فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

barzani 736539628

 

رووداو-هه‌ولێر

مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند نامه‌ى سه‌رۆكى كۆمارى عێراق و 170 ئیمزا له‌ به‌رده‌ستن بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ى متمانه‌ له‌ نورى مالیكى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق. بارزانى، كه‌مێك له‌ مه‌وبه‌ر له‌ په‌یجى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك بڵاوىكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ "هەوڵی هێزە عێراقییەكان بەردەوامە بۆ گۆڕینی مالیكی بە رێگەیەكی دەستووری. نامەی سەرۆك كۆمار و زیاتر لە 170 ئیمزاش لەبەر دەستن".

بارزانى له‌ درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌یدا ده‌ڵێت "ئەو هێزە عێراقییانەی دەیانەوێت رێگە لە دكتاتۆرییەت بگرن، بەهەموو توانایەكمان پشتگیرییان دەكەین. ئەگەر كێشەی دیموكراسی لە عێراق بە راستی چارەسەر كرا، كێشەكانی هەرێمیش چارەسەر دەبن. ئەگەر كێشەی دیموكراسیش چارەسەر نەكرا، ئەوسا ناچارین بەرەو خیاراتی دیكه‌ بچین، هەروەك پێش ئێستاش ئاماژەم پێدابوو. بەهیچ شێوەیەك مساوەمە لەسەر ماف و ئایندەی گەلەكەمان ناكەین". ئه‌و لێدوانه‌ى بارزانى له‌ كاتێكدایه‌، كه‌ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆك كۆمارى عێراق به‌ بیانووى ته‌واونه‌بوونى نیسابى یاسایى، هه‌وڵه‌كانى لێسه‌ندنه‌وه‌ى هه‌رسێ لایه‌نى هاوپه‌یمانى كوردستانى و ئه‌یاد عه‌للاوى و موقته‌دا سه‌درى شكست پێهێنا.

تاڵەبانی درەنگانێكی شەوی شەممەی رابردوو بە بەیاننامەیەك رایگەیاند داوای وەرگرتنەوەی متمانە لە سەرۆك وەزیران نانێرێتە پەرلەمان، چونكە وەك لە بەیاننامەكەدا دەڵێت "نیسابی یاسایی تەواو نەبوو". له‌ به‌شێكى به‌یاننامه‌كه‌ى نووسینگه‌ى تاڵه‌بانیدا هاتبوو "ئەو کۆمیتەیەی کە سەرۆک کۆماری عێراق رایسپارد بۆ وردبینیى ،ئیمزاى 160 پەرلەمانتارى عێراقیە و هاوپەیمانیى کوردستان و کوتلەى ئەحرار و ژمارەیەک پەرلەمانتارى سەربەخۆى وەرگرت، دواتریش لیستێکى چەند پەرلەمنتارێکى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستانیشی خرایەسەر، پاشان 11پەرلەمانتار کە پێشتر ئیمزایان کردبوو، بە نوسینگەى سەرۆک کۆماریان راگەیاند کە پاشەکشێ دەکەن بە ئیمزاکانیان دوو پەرلەمانتارى دیکەش ئیمزاکردنەکەیان هەڵپەسارد" .

ئەم هەڵوێستەى تاڵه‌بانى ركابەرەكانی مالیكی نیگەران كرد. جەعفەر ئیبراهیم، گوتەبێژ و ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌ (رووداو)ى رایگەیاند كە پارتی نیگەران بووە بە رەزامەندینەدانی سەرۆك كۆماری عێراق لەسەر رەوانەكردنی داوای متمانەوەرگرتنەوە لە سەرۆك وەزیران، بۆ پەرلەمان: "هەڵوێستی مام جەلال و بەیاننامەكەی بۆ ئێمە موفاجەئە بوو".

gashti hawler taran telar 343773258

 

ساکار عەبدوڵڵازادە

رووداو- هەولێر

ئەمرۆ دووشەممە، بۆ یەکەمجار گەشتی ئاسمانی نێوان هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکرێتەوە. تەلار فایەق، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر به (رووداو)ی راگەیاند "فڕۆکەخانەی نێوەدەوڵەتی هەولێر لە درێژەی پەرەپێدانی گەشتەکانی خۆی بۆ پایتەختی وڵاتان، ئەمڕۆ یەکەمین گەشتی فەرمی خۆی بۆ تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکاتەوە".

بە گوتەی تەلار فایەق ئەو هێڵە ئاسمانییە نوێیە ئەمڕۆ بە بەشداری بەرپرسانی ئێرانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتی هەولێر رادەگەیەندرێت. بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر راشیگەیاند "ئەو گەشتە لە لایەن هێڵی ماهانی ئێرانیەوە هەفتانه به دوو گەشت دەستپێدەکات و ئەگەری ئەوە هەیە لە داهاتوودا گەشتی رۆژانە ئەنجام بدرێت".

demirtash 192277986

 

لە ناوچەی باغجلاری ئەستەمبول، دەستگیر کردنی شارەداری وان بەکر کایا، سەرۆکی پێشووی BDP ی وان جونەیت جانەش و شارەداری ناوچەی ئەلباکی وان کە شارەدارییەتیەکەی لەلایەن وەزیری ناوخۆی تورکەوە بەتال کرابوە، پرۆتێستۆ کرا. ئەندام و بەرێوەبەرانی BDP ی ئەستەمبول و ناوچەکانی، لەبەردەم بارەگای BDP لە باغجلار کۆبوونەوە و کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسین ئەنجامدا.
ھاوسەرۆکی BDP سەلاحەدین دەمیرتاش، پەرلەمانتاری BDP ی ئەستەمبول سەباحەت تونجەل،جێگری ھاوسەرۆکی BDP فیلیز کۆچالی، ھاوسەرۆکانی BDP ی ئەستەمبول ئاسیە کۆچاک و عەلی رەزا بیلگیلی، ئەندامی ئەنجومەنی پارتی BDP گولچین ئیسبەرت و بەرێوەبەرایەتی شار و ناوچەکان بەشدار بوون.لە چالاکییەکەدا دروشمەکانی وەکو'' سەرمان بۆ زولم دانانوێنین، بەکر کایا بە تەنیا نییە، جونەیت جانش بە تەنیا نییە، ھەموومان بەکر کایاین، ھەموومان جونەییت جانشین، بەکر کایا کەرامەتمانە، بێ سەرۆک ژیان نابێ، جیھانێکی بێ ئۆجالان بەسەرتاندا وێران بکەین، چارەسەری بە ئاشتی و ئاشتیش لە ئیمرالییە، بژی سەرۆک ئاپۆ، با زیندانەکان خالی بکرێن، جێ بۆ ئەردۆغان بمێنێتەوە و قاتل ئەردۆغان'' بەرز کرانەوە.

موخاتەب ئۆجالانە

لەسەر ناوی جەماوەرەکە ھاوسەرۆکی BDP ی ئەستەمبول ئاسیە کۆلچاک، لێدوانەکەی خۆێندەوە و دەستنیشانیکرد کە حکومەتی AKP لە ساڵی ٢٠٠٩ وە تا ئێستا، لە دژی پارتییەکەیان کۆمەڵکوژی سیاسی بەرێوە دەبات. کۆلچاک دەستنیشانیکرد کە AKP بەو ئۆپەراسیۆنانە، رەق و کینەکەی خۆی دەشارێتەوە و وتی:'' بە دەستگیر کردنی شارەدار بەکر کایا، ھەموو گەلی وان دەستگیر کرا. دیدارەکەی سەرۆک وەزیری تورک ئەردۆغان و سەرۆکی گشتی CHP کەمال کلچدارئۆغلو، موخاتەبی خەیالییە. بەڵام تا ناوی کێشەکە بە راستی باسی لێوە نەکەن و لە موخاتەبی راستی نەگەرێن، کێشەکە چارەسەر نابێت. موخاتەبی سەرەکە بەرێز ئۆجالانە''. 

ئەوەی بەکر کایای دەستگیر کرد ئەردۆغانە

ھاوسەرۆکی گشتی BDP سەلاحەدین دەمیر تاش دستنیشانیکرد کە حکومەتی AKP لە ماوەی ١٠ ساڵی رابردوودا، گەورەترین زەخت و گوشار بەرێوە دەبات و وەھای وت:'' دەبێت ھەر کەس گۆێ لە دەنگی ویژدانی بێت. ئەو کەسەی گۆێداری دەنگی ویژدانی خۆی دەکات، زولمی AKP دەبینێت. سەرۆک وەزیر ھەر شتێک بۆ دەوڵەت دەبینێت. ئەردۆغان سەرۆکی دەۆڵەتی شاراوەیە. ئایا بۆ ئازاد کردنی ھەڤاڵانی زیندانیمان، ھیچ ھەۆڵدانێ بۆ گۆرانکاری یاسایی ھەیە؟ بۆ دەوڵەت، دەوڵەت ئاوا دەکرێت. لە تورکیا دو دەوڵەت ھەیە. یەکێک لەوانە، دەوڵەتێکە کە لە بەرێوەبەرایەتی کۆنترا پێک دێت و زولم لە گەلی کورد دەکات. دەوڵەتی تریش لە رۆژئاوای تورکیایە کە زولم لە گەلی تورک دەکات. سەرۆکی دەوڵەتی شاراوە و سەرۆکی دەوڵەتی فەرمیش، تۆی سەرۆک وەزیر ئەردۆغان. ئەوەی بەکر کایاشی دەستگیر کرد ئەردۆغانە''.

frokawan x haidari1

 

پەیکەری فرۆکەوانێکی کورد دوای ٣٢ ساڵ لە کوژرانی، لە لایەن کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری مەهاباد ساز کرا. ئەوەش لە حاڵێک دایە کە تا ئەم دواییانە ئەو فرۆکەوانە کوردە کە لە شەڕی ئێران و عێراق دا گیانی لە دەست دا، لە لایەن کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیەوە وەک "شەهید" نەدەناسرا. خالید حەیدەری کە لەدایکبووی گوندی قوڵقوڵەی ناوچەی محاڵی سەر بە شاری مەهاباد بوو، رۆژی ٣١ی خەرمانانی ساڵی ١٣٥٩ فرۆکەکەی لە لایەن دژە ئاسمانیەکانی ئەرتەشی عێراق لە سەر ئاسمانی شاری کوت پێکرا و کەوتە ناو رووباری دیجلەوە. ئەو خوێندن و راهێنانی فرۆکەوانی بەر لە ئینقلابی ساڵی ٥٧ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تێپەڕ کردبوو کە لە دوای ئینقلاب لە بنکەی ئاسمانیی نۆژە لە نیزیک هەمەدان لە ناو ئەرتەشی ئێران دا درێژەی بە کاری فرۆکەوانی دا و لە شەڕی ئێران - عێراق دا وەک یەکەم فرۆکەوانی کوژراو لە ئەرتەشی ئێران دا دێتە ئەژمار.
دوکتور سەلاحەدینی خەدیو لە توێی وتارێک دا و لە بابەت هۆکاری وەبیرهاتنەوەی ئەو فرۆکەوانە کوردە لە لایەن کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیەوە دوای پتر لە ٣٠ ساڵ، هۆکارەکە بۆ دوودڵی دەسەڵات لە روانگەی ئیدئۆلۆژی و باوەڕی ئەو دەگەڕێنێتەوە و دەڵێ" "ڕه‌نگه به‌شێکی ولآمی ئه‌م پرسیاره له ڕێکه‌وتی گیان له ده‌ستدانی فڕۆکه‌وانی ناوبراو بێ. "خالیدی حه‌یده‌ری" له ڕێکه‌وتی 1/7/59 گیانی به‌خت کردووه. ئه‌م ڕێکه‌وته کاتێکه که هێشتا ئه‌رته‌شی شاهه‌نشاهی به‌ته‌واوی پاکسازی نه‌کرابوو." دوکتور خەدیو لە درێژەی وتارەکەی دا زیاتر لەم بارەوە دەدوێ و دەڵێ: ته‌نانه‌ت پاش نیوه‌ی یه‌که‌می ساڵی 59ش، تاقمێکی زۆر له ئه‌فسه‌رانی ئه‌ڕته‌ش و به‌تایبه‌ت هێزی ئاسمانی ته‌سفیه کران و هه‌لآتن. ڕه‌جه‌وی و به‌نی‌سه‌دریش له هاوینی ساڵی 1360 به‌بێ هاوکاری تاقمێک له‌م ئه‌فسه‌رانه مسۆگه‌ر نه‌ده‌بوو. ئه‌م ئه‌گه‌رانه له حاند ئه‌فسه‌ره کورده‌کانی ئه‌ڕته‌ش شاهه‌نشاهی له‌مه‌ش زیاتر بوو. تاقمێکی زۆر له‌م که‌سانه هه‌ر دوای شۆڕش ڕه‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه که‌وتن و به‌شێکیشیان بوونه فه‌رمانده به‌ناوبانگه‌کانی ئه‌م هێزه. که وابوو ته‌واوی ئه‌م شک و گومان و دڕدۆنگیانه له‌مپه‌ر بوونه که فڕۆکه‌وانی ناوبراو له ده‌زگای ته‌بلیغاتی ده‌سه‌لآت‌دا پڕۆپاگاندای بوون به سیمبول و هیمای بۆ بکرێ."

tymi pei kurdistan

رووداو- krg

 

سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنى تیمى تۆپى پێى هه‌رێمى كوردستان‌و بردنه‌وه‌ى جامى جیهانى ڤیڤا، پیرۆزبایى له‌ كوردستان ده‌كات‌و ئه‌و بردنه‌وه‌یه‌ش به‌ مێژوویى وه‌سف ده‌كات.

نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند "پڕ به‌دڵ‌ ده‌ستخۆشى‌و پیرۆزباییه‌كى گه‌رم ئاراسته‌ى یه‌كه‌ یه‌كه‌ى یاریزانان، راهێنه‌ران‌و ئه‌ندامانى تیمى هه‌رێمى كوردستان‌و ته‌واوى كوردستانیان ده‌كه‌م و هیواى سه‌ركه‌وتنى به‌رده‌وامیان بۆ ده‌خوازم، به‌و سه‌ركه‌وتن و ئاسته‌ به‌رزه‌ى كه‌ تیمى تۆپى پێى هه‌رێمى كوردستان له‌ یارییه‌كه‌دا نیشانیدا به‌ بردنه‌وه‌ى جامى جیهانى‌ ڤیڤا و به‌ده‌ستهێنانى نازناوى پاڵه‌وانیه‌تیى جیهانى تۆپى پێى هه‌رێمه‌كان، تیمه‌كه‌مان خزمه‌تێكى مه‌زنى به‌ هه‌رێمى كوردستان و كوردستانیان كرد و سه‌ركه‌وتن و شانازییه‌كى مێژوویى بۆ خۆى و بۆ كوردستان تۆمار كرد".

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌ كه‌ "ئێمه‌ وه‌ك هه‌میشه‌ ئه‌وپه‌ڕى پشتگیرى و پشتیوانى خۆمان بۆ تیمى تۆپى پێى كوردستان و هه‌موو چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌كانى كوردستان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌، به‌ دڵسۆزى‌و هه‌وڵ و ماندووبوونى وه‌رزشوانه‌كانمان، له‌ سه‌ركه‌وتنى زیاترى تیمه‌كانمان له‌ هه‌موو بوار و ئاسته‌كانى ترى وه‌رزشیدا دڵنیاین". یارییەكانی پاڵەوانێتی جامی جیهانی پێنجه‌مى ڤیڤا به بەشداری 9 هەڵبژاردەى هه‌رێمه‌كان لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد، له‌ كۆتایدا دوێنێ هه‌ڵبژارده‌ی‌ كوردستان بۆ یه‌كه‌مجار توانی ببێته‌ پاڵه‌وانی ڤیڤا، دوای سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی قوبرسی توركیا 2-1، ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ ته‌نیا سێجار به‌شداری ئه‌و جامه‌ی كردووه‌و دووجار پله‌ی دووه‌می به‌ ده‌ست هێناوه‌و جاری سێه‌میش پله‌ی یه‌كه‌می به‌ ده‌ستهێنا.

kobunawai hewler_191418252

رووداو- هەولێر

ئەمڕۆ یەک شەممە، هاوپەیمانی کوردستانی، رەوتی سەدر و عێراقیە بە چاودێری مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا. سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا ئەنجامی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی هەولێری خستە ڕوو. بەپێی ئەو بەیاننامەیە، لایەنەکان سوربوون لەسەر وەرگرتنەوەی متمانە لە نوری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی عێراق.

به‌شداربووانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ وێڕای تاوتوێ کردنی دوا پیشهاتەکانی گۆڕەپانی سیاسی عێراق، بەردەوامی خۆیان دەربڕی لە سەندنەوەی متمانە لە نوری مالیکی بەپێی میکانیزمە دەستوورییەکان. بەشداربووانی کۆبوونەوەکە جەختیان له‌ به‌رده‌وامبوونی‌ هه‌وڵه‌كانیان كرده‌وه‌ بۆ بەرەنگاربوونەوەی دیارده‌ی‌ تاكڕه‌وی‌ له‌ حوکمرانی و ده‌سه‌ڵاتدا و داوایان کرد لێپرسینەوە بکرێت لە بەرامبەر پێشێلکاری بەرامبەر پەرلەمانتاران.

هەروەها لەو کۆبوونەوەیدا بڕیاردار نامەیەکی روونکردنەوەیی بۆ سەرۆک کۆمار بەرز بکرێتەوە کە تێیدا جەخت لەوە بکرێتەوە ئەو واژۆیانەی بۆ سەندنەوەی متمانە لە مالیکی نێردراون واژۆی دروستن و رێژەی نیسابی یاسایی بۆ سەندنەوەی متمانە لە مالیکی بەدەست هاتووە. جارێکی دی بەشداربووانی کۆبوونەوەی هەولێر جەختیان کردەوە "جێگرەوەی مالیکی لە هاوپەیمانی نیشتمانی دەبێ".

kobunawai barzani degal sadrekan

 

رووداو- هه‌ولێر

هه‌رئێستا كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ عێراقیه‌ و سه‌درییه‌كان ده‌ستیپێكرد. حه‌یده‌ر مه‌لا، گوته‌بێژی كوتله‌ی عێراقیه‌ له‌ لێدوانێكدا به‌ (رووداو)ی راگه‌یاند هه‌رئێستا له‌ هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ عێراقیه‌ و سه‌درییه‌كان ده‌ستیپێكرد.

حه‌یده‌ر مه‌لا، گوته‌بێژی كوتله‌ی عێراقیه‌ له‌ كاتی چوونه‌ ژووره‌وه‌ی بۆ نێو هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كه‌ گوتیشی " له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌یاننامه‌كه‌ی دوێنێ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن". حه‌یده‌ر مه‌لا، هیچ زانیاریه‌كی دیكه‌ی نه‌خسته‌ڕوو. (رووداو) خوێنه‌رانی ئاگه‌دارده‌كاته‌وه‌ كه‌ دواتر زانیای له‌ باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌.

ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌كاتێكدایه‌ ئێواره‌ی دوێنێ سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاویكرده‌وه‌،کە وێنەیەکی گەیشتووەتە (رووداو) رادەگەیێنێت "ئەو کۆمیتەیەی کە سەرۆک کۆماری عێراق رایسپارد بۆ وردبینیى ،ئیمزاى 160 پەرلەمانتارى عێراقیە و هاوپەیمانیى کوردستان و کوتلەى ئەحرار و ژمارەیەک پەرلەمانتارى سەربەخۆى وەرگرت، دواتریش لیستێکى چەند پەرلەمنتارێکى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستانیشی خرایەسەر، پاشان 11پەرلەمانتار کە پێشتر ئیمزایان کردبوو، بە نوسینگەى سەرۆک کۆماریان راگەیاند کە پاشەکشێ دەکەن بە ئیمزاکانیان دوو پەرلەمانتارى دیکەش ئیمزاکردنەکەیان هەڵپەسارد" .

بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەکردووە "لەبەر رۆشنایى ئەوە و بەهۆى تەواونەبونى نیسابەوە نامەکەى فەخامەتى سەرۆک کۆمار سەربارى ئەوەى کە دەقەکەى ئامادەیە، بەرز ناکرێتەوە بۆ ئەنجوومەنى نوێنەرانى بەڕێز و لاى بەڕێز سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەمێنێتەوە" . لەبەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە "سەرۆک تاڵەبانی سەرەتاى ئەم مانگە بە نیازى گەشتێکى چارەسەر بوو ، بەڵام دواى خست تا ئەو کاتەى کە وردبینیى و لێکۆلینەوە تەواو دەبێت لە مەسەلەى ئیمزاکان و نیساب ،دواى یەکلایى بونەوەى ئەو مەسەلەیە گەشتەکەى لە هەفتەى ئایندەدا دەکات" .

ئەمەی خوارەوە دەقی بەیاننامەکەی نووسینگەى جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری عێراقە:

بەیاننامەیەک لە نوسینگەى سەرۆک کۆمارەوە

لە روانگەى پەرۆشییەوە بۆ ئاگادار بونى گەلى عێراقى بەڕێز لە دیوى راستیى روداوەکانى پەیوەست بە قەیرانى توندبونى ناکۆکییە سیاسییەکان و، بۆ تەواو رۆشنکردنەوە و خستنە روى هەڵوێستى فەخامەتى سەرۆک کۆمار و پابەند بونى تەواوى بە ئەحکامەکانى دەستور و، بە مەبەستى بەرپەرچدانەوەى ئەوەى لە میدیاکان و ناوەندە سیاسییەکان لە بارەى سستیى سەرۆکى دەوڵەت باسى لێوە دەکرێت لە ئاست بەجێهێنانى ئەرکە دەستورییەکانى ،دەمانەوێت ئەم رونکردنەوەیە بدەین :-

فەخامەتى سەرۆک کۆمار بەڵێنى دا بە سەرکردەى ژمارەیەک کوتلەى سیاسیی ، ، ناوى ئەو پارلەمانتارانە بەرز دەکاتەوە بۆ ئەنجومەنى نوێنەرانى بەڕێز کە داواى سەندنەوەى متمانە دەکەن لە دەوڵەتى سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران ، لە دواى دڵنیابون لە سەلامەتیى ئیمزاکانیان و تەواو بونى نیسابى قانونیى. هەرچەندە ئەم هەنگاوە لەسەر سەرۆک کۆمار ئیلزامی نییە بەڵام وەک رێگە چارەیەکى مام ناوەنجیى بۆ چارەسەرکردنى قەیرانەکە رازی بو بیکات.

ئەو کۆمیتەیەش کە سەرۆک رایسپارد بۆ وردبینیى ،ئیمزاى 160پارلەمانتارى ئیتلافی العراقیە و هاوپەیمانیى کوردستان و کوتلەى ئەحرار و ژمارەیەک پارلەمانتارى سەربەخۆى وەرگرت،دواتریش لیستێکى چەند پارلەمنتارێکى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستانیشی خرایە سەر،پاشان 11پارلەمانتار کە پێشتر ئیمزایان کردبو، بە نوسینگەى سەرۆک کۆماریان راگەیاند کە پاشەکشێ دەکەن بە ئیمزاکانیان دو پارلەمانتارى تریش ئیمزاکردنەکەیان هەڵپەسارد .

لەبەر رۆشنایى ئەوە و بەهۆى تەواو نەبونى نیسابەوە نامەکەى فەخامەتى سەرۆک کۆمار سەربارى ئەوەى کە دەقەکەى ئامادەیە، بەرز ناکرێتەوە بۆ ئەنجومەنى نوێنەرانى بەڕێز و لاى بەڕێز سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەمێنێتەوە .

بە باشمان زانى ئەم وردەکارییانە بخەینە بەرچاو . بۆ رێگرتن لە هەر قسەو قسەڵۆکێک لە ئاست هەڵوێستى سەرۆک کۆمار و بۆ دوپاتکردنەوەى پابەند بونییەتى بە دەستور.

لێرەدا دەبێت ئاماژەش بەوە بدەین کە باسکردن و هێنانە پێشەوەى هەندێک ناو گوایە ئەوانە کاندیداى سەرۆکایەتى وەزیرانن سەرپێچییەکى ئاشکراى ئەحکامى برگەى (دال)ى بەندى هەشتى مادەى61ى دەستورە کە سەرۆک کۆمار سەرپشک دەکات بۆ ئەو مافە وەک لە مادەى 76ى دەستوردا هاتوە .

سەرۆک تاڵەبانی سەرەتاى ئەم مانگە بە نیازى گەشتێکى چارەسەر بو ،بەڵام دواى خست تا ئەو کاتەى کە وردبینیى و لێکۆلینەوە تەواو دەبێت لە مەسەلەى ئیمزاکان و نیساب ،دواى یەکلایى بونەوەى ئەو مەسەلەیە گەشتەکەى لە هەفتەى ئایندەدا دەکات .

فەخامەتیان مەبەستیەتى دوپاتی بکاتەوە قەیرانى سیاسیی ئێستا کە گرژیى و ئاڵۆزیى پەنگ خواردنەوەیەکى کۆمەلایەتیى و ئەمنیى لێدەکەوێتەوە و کاروانى بنیاتنانى ئابوریى پەک دەخات ،دەبێت لە چوارچێوەى ئەحکامى دەستوریى و قانونیى چاودێریى و ئاڕاستە بکرێت بەرەو باش بون و کرانەوە ،داواش دەکات لە هەمو هێزە سیاسییەکان ناکۆکییەکانیان لەو چوارچێوەیەدا یەکلایى بکەنەوە و خۆ بپارێزن لە هەر شتێک کە تاو دەدات بە گرژیى پەنگ خواردنەوە لە یەکتر و هەوڵەکانى دیالۆگ پەک دەخات، داواشیان لێ دەکات پێشنیازەکانى و بانگهێشتەکەى بۆ کۆبونەوەى نیشتمانیى دیراسە بکەن، کە دەبێت ئەو کۆبونەوەیە لە هەمو حاڵەتەکاندا هەرببەسترێـت گەر سەندنەوەى متمانەکەش سەربگرێت یان نا .

نوسینگەى سەرۆک کۆمار

9-6-2012

senayea - dest

 

پەیامی ناوەندی راگەیاندنی "یەكێتی شۆڕشگێڕانی كوردستان" بە بۆنەی "رۆژی جیهانی پیشەسازی دەستی"یەوە

بۆ هەموو ناوەندە جیهانییەكانی بەرگریكاری شارستانییەتی مرۆڤ
هێزەكانی پاراستنی كلتوور و رەسەنایەتیی كورد
رووناكبیران
شارەزایان و مافپارێزانی كورد و دنیا

جیهانی ئەوڕۆ جیهانی پاراستنی كەلەپوورە رەنگینەكانە.
جیهانی بەرگریكردن لەو دیمەنە هونەرییە جوانانەیە كە نەوە لە دوای نەوە هاتوون و جوانكاری و نوێكارییان بە خۆوە بینیوە.
كوردستانی ئێمە وەك كانگای هونەری دەستی، كە نموونە دەگمەن و تایبەكانی هەر لە هورامانەوە تاكو شوێنە دوور و نزیكەكانی ئەم نیشتیمانە خاوەنی رەسەنایەتییەكی تایبەتن كە لە هیچ شوێنێكی ئەم جیهانەدا نابینرێ‌.
لە دەسكاری كوردییەوە بگرە تاكو جاجم و نمەد و لباد و بەڕە و بە پلەی زۆر بەرز و بە نرخ كڵاش و مافوور و تەنانەت هونەری گوڵدۆزی و كاری جوانی دەستچن هەن كە تەنیا مۆركی كوردستانیان پێوە هەیە و لە هیچ شوێنێكی ئەم هەسارەیەدا وەك ئەوەی ئێمە نین.
زۆر بە داخەوە بە هۆی پەرەستاندنی كلتووری داگیركارییەوە كە تانوپۆكانی كلتووری نەتەوەكەمانی تەنیوەتەوە، خەریكە هێدی هێدی هێندێك لە هونەرە دەسكارەكانی كوردستان لەناو دەچن.
بەم بۆنەیەوە بە پێویستی دەزانم داوا لە رێكخراوەكانی پارێزەری كلتووری مرۆڤایەتی و شوناسی ئینسانی دەكەم كە نموونەی بەرچاویان رێكخراوی یونسكۆی سەر بە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكانە، بە شێوەیەكی رێكوپێك یارمەتیی هەنەرمەندان و دەسكارانی كوردستان بدەن كە خۆیان لەم قۆناغی گەندەڵییەی كۆماری ئیسلامی رزگار بكەن كە بەو هۆیەوە تەواوی شتومەكی دەسكاری كوردستانیان بە بۆنەی هاوردەكردنی كاڵای هەرزان و پەرپوتی تیجاریی وڵاتانی وەك چین خستوەتە مەترسیی لەناوچوونەوە.

ناوەندی راگەیاندنی

یەكێتی شۆڕشگێڕانی كوردستان

9/6/ 2012

 

logoi komar tv

 

کۆماریخواز، ناوەندی هەوال: ستاڤی کارگێری کۆمار تیڤی لە ئاگادریەکدا کە بۆ سایتی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستانی رەوانەکردووە، رادەگەیەنێ کە: فرێکانسی وەشانی کۆمار تیڤی ئالوو گۆری بەسەردا هاتووە، بۆیە لەم پەێوەندیەدا، گشت دۆستان و ئۆگرانی کۆمار تی‌ڤی ئاگادار دەکەێنەوە و بەم‌هۆیەوە رادەگەیەنین، کە بۆ ئێستا بەرنامەکانی کۆمار تی‌ڤی ئازمایشی‌ن و هەموو رۆژانی حەۆتوو، لە سەعات  ١٥.٣٠بە کاتی رۆژهەلاتی کوردستان، واتە سەعات ١ بەکاتی ئۆروپای ناوەندی، بۆ ماوەی نیو سەعات لەسەر کانالی کەی.بی.سی، وە لەسەر شەپۆلی ١١٤٧٠،( v ) ، ٢٧٥٠٠ بەرنامەکانی ئازمایشی بلاۆ دەبنەوە، دیارە لەسەر هێلی ئینترنیت دەتوانن لەم سایتەی خوارەوەدا، هاۆکات کە لە ماهوارە بلاۆدەبێتەوە، بەرنامەکانی بیبینن. سایتی:

www.kmtv.tv

ستاڤی کارگێری کۆمار تی‌ڤی

ashkewti rabat

 

لەکاتی هەڵکەندنی بەرزایی سەرکانی لە قەزای رەبەتی سەر بە شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان، یەکێک لە گەورەترین ئەشکەوتە ئاوییەکان دۆزراوەتەوە. کرێکارانی شارەوانی رەبەت بە مەبەستی دروست کردنی پارکێکی گەشتیاری لە بەرزانییەکانی سەرکانی رەبەت، سەرقاڵی هەڵکەندن بوو کە بەڕەوڕووی قوڵاییەکی ئەشکەوت وێنە دەبنەوە. دوای لێکۆڵینەوە دەردەکەوێت کە لەژێر ئەو بەرزاییەدا ئەشکەوتێکی ئاوی مەزن هەیە کە تا ئێستا هیچ کەس به بوونی نەزانیوە.

خاتوو قاسمیانی، کارناسی باڵای زەوی ناسی لەکاتی سەردانکردنی ئەو ئەشکەوتە رایگەیاند "بە درێژەدان بە هەڵکەندن و کردنەوەی رێگا سەرەکییەکانی ناو ئەشکەوت، بەرەوڕووی یەکێک لە گەورەترین ئەشکەوتە ئاوییەکان دەبینەوە کە کۆمەڵێک دیمەنی سروشتی دڵڕفێن و رازاوەی لەخۆ گرتووە". تا ئێستا 30 مەتر لە رێگای چوونە ناوی ئەو ئەشکەوتە کراوەتەوە و رۆژانە بەدەیان گەشتیار سەردانی دەکات.

abdulbast seyda_964388671

 

رووداو – الحیاە

عەبدولباست سەیدا كەسایەتیەكی سیاسی كوردە پاڵێوراوە بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نیشتمانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا. بڕیارە ئەم هەفتەیە ئەنجومەنی نشتمانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، كەسێك وەك جێگرەوەی بورهان غەلیۆن دابنێت كەمانگی پێشوو دەستیلەكاركێشایەوەو چاوەڕێدەكرێت عەبدولباست سەیدا كە كەسایەتیەكی كوردیە بكرێتە سەرۆكی ئەنجومەنەكە، بەمەبەستی فراوانكردن و یەكخستنی گەورەترین هاوپەیمانێتی ئۆپۆزسیۆن و كاراتركردنی ئەنجومەنەكە.

ئەنجومەنی نیشتمانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا كەوا ئیسلامی و لیبراڵ و سەربەخۆشی تێدایە ئەمڕۆو سبەی لەئەستەمبوڵ كۆدەبنەوە بۆ دیاریكردنی سەرۆكی نوێ. هەندێك لەئەندامانی ئەنجومەنەكە باسیان لەتەوافوقێك كردووە بۆ هەڵبژاردنی سەیدا كەئەندامی مەكتەبی جێبەجێكاری ئەنجومەنەكەیەو بەكەسایەتیەكی "سەربەخۆو دەستپاك و "سازیار"یان ناوبردووە. عەبدولباست سەیدا لەدایكبووی شاری عامودایە 1956، خاوەنی بڕوانامەی دكتۆرایە لەفەلسەفەو چەند ساڵێكە لەسوید دادەنیشێت.

بورهان غەلیۆن كەدووجار بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنەكە هەڵبژێردرابوو رووبەڕووی رەخنەی زۆر دەبویەوە بەهۆی پێدانی رۆڵێكی بەرفراوان بەئیخوان موسلمین لەنێو ئەنجومەنەكەدا. سەیدا خاوەنی دوو سیفەتە "ئۆپۆزسیۆنێك كەوا سەربە هیچ پارتیك نییە"، "كوردێكی میانڕەوە".

رەنگە هۆكاری سەرەكی هەڵبژاردنی سەیدا بگەڕێتەوە بۆ سەربەخۆبوونەكەی، بەگوتەی بەسمە قەزانی بەرپرسی پەیوەندیە دەرەكیەكانی ئەنجومەن، بەوپێیەی پارتەكان ناتوانن كاندیدی خۆیان بسەپێنن، سەیدا سوود لەبیلایەنیەكەی دەگرێت. گوتیشی:"ئەمە پەیامێكە بۆ كوردو كەمایەتیەكان". لەماوەی رابردوودا ئەنجومەنەكە رووبەرووبەرووی رەخنەیەكی زۆر بۆتەوە، بورهان غەلیۆن سەرۆكی ئەنجومەن پێشتر ئەوەی خستبوەڕوو "ئەنجومەن توشی دابەشبوون بووە لەنێوان ئیسلامی و عەلمانیەكانداو لەنێوان ئۆپۆزسیۆنی دەرەوەو ناوەوە، ئەنجومەن لەئاستی قوربانیەكانی گەلی سوریادا نەبووە".

zanko 519373853

 

ساکار عەبدوڵڵازادە

رووداو- هەولێر

هەفتەی رابردوو، کۆماری ئیسلامی ئێران به پاساوی نەبونی ڤیزە، 34 خوێندکاری ماستەری هەرێمی کوردستان لە زانکۆی کوردستان (سنە)ی سنوورداش کردەوە. سنوورداش کردنی ئەو 34 خوێندکارە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ شەممە، دەسپێکی تاقیکردنەوەکانی زانکۆ بوو و ئەو خوێندکارانە لە بەشداری کردن لە تاقیکردنەوەکان بێبەش کران.

نازم عومەر دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران سەبارەت بە کێشەی ئەو خوێندکارانه به (رووداو)ی راگەیاند "ئەو خوێندکارانە لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە نەنێردراونەتە دەرەوە و هەریەکەو خۆیان بە ڤیزەی گەشتیاری پەیوەندیان بە زانکۆی کوردستان لە سنە گرتووە". نازم دەباغ گوتیشی "کەسێک کە بە مەبەستی خوێندن سەردانی وڵاتێک دەکات پێویستە ڤیزەی خوێندنی هەبێ تا بتوانێ تا کۆتایی قۆناخی زانکۆ لەو وڵاتە بمینێتەوە. بەداخەوە ئەو خوێندکارانە به ڤیزەی گەشتیاری لە ئێران مابوونەوە. ڤیزەی گەشتیاریش ماوەییە و پێویستە نوێ بکرێتەوە".

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران راشیگەیاند "ئەو خوێندکارانە دوو مانگ دەبێ ئێمەیان لەو کێشەیە ئاگادار کردووەتەوە. ئێمە وەک نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام بۆیان لە هەوڵ دابووین. بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ لایەنە ئەمنییەکان و وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەزارەتی دەرەوەی ئێران دانیشتین و ئەوان بە فەرمی رەزامەندیان نیشاندا کە ئەو خوێندکارانەی هەرێمی کوردستان دەتوانن لە ئێران درێژە بەخوێندن بدەن. لە هەمانکاتدا زانکۆی کوردستانیش بەلێنی دابوو کە ڤیزەی خوێندنیان بۆ دابین بکات کەچی هیچکام بەڵێنییەکانیان نەبردە سەر".

ناوبراو سەبارەت به هۆکاری سنوورداش کردنی ئەو خوێندکارانه گوتی"دوای بەجێ نەگەیاندنی بەڵێنییەکان بۆ پێدانی ڤیزەی خوێندن، لایەنی پەیوەنددار لە ئێران ئەو خوێندکارانەیان ئاگادار کردبووەوە کە نابێ بەردەوام بن لە سەردانکردن بۆ ئێران و تەنانەت ناویان به خاڵە سنوورییەکان داربوو کە رێگریان لێبکرێت لە هاتنە ناوەوە بۆ ئەو وڵاتە، بەڵام ئەو خوێندکارانە بەهۆی دەستپێکی وەرزی تاقیکردنەوەکان بەردەوام بوون لە چوونه ئێران. بەشی نشینگە و مانەوە بە ناوی ئەوەی ڤیزەکەیان بۆ نوێ دەکاتەوە بانگهێشتی ئەو بەڕێوەبەرایەتی کردبوون و لەوێ هەموویان خستبوونە ناو ئۆتۆبمێلێکەوە و سنوورداشیان کردبوونەوە".

ئەو 34 خوێندکارەی قۆناخی ماستەر ماوەی 2 ساڵ مانەوە لە ئێران درێژەدان به خوێندن لەناکاو دوای ئەوەی کۆمەڵێک بەڵێنییان پێدرابوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەیان، سواری ئۆتۆمبێلێکی نەفەرهەڵگر دەکرێن و لەژێر چاودێری چەند سەربازێک ئاودیوی هەرێمی کوردستان دەکرێنەوە. بە گوتەی ئەو خوێندکارانە بەرپرسانی ئەمنی ئێران بە شێوەیەکی زۆر توندوتیژ مامەڵەیان لەگەڵ کردوون و تەنانەت دەرفەتیان پێنەداون کەلوپەلەکانیشیان کۆ بکەنەوە.

نازم دەباغ لەو بارەوە به (رووداو)ی راگەیاند "ئێمە داوامان لە لایەنە پەیوەنددارەکانی ئێران کرد دەرفەت بەو خوێندکارانە بدەن تا بەشداری تاقیکردنەوەکان بکەن، بەڵام ئەوان پێیان راگەیاندین ئەگە بەشداری تاقیکردنەوەکانیش بکەن و تەنانەت خوێندنەکەشیان تەواو بکەن، دیسان وەزارەتی دەرەوە و وزارەتی خوێندنی باڵای کۆماری ئیسلامی ئەو بڕوانامەیە به فەرمی ناناسن، کەواتا مانەوەیان بێ سودە". نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتیشی "لە راستیدا کێشەکە ململانێی نێوان زانکۆی کوردستان و وەزارەتی خوێندنی باڵای ئێرانه. پێویست بوو بەر لەوەی ئەو خوێندکارانە وەربگیرێن رەزامەندی وەزارەتی خوێندنی باڵا و لایەنە ئەمنییەکانیان وەرگرتبا. بەڵام ئێمە تا ئێستاش بەردەوامین لە پەیوەندی گرتن به لایەنە پەیوەنددەارەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەو خوێندکارانه". نازم عومەر دەباغ گوتیشی "ئەو خوێندکارانه پێویستە سکاڵای یاسایی لەسەر زانکۆی کوردستان تۆمار بکەن، چوون ئەو زانکۆیە بەرپرسە لە دابینکردنی ڤیزە بۆ خوێندکارانی بیانی. زانکۆی کوردستان ئەگەر نەیدەتوانی ڤیزەی خوێندنیان بۆ دبین بکات ئەی بۆ وەری دەگرتن".

سمکۆ کە یەکێک لەو خوێندکارە سنوورداش کراوانەیە، سەبارەت به هۆکاری رووداوەکە دەڵێت "بەرپرسانی ئێران چاویان بەوە هەڵنەدەهات کە 34 خوێندکاری هەرێمی کوردستان هاتوون لە زانکۆی کوردستان (سنە) دەخوێنن و هەر ئەوە بووە هۆی ئەوەی رێگری و کێشەمان بۆ دروست بکەن و لە کاتی تاقیکردنەوەکان سنوورداش بکرێینەوە". ناوبراو گوتیشی "ئێمە تەنانەت بۆ ئەوەی لە رووی ئەمنیەوە گرفتمان بۆ نەیەتە پێش لە یەکەم رۆژەوە بڕیارمان دابوو لەگەڵ خوێندکارە کوردەکانی زانکۆی کوردستانیش پەیوەندییەکی توندوتۆڵ دانەمەزرێنین، بەڵام لە کۆتاییدا بەرپرسانی ئەمنی هەر کێشەیان بۆ خوڵقاندین".

سەرچاوەیەک به (رووداو)ی راگەیاند "ئەو خوێندکاره سنوورداشکراوانه نامەیەکیان ئاڕاستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیران لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەیان دایە".

kck

 

سەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی KCK، کاردانەوەی لەبەرامبەر بە دەستگیرکردنی سەرۆکایەتییەکانی شارەداری شاری وان و درێژەدان بە گۆشەگیری توندی سەر رێبەری گەلی کورد عەبدولڵا ئۆجالان نیشاندا و دەستنیشانی کرد:" تەڤگەری PKK و تێکۆشانی ئازادی کوردستان بێدەنگ نابێت لەو شەڕەی دەوڵەتی AKP لەبەرامبەر بە گەلی کورد دەستی پێ کردووە." سەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی KCK سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ئەم چەند رۆژەی دوایی لێدوانێکی نوسراوی بڵاو کردەوە و سەرنجی بۆ سەر گۆشەگیری سەر رێبەری PKK عەبدولڵا ئۆجالان راکێشا کە ماوەی نزیکەی (١١) مانگە بەردەوام دەکات دەستنیشانی کرد کە بەو فاشیزم و سیاسەتی زوڵمەی لەدژی گەلی کورد پەیڕەو دەکرێت، دەیسەلمێنێت کە شەڕ بە ھەموو لایەنەکانییەوە قوڵ و بەرفراونتر کراوەتەوە.

نزیکەی (١١) مانگە گۆشەگیرییەکی توند لەسەر ئۆجالان پەیڕەو دەکرێت

KCK لە لێدوانەکەیدا دەڵێت:"دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، بێ رەچاوکردنی ھیچ حقوقێک دەستی بە ھێرشێکی سەرتاسەری دژی گەلی کورد کردووە و تادێت ئەو ھێرشانە بەرفراوانتر دەکاتەوە. بە عالەمی ئاشکرا یاسا نێو نەتەوەییەکان پێشێل دەکات و ماوەی نزیکەی (١١) مانگە، بەشێوەیەکی تا دواڕادە نائەخلاقییانە ئەشکەنجەی گۆشەگیری توندکراو لەسەر رێبەر ئاپۆ پەیڕەو دەکات و گەلەکەمان و رای گشتی جیھانی لە رەوشی تەندروستی و ژیانی رێبەر ئاپۆ بێ ئاگا دەکات. لەگەڵ ئەمەشدا ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکاری بەرفراوان لەدژی ھێزی گەریلاکان ئەنجامدەدات و کوردستانی بەتەواوی کردۆتە گۆڕەپانی جەنگ. حکومەتی AKP نەک تەنیا لە دژی AKP، بەڵکو لەدژی سەرجەم نیشتمانپەروەرانی کورد و پێکھاتە سیاسییەکانی پەرە بە شەڕێکی گەورە و بەرفراوان بدات و دەیەوێت بەو شێوەیە ئەنجام وەربگرێت."

KCK لە لێدوانەکەیدا دەستنیشانی دەکات کە حکومەتی AKP بە بیانووی بێ بنەما و سەرەڕۆیانەوە ھێرشی سەر دەزگا و دیمورکاتی سیاسەتمەدارانی گەلی کورد دەکات و لێرەشەوە بە دەستگیرکردنی سیاسەتمەدار و ھەڵبژێرێدراوان و نوێنەرانی گەلی کورد چوارچێوەیەکی بۆ قڕکردنی سیاسی کورد داناوە و دەیەوێ ئیرادەی گەلی کورد تێکبشکێنێت. KCK وتی:"ئاشکرایە کە ئەو سیاسەت و پەیڕەوکارییەی حکومەتی AKP لە کوردستاندا جێبەجێی دەکات، پەیڕەوکارییەکە کە پێویستییەکی حقوقی دەوڵەتی داگیرکەرە و ئامانجی سەرکوتکردنی کۆمەڵگای کورد و تەسلیمگرتنی گەلی کوردە."

سیاسەتی سەر ئیمراڵی، شەڕی دژی گەلی کوردە

KCK لە بەردەوامی لێدوانەکەیدا دەستنیشانی کرد کە حکومەتی AKP بەو سیاسەتەی لەسەر ئیمراڵی پەیڕەوی دەکات، شەڕێکە لەدژی گەلی کوردستان دەستی پێکردووە، لە ھەمانکاتدا ھێرش و ئۆپەراسیۆنە سیاسی و رەشبگیرییەکانیشی نیشانەی بەرفراوانتر و بەربڵاوتربوونەوەی ئەو شەڕەیە و وتی:" دەوڵەتی تورک لە دژی ھێزەکانی گەریلاکان ھەموو جۆرە دەرفەت، وزە و توانستێکی خستۆتە گەڕەوە و شەڕی بە بەرفراوانترکردنەوەی شەڕی سەرتاسەری دژی گەلی کورد، دەیەوێت ئایندەی ئازادی گەلی کورد رەش بکاتەوە، کۆمەڵگای کورد تەسلیم بگرێت و لە نەتەوەبوونی بکات." KCK رایشی گەیاند کە حکومەتی AKP بە رێگەی سوپای تایبەت، پۆلیسی تایبەت و دادگای تایبەت، سیاسەتی فاشیزم و زوڵمی دژی گەلی کورد لەگەڵ شەڕەی سەرتاسەری یەکانگیر و بەربڵاوتری بکاتەوە.

ھۆکاری دەستگیرکردنی سەرۆکایەتییەکانی شارەدارانی باکوری کوردستان

KCK لەبارەی ھێرش و ئۆپەراسیۆنە سیاسییەکانی حکومەتی AKP چەند خاڵێکی روونکردەوە، لە لێدوانەکەدا دەستنیشانی کردووە کە دوێنێ لە چوارچێوی ئۆپەراسیۆنە سیاسییەکانی قڕکردنی کورد دا سەرەتا سەرۆکی شارەداری شاری وان، بەکر قایا، سەرۆک شارەداری چەندین شوێنی تریان لەناودا (١٩) سیاسەتمەداری کوردیان دەستبەسەرکردووە و چەندێکی تریان خستۆتە بەر لێپرسینەوەوە. KCK ئاشکرایکرد کە بە ئۆپەراسیۆنی لەژێر ناوی KCK دا، حکومەتی AKP لە ھەرێمەکانی ئەناتۆلیا ھێرشی کردۆتە سەر چەندین رەنجدەرانی بواری تەندروستی و پزیشکانی کورد، ئەمەش چوارچێوەی قڕکردنی سیاسی دژی گەلی کورد نیشاندەدات.

KCK رایگەیاند:" حکومەتی AKP ئەمجارەیان بە دەرکردنی یاسای تایبەت بە (حەسانە) ئابڵۆقەی پەرلەمانتارانی کوردی داوە، لەلایەکی تریشەوە سەرۆکی شارەدارییەکان دەستگیر دەکات. شتێکی سەرنج راکێشە AKP بەتایبەتیش ھێرش دەکاتە سەر شارەکانی سێرت و وان کە لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٠٩ دا لەو شارانەدا شکستی خواردبوو. ئەمەش بە ئاشکرا دەستنیشانی دەکات کە دەیەوێت تۆڵەی خۆی بکاتەوە و ئامادەکاری بۆ ھەڵبژاردنی ھەرێمی بکات."

لەبەردەوامی لێدوانەکەیدا سەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی KCK، سەبووری بۆ کەسوکاری (ئوزگیور تاشار) خواست کە لە گەڤەر و فارقین لەکاتی مەراسیمی بەخاکسپاردنی دوو گەریلای ئەندامی (تابوری نەمرانی شەھید زیلان) کە چالاکییە فیداییانەکەی قەیسەرییان ئەنجامدابوو، لە ئەنجامی ھێرشی پۆلیسی تورک بۆسەر گەلەکەمان ئۆزگیوری تەمەن (١٥)ساڵە لە مەراسیمەکەی گەڤەر دا ژیانی لە دەستدا بوو، ھەروەھا ھیوای زووتر چاکبوونەوەی بۆ ئەو بریندارانەش خواست کە لە ھەمان ئەو ھێرشە تیرۆرئاسایانەی پۆلیسدا برینداربوبوون. KCK لەو بارەیەوە وتیشی:" دەوڵەتی تورک سەلماندوێتی کە نەک تەنیا لەبەرامبەر پێکھاتە رێکخستنییەکان، بەڵکو لەبەرامبەر بە ھەموو گەلی کورد چۆن شەڕێک دەکات.

PKK لەبەرامبەر بەو ھێرشانەدا بێ دەنگ نابێت

KCK رایگەیاند:"سەرەڕای ئەم شەڕە یەکلایەنە زاڵمانەی بەرامبەر بە رێبەری گەلی کورد، سیاسەتی کورد و لەبەرامبەر بە گەلی کورد پەیڕەو دەکرێت، داواکردنی بێ دەنگ بوون لە PKK و بە ھیچ شێوەیەک دەنگ دەرنەخستنی PKK، بەواتای داواکردنی ملکەچکردنە لەبەرامبەر بەو زوڵمانەی کە فاشیزمی AKP دڵخوازێتی، رەش و تار کردنی ئایندەی گەلی کوردە و داواکردنی لەنێوبردنی گەلی کوردە. ئەمڕۆ لەبەرامبەر بەم شەڕەی لەدژی گەلی کورد، لەدژی بزووتنەوەی ئازادی و رێبەری گەلی کورد، نیشتمانپەروەرە بە شەرەف و بە کەرامەتەکان تاکە ئەرکێکیان لەسەر شانە؛ ئەویش بەرخۆدان و ملکەچ نەکردنە بۆ ئەو زوڵمە فاشیتیانەیە. لەم رووەوە دەست نادات بزووتنەوەی PKK و تێکۆشانی ئازادی کوردستان بێدەنگ بن، لە بەرامبەر بەو شەڕەی دەوڵەتی AKP لەبەرامبەر بە گەلی کورد دەستی پێکردووە.

ئەوەی لە دۆخی ھێرشبەریدایە؛ دەوڵەتی تورکە

KCK دەستنیشانی کرد کە ئەوەی PKK دەیکات توندوتیژی نییە و بەرگری کردنە لە مافی رەوای گەلی کورد و وتی:"ئاشکرایە لەو نێوەدا توندوتیژییەک نییە کە PKK پەیڕەوی کردبێت، گەلی کورد مافی رەوای بەرگریکردنی ھەیە و PKKش ئەم مافە رەوایەی بەرگری لە خۆکردنی گەلی کورد، تا دواسات پەیڕەو دەکات. ئەوەی لە دۆخی ھێرشکاریدایە، PKK نییە، دەوڵەتی AKP یە. ئەو شەڕەی بزووتنەوەکەمان بەڕێوەی دەبات، لە گەوھەردا شەڕێکی بەرگرییە."

KCK ئاشکرای کرد:" پێویستە ھیچ کەسێک گومانی لەوە نەبێت کە؛ بزووتنەوەی PKK و تێکۆشانی ئازادیخوازی کوردستان، بەھیچ شێوەیەک مل بۆ ھێرشەکانی داگیرکەران کەچ ناکەن، تا دواسات مافی بەرگریکردن بەکاردێنێت و سەرکەوتنی تێدا بەدەستدێنێت. تەنیا بەم شێوەیە دەتوانرێت ھەبوونی نەتەوەیی مسۆگەر بکرێت، ئایندەی ئازادی بونیاد بنرێت و ھەمیشە گەلێکی بەئیرادە و سەرفراز بین. لێرەشەوە ملکەچ نەکردن لەبەرامبەر بە زوڵم و ستەم، بە بناخە وەرگرتنی بەرخۆدانی لە پاراستنی راستییەکان و سەرکەوتن بەو شێوەیە بەدەست دێت. سەرجەم رۆڵە قارەمانەکانی گەلی کورد بە بڕیارەوە لەسەر ئەم رێیە دەبێت و دەزانێت بەھاو نرخەکانی خۆی و گەلەکەی بپارێزێت."

رەشبگیرییەکان لە (وان) کارێکی دوژمنانەیە

لە لێدوانەکەی KCK دا ئاماژە بەوە کراوە کە گەلی نیشتمانپەروەری شاری وان بەشێوەیەکی دژوار فەلاکەتی بومەلەرزەیان بەسەردا ھات و حکومەتی AKP لەو کاتەشدا بەشێوەیەکی زۆر سوک و ساکار و دووڕووییانە لەناوەڕاستی زستاندا پشتی لە گەلی وان کرد، KCK رایگەیاند کە ئەو ئۆپەراسیۆنەی لە شاری وان ئەنجامدرا دووەمین بومەلەرزەبوو کە AKP بەسەر ھاوڵاتیانی نیشتمانپەروەری شاری (وان)یدا ھێنا و وتیشی:" دەستگیرکردنی ٦ سەرۆک شارەدار و ھاوڕێیانیان لەکاتێکدا کە لە ھەوڵی ساڕێژکردنی برینی بومەلەرزەکاندابوون، کارێکی دوژمنانەیە کە بە ئامانجی رێگرتن لە ساڕێژکردنی برینەکان و قوڵکردنەوەی برینەکانی گەلەکەمانە. ئەو کاردانەوەیەی گەلی وان لەبەرامبەر بەوەدا نیشانیدا، زۆر مافدار و واتادارە." KCK لە بەردەوامی ئاماژەکەیدا بانگەوازی لە سەرجەم نیشتمانپەروەرانی شاری وان بەتایبەتی کوردستان بەگشتی کرد کە بێدەنگ نەبن لەبەرامبەر بەو بێڕێزی و زوڵمەی حکومەتی AKP لەبەرامبەر بە شاری (وان) ئەنجامی داوە.

ئەم شەڕە نەک بە تەنیا لەدژی کورد، بەڵکو لەدژی گەلانی تورکیاشە

لەکۆتایی لێدوانەکەیدا سەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی KCK وتی:" ئەم شەڕەی کە بەشێوەیەکی بێ ئەخلاقی و بێ یاسایی بەڕێوە دەبرێت، نەک بەتەنیا گەلی کورد، لە ھەمانکاتدا شەڕێکە لەدژی گەلانی تورکیاش. ھەموو کەسێک کە لەم جوگرافییایەدا دەژی باجی ئەو شەڕە سەختە دەداتەوە. حکومەتی AKP لەلایەکەوە رۆژەڤی ساختە و دەستکرد دروست دەکات و بە شێوەیەکی بێ ئەخلاقی و نا یاسایی درێژە بە شەڕی نکۆڵی و قڕکردنی گەلی کورد دەکات، لەلایەکی تریشەوە ئاشکرایە وتەکەی تا دوێنێی ئەردۆغان کە دەیوت (کێشەی کورد چارەسەر بووە) بەواتا بە لوتکە گەیاندنی شەڕ دێت. ئێمە بانگەوازی سەرجەم دۆستانی تورکیا، خاوەن ویژدانان و ھەموو کەسێکی رێزگر لە راستییەکان دەکەین، ئەم سیاسەتە دووڕووییانەی دەسەڵاتی AKP ببینن، دەنگی خۆیان بۆ ئاشتییەکی شەرەفمەندانە و چارەسەرییەکی پشتبەستوو بە حەقانییەت بەرز بکەنەوە و ھەڵوێستی پێویست وەربگرن."

KCK وتیشی:" پێویستە سەرجەم کوردستانیانی نیشتمانپەروەر، دۆستانی گەلی کورد و سەرجەم لایەنە بەرپرسەکان لەبەرامبەر بەم زوڵمە وەحشیگەراییانەی AKP بێدەنگ نەبێت، ھەموو لایەک پێکەوە بەرخۆدانی بەرز بکەنەوە و خاوەن لە بەھا مرۆییەکانیان دەرکەون."

mushaki rusi

 

ساکار عەبدوڵڵازادە

رووداو- هەولێر

دوێنێ شەو بینینی شتێکی نورانی و روناک لە ئاسمانی کوردستان بووە هۆی سەرسوڕمان و ترس و دڵەڕاوکێ لەنێو خەڵکی کوردستان بەتایبەت لە ناوچەی موکریانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ناوچەی سلێمانی باشووری کوردستان. ئەژی چەتۆ حەسەن، سه‌رۆكی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ئاره‌زوومه‌ندانی‌ فه‌له‌كناسی‌ كوردستان له‌باره‌ی‌ هۆكاره‌كانی‌ ئه‌م رووداوه‌وه‌ به (رووداو)ی راگەیاند "رووداوەکەی دوێنێ شەوی کوردستان، رووداوێکی ناوازەی ئاسمانی نەبووە بەڵکو سووتانی موشەکێکی بالیستیکی روسیا بووە کە لە ئاسمانی زۆربەی ناوچەکە بینراوە".

ئەژی چەتۆ گوتیشی "لە هەواڵدێرییەکاندا وا بڵاوکراوەتەوە کە موشەکێکی بالێستیکی روسیا بە مەبەستی لێدانی ئامانجێک لە وڵاتی کازاخستان هەڵدراوەتە ئاسمان ، بەڵام بەڕای تایبەتی خۆم ئەوە لێدانی ئامانجێک نەبووە بەڵکو ئەو موشەکە لەرێڕەوی خۆی لاداوە و کۆنترۆڵ کردنیان لەسەری نەماوە، بۆیە لە بەرگێکی ئاسمانی یەکجار رۆیشتووە و کە کەیشتووەتە ئاستێکی یەکجار بەرز لە بەرگی هەوایی (50 تا 60 کیلۆمەتر) بەتەواوی لەژێرکۆنتڕۆڵ دەردەچێ و دەگەڕێتەوە. لە ئەنجامدا لێکخشان روودەدات و دەسوتێت". ناوبراو گوتیشی "تۆپۆل ئێم ئەو موشەکە بالێستیکی رووسیەی هەڵداوەتە بۆشایی ئاسمان و بەهۆی ئەوەی لەژێر کۆنتڕۆڵی دەرچووە لە رێگەی خۆی لایداوە و دواتر بە تەواوی گڕی تێبەربووە و سووتاوە".

سه‌رۆكی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ئاره‌زوومه‌ندانی‌ فه‌له‌كناسی‌ كوردستان راشیگەیاند "سوتانی ئەو موسەکە هیچ زەرەر و زیانێکی لێ نەکەوتووەتەوە بەڵام ترس و دڵەراوکێی لە خەڵکی ئێران تا فەلەستین دروست کردووە. سووتانی ئەو موشەکە لە سەرووی ئاسمانی نێودەوڵەتی ئێرانەوە دەستی پێکردووە و لە ئاسمانی نێودەوڵەتی کوردستان تێپەڕیوە و تا ئاسمانی دەریای نێوەڕاست (سپی) بینراوە". بەپێی ئەو هەواڵانەی لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە به (رووداو) گەیشتووە بەهۆی نزیکی رووداوەکە دیاردەی گڕگرتنی موشەکەکە لە ناوچەی موکریان بەتایبەت شاری نەغەدە باشتر بینراوە و تا ماوەیەک ترس و دڵەراوکێی لەنێو خەڵکی ناوچەکە دروست کردووە.

man wan_363349668

 

دوای ده‌ستگیركردنی 14 شاره‌دار، به‌رپرسی شار و ناوچه‌كانی پارتی ئاشتی و دیموکراسی BDP له‌ شاری وان كاردانه‌وه‌ و ناڕه‌زایی توندی لێكه‌وته‌وه‌. کارمەندانی شارەوانی وان و گروپەکانی پاککەرەوە بەهۆی دەسگیرکردنی به‌كر قایا، سه‌رۆكی شاره‌وانی وان و ژمارەیەک کەسایەتی کورد، مانگرتنێکی گشتیان بەڕێوە برد و کار و خزمەتگوزارییەکان لەو شارە راوەستاون. لە هەمانکاتدا رۆژانە لەبەردەم شارەوانی وان دانیشتنی ناڕەزایەتی بەڕێوە دەچێت و خەڵک بە گوتنەوەی دروشم، خوازیاری ئازادکردنی سەرۆک شارەوانی وان و 13 بەرپرسە کوردەکەن.

پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌منیه‌ت (پۆلیسی مه‌ده‌نی) له‌ باکووری کوردستان له‌ژێر ناوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی KCK، ئۆپێراسیۆنێكیان بۆ ده‌ستگیركردنی سیاسه‌تمه‌داران و شاره‌داره‌كانی BDP ئه‌نجامدا. لەو ئۆپێراسیۆنەدا به‌كر قایا، سه‌رۆكی شاره‌وانی وان، نه‌زاهه‌ت ئه‌رگونه‌ش، سه‌رۆكی شاره‌وانی بۆستانجی، عیزه‌ت چه‌لیك، سه‌رۆكی شاره‌وانی موڕادیه‌، موراد دورماز، سەرۆک شارەوانی قەلقەلی، هەجەر سالۆهام، سەرۆک شارەوانی ئەلباک، عەبدولکەریم سایان، سەرۆک شارەوانی ئاتەمیر، میهره‌بان شا، سه‌رۆكی BDP له‌ وان و جونه‌ید جانیش، سه‌رۆكی پێشووی BDP و چەندین کەسی دی ده‌ستگیركران.

ده‌ستگیركراوەکان ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌منیه‌تی وان كران و لەوێ لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كرا، ئه‌مه‌ش له‌ناو ئه‌و شاره‌ كاردانه‌وه‌ و ناڕه‌زایی گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه‌. ئه‌مڕۆ شه‌ممه،‌ 6 شاره‌دار و به‌رپرسی BDP ره‌وانه‌ی زیندانی تیپی M له‌ گه‌ڕه‌كی ئیسكه‌له‌ی وان كران، به‌ڵام عیزه‌ت چه‌لیك سه‌رۆكی شاره‌وانی موڕادیه‌ به‌هۆی نه‌خۆشی ئازاد كرا. بڕیاری زیندانیكردنی ئه‌و به‌رپرسانه‌ش چوارچێوه‌ی ناڕه‌زایه‌كانی به‌رفراوان كرد و هه‌موو ده‌زگا و بازاڕه‌كانی شاری وانی گرته‌وه‌.

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان