لە دیدارێکدا لە نێوان مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەنتۆنیۆ گیتەرز سەرۆکی کۆمیساریای باڵای پەنابەران لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ئیرسارین کازن بەرێوەبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوی پڕۆگرامی جیهانیی خۆراک، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" گەلی کوردستان یارمەتیدانی ئاوارەکان بە ئەرکێکی مرۆڤی و نەتەوەیی خۆی دەزانێ و بەردەوام دەبێ لە یارمەتیدانیان".
،سەرۆکی کۆمیساریای باڵای پەنابەران سوپاس و پێزانینی خۆی و ئەندامانی شاندەکەی بە سەرۆک بارزانی و خەڵک و حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند بۆ ئەو بەخشندەیی و یارمەتیدانەی کە پێشکەشی ئاوارەکانی سووریا کراوە و گوتی"زۆر سوپاستان دەکەین ئەم خەڵکە پێویستیان بە جەنابت هەیە و وەک مەرجەعێک سەیرت دەکەن. سوپاسی گەل و حکوومەتی هەرێم دەکەین بۆ ئەو کارە مەزنەیان. ئەوە نیشان دەدات کە گیانی بەخشندەیی و خێرخوازی لە هەرێمدا زۆر بەهێزە".
گیتەرز ئاشکرای کرد کە ڕێکخراوەکەی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئامادەیی تەواویان هەیە بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری و یارمەتی بۆ پەنابەران و داوایشی لە حکوومەتی هەرێم کرد کارئاسانی بۆ هەماهەنگی و کارەکانیان بکەن. سەرۆکی کۆمیساریای باڵای پەنابەران لەو دیدارەدا داوای لە سەرۆک بارزانی کرد کە بەشێک لە ئەجێندای کۆنگرەی نەتەوەیی کورد بۆ یارمەتیدانی مەعنەوی و هەستی مرۆڤدۆستی بەرانبەر پەنابەرە کوردەکانی سووریا تەرخان بکرێت.
دواتر ئیرسارین کازن بەرێوەبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوی پڕۆگرامی جیهانیی خۆراک وێڕای سوپاسگوزاریی سەرۆک بارزانی باسی ئامادەکارییەکانی ڕێکخراوەکەی کرد بۆ یارمەتیدانی ئاوارەکان بە تایبەت لە مەسەلەی هاوکاریی خۆراک و کارکردن.
لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی سوپاسی هاتنی شاندی میوانی کرد و دەستخۆشی لە هەوڵ و کارەکانی کردن و ئامادەیی هەمەلایەنەی دامودەزگای حکوومەتی هەرێمی ڕاگەیاند بۆ هاوکاریکردن و هەماهەنگی و کارئاسانی بۆ هەر دوو ڕێکخراوی پڕۆگرامی جیهانیی خۆراک و کۆمیساریای باڵای پەنابەران.
سەرۆکی هەرێم داوایشی کرد کە یارمەتییەکانی کۆمیساریای باڵای پەنابەران و ڕێکخراوی جیهانیی خۆراک لەنێو سووریاشدا بگاتە خەڵک بە تایبەت ئەوانەی باری ژیانیان ناخۆشە و لە بەرەکانی جەنگەوە دوورن. هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی پەیامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردی بۆ شاندی میوان باس کرد .
د.ع
جێگەی خۆشحاڵی و ئومێدێكی زۆرە ئەمڕۆ دەبینین هەرێمی كوردستان لەبەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پارلەمانی كوردستانە كە بە دڵنیاییەوە هەنگاوێكی پڕبایەخە بۆ دەوڵەمەندتركردنی ئەزموونی دیموكراسی لە وڵاتەكەماندا. بەو بۆنەیە پڕ بەدڵ پیرۆزبایی خۆم بە گەلی سەربەرزی كوردستان و تێكڕای حزب و لایەنە سیاسییە بەشداربووەكانی هەڵبژاردن ڕادەگەیێنم و، هیوادارم ببێتە هۆی قووڵتربوونی بنەماكانی حوكمی گەل و هۆكارێك بۆ گەشەسەندنی سیاسی لە كوردستاندا بێت.
ئێستا كە لە یەكەم ڕۆژی دەستپێكردنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پارلەمانی كوردستانداین، داوا لە هەموو حزب و لایەنە سیاسییەكان و ئەندام و لایەنگر و هەوادارەكانیان و گشت هاووڵاتییە خۆشەویستەكان دەكەم بە هەموو توانایەكەوە هەوڵ بدەن ئەو هەڵمەتە لە كەشێكی ئارام و دوور لە كێشە و هەڵچوون و هەروەها بەشێوەیەكی سەردەمیانە و مەدەنی ئەنجام بدرێت و نەبێتە هۆی تێكدانی ژیانی ئاسایی خەڵك.
پاراستنی نەریتە دیموكراتییەكان و ئاسوودەیی هاووڵاتیان و ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی و پێگە و ناوبانگی هەرێم ئەركی هەموو لایەكە و پێویستە پابەندیان بین. داوا لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكوومەتی هەرێم و كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانیش دەكەم هەموو هەوڵێكیان بخەنەگەڕ تا هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكان بە ڕەچاوكردنی ڕێنماییە یاساییەكان و بە سەركەوتوویی ئەنجام بدرێت.
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
28ـی 8ـی 2013
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ناوی هەزار و 129 كاندیدی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی پەسند کرد و، چوارشەممە 28-8-2013، واتە لە سەعات 12ی شەوەوە بانگەشەی هەڵبژاردن بە بەشداریی ٢٧ کیانی سیاسی و چەند کەسایەتییەک دەستی پێ کرد.
لە شەوی ڕابردووەوە لایهنه سیاسییهكان له رێگهی تیمهكانی پروپاگهندهیانهوه و به ههڵواسینی دروشمهكانیان، لهسهر شهقامه گشتییهكانی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان، سهرگهرمی ههڵواسینی پروپاگهندهكانیان.
بەپێی رێنماییەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و وەزارەتی شارەوانیش كاندیدەكان دەبێت بە هەماهەنگی لەگەڵ شارەوانییەكان پۆستەر و بانگەشەكان هەڵبواسن و هەموو جۆرە بانگەشەیەكیش لە شوێنە گشتییەكان قەدەخەیە.
بڕیارە لە رێككەوتی 21-9-2013، هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بە بەشداری 32 قەوارەی سیاسی ئەنجام بدرێت.
ویلایهته یهكگرتووهكانی ئهمهریكا، ئهو كۆبوونهوهیهی ههڵوهشاندهوه كه ههفتهی رابردوو بڕیاری لهسهر درابوو لهم ههفتهیهدا وهفدێكی ئهمهریكا و رووسیا، سهبارهت به بهڕێوهبردنی كۆنفرانسی جنێڤ بۆ سووریا، دیدار بكهن.
بهپێی راپۆرتێكی رۆیتهرز، كۆشكی سپی له بڕیارێكدا رایگهیاندووه بههۆی بهكارهێنانی چهكی كیمیایی لهلایهن رژێمی سووریا و پشتیوانیی رووسیا له بهشار ئهسهد، كۆبوونهوهی نێوان وهفدهكانیان، لهم ههفتهیهدا بهڕێوه ناچێت.
میدیاكانی ئهمهریكا دهڵێن كیمیاباران كردنی ناوچهكانی نزیك دیمهشق له رۆژی چوارشهممهی رابردوو، جارێكی دیكه ناكۆكییهكانی ئهمهریكا و رووسیای سهبارهت به سووریا، پهره پێداوهتهوه.
ههفتهی رابردوو و 2 رۆژ پێش روودانی كیمیابارانهكه، ئهمهریكا رایگهیاندبوو وهفدێكی بهرپرسانی وڵاتهكهی لهگهڵ وهفدێكی رووسیا، سهبارهت به كۆنفرانسی دووهمی جنێڤ لهسهر پرسی سووریا، لهم ههفتهیهدا كۆدهبنهوه.
ئا. ر
- توێژینەوەیەكی بەریتانیایی ئاشكرای كردووە، بەریتانییەكان كێشەیەكی گەورەیان لە پاكوخاوێنی و شوشتنی دەستدا هەیە و بەپێی ئەو توێژینەوەیە، هەر مۆبایلێك لە شەش مۆبایل نەخۆشی بكوژ دەگوازێتەوە.
پرۆفیسۆر فال كیرتیس لە زانكۆی لەندەن لە توێژینەوەكەدا دەڵێ: ئەمە بەڵگەیەكی ترە لەسەر ئەوەی كە هێشتا خەڵك بە تایبەت دوای هاتنە دەرەوە لە ئاودەست، دەستیان باش ناشۆن.
توێژەران گوتیان لە 12 شاری بەریتانیا چاودێری 390 مۆبایل و دەستی بەكاربەرانیان كردووە و دواتر نموونەی سەر مۆبایلەكانیان لە تاقیگەدا پشكنیوە.
توێژینەوەكە ئاشكرای كردووە، دانیشتووانی لەندەنی پایتەخت رێژەیەكی زۆریان لەبەردەم مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی ئایكۆلایدان كە لە بەرازەوە دەگوازرێتەوە و رێژەكە دەگاتە 28 لەسەد.
ئەم نەخۆشییە دەبێتە هۆی تێكچوونی گەدە و ئەگەر زۆر قورس بێت، نەخۆشەكە دەكوژێت.
هەرچەندە 95 لە سەدی ئەو كەسانەی پشكنینیان بۆ كراوە، دەڵێن دوای چوونە ئاودەست دەستیان بە سابوون دەشۆنەوە، بەڵام دەركەوتووە 92 لە سەدی مۆبایلەكان و 82 لە سەدی دەستی كەسەكان هەڵگری بەكتریایەیە.
هەروەها دەركەوتووە 16 لە سەدی مۆبایلەكان و دەستەكان بەكتریای ئایكۆلایان هەڵگرتوە.
سەرچاوە: سی ئێن ئێن
ئا: زانیار نوری
ئەو گەشتیارانەی لە هەرێمی كوردستانەوە سەردانی ئێران دەكەن, بۆ ماوەی زیاتر لە دوو كاتژمێر لە سنووری تەمەرچینی ئێران لە چاوەروانی تەواو بوونی مامەڵەكانیاندا دەمێنەوە.
وەك گەشتیاران دەیخەنە روو، لە گەڵ زۆری رێژەی گەشتیاران لە سنووری حاجی ئۆمەران- تەمەرچین، بەڵام تەنها یەك دوو كارمەند لەو دیوی ئێران رۆژانە مامەڵەی گەشتیاران رایی دەكەن و بە هۆشیەوە ئەو گەشتیارانەی لە هەرێمی كوردستانەوە سەردانی ئێران دەكەن، بۆ ماوەی زیاتر لە دوو كاتژمێر بە بێ بوونی هۆڵی پێشوازی و شوێنی پشوودان رادەگیرێن.
مەسعود باتێلی سەرپەرشتیاری كۆمەڵگای نێودەوڵەتی گومرکی حاجی ئۆمەران بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: لە پاسپۆرتی حاجی ئۆمەران بە شێوەی 24 كاتژمێری كار بە سستەمی نێو دەوڵەتی دەكرێت و بە شێوەیەكی ستاندارد ئیش و كاری گەشتیاران رایی دەكرێت و هیچ گەشتیارێك بۆ چەند ساتێكیش دوا ناكەوێت، ئەو دیو سنووری تەمەرچینیش پەیوەندی بە گومرگی ئێرانەوە هەیە و ئێمە لێی بەرپرس نین.
عەبدولواحید گوانی قائیمقامی چۆمان، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری گوت: بۆ چەندین جار لە كۆبوونەوەی مانگانەی نێوان قائیمقامیەتی چۆمان و پیرانشاردا ئەو پرسە بە لایەنە پەیوەندیدارەكانی ئێران گوتراوە، بەڵام تائێستا ئەوان بە یەك دوو كارمەند كاری ئەو رێژە زۆرەی گەشتیاران رایی دەكەن و بەهۆشیەوە گەشتیاران زۆر لە چاوەروانیدا دەمێننەوە.
بەختیار چۆمانی/م.ش