کاتژمێر حەوتی سەرلە بەیانی ئەمڕۆ لەسەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بنکەکانی دەنگدان بەڕوی دەنگدەرانی تایبەت کرانەوە.
لەم دەنگدانە تایبەتەدا 99 بنکە کراونەتەوە و 381 وێستگە بۆ دەنگدەران دابینکراوە و کۆی دەنگدەران 157020 کەس دەبن. بۆ زیندانیەکان 6 بنکە و 7 وێستگە کراونەتەوە و 2022 زیندانیش مافی دەنگدانیان هەیە.
لە پارێزگای هەولێر 50 بنکە و243 وێستگە بۆ دەنگدانی تایبەت تەرخانکراوە و هەروەها 60790 کەسیش مافی دەنگدانیان هەیە.
سەرچاوەیەکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا روونیکردەوە کە نەخۆشخانەکان رۆژی 21/9 دەنگ دەدەن.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی پەیامنێر بە هۆی لەکارکەوتنی مۆری ئەلیکترۆنی لەزۆربەی ناوەندەکانی دەنگدان پرۆسەی دەنگدان دواکەوتووە،وتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ئەو کێشەیە بەردەوام بووە.
جێگەی ئاماژە پێکردنە ئەمە یەکەمین جارە ئەم ئامێرە لەلایەن کۆمسیۆنی باڵا هەڵبژاردنەکانەوە بەکاردێت.
د.ع
د. علی سندی وه‌زیری پلاندانان هەرێمی کوردستان پێشوازی لە د. ئاده‌م عبدلمولا به‌رێوه‌به‌ری گشتی به‌رنامه‌ی UNDP له عیراق کرد.
لە دیدارێکدا باس لە پته‌وکردنی په‌یوه‌ندیه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان به گشتی و UNDP به‌تایبه‌تی کرا.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا د. ئاده‌م عبدلمولا ستایشی رۆلی حکومه‌تی هه‌رێمی کرد له بواری په‌ره‌پێدان به کۆمه‌لگه‌ی مه‌ده‌نی و پێشکه‌وتنی کۆمه‌لایه‌تی و به‌رێوه‌چونی هه‌لمه‌تی هه‌لبژاردن به شێوه‌یه‌کی مه‌ده‌نیانه و پێشکه‌شکردنی هه‌موو خزمه‌تگوزاریه‌کان به په‌نابه‌رانی رۆژ ئاوای کوردستان و په‌نابه‌رانی سوریا به گشتی.
ئاژانسی UNDP که به‌شێکی گرنگی رێکخراوی نه‌توه‌یه‌کگرتوه‌کانه، له ئێستا چه‌ندین پرۆژه‌ی هاوبه‌شی هه‌یه له‌گه‌ل حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان. هه‌روه‌ک بریاریشه هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان حکومه‌تی هه‌رێم و ئاژانسه‌کانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان به‌رده‌وامی هه‌بێت
د.ع
pna
18/09/2013
سەرۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، ڕایگەیاند، ئەوان پێوەست بە دواڕۆژی گەلی کورد هەست بە ئاسوودەییەكی زیاتر دەکەن، چونکە ئەمڕۆ لە جیاتی تەقەكردن و لە جیاتی ئەوەی ترسیان هەبێت لە داگیركەران، خەریكی ئەوەن بزانن چۆن وڵات بەرەو پێشەوە ببەن.
نێچیرڤان بارزانی گوتی: "ئەم بەراوردكردنەی چەند ساڵێك لەمەوبەر بۆ ئەمڕۆی كوردستان خۆی لە خۆیدا نیشانەی دڵخۆشی و نیشانەی ئەوەیە كە ئێمە بەرەو دواڕۆژی گەلەكەمان هەست بە ئاسوودەییەكی زیاتر بكەین، كە ئەمڕۆ لە جیاتی تەقەكردن و لە جیاتی ئەوەی ترسمان هەبێت لە داگیركەرانمان، خەریكی ئەوەین بزانین چۆن وڵاتی خۆمان لە هەموو روویەكەوە بەرەو پێشەوە ببەین".
نیوه‌ڕۆی دوێنێ دووشەممە 16ی ئه‌یلوولی 2013، لە ڕێورەسمێكدا له سه‌ر چیای كۆڕه‌ك، سەرۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، پڕۆژەی هەوارگەی گەشتیاریی كۆرەكی لە سنووری قەزای سۆران كرده‌وه. له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و پارێزگاری هەولێر و قائیمقامی قەزای سۆران و ژمارەیەك لە سەرمایەدار و وەربەرهێنەران و نوێنەری لایەنە سیاسییەكان، ئامادەی بوون، مستەر (بۆب)ـی ڕاوێژكاری كۆمپانیای دارین كه جێبه‌جێكاری پڕۆژه‌كه‌یه، له وتەیەكدا ئاماژەی بەو ئاوەدانی و ئارامییە كرد كە ئەمڕۆ بە پێچەوانەی ناوچەكانی دیكەی عێراق، لە هەرێمی كوردستان هەیە.
بە گوتەی مستەر (بۆب)ـی ڕاوێژكاری كۆمپانیای دارین كه هاوکات جێبه‌جێكاری پڕۆژه‌كه‌یشه، ئەم پڕۆژەیە لەسەر شێوازی ئەو پڕۆژە تایبەتانەی لە چەندین بواری جیاجیادا لەو هەوارەگە گەشتیارییە و بە ستانداری جیهانی جێبەجێ كراون و ئامانج لێیان بووژانەوەی زیاتری كەرتی گەشتوگوزار و گواستنەوەی گەشتیارانە لە ناو چەقی شارەكان بۆ ناوچە شاخاوییەكان. گوتیشی، ئه‌و ته‌له‌فریكه‌ی له‌م پڕۆژه‌یه‌دا هه‌یه به‌پێی تازه‌ترین ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م دروست كراوه و تا ئێستا له هه‌موو جیهاندا ته‌نیا پێنج دانه‌ی دیكه‌ی هاوشێوه دروست كراون.
سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ستراتیژییەتی خۆی بۆ ئاوەدانكردنەوەی كوردستان هەمیشە باوەڕی بە پرەنسیپێكی بنەڕەتی هەیە، ئەویش ئەوەیە كە هه‌رێمی كوردستان بەبێ بەشداریكردنی كارای كەرتی تایبەت ناتوانێت پێش بكەوێت و داینەمۆی پێشكەوتنی هەر وڵاتێك كەرتی تایبەته. گوتیشی: "بە هەستكردن بەم راستییە، بە هەستكردن بەم پێویستییەی وڵاتەكەمان، چەند ساڵێك لەمەوبەر لە كابینەی پێنجەم یاسای وەبەرهێنانمان لە هەرێمی كوردستان داڕشت، ئەو یاسایە هاندەرێكی زۆرباشە بۆ وەبەرهێنانی دەرەوەو وەبەرهێنانی خۆماڵی، بۆ ئەوەی بتوانن سەرمایەی خۆیان لە وڵاتی خۆیاندا بەگەڕ بخەن".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی به جێی دەستخۆشی و خۆشخاڵی له قه‌ڵه‌م دا كە سەرمایەدارانی كوردستان قازانج و سەرمایەی خۆیان لە وڵاتی خۆیان بەكار دەخەنه‌وەو داوای كرد لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان بە جددی لە ئاوەدانكردنەوەی كوردستان بەشداربن.
ئەوەشی خستەڕوو بە شێوەیەكی گشتی زۆرێك لە گەشتیارانی دەرەوە و گەشتیارانی ناوخۆ حەز دەكەن بێن و كاتی خۆیان لە كوردستان ببەنە سەر. جەختیشیكردەوە لە كابینەی حەوتەمیش سیاسەتی ئەوەیان داڕشتووە كە زیاتر بایەخ بە كەرتی گەشتیاریی بدەن و لەسەر ئەم سیاسەتەش بەردەوام دەبن. داواكاریش بوو وەبەرهێنەرانی كورستان زیاتر لە بواری گەشتیاریی لە هەرێمی كوردستان سەرمایەی خۆیان بخەنە گەڕ".
نێچیرڤان بارزانی هاوکات سوپاسی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی كرد كه به‌شدارییان له جێبه‌جێكردن و سه‌رخستنی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌دا كردووه و به بیری هێنایه‌وه كه ئەم پڕۆژە گەشتیارییە له شوێنێك دروست كراوه كه ڕۆژێك له ڕۆژان تانكه‌كانی عیراق له‌و بەرزاییانەوە هەوڵیان داوە بچنە خوارەوە بۆ ئەوەی ڕواندز و ئەو سنوورەی كە شۆڕشی تێدا هەبووە، كۆنترۆڵ بكه‌ن. به‌ڵام ئه‌مڕۆ لە هەمان شوێن كۆبوونەتەوە، بۆ كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی وا.
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له روونكردنه‌وه‌یكدا رایگه‌یاند، جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌رنامه‌ی نییه له‌م نزیكانه به‌فه‌رمی سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بكات، ئه‌م راستییه‌شی بۆ ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و رای گشتی روون كرده‌وه.
فوئاد حوسێن، له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا وتیشی: ماوه‌یه‌كه هه‌ندێك ئاژانسی هه‌واڵ و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌نگۆی ئه‌وه‌یان بڵاوكردۆته‌وه گوایه به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌فه‌رمی سه‌ردانی توركیا ده‌كات.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه به پێویستی ده‌زانین ئه‌م راستییه بۆ ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و رای گشتی روون بكه‌ینه‌وه كه‌به‌رێزیان له‌م ماوه نزیكه‌دا به‌رنامه‌ی نییه سه‌ردانی فه‌رمی توركیا یان وڵاتانی تر بكات.
س . س
pna
16/09/2013
جێگری پارێزگاری شرنەخ رایگەیاند بەھۆی قەرەباڵخی زۆر لەنێوان سنووری ھەرێمی کوردستان و تورکیا پردێکی تازە دروست دەکەن.
تورگای ئیلھان جێگری پارێزگاری شرنا‌خ لەکاتی پێشوازییکردنی لە شاندی پارتی گەلی کۆماریCHP چوونە دەروازەی سنووری خاپوور لە سلۆپی و باسی لە گرنگی خاڵی سنووری (ئیبراھیم خەلیل) کرد لەنێوان ھەرێمی کوردستان و تورکیا‌و گوتی ” رۆژانە زیاتر لە شەش ھەزار ئوتۆمبیلی گەورەو بچووک لەم خاڵەوە دێن و دەچن، بەھۆی قەرەباڵخی زۆر کێشە دروست دەبێ، بۆیە بڕیارمانداوە پردێکی دیکە دروست بکەین”.
ئێستا لەنێوان ھەرێمی کوردستان و تورکیا لەخاڵی سنووری ئیبراھیم خەلیل تەنیا دوو پرد ھەن، لەچاو قەرەباڵخی رێگاکەی ژمارەی پردەکان کەمن.
وەفدی جەھەپە لە شارۆچکەیی سلۆپییا سەردانی دەروازەیی خابوور کە دکەویتە لە نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و تورکیا کرد و لەوێ زانیاری لە بارەی ھاتوچوویاندا وەرگرت.
یاریدەدەری پارێزگاری شرنەخ باسی دەروازەیی خابوور کرد و گوتی: لە رۆژێژدا نزیکی شەش ھەزار سەیارە لەم دەروازەدا تێپەر دەبن و ئەمەش وا دەکات کە لە ھاتوچوودا کێشە دروست ببەت. زۆر جار ئیزدیھامی سەیارە سروست دەبەن لە بەر ئەوەی بریارمان دا پرۆژەیی پردی سێیەمین دروست بکەن.
سەزگین تانرکولو یاریدەدەری سەرۆکی پارتی گەلی کۆماریCHP لەبارەی پرۆسەی ئاشتی گوتی “لەمانگی کانونی دووەمەوە تا ئێستا باسی ئەم پرۆسەیە دەکرێ بەڵام دواخستنی ئەم پرۆسەیە کەڵکی ھیچ لایەکی تێدا نییە. حکومەت لەبارەی ئەم پرۆسەوە ھیچ زانیارییەک بۆ رای گشتی بڵاو ناکاتەوە بەداخەوە ھیچ بەرەوپێشچوونێک لەم پرۆسەیە بە دینەھاتووە”.
ئه‌نادۆڵ
hawlati
15/09/2013
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتی کاری زۆری ویستووە تاوەکو پۆلیس لە کوردستاندا بکرێتە رەمزی سەروەریی یاسا. بەگوتەی نێچیرڤان بارزانی "لە وڵاتێکی دیکتاتۆری و عەسکەرتاریی وەکو عێراقدا، پۆلیس کرابووە مایەی نوکتە لەسەرکردن، نەک رێزگرتن".
لە ئاهەنگی دەرچوونی ٣٥٠ قوتابیی کۆلێژی پۆلیس لە هەولێر، کە ئەمڕۆ ١٥/٩/٢٠١٣ بەڕێوەچوو، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتارێکی پێشکەش کرد و گوتی "جاران پۆلیس ببووە دەزگای پاراستنی حوکم نەک حوکمی قانوون، بەڵام خۆشبەختانە ئێستا ئەو تێڕوانینە گۆڕاوە. پۆلیس لە هەرێمی کوردستاندا رۆژ لەدوای رۆژ زیاتر شوێنی راستەقینەی خۆی وەردەگرێتەوە".
بۆ هەڵبژاردنەکانی کوردستانیش، نێچیرڤان بارزانی داوای لە پۆلیس و دەزگا ئەمنییەکان کرد کە "بە هەستێکی تەواو نیشتمانییانەوە پرۆسەکە بپارێزن".
ئەو ٣٥٠ قوتابییەی ئەمڕۆ لە کۆلێژی پۆلیس لە هەولێر دەرچوون، بەشدارییان لە ٣ خولی جیاوازدا کردبوو. ٢٢ قوتابیی کچ بەشدارییان لە خولێکی تایبەتدا کردبوو، ٦٤ قوتابیی زێرەڤانیش بەشدارییان لە خولێکی دیکەدا کردبوو و ٢٦٤ قوتابیش بەشدارییان لە خولی ١٤ی کۆلێژی پۆلیس لە هەولێر کردبوو.
15/09/2013