سەرچاوەیەك ڕایدەگەینێت كە، تەقینەوەكانی بەردەم ئاسایشی هەولێر بە هۆی بەرژەوەندیی ژمارەیەك بازرگانەوە بووە، كە ڕۆڵیان هەبووە لە نیشتەجێكردنی ژمارەیەكی زۆر عەرەبی ناوەڕاست و باشووری عێراق لە هەرێمی كوردستان، كە تێیاندا هەبووە بۆ ئەنجامدانی تەقینەوەكان ئاسانكارییان بۆ تیرۆریستان كردووە.
یەكشەممەی ڕابردوو دوو تەقینەوە بەردەم ئاسایشی هەلێری هەژاند كە بە هۆیەوە 7 كارمەندی ئاسایش گیانیان لە دەست دا و 59ـی دیكەیش كە هاووڵاتیی فریاگوزاریش لە نێویاندا هەیە بریندار بوون.
سەرچاوەیەكی بەرپرس بە هەفتەنامەی "وشە"ـی ڕاگەیاندووە، لێكۆڵینەوە لە تەقینەوەكانی بەردەم ئاسایشی هەولێر ئەنجامی باشی بە دەست هێناوە و لە ماوەیەكی نزیكی داهاتوودا دەگەنە خاڵی كۆتایی لە ئاشكراكردنی ئەنجامدەرانی تەقینەوەكە.
ئەو سەرچاوەیەی كە نەیویستووە ناوی ببرێت، هەروەها دەڵێت "چەند هۆكارێك هەن بۆ تەقینەوەكان، دیارترینیان ئاسانكارییی ژمارەیەك لە هاووڵاتیانی ناوەڕاست و باشووری عێراقن كە ئێستا نیشتەجێی هەرێمن."
بەپێی زانیارییەكانی ئەو هەفتەنامەیە، ماوەی چەند ساڵێكە خانوو و ئۆتۆمبێل لە هەرێمی كوردستان بە ناوی عەرەبەوە دەكرێت، لە كاتێكدا پێشتر ئەو فایلە لە دەستی ئاسایش‌دا بووە و ڕێگەیان نەدەدا ئەوانەی گومانلێكراون لە هەرێم نیشتەجێ بن، بەڵام ئێستا بەشێكی بەرچاو لە پرۆژەكانی نیشتەجێكردن كە خانووی زۆر گرانبەهایان تێدایە، خاوەنەكانیان خەڵكی دەرەوەی سنووری هەرێمن و بە ناویانەوە تاپۆ كراون.
سەرچاوەكە نەیشاردەوە كە، "بە هۆی پاڵەپەستۆی ژمارەیەك بازرگانی هەرێمی كوردستانەوە، فایلی تاپۆی خانوو و موڵك لە لایەن حكوومەتی هەرێمەوە لە دەستی ئاسایش دەرهێنرا و خرایە دەست پارێزگاكان، بەو هۆیەشەوە كڕین و فرۆشتنی موڵك لە هەرێم بە ناوی خێزانە عێراقییەكانی دەرەوەی هەرێم كرایەوە و لە ڕێگەیەوە ژمارەیەك زۆر خەڵك لە ناوچەكانی تری عێراقەوە لە هەرێم نیشتەجێ كران، كە بە هۆی بەرژەوەندیی بازرگانانەوە خەڵك و كارمەندانی ئاسایش دەبنە قوربانیی كردەوە تیرۆریستییەكان."
وەزارەتی كۆچی عێراق ژمارەی خێزانە كۆچكردووەكانی ناوچەكانی تری عێراق كە لە هەریچم نیشتەجێن بە 40 هەزار ماڵ ئاشكرا كردووە.
pna
2/10/2013
رووداو- ئەنادۆڵ
1/10/2013
پارتیی دیموكراتی كوردستان كە براوەی یەكەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانە و بەپێی 95%ـی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن، ژمارەی كورسییەكانی 38دانەیە، خستنە ڕاپرسیی پڕۆژەیاسای دەستووری هەرێمی كوردستان دەكاتە پێشمەرجی پێكهێنانی حكوومەتەكەی.
هەفتەنامەی باس لە ژمارەی ئەمڕۆیدا لە سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراوییەوە بڵاوی كردووەتەوە، پارتی بۆ پێكهێنانی كابینەی هەشتەمی حكوومەتی هەرێم، بەرنامەیەكی چڕی داڕشتووە و لە نێو ئەو ئەجێندایەیدا خستنەڕاپرسیی دەستووری هەرێمی كوردستان پێشمەرجێك دەبێت بۆ هەر لایەنێكی سیاسی لە هەرێمی كوردستاندا كە بەشداری لەو حكوومەتەدا بكات، لایەنەكانی دیكەیش كە پێشتر داوای گەڕانەوەی دەستووریان بۆ پەرلەمان دەكرد ئێستا ئامادە نین وەك جاران پێداگری لەو داوایەیان بكەن.
بەپێی زانیارییەكان، هەندێك لایەن كە پێشتر بۆچوونیان سەبارەت بە دەستووری هەریچمی كوردستان و خستنە ڕاپرسیی ئەو پرۆژەیاسا پەسندكراوەی خولی دووەمی پەرلەمانی كوردستان نەرێنی بووە، ئێستا بۆ بەشداریكردن لە حكوومەت نەرمی بە هەڵوێستەكانیانەوە دیارە.
بەرپرسی دەستگای هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، شۆڕش ئیسماعیل، ئاشكرای كرد كە بەم نزیكانە كۆمیتەی سەركردایەتیی یەكێتی لەسەر ئەو بابەتە كۆ دەبێتەوە و بە شێوەیەكی چڕ باس لە بەشداریكردنیان یان نەكردنیان لە حكوومەتی داهاتووی هەرێمی كوردستان دەكات.
شۆرش ئیسماعیل گوتی: "دوایین بڕیاری بەشداریكردنی یەكێتی لە حكوومەت تەنیا لە دەستەڵاتی كۆمیتەی سەركردایەتیی یەكێتیدایە و هەموو لایەك لە نێو یەكێتیدا پێوەی پابەند دەبن."
هەرچی هیوا میرزانسابیری ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكگرتووی ئیسلامیشە، دەڵێت، هێشتا بە شێوەیەكی فەرمی ئەو پێشنیازەی پارتیی دیموكارتی كوردستانیان بە دەست نەگەیشتووە، هەر كاتێكیش پێیان بگات، ئەوا بۆچوونیان لەبارەیەوە دەبێت.
میرزا سابیر لەبارەی ئەوەیشەوە كە ئەوان وەكو لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن پێشتر لەگەڵ گەڕانەوەی دەستووردا بوون بۆ پەرلەمان ئەو پێشنیازەی پارتی بۆتان نەرێنیی نییە، وەڵامێكی دروستی نەدایەوە و گوتی: "سەركردایەتیی یەكگرتوو بڕیار لەسەر بابەتی بەشداریكردن لە حكوومەت یان بەشداری نەكردن دەدات."
بەرپرسی ژووری پێوەندییە دیپلۆماسییەكانی بزووتنەوەی گۆڕان، حەمەتۆفیق ڕەحیمیش ئاماژەی دا كە تا ئەو پێشنیازەیان بە شێوەیەكی فەرمی بە دەست نەگات نایانەوێ هیچ قسەیەكی لەبارەوە بكەن.
ئەو دەربارەی پێشمەرجەكەی پارتی كە دەستوورە، گوتی، هەر كاتێك گفتوگۆیان لەسەر بەشداریكردن لە حكوومەتدا كرد، قسەیان بۆ ئەو بابەتەیش دەبێت.
1/10/2013
هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ده‌ست له به‌رپرسیارێتی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌كێشێته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت كه ده‌گه‌ڕێته‌وه مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌ركی كاركردن له مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی بۆ كه‌سانی تر جێده‌هێڵێت
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه:
ده‌ست له كاركێشانه‌وه له ئه‌ركی به‌رپرسیارێتی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانی
كوردستانیانی به‌رێز....
كادر‌و لایه‌نگره تێكۆشه‌ره‌كانی (ی.ن.ك)....
هاوڵاتیانی خۆشه‌ویستی سلێمانی...
كه‌بڕیارم دا ئه‌ركی به‌رپرسیارێتی له مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وه‌رگرم ، له‌و كاته‌دا یه‌كێتی‌و سلێمانی له بارودۆخێكی خراپدابوون‌و سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانیش بۆ باشكردنی ئه‌و دۆخه بوو، ئه‌م بڕیاره‌شم ته‌نها له‌به‌ر خاتری (ی.ن.ك)نه‌بوو، به‌ڵكو به‌ئامانجی خزمه‌تكردنی زیاتری خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی ئه‌م شاره بوو. له‌و كاته‌شدا حزبه‌كه‌مان له‌م شاره‌دا روبه‌ڕووی ته‌حه‌دایه‌كی گه‌وره بوو بووه‌وه، زۆر كه‌سیش دودڵ بوون له هه‌ڵگرتنی ئه‌م به‌رپرسیارێتی یه، هه‌ربۆیه بڕیارمدا شان بده‌مه به‌ر ئه‌و ئه‌ركه سه‌خته.
هه‌رچه‌نده من هه‌رگیز ئه‌وه‌م نه‌شاردۆته‌وه كه كوردستانیم، به‌ڵام وا بیر ئه‌كه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر مرۆڤ شاره‌كه‌ی خۆی خۆش نه‌وێت ناتوانێت كوردستانه‌كه‌ی خۆش بوێت.
ئێستا نزیكه‌ی چوار ساڵه له مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی كار ئه‌كه‌م، له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌وڵم داوه خزمه‌تی شاره‌كه‌م‌و خه‌ڵكه‌كه‌ی و باقی تری گوند‌و شاره‌كانی كوردستان بكه‌م، ئه‌مه‌ش ئه‌ركێكی گرنگی یه‌كێتییه‌كانه له هه‌ر پۆست‌و پله‌یه‌كی حزبی و حكومی بن و له‌هه‌ر شار‌و شارۆچكه‌یه‌ك بن.
له‌م ماوه‌یه‌دا له زۆرێكی كێشه‌كانتان ئاشنا بووم‌و ، زۆر هه‌وڵمدا دڵسۆزانه هه‌ندێك له ناڕه‌واییه‌كان ڕاست بكه‌مه‌وه، به‌تایبه‌تیش كێشه‌كانی تایبه‌ت به موڵكدارێتی، خزمه‌تگوزاری گشتی، كرێكاران‌و فه‌رمانبه‌ران‌و خوێندكاران و ئه‌و دوای توێژه‌كانی تری هاوڵاتیان.
به‌ڵام ئه‌م كێشه و داخوازیانه‌ی رۆژانه رویان ده‌كرده مه‌ڵبه‌ند، زۆرێكی تریش له كێشه‌كان چاره‌سه‌ریان لای حكومه‌تی هه‌رێم بوو، هه‌وڵی نێوه‌ندگیریمان دا له نێوان هاوڵاتیان و حكومه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی داواكاریه ڕه‌واكانی خه‌ڵك ، به‌ڵام له زۆر حاڵه‌تدا ته‌نها به‌ڵێنمان پێدراو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كران.
به‌داخه‌وه پاش ئه‌وه‌ی كه نه‌متوانی جێی ره‌زامه‌ندی زۆربه‌تان بم، بۆیه بڕیارم دا بگه‌ڕێمه‌وه مه‌كته‌بی سیاسی‌و ئه‌ركی كاركردن له مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی بۆ كه‌سانی تر جێ بێڵم.
دڵنیاتان ئه‌كه‌م كه سلێمانی له دڵی مندا هه‌ر شاره حه‌یاته‌كه‌یه، شایه‌نی هه‌موو شتێكی جوان‌و باشتره، له هه‌ر كوێ بم به پێی توانای خۆم خزمه‌تی ئه‌كه‌م.
زۆر سوپاسی سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و دۆستان‌و لایه‌نگرانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌كه‌م و سوپاس بۆ كادیران‌و ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ند و دڵنیاتان ئه‌كه‌م ئه‌گه‌ر هاوكاری ئێوه نه‌بوایه ئه‌ركه‌كه‌م زۆر قورس‌تر ئه‌بوو.
داوای لێبوردنتان لێ ده‌كه‌م وه‌كو پێویست نه‌متوانی خزمه‌تان بكه‌م‌و جێی هیواتان بم.
دڵسۆزتان
هیرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
30/09/2013
سەبارەت بە كردەوە تیرۆریستییەكانی دوێنێی هەولێری پایتەخت، نەمویست لەڕێگەی بڵاوكردنەوەی پەیامێكەوە هەڵوێستی خۆم دەربڕم. ئەمڕۆ خۆم چووم و سەردانی نەخۆشخانەم كرد، ئەو ئازیزانەم بەسەركردەوە كە لە ڕووداوە تیرۆریستییەكەی دوێنێ بریندار ببوون، هێز و ئومێد و خۆڕاگری بەڕوونی لە نیگاكانیاندا دیار بوو. هیوای چاكبوونەوەی خێرایان بۆ دەخوازم و سەرخۆشیش لە كەسوكاری شەهیدانی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە دەكەم و لە خودای گەورە داواكارم بە بەهەشتی بەرین شادیان بكات.
لەم سەردانەدا سوپاس و پێزانینی خۆم ئاڕاستەی هێزە ئەمنییەكان و ئاساییش و پۆلیس و كارمەندانی ئاگركوژێنەوەو وەزارەتی تەندروستی كرد، كە بوێرانە بەرەنگاری تیرۆریستان بوونەوە، هەروەها سوپاسی تایبەتیشم بۆ خەڵكی قارەمانی شاری هەولێر هەیە، كە وەك هەمیشە خۆڕاگر‌و پشتیوانی هێزە ئەمنییەكان بوونە و ڕێگەیان نەداوە پیلانی تیرۆریستان سەربگرێت.
تیرۆریستانیش ئەگەر بیانەوێت بارودۆخی هەرێمی كوردستان تێك بدەن، دەبێ باش بزانن كە ئیرادەی گەلەكەمان زۆر لەوە بەهێزترە كە تیرۆریستان لە پیلانە چەپەڵەكانیاندا سەر بكەون. ئەگەر لەو شەش ساڵەدا بۆ جارێك توانیبێتیان كوردستان بریندار بكەن ئەوە بە سەدان پیلانیشیان لەو شەش ساڵەدا پووچەڵ كراوەتەوە.
بڕوای تەواویشم بە هۆشیاریی خەڵكی كوردستان و هێزو بازووی دەزگاكانی ئاساییش هەیە، كە دەستەكانی پشت ئەم تاوانە دەدۆزنەوەو ڕادەستی یاسایان دەكەن، تیرۆریستانیش سزا دەدرێن.
30/09/2013
سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی ڕایدەگەینێت، ئەوان بێ پشوودان كار ده‌كه‌ن بۆ بنه‌بڕكردنی هێزی تاركی، هێزی تێرۆریستان له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمدا. هاوكات دەڵێت، "هه‌روه‌ك چۆن له‌وه‌وبه‌ر تۆڕی هێزی تاریكیمان ده‌ستگیر كردووه، ئه‌م جاره‌ش به به‌كارهیێنانی ڕۆشنایی خۆشه‌ویستیمان بۆ ژیان، بۆ ئازادی، بۆ سه‌ربه‌ستی؛ ڕووبه‌ڕووی هێزی تێكده‌ر و وێرانكارانه‌ی تێرۆریستان ده‌بینه‌وه."
دەقی پەیامی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان:
تێرۆریستان باش ده‌زانن كه ئاشتی، ئارامی، سه‌قامگیری و ژیانی سه‌ربه‌ستی خه‌ڵك و هه‌ڵبژاردنی ئازادی21 ی ئه‌یلوول؛ ده‌ستكه‌وتی هێزی ئاسایشی كوردستانه، بۆیه هێرشه‌كه‌یان ڕاسته‌وخۆ ئاڕاسته‌ی ئه‌وان كرد.
هێرشه تێرۆریستییه‌كه‌ی سه‌ر ده‌زگاكانی ئاسایش، هه‌موومانی خه‌مبار كرد، ژیانی پڕبه‌های چه‌ند كه‌سێكی هێزی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانی له‌ناكاو كۆتایی هێنا، ئه‌و كه‌سانه بوونه شه‌هیدی پاراستنی ئارامیی هه‌رێم و ئاسایشی خه‌ڵكی كوردستان.
ئه‌و شه‌هیده سه‌ربه‌رز و نه‌ترسانه؛ به ژیانی خۆیان هه‌وڵیان دا ڕێگه له تێرۆریستان بگرن تا زیانی له‌وه گه‌وره نه‌نێنه‌وه. جێی داخه تێرۆریستان جگه له شه‌هیدكردنی شه‌ش ئه‌ندامی هێزی ئاسایشی كوردستان، پتر له شه‌ست كه‌سیشیان بریندار كرد. حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و گه‌له‌كه‌ی ئه‌و شه‌هیدانه له‌بیر ناكه‌ن، هیوای سه‌بووری بۆ كه‌سوكاریان ده‌خوازین، ئاوه‌ته‌خوازین بریندارانیش زوو چاك ببنه‌وه.
هێزی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی شه‌ش ساڵی ڕابردوودا بوێرانه ڕووبه‌ڕووی پلانی تێرۆریستان بۆته‌وه. له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندین هه‌وڵی تێرۆریستییان پووچه‌ڵ كردۆته‌وه. ژیانی خۆیان له پێناو خه‌ڵكی كوردستاندا هه‌میشه له مه‌ترسیدا بووه. ئه‌وان زانیویانه و ده‌زانن تێرۆریستان به چ مه‌به‌سێكی گڵاو كار ده‌كه‌ن. ئه‌وان ده‌زانن ئه‌گه‌ر تێرۆریستان بۆیان بچێته سه‌ر؛ حه‌ز ده‌كه‌ن ژیان له كوردستان كۆتا پێبهێنن.
تێرۆریستان مه‌به‌ستیان ئه‌وه بوو ئازادی و سه‌ربه‌ستی له كوردستان بریندار بكه‌ن. هێزی ئاسایشی هه‌رێم باش ده‌زانن تێرۆریستان دژی ژیانن، دژی بڕیاری ئازادی خه‌ڵكی كوردستانن، دژی سنگفراوانی و پێكه‌وه‌ژیانن. تێرۆریستان باش ده‌زانن كه ئاشتی، ئارامی، سه‌قامگیری و ژیانی سه‌ربه‌ستی خه‌ڵك و هه‌ڵبژاردنی ئازادی21 ی ئه‌یلوول؛ ده‌ستكه‌وتی هێزی ئاسایشی كوردستانه، بۆیه هێرشه‌كه‌یان ڕاسته‌وخۆ ئاڕاسته‌ی ئه‌وان كرد.
گه‌لی كوردستان قوربانی زۆر داوه تا گه‌یشتۆته ئه‌م ئاسته‌ی ئازادی و سه‌ربه‌ستی. حكوومه‌تی هه‌رێم، سه‌ركردایه‌تیی گشت حیزبه سیاسیه‌كان و خه‌ڵكی كوردستان به ئاسانی ده‌ستبه‌رداری ئه‌م ئازادی و سه‌ربه‌ستییه نابن. له ڕاستیدا خواستی ئێمه گه‌لێك به‌هێزتر ده‌بێت بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانمان. هێزی پێشمه‌رگه و ئاسایش له هه‌وڵی خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ دۆزینه‌وه و ئاشكراكردنی هێزی دژه‌ژیان، هێزی دژه‌ئازادی، هێزی دژه‌مرۆڤایه‌تی، هێزی دژه‌سه‌ربه‌ستی.
ئێمه بێ پشوودان كار ده‌كه‌ین بۆ بنه‌بڕكردنی هێزی تاركی، هێزی تێرۆریستان له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمدا. هه‌روه‌ك چۆن له‌وه‌وبه‌ر تۆڕی هێزی تاریكیمان ده‌ستگیر كردووه، ئه‌م جاره‌ش به به‌كارهیێنانی ڕۆشنایی خۆشه‌ویستیمان بۆ ژیان، بۆ ئازادی، بۆ سه‌ربه‌ستی؛ ڕووبه‌ڕووی هێزی تێكده‌ر و وێرانكارانه‌ی تێرۆریستان ده‌بینه‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی له كاره‌كه‌ماندا سه‌ركه‌وتوو بین، داوا ده‌كه‌ین وه‌ك هه‌میشه خه‌ڵكی كوردستان هه‌ست به به‌رپرسیارێتی بكه‌ن له ڕێی یارمه‌تیدانی هێزی پێشمه‌رگه و ئاسایشه‌وه. داوا ده‌كه‌ین هه‌ر كاتێك گومانتان له هه‌ر چالاییه‌ك، یا هه‌ر جم‌وجووڵێك هه‌بوو؛ هێزی پۆلیس، ئاسایش و پێشمه‌رگه ئاگادار بكه‌نه‌وه.
نه‌مری بۆ شه‌هیدان، ئارامی و ئاوه‌دانی و پێشكه‌وتنی به‌رده‌وام بۆ كوردستان.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
30/09/2013
بەپێی دوایین زانیارییەکان چوار تەقینەوه رووی داوه، ژمارەی کوژراو برینداران زیاتر له چل کەسه و زۆربەی قوربانیانیش سەر به هێزەکانی ئاسایشن.
نزیک نیوەڕۆی ئەمڕۆ، چەند تەقینەوەیەک له بەردەم ئاسایشی گشتی و ئاسایشی هەولێر رووی دا که دوو تەقینەوە بچووک بوونه و به نارنجێک بووه و تەقینەوەیەکیش خۆکوژی بووه و یەکێکی دیکەشیان ئامبۆلانسێکی بۆمبڕێژکراو بووه که پێش تەقینەوەی، چەند کەسێکی لێ‌دابەزیوه و تەقەیان له هێزەکانی ئاسایش کردووه و بەپێی زانیارییەکان زۆربەی قوربانییەکانیش بەهۆی تەقینەوەی ئەم ئامبۆلانسەوه بووه.
هەروەها زانیارییەکان ئاماژه بەوه دەدەن که ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو و بۆمبێکی چێندراویش خەریکه لەلایەن هێزه ئەمنییەکانەوه پووچەڵ دەکرێنەوه.
هەروەها گوتراوه که لەم تەقینەوانەدا نزیکەی چل بریندار و لانی‌کەم ٤کوژراو هەیه و کوژراوەکان سەر به هێزی ئاسایشن.
بەپێی دوایین هەواڵەکان، له بازگەکانی دەروازەی هەولێر، رێگه به هیچ ئۆتۆمبێلێک نادرێت بێته هەولێر یان له هەولێر دەربچێت.
X.A
pna
29/09/2013
شاندێكی پارتیی ئاشتی و دیموکرات(BDP ) به مه‌به‌ستی چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رانی KCK به‌ره‌و قەندیل به‌رێکه‌وتن و وەها بڕیارە دواچاوپێکەوتنەکەیان لەگەڵ ئۆجەلاندا تاوتوو بکەن.
به‌پێی زانیاریەکان سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢٩ی ئه‌یلوول، شاندێکی BDP که پێکهاتوون له هاوسه‌رۆکی به‌ده‌په، سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش و جێگری سه‌رۆکی فراکسیۆنی BDP ، په‌روین بوڵدان و په‌رله‌مانتاری BDP ، سڕی سوره‌یا ئۆنده‌ر به‌مه‌به‌ستی چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیی KCK له ئی‌ستا‌نبووڵەوە بەرەو قه‌ندیل بەڕێکەوتن.
وەها چاوەڕوان دەکرێت، شانده‌که‌ی BDP باس له‌و چاوپێكه‌وتنه‌یان بكه‌ن كه 15ی ئه‌یلوولی رابردوو له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانی سه‌رۆكی زیندانیكراوی په‌كه‌كه ئه‌نجامیان دابوو، له‌گه‌ڵ KCK ـدا بیخەنە بەر باس
29/09/2013
كۆبوونەوەی لیژنەی ئامادەكاریی كۆنگرەی نەتەوەییی كورد كە بە هۆی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاكانەوە بۆ 25ـی 11 دواخرا، لە 8ـی مانگی داهاتوودا دەست پێ دەكاتەوە و بڕیاریش لەسەر دابەشكردنی 600 ئەندامەكەی دەدرێت.
ئەندامی لیژنەی ئامادەكاریی كۆنگرەی نەتەوەییی كورد، خەلیل عەبدوڵڵا، وێڕای پشتڕاستكردنەوەی زانیارییەكان، بە ڕۆژنامەی هەولێری ڕاگەیاندووە، لە كۆبوونەوەی یەكەمدا هەشت ڕاپۆرت پەسەند دەكرێن، گرینگ‌ترینیان دابەشكردنی 600 ئەندامەكەی كۆنگرە و دیاریكردنی مۆدێلی كۆنگرە دەبن، بۆ ئەوەی كۆنگرە ببێتە دامەزراوەیەك.
عەبدوڵڵا ئاشكرایشی كرد، دانان و پێكهاتەی سەرۆكایەتیی كۆنگرە و بانگهێشتكردنی میوانانی بیانی بۆ كۆنگرە، لەو كۆبوونەوانەی دوای هەشتی مانگ یەكلا دەكرێنەوە.
29/09/2013
سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان هەر ئێستا ئەنجامی بەرایی ٩٥لەسەدی هەڵبژاردنەکانی راگەیاند کە بەپێی رێزبەندی بەمشێوەیه:
١- پارتی دیموکراتی کوردستان: ٧١٩٠٠٤دەنگ
٢- بزووتنەوەی گۆڕان: ٤٤٦٠٩٥دەنگ
٣- یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: ٣٢٣٨٦٧دەنگ
٤- یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان: ١٧٨٦٨١دەنگ
٥- کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان: ١١٣٢٦٠دەنگ
٦- بزووتنەوەی ئیسلامی: ٢٠٧٩٥دەنگ
٧- حزبی سۆسیالیستی دیموکرات: ١١٨٢٨
٨- ئازادی: ١١٧٦٨
٩- ئاراستەی سێیەم: ٨٢٦٨
١٠- رافیدەین: ٥٩٦٣
بڕیاره ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان رابگه‌یه‌نرێت، سه‌رۆكی هه‌رێم په‌یامێكی راگه‌یاند و داوای له هه‌موولایه‌ك كرد، بەپێی ڕێکارە یاساییەکانی کۆمسیۆن هەڵسوکەوت بکەن و ئیستفزازی یەکتر نەکەن و به‌پێویستیشی زانی هەموو هێز و لایەنە سیاسییەكان و هاوڵاتییە بەڕێزەكان هێمنی و تەبایی كوردستان بپارێزن.
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمه:
هەروەک کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاندووە، بڕیار وایە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 28/9/2013، ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕابگەیەنن.
بەو بۆنەیەوە بە پێویستی دەزانم داوا لە هەموو لایەک بکەم بە سنگفراوانی و هەستکردن بە بەرپرسێارێتییەوە مامەڵە بکەن و ئەگەر هەر سکاڵا و تێبینییەکیشیان هەبێ بەپێی ڕێکارە یاساییەکانی کۆمسیۆن هەڵسوکەوت بکەن.
هەروەها داوا لە ئەندام و لایەنگرانی هەموو حزبەکانیش دەکەم ڕێز لە لایەنەکانیتر بگرن و ئیستفزازی یەکتر نەکەن.
بەپێویستیشی دەزانم جارێکی تر داوا لە هەموو هێز و لایەنە سیاسییەكان و هاووڵاتییە بەڕێزەكان بكەم هێمنی و تەبایی كوردستان بپارێزن و لە پێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و ئاسوودەیی خەڵك و ناوبانگی وڵاتەکەمان، بەهیچ شێوەیەک پەنا بۆ تەقەی خۆشی نەبەن، چونکە ئەوە دیاردەیەکی زۆر ناشرینە و دەبێ بنبڕ بکرێت.
داواش لە هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش دەکەم ڕێکاری یاسایی توند بەرامبەر ئەو کەسانە بگرنە بەر کە سەرپێچیی لەیاسا و ڕێنماییەکان دەکەن.
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
28ـی 9ـی 2013
س . س
نووسینگه‌ی لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، مه‌لا به‌ختیار، رایده‌گه‌یه‌نێت کە، مه‌لا به‌ختیار هیچ جۆره لێدوانێكی له‌باره‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه بۆ هیچ كه‌ناڵێكی ناوخۆیی یه‌كێتی و ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی نه‌داوه و ئه‌وه‌یشی به ناوی ئه‌وه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه بۆ چه‌واشه‌كردنی رای گشتییه.
سكرتێری ڕۆژنامه‌وانی‌ی لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك)، مەلا بەختیار، روونكردنه‌وه‌یه‌كی داوە و تێیدا دەڵێت: "هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، هیچ جۆره چاوپێكه‌وتنێك و هیچ جۆره لێدوانێكی نه له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و نه له‌باره‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان-ه‌وه، بۆ هیچ كه‌ناڵێكی ناوخۆی یه‌كێتیی‌و ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نه‌داوه‌و هه‌ر جۆره لێدوانێكیش به‌ناوی به‌ڕێزیانه‌وه، به مه‌به‌ستی چه‌واشه‌كردنی رای گشتییه‌و ره‌تده‌كه‌ینه‌وه"
ڕوونیشی کردووەتەوە کە "هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار، تا دوای كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان، هیچ جۆره لێدوان‌و قسه‌یه‌كی له‌وباره‌یه‌وه نابێت."
ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتی لەندەنی لە ژمارەی ئەمڕۆیدا و لەسەر زاری مەلا بەختیار بڵاوی کردبووەوە كە هاوكێشە سیاسی و مەرجەكانی بزووتنەوەی گۆڕان ئاڵۆزن؛ هەر لەبەر ئەوەیشە كە بە داواكەیان بۆ پێكهێنانی كابینەی هەشتەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕازی نەبوون. وەك مەڵا بەختیار دەڵێت گۆڕان داوای لێ كردوون هاوپەیمانەتی لە زۆرینەی پەرلەمانی پێك بهێنن و بێ بەشداریی پارتیی دیموكراتی كوردستان، كە براوەی یەكەمی هەڵبژاردنەكانە، حكوومەت پێك بهێنن، بەڵام یەكێتی داواکەیانی ڕەت کردووەتەوە.
29/09/2013