی وت «ناردنى ئه‌و هێزانه مه‌ترسى ئه‌وه‌ى لێده‌کرێت له‌لایه‌ن به‌رپرسانى هه‌رێمه‌وه به‌مه‌به‌ستى خراپ‌و بۆ هه‌ژمونکردنى ناوچه کوردیه‌کانى سوریا به‌کاربهێنرێن که ئه‌گه‌رى کێشه‌و ناکۆکى نێو خۆدى لایه‌نه کوردیه‌کانیشى لێده‌که‌وێته‌وه«.
شوباتى رابردوو به‌ناوبژیوانى میشێل کیلۆ سیاسیه‌تمه‌دارى مه‌سیحى سوریا رێککه‌وتنێک له‌لایه‌ن هێزه کوردیه‌کانى سوریا‌و سوپاى سوریاى ئازاد له‌و وڵاته ئه‌نجامدرا بۆ راگرتنى شه‌ڕو پێکدادانه‌کانى نێوانیان، به‌ڵام دواى ئه‌و رێککه‌وتنه‌ش چه‌ندینجار پێکدادان له‌نێوان هه‌ردوو به‌ره‌دا دوباره‌بۆته‌وه.
هه‌ستیار قادر
hawlati
16/05/2013