فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

ruhanii1

 


حەسەن رووحانی لە ساڵی ١٩٤٨ لە ئێران لە دایک بووە
رووحانی چەندین پۆستی سەربازی و ئەمنی و دیبلۆماسی وەرگرتووە
ئەندامی دەستەی ئەنجوومەنی شارەزایانی دەست نیشانکردنی رابەر .
ئەندامی ناوەندی دیاریکردنی ناوەندی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران.
ئەندامی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران
بەرپرسی سەنتەری ستراتیژی و توێژینەوەی ئێران.
.جێگری سەرۆکی ئێران لە ئەنجومەنی شورای ئیسلامی ئێران و هەروەها ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی بووە لە ساڵی ١٩٨٩-٢٠٠٥ لە خولەکانی چوارو پێنج.
دانوستانکاری بەتوانای ئێران بووە لەگەڵ یەکێتی ئەورووپا و وڵاتانی پێنچ کۆ یەک.
حەسەن رووحانی کەسێکی تەنها ئومێدی ریفۆرمخوازەکانە،
بەهۆی سەرکەوتنە دیبلۆماسێکانی تایبەتی لە دانوستانەکانی چەکی ئەتۆمی و سیاسەتی دەرەوە رووحانی بە شیخی دیلۆماسی ناسراوە، ئەو توانی متمانە بۆ دایەلۆگ بگەرێنێتەوە بەمەش نەهییشت دۆسییەی ئەتۆمی وڵاتەکەی بگاتە ئەنجوومەنی ئاسایش لە نەتەوە یەکگرتووەکان.
رووحانی لە سیاسەتی دەرەوەدا دەیەوێت ئاشتەواییەک لە نێوان پرۆگرامی ئەتۆمی و سزای نێودەوڵەتیکان دروست بکات، رووحانی لە سیاسەتی دەرەوەدا چەخت لەسەر کۆتای هێنان بە کۆشەگیری نێو دەوڵەتی ئێران دەکات

akami halbjardnakani sarok komari eran

 

 

helbijardin-mehr

کۆماریخواز, ناوەندی هەوال/ رۆژهەلاتی کوردستان: بە پێ هەوالی گەیشتوو لە شارەکانی کوردستان، سەرەرای  ئەوەی لایەنەکانی ئۆپۆزیسیۆن بایکۆتی فەعالی هەلبژاردنەکانیان کردبوو، بەلام بەۆ حالەش، وەک لە ئاکامی هەلبژاردنەکان دەردەکەوێت، خەلکانێکی زۆر لە شارەکانی کوردستان، بە پێ‌ی ئیرادەی سیاسی و سوودەرگرتن لە مافی مشارکەتی سیاسیان، بەشداری هەلبژاردنەکانی شوورای شار و گووند و سەرۆک کۆمارییان کردووە، کە بە گوێرەی ئاخرین ئامار و زانیارییەکانی گەیشتوو لە چەند شاری کوردستان، :لیستی :براوەی هەلبژاردنەکانی شوورای شارەکان بەچەشنی خوارەوە راگەیەندراون

 

سەردەشت:
١. شۆڕش مەعرووف زادە
٢: ستارە فەتاحپوور
٣. وریا حەسەنپوور
٤. مستەفا بەرتافتە
٥. رەئووف شەریفی
٦. هەژار نەباتی
٧. حوسێن مستەفاپوور

پیرانشار:
١. سەید ئەنوەر حوسێنی
٢. شلێر خاکی
٣. ئامینە بایەزیدی
٤. خالید نەجمی
٥. عومەر مەندی
٦. مەسعوود ئەمیرعەشایری
٧. ئەمیر سلێمانی
٨. عومەر ئەحمەدئاقایی
٩. سەلیم نادری

بۆکان:
١. بەیان عەبدوڵازادە
٢. کازم ئابام
٣. ئەمیر نەسری
٤. فارووق کەتانی
٥. مەنسوور شێرزاد
٦. ئەسعەد حوسێن زادە
٧. محەمەد دوکاندار
٨. خالید تەهازادە
٩. محەمەدسادق مام سەیدە
١٠. تەها ساڵحی
١١. سلێمان فەیزی

بانە:
۱. شه‌وبۆ محه‌مه‌دیانی
۲. وریا وسووقی
۳. مسته‌فا شه‌هیدی
۴.فه‌ریده مه‌وله‌وی
۵. سه‌عدوڵا عه‌زیزپوور
۶. به‌هائەدین ئارام
۷. سیامه‌ک به‌ستامی
۸. سامان مێهران
۹. محه‌مه‌دعه‌لی مۆسلێمی

مەریوان:
١. لوقمان کەریمی زادە
٢. مۆژگان محەمەدی
٣. ئاسۆ باباخانی
٤. عەبدوڵا داسبەرزین
٥. حەمزە حەمیدی
٦. ئێحسان سەجادی
٧. کاوە باخیشی
٨. ئومێد حەیدەری
٩. سۆران حوسێنی
١٠. لادەن ئەسمایی
١١. جەماڵ عەزیزیانی فەر

پاوە:
١. حەیدەر ئیسلامی نییا
٢. مەهدی عەبدی
٣. ئاشنا لوتفوڵاهی
٤. شیرزاد سەفەری
٥. محەمەدفارووق یۆسفی
٦. ئازاد حسێنی
٧. کەیهان محیەدین

قەسری شیرین:
١. سیامەک ئیلیاسپوور
٢. روحوڵا مورادی
٣. فەریبۆرز زەنگەنە
٤. سەید محەمەدرەزا تەیاری
٥. حسێن حسێن زادە

کەرەند:
١. عەلی میرزا سەلیمی
٢. شادمان کەشکوولی
٣. جەلال سەفەری
٤. سەعید حسێنی
٥. فەرهاد خەسرەو

هەرسین و بیستوون:
١. لەتیف مورادی
٢. هیدایەت خانیزادە
٣. مەرزیە میرزائەحمەدی
٤. رۆستەم ئوستادئابادی
٥. ئیلاهە رۆستەمی
٦. رەحید رەشیدی
٧. روحوڵا قوربانی
٨. شکووفە دووستی
٩. مەهدی وەیسی

کەنگاوەر:
١. محەمەد بەدری
٢. مەنسوور رەحمەتی مێهر
٣. ئەحمەد پەروانە
٤. ئەردەشیر مەولایی
٥. ئیرەج فیرووزئابادی
٦. کیانووش رۆشەنی
٧. ئیرەج محەمەدی
٨. عەلی ئاقایی
٩. عەبباس رەحمەتی

شنۆ:
١. موتەلیب بەلەدی
٢. عەلیرەزا محەمەدنەژاد
٣. رەشید ئیسفەندیاری
٤. کاوە سەعیدی
٥. موسلیم ئەمینی
٦. سەیدکازم ئیلاهی
٧. جەماڵ حاجی زادە
٨. سەدیق پەیغامی
٩. فەخرەدین میناپوور

ماکۆ:
١. عەلی خادمنەژاد
٢. واحید داداش زادە
٣. مەهدی ئەحمەدی
٤. وەلی ئیمامی
٥. وەحید زەیناڵ زادە
٦. محەمەد هیمەت زادە
٧. ئەحمەد وەلیزادە
٨. حەسەن هاشم زادە
٩. عەلی ئیسماعیل زادە
١٠. لالە سەمەدپوور

بازرگان:
١. رەزا جەعفەرپوور
٢. عەزیز عەلی ئەکبەرزادە
٣. محەمەد حەبیب زادە
٤. مەجید یوسفیان
٥. محەرەم تووپ داشی
٦. وەحید حاجی زادە
٧. جەعفەر عەزیمی قیاکەندی

سەلاسی باوەجانی[تازەئاوا]:
١. فاتح رەحیمی
٢. ئەسعەد وەیسی
٣. کەماڵ ئەمینی
٤. حەسەن سۆهراب
٥. جەعفەر تەیمووری
٦. حەسەن رەحیمی
٧. ئێحترام کاکەیی

بیجاڕ:
١. مورتەزا خدمەتی
٢. یەعقووب کەبودوەندی
٣. ئەفشین کازمی
٤. سەید موسلیح بەرزەنجە
٥. فەرزاد میرانی
٦. ئەیوب سالاروەندیان
٧. سارا ئەلوەندی

نەغەدە:
١. سەیدمەهدی عەلەوی
٢. وەلی بابووسە
٣. ئاراستە پوورزەمان
٤. ئیرەج سلێمان زادە
٥. نیعمەتوڵا قاسمی
٦. عەلی باقری
٧. شیرین سەعیدی
٨. رەسووڵ سیامی
٩. رەزا ئاقایی
١٠. فەرشید دەیلەمقانی
١١. ئارەزوو حەسەنزادە
١٢. جەلال توڕابی
١٣. تەها مەعرووف زادە

قوڕوە:
١. سەیدزارا مووسەوی جەم
٢. لەیلان عەبدولمەلکی
٣. نێرگز میهەمی
٤. محەمەدهادی مرادیانی
٥. غوڵامڕەزا خەسرەوی
٦. جەمیل میهەمی
٧. یونس مەلکی
٨. عەلی ئەکبەر عەبدولمەلکی
٩. شارام عەبدولمەلکی
١٠. ئیبڕاهیم خەسرەوی
١١. یەحیا رۆستەمی 

سونقوڕ:
١. حوجەت بیگلەری
٢. جەواد پەروینی
٣. سومەیە بەنی عامریان
٤. زەهرا جاهیدی
٥. هادی فەرهەنگ نیا
٦. جەماڵ کورکری
٧. رەزا سەنجەری

 

روانسەر:

 

١. شەهریار وەیسی

٢. کەژاڵ رۆستەمی
٣. رەزا لوتفی
٤. تەیموور سەیدمرادی
٥. ئێران موزەفەری
٦. نەبی کەرەمی
٧. محەمەد فەتحی

تیکاب:
١. ئەبولفەزل فەرەجی
٢. کامیل رەحیمی
٣. سەیدئەسعەد سەیدی
٤. نەسرین چراغتەپە
٥. بێهنام قاسملوو
٦. مەجید لوتفی
٧. مەجید ئەنساری

چاڵدران:
١. هاشم بابایی
٢. محەمەد مەلکی
٣. جەماڵ پوورمەهی
٤. تەقی ئاهەنگەری
٥. محەمەد رەجەبی

پۆلدەشت:
١. سۆهراب سادق زادە
٢. محەمەدرەزا مەمی زاد
٣. عەلی عەرەبلووی موقەدەم
٤. سەفەر سەلیمی
٥. عەلی عەزیم زادە

کرماشان:
١. کامران مەلکی
٢. مووسەوی ئۆجاق
٣. مازیار رەزایی
٤. جەواد جەعفەری
٥. نەبی کەمەری
٦. کیومەرس محەمەدی
٧. سالار ئەحمەدزادە
٨. غوڵامڕەزا ئەمیری
٩. غوڵامڕەزا باقری
١٠. فەرەیدوون ئەحمەدی
١١. بێهرووز رۆستەمی

سنه:
١. یۆسف ئەسەدی
٢. سەیدبەهائەدین حوسێنی
٣. جەلال شەریعەتی
٤. سەیدئەنوەر رەشیدی
٥. فەرزاد هیلالی
٦. غەریب سەجادی
٧. وەفا ئەسلانی
٨. زەهرا ئاوجیان
٩. ئەسعەد فەتاحی
١٠. فەردین زەمانی
١١. ماشائەڵا رەزایی
١٢. لەیلا فرووتەن

١٣. سەیدکەماڵ حوسێنی

 

مهاباد:

١. کامڕان عەلیزادە ئازەر

٢. محەمەد ئیبڕاهیمی
٣. یۆنس قۆیتاسی
٤. کاوە خزری ئەقدەم
٥. سەیدرەئووف سەیدی
٦. سەیدعەباس حوسێنی
٧. کامران یەزدانیفەر
٨. سلێمان جەنگەڵی
٩. ئومێد خزری
١٠. سەیدرەسووڵ نەبەوی
١١. کوردستان خۆشی

سەقز:
١. هیوا نەعمانی
٢. چنوور رەحیم زادە
٣. ئەفشین عەزیزی
٤. سەردار دووغی
٥، ئەمین وەفادار
٦. محەمەد کیانی
٧. ئیسماعیل تەیفووری
٨. محەمەد باغبانی
٩. ئەسعەد شاهی
١٠. باقی رەحمانپوور
١١. نیزام غەفاری

رەبەت:
١. مەعمەڵ تۆفیقی
٢. جەعفەر قادری
٣. سەلاح محەمەدی
٤. عەبدوڵرەحمان مەحموودیان
٥. ئەحمەد نەبیزادە
٦. کاوە ئەمینی
٧. سەیدرەحمان محەمەدی
٨. خزر عەبدوڵاهی

دێگولان:
١. سەتار مورادی
٢. سەباح قاسمی بگەجان
٣. سەیدجەماڵ حوسێنی
٤. محەمەدسدیق ئەحمەدی
٥. کامڕان رەحیمی
٦. هادی محەمەدی بلبانئاباد
٧. تۆفیق خودامرادی

سەرواباد:
١. ئەمیر وەزیری
٢. سەباح محەمەدی
٣. ئومید وەزیری
٤. سیوان بەهرامی
٥. لایق عەبدوڵاهی
٦. سۆران مەحموودی
٧. سەلاح فەرزین

دیواندەرە:
١. ناسح عەبدی
٢. جەلال عەلەوی
٣. جەماڵ میرزایی
٤. جەمشید نیازی
٥. ئەحمەد چوپانی ئاڵتوون
٦. ئیرەج سۆهرابی
٧. هەژیر عەلەوی
٨. فەرەیدوون ئاقایی
٩. سیروان شناوەری
١٠. سەعید عەلەوی

شاهۆ:
١. بێهرووز مەحموودی
٢. بەرزان حوسێنی
٣. بێهزاد ئەعزەمی
٤. ئاکۆ رەحیمی نەژاد
٥. سەردار خەسرەوی
٦. ئیسحاق ئەحمەدی
٧. محەمەد ئاقانادری

قەرەزیائەدین:
١. یاسر جەوادپوور
٢. حەمید حاجیزادە
٣. مەهدی عیبادی
٤. روباب قوڵیزادە
٥. حوسێن مووسازادە
٦. روحوڵا حەسەنپوور
٧. پەرویز حوسێن زادە

میاندواو:
١. رەحیم حاجی زادە
٢. جەهانگیر قاسم زادە
٣. مەعسوومە خەلیل زادە
٤. قودرەت موقتەدەری
٥. مەنوچێهر شەریفی
٦. ئیسلام نووریزادە
٧. مورتەزا نەجەفی
٨. فەرزاد مشکینی
٩. ئەحمەد رۆستەمی
١٠. روقیە خدنگان
١١. ئەسکەندەر سەجادی

میراوێی سەردەشت:
١. محەمەد حوسێن زادە
٢. ئیبڕاهیم ئەحمەدی
٣. سلێمان بەنایی
٤. قادر حوسێن زادە
٥. محەمەد مونسەریف
٦. خالید فرووزەندە
٧. عەبدوڵا عەبدوڵازادە
٨. خزر ئیسماعیلی

سەڵماس:
١. تەوحید زاکری
٢. میرنەقی رەسووڵی سادقیانی
٣. مەسعوود حاجی عەلیلوو
٤. جەواد سەعیدنیا
٥. ناهید حاتەمزادە
٦. فەرشید تەمرزادە
٧. رەزا رەجەبی قەرەشڵاقی

ئیلام:
١. موزەفەر میرزاد
٢. فاتمە میرزابەیگی
٣. سادق نوورمحەمەدی
٤. حوجەت شاکیان
٥. عەبدلنوور نیکخالق
٦. ئەیوب غیاسی
٨. یەزدان قوبادیان
٩. حوجەت حەسەنزادە
١٠. حوسێن جۆکار
١١. عەباسی شیری

دێهلۆران:
١. ئێحسان یۆنسی
٢. محەمەد رەحیمی
٣. محەمەد سەمووری
٤. موراد مورادی موقەدەم
٥. عیسا رەزایی
٦. حەسەن مورادی
٧. مۆحسێن زەوار

ورمێ:
١. سەیفوڵا ئابیار
٢. موجتەبا ئازادی
٣. مێحراب ئاقاپوور
٤. رەزا ئیبراهیم زادە قەڵاجۆقی
٥. سەجاد ئیبڕاهیمی
٦. بێهرووز ئیحتشام فەر
٧. ئەکبەر محەمەدپوور
٨. مەهناز ئەحمەدیان
٩. مووسا ئیسماعیلی هولاسوو
١٠. مەحموود ئەشتەری
١١. جەعفەر ئەشرەف رەزایی
١٢. هووشەنگ ئەشرەفی
١٣. رەسووڵ ئەسغەرزادە مەجدئازەر
١٤. عادڵ ئەعزەم نەهر
١٥. رەسووڵ ئەقدەمی

خۆی:
١. محەمەدرەزا مەحبووبی
٢. فەریدە واحیدی
٣. ئیبڕاهیم ئاهەنگەری
٤. سەیدفەتاح کەبیری
٥. سەجاد چێهرەئارا
٦. غوڵامعەلی شەریف
٧. عەزیز زەیناڵی
٨. مەعسوومە کەریمی
٩. لەیلا مەکاری
١٠. مێهران گەڵوانی
١١. عەلیرەزا فەتحی

کامیاران:
١. ناسر کەریمی
٢. سەهەند پەرویزی
٣. کاوە سادقی
٤. بێهزاد نیگەهداری
٥. خەسرەو ئیبڕاهیمی
٦. بەدیع قوربانی
٧. هیوا مستەفاپوور
٨. ئەردەشیر موتیعی

٩. خەلیل عەزیزی

 


تێبینی: بەشێک لە ئامارەکان نافەرمین و ئەگەری ئەوەیان تیدا هەیە کە گۆڕانیان بەسەردابێت.

15/06/2013

halbjardni bokann

 

کۆماریخواز ناوەندی هەوال/ بۆکان: بە پێ هەوالی گەیشتوو لە شاری بۆکان، سەرەرای ئەوەی لایەنەکانی ئۆپۆزیسیۆن بایکۆتی فەعالی هەلبژاردنەکانیان کردبوو، بەلام بەۆ حالەش وەک لە ئاکامی هەلبژاردنەکان دەردەکەوێت، خەلکانێکی زۆر لە شارەکانی کوردستان بەشداری هەلبژاردنەکانی شوورای شار و گووند و سەرۆک کۆمارییان کردووە، کە بە گوێرەی ئاخرین ئاماری گەیشتوو لە شاری بۆکان، رێژەی بەشداری خەلکی ئەم شارە لە هەلبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارییدا، بەچەشنی خوارەوە گووزاریش دراوە :

روحانی: 58149

قالیباف: 5960

رضایی:5278

جلیلی: 3631

ولایتی:2045

غرضی:1060

باطله: 11922

15/06/2013

halbjardni kurdistan

 

بەڕێوەبەری گشتیی هەڵبژاردنەکان لە وەزارەتی ناوخۆی ئێران نوێترین ئەنجامی سەرەتایی خولی یازدەیەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێرانی راگەیاند.

بە پێی ئەنجامە سەرەتاییەکان، حەسەن رۆحانی تاوەکو ئێستا زۆرترین دەنگی بە دەستهێناوە.

حەسەن عەلی، بەڕێوەبەری گشتیی هەڵبژاردنەکانی وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند: کۆی ئەو دەنگانەی تاوەکو ئێستا ژمێردراون 6.387.317 دەنگە، کە ئەنجامەکان بەم شێوەیەن:

حەسەن رۆحانی سێ ملیۆن و 219 هەزار و 322 دەنگ

محەممەد باقر قالیباف یەک ملیۆن و 95 هەزار و 671 دەنگ

سەعید جەلیلی 868 هەزار و 301 دەنگ

مۆحسێن رەزایی میر قاید 708 هەزار و 941 دەنگ

عەلی ئەکبەر ویلایەتی 412 هەزار و 941 دەنگ

محەممەد غەرەزی 82 هەزار و 141 دەنگ

15/06/2013

parlemani kurdisstan

 


راوێژكاری راگەیاندنی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان نامەكەی مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستانی لەبارەی پڕۆژەی دەستووری هەرێمی كوردستان بەدەست گەیشت.

تارق جەوهەر گوتیشی:" نامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمان وەڵام وپێیشنیاز و تێبینیەكانی سەرجەم حیزب و لایەنە كوردستانییەكانی لەبارەی پڕۆژەی د ەستووری هەریم لە خۆگرتووە".

راشیگەیاند:" كە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان لەبەر رۆشنایی ناوەڕۆكی نامەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، وەڵام و تێبنیی و پێشنیازی لایەنە سیاسییەكان، دیراسەی ئەم بابەتە گرنگە دەكا، بۆ ئەوەی بەپێی رێوشوێنی یاسایی كاری پێویستی لەسەر بكرێت".

لە25 ی ئایاری 2013 مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەنامەیەكدا كە ئاراستەی سەرجەم حزب و لایەنە كوردستانییەكانی كردبوو داوای لێكردبوون، تێبینی وپێشنیازەكانیان لەبارەی پڕۆژەی دەستووری هەرێمی كوردستان بخەنەڕوو.

rudaw

14/06/2013

sanduqe ara

سەعات ٨ی بەیانیی ئەمڕۆ هەینی، بنکەکانی دەنگدان لە ئێران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارو ئەندامانی ئەنجومەنەکانی شار و گوندەکان بەڕووی هەووڵاتیاندا کرانەوە.


هەڵبژاردنەکانی ئێران لە بەیانییەوە تا درەنگانی ئێوارەی ئەمڕۆ بەڕێوە دەچن. لەم هەڵبژاردانەدا هاووڵاتیانی ئێرانی دەنگ بە سەرۆک کۆماری داهاتوو و ئەندامانی ئەنجومەنی شار یان گوندەکانی خۆیان دەدەن.

ئەمە یازدەهەمین هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری و چوارەمین هەڵبژاردنی ئەنجومەنەکانی شار و گوندەکانە لە ئێران بەڕێوەدەچێت.

ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، دووڕۆژ لەمەوبەر داوای لە ئێرانیان کردبوو ئەگەر دژی سیستەمی کۆماری ئیسلامیش بن، وەک خزمەتکردن بە نیشتمان لەم هەڵبژاردنەدا بەشداری بکەن.

لە خولی پێشتری هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێراندا دوو رکابەری مەحموود ئەحمەدینەژاد کە ئێستا سەرۆک کۆماری ئێرانە، رایانگەیاند دەنگەکانیان بە سوودی ئەحمەدنی نەژاد دزراوە . میرحوسێن مووسەوی و مەهدی کەڕوبی، بەم تاوانە و بە تۆمەتی هاندانی خەڵک دژی سیستەمی کۆماری ئیسلامی، ماوەی چوار ساڵە لەلایەن کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەرن.

لەئێران زیاتر لە ٥٠ ملیۆن کەس مافی دەنگدانیانیان هەیە و بەپێی یاسای هەڵبژاردنەکانی ئێران دەکرێ ماوەی وەرگرتنی دەنگەکان درێژ بکرێتەوە.

شورای نیگابانی ئێران کە چاودێری سەرەکیی هەڵبژاردنەکانە، ئینزنی بە ٨ پاڵێوراو دابوو بەشداری ئەم خوڵەی هەڵبژاردنی سەرۆکۆماریی ئێران بن. لەم ٨ کەسەیان دووکەسیان خۆیان کشانەوە. شەش کەسەکەی دیکە چوار کەسیان خۆیان بە پاڵوێراوی کۆنەپارێزەکان دازانن. یەکیان دەڵێ بێلایەنە و پاڵێوراوێکیش خۆی بە پاڵوێراوی باڵی نزیک لە بەشێک لە ریفۆرمخوازان ناساندووە.

م.ش

pna

14/06/2013

ruhani ahmadnijad

 

لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی كۆماری ئێران كە بڕیارە رۆژی 14/6/2013 بەڕێوەبچێ، وا دەردەكەوێ كە دۆسیەی ئەتۆمی بووبێتە بارێكی گران بەسەر شانی سەرۆك كۆمار و پاڵێوراوەكانی دیكەی سەرۆكایەتییەوە.

حەسەن رووحانی، گەورە ناوبژیوانی پێشووی دۆسیەی ئەتۆمی كە یەكێكە لە هەشت پاڵێوراوەكەی پێشبڕكێی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی، رایگەیاند ئەگەر لەهەڵبژاردنەكاندا سەركەوتن بەدەستبێنێ چاو بە سیاسەتی دەرەوەو ئابووری وڵاتدا دەخشێنێتەوە.

رووحانی لە گردبوونەوەیەكی هەڵمەتی هەڵبژاردنەكاندا لە تاران، رایگەیاند كە ئەولەویەتی لەسەر ئاستی سیاسی بایەخدان دەبێت بە ئاشتبوونەوە لەگەڵ جیهانی دەرەوە و دوورخستنەوەی وڵات لەوشێوازە توندڕەو و شەڕئامێزەی سەرۆكی ئێستا ئەحمەدی نەژاد گرتوویەتییە بەر. لەو رووەوە ئۆباڵی خراپبوونی باری ئابووری وڵاتی خستە ئەستۆی نەژاد و گوتی خراپ بەكارهێنانی بەڕێوەبردنی وڵات و سیاسەتە توندڕەوەكانی ئەو بوونە هۆی سەپاندنی سزا بەسەر وڵاتەكەیدا.

رووحانی لەمیانی ئەو هەڵمەتەدا ئەوەشیگوت كە ئیتر رێگە نادەن ئەوەی لەماوەی هەشت ساڵی رابردوودا ئەم وڵاتە بەخۆیەوە بینی بەردەوام بێت، ئەوەشی دووپاتكردەوە كە ئەو رێگەی سیاسەتێكی میانڕەو و چارەسەری مام ناوەندی و ئاشتیانە لەگەڵ جیهاندا دەگرێتەبەر.

سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێرانیش رووحانی گوتی، دەبێ ئەو دەسكەوتە بپارێزرێ و كاربكرێت لەپێناو لابردنی سزاكانی سەر وڵاتەكەی. گوتیشی سەرەڕای هەموو گرفتەكان بەڵام دەتوانین لەو سزایانە دەربازمان بێت بەهاوكاری جەماوەرو یەكێتی و پشتیوانی نیشتمانی و كۆدەنگی لە نێوەندەكانی دەسەڵاتدا. ئاماژەی بەوەشكرد كە یەكێك لەكارە هەرە لەپێشینەكانی بایەخدان دەبێت بە باشكردنی دۆخی ئابووری بەتایبەتی دراوی ئێران كە ساڵی رابردوو نیوەی بەهای خۆی لەدەستداو راگرتنی هەڵاوسان لە سنووری 30%، هەروەها بێكاریش كە بەرادەی 14% زیادی كردووە.

رووحانی كە یەكێكە لە كەسە نزیكەكان لە ئەكبەر هاشمی رەفسنجانی سەرۆكی پێشووتری ئێران، توانی ببێتە جێی سەرنج بەهۆی بایەخدان بەهەڵمەتەكەی و دەركەوتنی بەرچاوی لەبەرنامە تەلەفزیۆنییەكان و بانگەوازەكانی بۆ گرتنبەری رێگەی دیپلۆماسی و ئاشتیانە.

لەلایەن خۆیەوە گوتەبێژی لێژنەی ئاسایشی نیشتیمانی و پەیوەندییەكانی دەرەوە لە ئەنجوومەنی شوورای ئێران لە لێدوانێكدا بۆ تەلەفزیۆنی چین رایگەیاند، ئەنجامی یازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی لە ئێران رێڕەوی دیپلۆماسی ساڵانی داهاتووی وڵات دیاری دەكات ، گوتیشی ئەم هەڵبژاردنە بایەخێكی زۆری هەیە لەسایەی ئەو ئاستەنگانەی رووبەڕووی وڵات بوونەتەوە لەسەر ئاستی ئابووری و سیاسی.

بەڵام سەرۆك كۆماری ئێران كە دووەم مانداتی سەرۆكایەتی تەواوكرد، بەرگری لەخۆی كرد لەبەرامبەر ئەو رەخنە زۆرەی بەرەوڕووی دەكرێنەوە، لەو چوارچێوەیەشدا رایگەیاند كە سیاسەتی ئەتۆمیی وڵاتەكەی پەیوەندی بەوەوە نەبووە و دۆسیەی ئەتۆمی لەدەسەڵاتی ئەودا نییە. سەرچاوە رۆژنامەوانییەكانی ئێران دەڵێن نەژاد لەو لێدوانەیدا پەنجەی تۆمەتباری بۆ ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی درێژ دەكات.

لە دوایین مونازەرەی سیاسیدا كە رۆژی هەینی رابردوو پەخشكرا، هەریەك لە حەسەن رووحانی گەورە ناوبژیوانی ئەتۆمی ئێران و عەلی ئەكبەر ویلایەتی وەزیری پێشووتری دەرەوە، رەخنەیان لە سیاسەتی ئەتۆمیی ئەحمەدی نەژاد گرت. هەر لەو مونازەرەیەدا بۆ یەكەمینجار ویلایەتی ئاشكرای كرد كە بەرپرسێكی باڵای حكومەت هەوڵێكی پەكخستووە بۆ گەیشتن بە رێككەوتنێك لەگەڵ نیكۆلا ساركۆزی سەرۆكی پێشووی فەرەنسا سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمیی وڵاتەكەی. هەواڵەكە ئاماژە بەوەدەكات كە هەرچەندە ویلایەتی راستەوخۆ ناوی ئەحمەدی نەژادی نەبردووە، بەڵام لەو لێدوانەیدا مەبەستی هەر ئەو بووە.

دوای كەمتر لە 24 كاژێر لە سازدانی ئەو مونازەرەیە، نەژاد رایگەیاند كە ئەو پەیوەندی بە رەخنەكانی ویلایەتییەوە نییە، لەبەرئەوەی ئەو خاوەنی بڕیار نەبووە لەو مەسەلەیەدا. چاودێران دەڵێن وا دیارە مەبەستی ئەحمەدی نەژاد خامنەیی بووە كە خاوەنی قسەی كۆتایی و یەكلاكەرەوەیە لەو دۆسییەدا.
لەجیاتی گرنگیدان بە دۆخی نالەباری ئابووریی وڵات و مەسەلەی ئەشكەنجەدانی چالاكوانان و قوتابیان، مونازەرەكان تەنیا لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی گیرساونەتەوە.

لەو رووەوە رێككەوتنێك لەنێوان رووحانی و ویلایەتی بەدی دەكرا سەبارەت بە ئاراستەكردنی رەخنەكانیان بۆ ئەحمەدی نەژاد و پاڵێوراوی ئێستا سەعید جەلیلی دەربارەی هەڵسووڕاندنی دۆسیەی ئەتۆمی.

 

رووداو - ئاژانسەكان

13/06/2013

ahmadinijad

 

ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوەیەک لە بارەی داهاتووی نەتەوە جیاوازەکان لە ئێران رێکدەخات.

بیست و سێیەمین خولی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە بەشداری ژمارەیەک حیزب و رێکخراوی سیاسی کورد و نەتەوەکانی دیکە لە ژنێڤ بەڕێوەچوو.

لەو کۆبوونەوە، کە لە لایەن رێکخراوی نەتەوە بێ دەوڵەتەکان UNPO بەڕێوە چوو، بەشداربووان باسیان لە داهاتووی نەتەوەکان لە ئێراندا دوای هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری و رۆیشتنی محەمەد ئەحمەدی نەژاد کرد.

رێکخراوی نەتەوە بێ دەوڵەتەکان، دامەزراوەیەکی سەر بە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە.

13/06/2013

anfali kurdistan

شاندێكی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا له‌ كوردستان به‌ڵێنی پشتگیری په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یان بۆ ناساندنی جینۆسایدی گه‌لی كوردستان له‌ ئاستی جهانی و به‌ تایبه‌تی له‌ به‌ریتانیادا ده‌رده‌بڕن.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هید و ئه‌نفالكراوانی كوردستان كه‌ كۆپیه‌كی بە ده‌ست ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر گەیشتووە، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ سه‌ردانی شاندی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا بۆ وه‌زاره‌ت، تەئکید لەسەر پرسی جینۆسایدی گەلی کورد کرا کە ماوەیەک له‌مه‌وبه‌ر لە پەرلەمانی بەریتانیا خرایە روو.

شاندی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا ، به‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار و ئه‌ندامی گروپی پشتیوانی گه‌لی كورد، ئیه‌ن لۆكاس بیسان تویك و گاری كین په‌رله‌مانتار له‌ سه‌ر لیستی حزبی كرێكارانی به‌ریتانیا پێكهاتبوون له‌ دیداره‌كه‌یاندا له‌گه‌ڵ وه‌زیری كاروباری شه‌هید و ئه‌نفالكراوانی كوردستان، ئارام ئه‌حمه‌د، به‌ ناوی پەرلەمانی بەریتانیا پشتگیریان بۆ وەزارەتی شەھیدان و ناساندنی جینۆسایدی گەلی کورد لەئاستی جیھانی بەتایبەتیش له‌ بەریتانیادا ده‌ربڕی.

هه‌روه‌ها شانده‌كه‌ ئامادەیی خۆی نیشاندا ، لە ھەموو ئۆرگانەکانی بەریتانیا کاری پێویست بكه‌ن.

هەروەها وەزیری کاروباری شەھید وئەنفالکراوان هیوای خواست ئەم پرسە لە سەرجەم وڵاتانی تری رۆژ ئاوا بەگرنگ وەربگیرێت و بە جینۆساید بناسرێت، جەختیشی لەوە کردەوە گەلی کوردستان بە بایەخەوە لەو ھەوڵانە دەروانێت .

13/06/2013

shahram nazri

 

هونەرمەندی کورد شەهرام نازری بەیاننامەیەکی هاوبەشی لەگەڵ چەندین هونەرمەندی ئێرانی بۆ پشتگیری لە پاڵێوراوێکی سەرۆک کۆماری ئێران بڵاو کردووەتەوە.

لەو بەیاننامەیەدا هاتووە " محەممەد باقر قالیباف لە پۆستی شارەوانی تاران هەوڵی زۆری بۆ پێشکەوتنی ژێرخانی کەلتووری پایتەختی ئێران داوە، بۆیە پشتگیری لێ دەکەن".

ئەوە لە کاتێکدایە کە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دەرەوە خولی داهاتووی هەڵبژاردنەکانی ئێرانیان بایکۆت کردووە.

هەروەها زۆربەی رێکخراوە سیاسی و مەدەنییەکانی نێوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستانیش پشتگیری لە پاڵێوراوی ریفۆرمخوازەکان "حەسەن رۆحانی" دەکەن.

خولی یازدەیەمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران رۆژی هەینی (14ی حوزەیران) بەڕێوە دەچێت. 8 کەس مۆڵەتی خۆپاڵاوتنیان پێدرابوو کە تا ئێستا دوو کەسیان کشاونەتەوە.

rudaw

12/06/2013

merkl u kchani kurd

 

هەردوو حكومەتی ئەڵمانیا و هۆڵەندا لە شارۆچكەی كلێڤەی باكووری رۆژئاوای ئەڵمانیا كۆبوونەوەیەكی راگۆڕینەوەیان سازكرد، چوار كچی كوردیش كۆبوونەوەكەیان بە دەرفەت زانی بۆ ئەوەی داواكاریەكانیان بگەیەننە ئەنگێلا مێركل، راوێژكاری ئەڵمانیا.

ئەو كۆبوونەوەیە رۆژی 23ی مانگی رابردوو بەڕێوەچوو كە ژمارەیەكی زۆر لە وەزیرانی هەردوو حكومەتی ئەڵمانیا و هۆڵەندا بەشدارییان تێدا كرد. كۆبوونەوەی راگۆڕینەوە بە بەشداری ئەنگێلا مێركل، راوێژكاری ئەڵمانیا و مارك روتتە، سەرۆك وەزیرانی هۆڵەندا لە ساڵۆنی مۆزەخانەی شاری كلێڤە سازكرا.

یەكێك لەو كەسانەی كە لەو كۆبوونەوەیەدا دەرفەتی بۆ رەخسا لەگەڵ ئەنگێلا مێركل بدوێت، كچە كورد رۆژدا گودەن بوو، رۆژدا گوتی دیداری مێركڵی زۆری پێ خۆش بووە، چونكە بە دەگمەن ئەو جۆرە دەرفەتانە بۆ مرۆڤ دێنە پێشێ.

چیرۆكی دیداری هەر چوار كچی كورد لەگەڵ ئەنگێلا مێركل سەرنجڕاكێشە. رۆژدا گوتی پووری ئەو بە ناوی (گولۆ ئۆزدەم) نۆ ساڵە لە كافتریای مۆزەخانەی شاری كلێڤە كار دەكات، لەبەر ئەوەی لەو رۆژەدا كۆبوونەوەی حكومەتی ئەڵمانیا و هۆڵەندا بوو، كافتریاكە زۆر پێویستی بە كارمەند بوو، گولۆ ئۆزدەم بە رەزامەندی بەڕێوەبەری مۆزەخانە كەسە نزیكەكانی خۆی كە بریتین لە مزگین، لەیلا، ئەڤین لەگەڵ خۆی بردبوون.

داوای هاوكارییان كرد بۆ ماڵی ئێزدیان

لە كاتی پشووی كۆبوونەوەی نێوان هەردوو حكومەت، سەرۆك وەزیرانی هەردوو وڵات و وەزیر و نێردراوانی دیكەی بەشداربووی كۆبوونەوەكە روو دەكەنە كافتریاكە. هەرچوار كچە كوردەكە ئەوە بە دەرفەت دەزانن كە خۆیان بە ئەنگێلا مێركڵ بناسێنن و داوای لێ بكەن هاوكاری ماڵی ئێزدیان بكات لە شاری كالكار.

رۆژدا گودەن كە خۆی ئێزدییە، لەبارەی دیداری لەگەڵ مێركڵ بە (رووداو)ی گوت "كە چاوم پێكەوت، پرسیاری لێكردم من كێم و چ كار دەكەم. منیش پێمگوت كە من ئەندامی دەزگای كۆمەڵایەتی ئێزدییەكانم و داوام لێكرد هاوكاری ماڵی ئێزدییەكان بكات كە تازە دادەمەزرێت. ئەویش پرسیاری كرد ماڵی ئێزدیان لە كوێ دادەمەزرێت، منیش پێمگوت لە شاری كالكار".

رۆژدا گودەن ئاشكرای كرد لەبەر ئەوەی زۆر كەس حەزیان دەكرد قسە لەگەڵ مێركڵ بكەن و وێنەی لەگەڵ بگرن، نەیتوانی بەدرێژی قسەی لەگەڵدا بكات. بەڵام مێركڵ بە وردی گوێی لێگرتبوو، رۆژدا هەروەها ئاشكرای كرد كە هەرسێ كچی دیكەی خزمی خۆی لە دواییدا توانیان قسە لەگەڵ مێركڵ بكەن و هەمان داواكاری ئاراستە بكەن.

12/06/2013

masrur barzanii

 

ئێوارەی دوێنێ مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ دێنی گۆئیغ سەفیری فەرەنسا لە عێراق و ئالان گوێپخات کونسولی گشتی فەرەنسا لە هەرێم كۆبۆوه‌ و لە دانیشتنێکدا هەردوو لا ویستی خۆیان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە خستە ڕوو.

سەفیری فەرەنسی ئاماژەی بەوەدا کە فەرەنسا گرینگی بە پێگەی هەرێم لە دەڤەرەکەدا دەدات، بۆیە دەخوازێت پەیوەندییەکانی لە گەل هەرێمدا بەردەوام پێشکەوتنی زیاتر بەخۆوە ببینێت و رۆلێکی هاریکار بۆ پێشکەوتنە هەمەلایەنەکانی هەرێمی کوردستان ببێنێت.

ئاواتی خواست ناوچەکانی دیکەی عێراقیش لە شێوەی هەرێم ئارامی و سەقامگیری بەخۆیەوە ببینێت و ئاماژەی بەوەدا کە سەرکەوتنی هەریم لە بواری سەقامگیرکردنی ئاسایشدا جێگەی دەستخۆشییە و دەبیت ئەم ئەزموونە سەرکەوتووە بۆ ناوچەکانی دیکە بگوازرێتەوە.

لە میانەی دیدارەکەدا مەسرور بارزانی رۆلی فەرەنسای لە هاوکێشەکانی ناوچەکە و بە ئاشتیانە چارەسەرکردنی پرسەکان بە گرنگ پێناسە کرد و ئاواتی خواست کۆمەلگای نێودەوڵەتی رۆلێکی کاراتر بگێرن بۆ چارەسەریی گشت کێشەکانی ناوچەکە و کۆتاییهێنان بە گرژییەکان.
هەر لە پەیوەست بە کێشەکانی ئەم دەڤەرە مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەدا کە گرژییەکانی سوریا و وڵاتانی دەورووبەری خەریکە دەکەوێتە قالبی ململانێی مەزهەبی و تایفی و ئەمەش جێگەی مەترسییە، بۆیە کوردستان نابێتە بەشێک لەو ملمنلانێیە و بەڵکو هەوڵی ڕەواندنەوەی ئەو مەترسیانە دەدات.

لە کۆتایی دیدارەکەدا مەسرور بارزانی تیشکی خستە سەر ئەوەی کە پرسی کورد لەم ناوچەیەدا چیتر نابێت وەک کێشە سەیر بکرێت و بەڵکو کورد فاکتەری سەقامگیرین لە دەڤەرەکەدا.

س . س

pna

11/06/2013

obama 6_1370892230

 

رووبه‌رنێت – ئیبراهیم عه‌باس / گه‌نجێكی كورد رایده‌گه‌یه‌نێت به‌هۆی نووسینی رۆمانێك له‌سه‌ر كێشه‌ی كوره‌ گه‌نجێكی كورد له‌ ئه‌مریكا، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ سوپاسی كردووه‌،(رووبه‌رنێت)یش نامه‌كه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌.

گۆران سه‌باح غه‌فوور نووسه‌ری رۆمانی (ترس و رق ) له‌ لێدوانێكدا به‌رووبه‌رنێتی راگه‌یاند رۆمانی دووه‌می به‌ كوردی ده‌رچوو، ده‌شڵێت "ئیَسته‌ ده‌زگا‌ی موكریانی به‌ كوردی چاپ و بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌".

له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی رۆمانه‌كه‌ گۆران زۆرتر بۆ رووبه‌رنێت دوا و رایگه‌یاند "رۆمانه‌كه‌ باس له‌ گه‌نجێكی كورد له‌ ئه‌مه‌ریكاده‌كات كه‌ تووشی ده‌یان كێشه‌ی سیاسی و كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بیَته‌وه‌".

هه‌روه‌ك ده‌شڵێت "رۆمانه‌كه‌ باس له‌و ترس و رقه‌ ده‌كات كه‌ له‌ نیَوان ئه‌مه‌ریكا و گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا هه‌یه،‌ باس له‌ كیَشه‌ی ناسنامه‌ی و سیاسه‌تی چه‌وتی ئه‌مه‌ریكا و سیاسه‌تی شه‌رمنانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ده‌كات".

ئه‌و گه‌نجه‌ رۆمانووسه‌ی كورد ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌دات "كاتێك له‌ ئه‌مه‌ریكا ئه‌م رۆمانه‌م به‌ ئینگلیزی نووسی، نوسخه‌یه‌كه‌م بۆ سه‌رۆك ئۆباما نارد، ئه‌ویش نامه‌یه‌كی سوپاسكوزاری بۆ ناردم".

سه‌باح وه‌رگێراوی ئه‌و نامه‌یه‌ی بۆ رووبه‌رنێت نارد كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

كۆشكی سپی

واشنتن

سوپاس بۆ ئاڵووێركردنی بیروڕاكانت و دیارییه‌ به‌ نرخه‌كه‌ت. رۆژانه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه‌ ئه‌و كێشانه‌ ده‌بیستم كه‌ رووبه‌ڕووی وڵاته‌كه‌مان ده‌بێته‌وه‌، هاوكات، گوێم له‌ بۆچوونه‌كانی ئێوه‌شه‌ و به‌رزیان ده‌نرخێنم.

ئیداره‌كه‌م كار له‌سه‌ر ئاسته‌نگگه‌لی نوێ‌ و ئاڵۆزی ئه‌م سه‌رده‌مه‌مان ده‌كا. به‌ هۆی داهێنان، په‌روه‌رده‌ و بنیاتنانی زیاتری به‌شه‌كانی تری جیهان، ئێمه‌ ده‌توانین داهاتوو بۆ نه‌وه‌ی ئاینده‌ی ئه‌مه‌ریكا ببه‌ینه‌وه‌.

دووباره‌ سوپاس بۆ نووسین و دیارییه‌ بایه‌خداره‌كه‌ت.

دڵسۆزت،

ئیمزا: باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا

11/06/2013

umar awisi

 


پەرلەمانتارێکی كورد رایدەگەیەنێت، رژێمی سووریا ئامادەیە لەگەڵ کورد دانووستان بکات. دەشڵێ "بەڵام هەندێك لە پارتەكان دروشمی زۆر گەورە بەرزدەكەنەوە".

عومەر ئۆسێ، پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی سووریا، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ رۆژنامەی (رووداو) لەبارەی مافەكانی كورد لە رۆژئاوای کوردستان گووتی: "بەشار ئەسەد ئامادەیە لەگەڵ كورد لەسەر سێ خاڵ دانوستان بكات، بەڵام هەندێك لە پارتەكان دروشمی زۆر گەورە بەرزدەكەنەوە، كە لەگەڵ بارودۆخی سووریا ناگونجێت".

سەبارەت بەوەی دروشمی ئەو پارتانە چین، ئۆسێ گوتی:" پرسی فیدراڵی، داوادەكرێت، بەڵام ئەوە لە ئێستادا ناگونجێت، هەرچەندە مافی كوردە دەوڵەتیشی هەبێت".

عومەر ئوسێ گووتیشی "پێدانی مافی رۆشنبیری بە گەلی كورد لە سووریا، لە دەستوور ئاماژە بە گەلی كورد بكرێ، هەروەها بەشداریكردنی كورد لە ژیانی سیاسیدا، ئەو سێ خاڵەن کە پێموایە دەوڵەت ئامادەیە لەگەڵ كورد دانوستانی لەسەر بكات.

سەبارەت بە بیرکردنەوەی بەشار ئەسەد، سەرۆكی رژێمی سووریا، سەبارەت بە پارتی یەكێتی دیموكراتی PYD ، کە لەرووی سەربازی و ئیدارییەوە لە رۆژئاوای کوردستان باڵادەستە، گووتی: "پەیوەندی PYD لەگەڵ دەوڵەت لە ئاستێكی باڵادا نییە. ئەوان حیزبێكن".

ئاماژە بەوەش دەكات "ئەسەد زۆر بۆی گرنگە لە ناوچە كوردنشینەكان شەڕی كورد و عەرەب روونەدات". گوتیشی: "راستەوخۆ ئەو قسەیەی بە من گوتووە، بەڵام هەندێك بەرپرسی شۆڤێنی حیزبی بەعسی سووری هەن، دەیانەوێت دەوڵەت هەڵكوتێتە سەر كورد و ناوچەكانیان، بەڵام ئەسەد رازی نابێت".

10/06/2013

arf kandide intkhabat

 

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ دوێنێ‌ پاڵێوراوێكی‌ سه‌ر به‌ باڵی‌ موحافزكاری‌ ئێران، خۆی‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ سه‌ركۆماری‌ كشانده‌وه‌، شه‌وی‌ رابردووش پاڵێوراوێكی‌ دیكه‌ سه‌ر به‌ باڵی‌ ریفۆرمخوازی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌، كشانه‌وه‌ی‌ خۆی‌ راگه‌یاند.

محه‌مه‌د ره‌زا عارف، پاڵێوراوی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ سه‌رۆككۆماری‌ ئێران و جێگری‌ پێشووتری‌ سه‌ید محه‌مه‌د خاته‌می‌، سه‌رۆككۆماری‌ پێشووی‌ ئێران، كشانه‌وه‌ی‌ خۆی‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان راگه‌یاند.
عارف له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی‌ ره‌سمیی‌ خۆی‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، رایگه‌یاندووه‌ ئێواره‌ی‌ دوێنێ‌ نامه‌یه‌كی‌ له‌ محه‌مه‌د خاته‌مییه‌وه‌ پێگه‌یشتووه‌ كه‌ تێیدا ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌ به‌رده‌وامبوونی‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌ قازانج نییه‌.
ئه‌گه‌رچی‌ پێشتر باس له‌ ئه‌گه‌ری‌ پێكهێنانی‌ هاوپه‌یمانی‌ نێوان عارف و حه‌سه‌ن رووحانی‌، پاڵێوراوی‌ نزیك له‌ باڵی‌ میانڕه‌و ده‌كرا، به‌ڵام عارف له‌ به‌یاننامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی‌ به‌ پشتیوانی‌ كردن له‌ هیچ پاڵێوراوێك نه‌كردووه‌.
هه‌ر رۆژی‌ رابردوو، غوڵامعه‌لی‌ حه‌داد عادڵ‌، سه‌ر به‌ باڵی‌ موحافزكاری‌ كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران، به‌ بێ‌ پشتیوانی‌ كردن له‌ هیچ پاڵێوراوێكی‌ دیكه‌، كشانه‌وه‌ی‌ خۆی‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان راگه‌یاند.

11/06/2013

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان