فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

ancumani nishtimani k-surya

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرپەرشتی واژۆکردنی راگەیاندراوی هەولێری کرد لە نێوان ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا و ئەنجوومەنی گەلی رۆژئاوای کوردستان(PYD) کە تێیدا لە نێوان هەردوولا دەستەیەکی باڵای هاوبەش پێکهێنرا بە ناوی ( دەستەی باڵای کوردی ).

ئەمڕۆ چوارشەممە ‌11/7/2012 مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەڵاحەدین سەرپەرشتی واژۆکردنی راگەیاندراوی هەولێری کرد لە نێوان ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردی سوریا و ئەنجوومەنی گەلی رۆژئاوای کوردستان، کە بە پێی راگەیاندراوەکە دەستەیەکی باڵای هاوبەش لە نێوان هەردوولا پێکهێنرا بە ناوی ( دەستەی باڵای کوردی ) کە ئەرکەکەی دانانی سیاسەتێکی گشتی و سەرکردایەتی کردنی کوردی سوریایە لەم قۆناخە چارەنووسسازەی کە تێیدا تێپەڕ دەبن و تەئکیدیش لە راگرتنی هەموو جۆرە هێرشێکی ئیعلامی کرایەوە لە نێوان هەر دوولادا.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە وتەیەکیدا پیرۆزبایی لە هەردوولا کرد بۆ ئەو رێککەوتنە مێژووییەو داوای لێکردن کە یەک رەنگ و یەک هەڵوێست بن لە بەرامبەر ئەو گۆڕانکارییانەی کە لەو وڵاتەدا روو دەدەن و پێداگیری تەواو لە مافەکانیان بکەن کە ئەمەیش تەنها بە پاراستنی یەکریزی هێزە کوردستانییەکان و پەیوەندی ستراتیژییان لەگەڵ هێزە دیموکراتیەکانی سەرانسەری سوریا دەبێ.


سەرچاوە:  رووداو- KRP

abubakrkarwani 333161330

 

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان لەجیاتی (ئەی رەقیب) پێشنیازی شیعرێکی دیکەی کردووە بۆ سروودی نیشتیمانی، بەڵام تائێستا حکومەت وەڵامی نەداوەتەوە. سروودی (ئەی رەقیب) کە لە لایەن شاعیری گەورەی کورد، یونس رەئووف ناسراو بە دڵدار (1918-1948) دانراوە، وەک سروودی نیشتیمانی کوردستان مامەڵەی لەگەڵ دەکرێ. لەم دواییانەدا، مێژوونوسان و پیاوانی ئایینی رەخنەیان لێگرد بەوەی هەڵەی مێژوویی و ئایینی تێدایە، پێیان وابوو دەبێ ئەو بڕگەیە (ئێمە رۆڵەی میدیا و کەیخوسرەوین . دینمان، ئایینمان هەر نیشتمان) بگۆڕێ چونکە کورد بەشێک نییە لە میدییەکان و کەیخوسرەو، کورد راستەوخۆ نەوەی ئارییە. بڕگەی دووەمی ئەو بەیتە شیعرەش کە لەلایەن پیاوانی ئایینییەوە قبوڵ نەکراوە، تەنانەت ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی ئامادە نییە لە هیچ بۆنەیەکدا لەبەر سروودی نیشتیمانی هەڵبستێتەوە، لەبەر ئەو بڕگەیە و، بە سروودی نەتەوەیی نازانێ.

ئەبوبەکر عەلی لە لێدوانێکدا بۆ (رووداو) گوتی “لەسەروبەندی بەیاساکردنی سروودی نیشتیمانی لەمانگی 9 و 10 ی 2011، منیش وەک نووسەرێک کە دەستی شیعریم هەیە، ئەو شیعرەی خۆم پێشکەشی پەرلەمان کرد، شیعرەکە ڕەچاوی خواستە نەتەوەیی‌و سیاسی یەکان‌و، پرسی بە یەکەوە ژیان‌و، بیناکردنەوەی گەلی کوردستانی کردووە”. ئەبوبەکر عەلی زیاتر گوتی “شیعرەکە لەپەرلەمان ئیمزای 10 پەرلەمانتاری لەکوتلە جیاوازەکان لەسەرە بۆ ئەوەی بخرێتە پڕۆژەی دەنگدانەوە، پەرلەمانی کوردستانیش لەمانگی 3ی ئەمساڵەوە بۆ حکومەتی هەرێمی ناردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا لەلان حکومەتەوە وەڵام نەدراوەتەوە” شاعیری سروودەکە، لە نامەیەکدا کە پێشکەشی پەلەمانی کردووە، داواشی کردووە پەرلەمان خۆی یەکێک لەو ناوانە (نیشتمان، ماڵی نیشتمان یاخود پێکەوە ژیان) هەڵبژێرێت.

لەدرێژەی لێدوانەکەیدا گوتی “ئەو شیعرەی من بەهەمان ئاوازی شیعری ئەی رەقیب دەبێ و، پشنیازدەکەم بکرێتە شیعرێکی نەتەوەیی لەپاڵیدا”. بۆ ئەو بڕگەیەی کە مشتومڕی مێژوویی و سیاسی لەسەرە لەناو شیعری ئەی رەقیب، ئەبوبەکر عەلی دەڵێ ”لەجیاتی بڕگەی (ئێمە رۆڵەی میدیا و کەیخوسرەوین . دینمان، ئایینمان هەر نیشتمان) ئەم بڕگەیەم پێشنیاز کردووە (چارەنوسمان هاوبەشە ئاسۆمان ڕوونە. خەونی لە مێژینەمان سەربەخۆبونە).

ئەمەی خوارەوە دەقی شیعرەکەی ئەبوبەکر عەلی-یە:

ساڵەهای ساڵ لەم خاکەدا برا بووین .

هاوخەبات و بۆ یەک پشت و پەنا بوین .

مێژوو دەڵێ لـە مێژە ئــەم وڵاتـــە .

کـانگای خێـرو بۆ یـەک بون و ئاواتە .

ئاشتی ڕێگاو ئامانجمـان دادپەروەری .

لێبوردەین ودەڕۆین بـەرەو ســەروەری .

لە ژێر یەک ئاڵای هاوبەشدا یەکسانین .

پێش هەرشتێ هاووڵاتـی کـوردستانین .

نیشتمانە ماڵی گەورەی هەموومـــــان .

هەرچی یەک بێت دین و زمان وبۆ چونمان .

مل کەچ ناکەیـن بۆ ستــەم و نــادادی .

قەت لانادەین لـەشـا ڕێگــای ئازادی .

هاوچارەنووس، ئایندەمان هاوبـەشـە .

باوەریشـمـان وەکو چیای سـەرکـەشە .


سەرچاوە: رووداۆ

cemil-bayik-dkalkan

 

ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی KCK جەمیل بایک دەستنیشانی کرد کە تاوەکو دان بە ھەبوونی نەتەوەیی کورداندا نەنرێت و ئازادییەکانیان بەرقەرار نەکرێت، بەھیچ شێوەیەک دەست لە چەک بەردانی گەریلا پەسەند ناکرێت و وتی:"گەریلا ھێزی پاراستنی گەلانە، ھیچ کەسێک ناتوانێ خیانەت لە ھیوا و ئاواتی ئەو کەسانە بکات کە ژیانیان لەپێناودا بەخت کردووە."

لە وتارێکیدا بۆ رۆژنامەکانی ئازادیا وەلات و یەنی ئۆزگیور پۆلیتیکا، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی KCK جەمیل بایک، مژاری (ھۆکاری پێداگیری لەسەر دەست لە چەکبەردانی PKK)ی ھەڵسەنگاند بەتایبەتی لەم ماوەیەی دواییدا بەردەوام دەخرێتە رۆژەڤەوە.

بایک "ھەواڵەکانی لەچەکداماڵین" وەکو "کاری سەرەکی میدیاکان و ناوەندەکانی شەڕی دەروونی تورک لەم ساڵانەی دواییدا" لەقەڵەمدا و دەستنیشانی کرد کە AKP ھەندێک دەستەواژە و ھەروەھا کوردی بەکرێگیراو لەپێناو ئەو ئامانجەدا بەکاردەھێنێت و وتی:"دەیانەوێ بەمانە کەشێکی وەھا دروست بکەن کە بگوترێ گەریلا دەست لە چەک بەربدات، دەوڵەت کێشەی کورد چارەسەر دەکات."

بایک ئاماژە بەوە دەکات کە دەوڵەتی تورک لەم سیاسەتی لەچەک داماڵینەدا، ھێزە سیاسییەکانی باشووری کوردستانیش بەکاردێنێت و وتیشی:"لەبەر پێویستی پەیوەندییە سیاسی، دیبلۆماسی و ئابورییەکانیان لەگەڵ تورکیا، ناوبەناو لێدوانی وەکو (چیتر سەردەمی چەک بەسەر چووە) بەکاردێنن. بەھۆی ئەو پەیوەندییانە ھیچ کەسێکیش چاوەڕێی ئەوەیان لێناکات کە بڵێن بەرخۆدانی گەریلا مافی پاراستنی رەوایە"

ھەموو زیندەوەرێک مافی پاراستنی رەوای خۆی ھەیە

بایک لە بەردەوامی وتارەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ھەموو زیندەوەرێک مافی پاراستنی رەوای خۆی ھەیە و دەستنیشانی دەکات کە پێویست بە بەرخۆدانە لەپێناو پاراستنی ئەو کۆمەڵگایەی ژیانی مرۆڤ واتادار دەکات و وتی:" ئاشکرایە کاتێک زیندەوەران رووبەڕووی پرسی مان و نەمان دەبنەوە، ھەموو جۆرە بەرخۆدانییەک دەکەن، مرۆڤیش چ لەپێناو ھەبوونی کەسێتی خۆیدا بێت یاخود ھەبوونی کۆمەڵگا بێت کە ھەبوونی خودی مرۆڤ دەستەبەر و واتادار دەکات، پەنا بۆ ھەموو جۆرە ھەل و دەرفەتێکی پاراستن دەبات. ئەمە مافی خۆپاراستنی رەوایە کە لەڕووی گەردونیشەوە دانی پێدا نراوە، کە تا ئێستاش تەنانەت بە بەرخۆدانی چەکداریشەوە ھەموو جۆرە بەرخۆدانییەک بۆ سەرکوتکراوان رەوایە و رەوایەتی پێدراوە بە مەرجێک زیان بە مەدەنییەکانی دەرەوەی شەڕەکە نەکەوێت. "

بایک وەبیری دێنێتەوە کە PKK لە ساڵی ١٩٩٤ دا سەبارەت بە جێبەجێکردن و مامەڵەکردن لەچوارچێوەی رێکەوتنی جنێفدا، راپۆرتێکی تایبەتی رادەستی لایەنی پەیوەندیدار لە نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە و بەرخۆدانی PKKشی بەمشێوەیە پێناسە کرد:"ئەمڕۆ بەرخۆدانی چەکداری PKK بەتەواوی لەچوارچێوەی ھێڵی پاراستنی رەوادایە. PKK لەرۆژگاری ئەمڕۆی جیھاندا لایەنگری چارەسەری پرسەکانە بە رێگەی سیاسی و لەناو سیاسەتی دیموکراتییانەدا. بەڵام ئاماژەکردن بەمە بەواتای بەھیچ شێوەیەک نەبوونی بەرخۆدانی چەکداری نایەت. ئەگەر زیھنییەت و پرۆژەی چارەسەری سیاسی و دیموکراتییانە نەبێت و ھەبوونی کۆمەڵگایەک لەژێر ھەڕەشەدا بێت، ئەوا ئەو کۆمەڵگایە مافی رەوای خۆیەتی بە ھەموو شێوەیەک بەرخۆدانی بکات، تەنانەت بە بەرخۆدانی چەکداریشەوە. بە کورتییەکەی لەدنیادا کۆتایی بە گرنگی بەرخۆدانی چەکداری نەھاتووە، ئەگەر دەرفەت و ھەل و مەرجی چارەسەری دیموکراتییانە ھەبێت، ئەوا تاکە رێگا و بژارەک کە ھەبێت ھەڵبژاردنی رێبازی سیاسی دیموکراتییە."

AKP لە سوریا ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆن پڕچەک دەکات

ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی KCK سەرنجی بۆسەر ناکۆکییەکانی ناوخۆی دەسەڵاتی AKP لەمەڕ پرسی سوریا راکێشا و نموونەیەکیشی بۆ روونکردنەوەی مەبەستەی ھێنایەوە و وتی:"AKP لەکاتێکدا کە دەیەوێت چەک بە گەریلا دابنێت، ھەر خودی خۆی سەرەکیترین ھێزە کە بەرھەڵستکارانی رژێم پڕچەک دەکات. ھەر خودی دەوڵەتی تورکە کە فڕۆکەخانە و ناوچەی ئاسمانی بۆ بەرھەڵستکارانی سوریا دەستەبەر کردووە. AKP لە سوریا بەدەستی بەرھەڵستکاران ھەموو جۆرە گێرەشێوێنییەک دەکات، ھەنووکە گەل ھەم لەژێردەستی زوڵمی دەوڵەتی سوریادا دەژی و ھەم لەژێر زوڵمی بەرھەڵستکارانی سوریادا کە AKP ھاوکاری و پشتیوانیان دەکات. حکومەتی AKP کاتێک کەسێکی مەدەنی بەھەڵە لەلایەن گەریلاوە دەپێکرێ، قیامەت ھەڵدەگرێ، کەچی ھەمان ئەو ھێزە بەرھەڵستکارە چەکدارانەی AKP ھاوکاری و پشتیوانیان دەکات لە چەندین شوێنی سوریادا بەچالاکییەکانیان بوونەتە ھۆکاری کوژرانی بەسەدان مەدەنی."

گەلی کورد تا ئازاد نەبێت دەست لە بەرخۆدان بەرنادا

بایک لە کۆتایی وتارەکەیدا سەرنج رادەکێشێتە سەر ئەو راستیینەیەی کە گەلی کورد ئێستاکە لە چەقبەستی بنبڕبووندایە و جەختیش لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە بەر لە ھەموو شتێک گەلی کورد پەسەندی ناکات کە لە ھەلومەرجێکی وەک ئێستادا دەست لە چەک بەربدرێت و وتی:"تا دان بە ھەبوونی نەتەوەیی کورد دا نەنرێت و ئازادی بەرقەرار نەبێت، بەر لە ھەموو شتێک گەل پەسەند ناکات گەریلا دەست لە چەک بەربدات. تەنانەت لە ھەلومەرجێکدا کە کێشەی کورد تێیدا چارەسەر نەکرابێت، ئەمە وەکو تەسلیمییەت و خیانەت لەقەڵەم دەدات. رۆڵەکانی ئەم گەلە تا ئێستا لەپێناو ھەبوون و ئازادی گەلدا ژیانی خۆیاندا، ھیچ کەسێک ناتوانێ خیانەت لە ھیوا و ئاواتەکانی ئەو ژیانبەختکردووانە بکات."

mam jalal

 

دوای 20ی مانگ مام جەلال دەگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان و لەئێستاشدا خەریکی بەهێزکردنی ماسوولکەکانیەتی. ئەمڕۆ سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە (رووداو)ی راگەیاند"دوای 20ی ئەم مانگە مام جەلال، سەرۆک کۆماری عێراق و سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان". سەعدی ئەحمەد پیرە کە هاوکات بەرپرسی مەڵبەندی سێی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە لە هەولێر زیاتر روونیکردەوە "مام جەلال 20 تا 22ی مانگ دەگەڕێتەوە شاری سلێمانی".

ئەمە لەکاتێکدایە رۆژی 2/7/2012 عادل موراد، سەرۆکی ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و یەکێک لە کەسە نزیکەکانی تاڵەبانی دەربـارەی کاتی گەڕانەوەی سەرۆک کۆماری عێراق، بە (رووداو)ی راگەیاندبوو "لەو بڕوایەدام تاوەکو 10 رۆژی دیکە مام جەلال بگەڕێتەوە". هەروەها مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بەهەمان شێوە بە (رووداو)ی راگەیاند بوو کە "چاوەڕواندەکرێ مام جەلال لەماوەی دوو هەفتەی دیکەدا نەخۆشخانەکەی ئەڵمانیا بەجێبهێڵێت و بگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان".

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئاماژە بەوەدەکات "نەشتەرگەرییەکەی مام جەلال سەرکەوتوو بووە و تەندروستیشی زۆرباشە، لەئێستادا راهێنان دەکات تاوەکو ماسوولکەکانی و ئەژنۆی بەهێز بکات".

دوای ئەوەی نەشتەرگەری ئەژنۆی چەپی بۆ کرا، جەلال تاڵەبانی، سەرۆک کۆماری عێراق، بە وەرزشکردن 15 کیلۆی لە کێشی لەشی دابەزاندووە. ئەمە وەک عادل موراد ئاماژەی بۆکرد. جەلال تاڵەبانی، لەدایکبووی ساڵی 1933یەو، لە رۆژی 17/6/2012 لە سلێمانییەوە بۆ چارەسەر بەرەو ئەڵمانیا بەڕێکەوت و لەوێ نەشتەرگەری ئەژنۆی بۆکرا.

سەرچاوە: رووداۆ

annan304b ap

 

كۆفی ئه‌نان له‌ به‌غدایه‌ و هاتووه‌ له‌گه‌ڵ مالیكی باسی پرسی سووریا بكات ئه‌مڕۆ كۆفی ئه‌نان، نێردراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و كۆمكاری عه‌ره‌بی بۆ پرسی سووریا به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردنی دۆسیه‌ی سووریا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراقدا، گه‌یشته‌ شاری به‌غدا.

پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێرانیدا كه‌ دوێنێ به‌ سه‌ردانێك گه‌یشته‌ تاران، كۆفی ئه‌نان كۆمه‌ڵێك خاڵ و میكانیزمی بۆ كۆتاییهێنان به‌ قه‌یرانی سووریا گه‌ڵاڵه‌ كردووه‌ و، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقدا تاوتوێی ده‌كات.

anjuman asaish kurd

 

بەئامادەبوونی مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و کۆسرەت رەسول عەلی جێگری سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی حکومەتی ھەرێم و راوێژکار و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، لەرێورەسمێکدا بەشێوەیەکی رەسمی ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێم راگەیەنرا. لەو ڕێوڕەسمەدا سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەوتەیەکدا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەدامەزراندنی ئەم ئەنجومەنەو ستایشی خۆیشی ئاراستەی سەرجەم دەزگاو دامەزراوە ئاسایش پارێزەکانی ھەرێمی کوردستان کرد لەھەمبەر شەونخونی و ھەوڵە بەردەوامەکانیان بۆ بەرقەرارکردنی ئارامی لەھەرێمی کوردستاندا، ھەروەھا داواکاربوو کە ھەوڵی زیاتر بدەن لەپێناو چەسپاندنی دڵنیایی لەنێو دڵی ھەر تاکێکی ھەرێمی کوردستان.
دواتر لەوتارێکدا مەسرور بارزانی ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بە کار و چالاکیەکانی رابردووی دامەزراوە ئەمنییەکانی کوردستان کرد و وتی: "لەپێناو بەرقەرار کردنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستاندا ھەوڵ و کۆشش و باجی زۆرمانداوە و لەو کاروانەش بەردەوام دەبین" وتیشی: "ھەر ئەو کۆششانەش بووەتە ھۆکاری ئەوەی ھەرێمی کوردستان وەک ناوچەیەکی ئارام لەعێراقدا دەربکەوێت". لەلایەن خۆشیەوە دکتۆر خەسرەو گوڵ محەمەد سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان و جێگری ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان لە وتارێکدا، وتی: "دەستکەوتێکی مەزنە کە بۆ یەکەمجارە لەمێژووی کورددا ئەنجوومەنێکی لەم چەشنە دادەمەزرێت و دەبێتە چەترێکی فراوان بۆ کۆکردنەوەی تواناکانی بواری ئەمنی و ھەواڵگری لەھەرێمی کوردستاندا".
k.tv

daryai urme

 

رەنگی ئاوی دەریاچەی ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان سوور بووە و لایەنگرانی ژینگەپارێزی سووربوونی رەنگی ئاوی دەریاچە به دەستپێکی لەناوچوونی دەزانن. چەند ساڵێکە لە وەرزی هاویندا بۆ ماوەیەک رەنگی ئاوی دەریاچەی ورمێ سوور دەبێت. دەریاچەی ورمێ گەورەترین دەریاچەی کوردستان و دووەمین دەریاچەی ئاوی سوێری جیهانه که له باکووری رۆژهەڵاتی کوردستان هەڵکەوتووە.

ئەو دەریاچەیە به 120 دووڕگەی گەورە و بچووک، ژینگەیەکی هێمن بۆ جۆرەها ئاژەڵ و پەلەوەری نایابه و ساڵانە سەدان گەشتیاری بیانی و ناوخۆیی بۆلای خۆی رادەکێشێت. بەڵام لە 15 ساڵی رابردوو بەهۆی هەندێک سیاسەتی نادروستی بەرپرسان و کەم بوونەوەی رێژەی باران بارین، چوونە سەرەوەی پلەی گەرما، زیاتربوونی ئاستی بە هەڵم بوونی ئاوی دەریاچه و کەم بوونەوەی ئاوی ئەو رووبارانەی دەڕژێنه ناوی، دەریاچەی ورمێ لە مەترسی وشکبووندایە.

daryachai wrme

barzan pyd

 

مەسعوود بارزانی و وەفدێک لە کوردانی ڕۆژئاوا کە سەرۆکی پەیەدەشیان لەگەڵ دابوو، چاویان پێککەوت و چۆنیەتی پتەوترکردنی ڕیزەکانی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستانیان تاووتوێ کرد. ئەمڕۆ شەممە، ٧ی جولای ٢٠١٢ی زایینی، "مەسعود بارزانی"، سەرۆکی هەرێمی باشووری کوردستان، لە سەلاحەدین دیداری لەگەڵ وەفدێکی پێکهاتوو لە "سالح موسلیم"، سەرۆکی پارتی یەکێتی دێمۆکراتیک[PYD] وئەندامانی ئه‌نجوومه‌نی گه‌لی رۆژئاوا، "سینه‌م محه‌مه‌د" و "عه‌بدولسه‌لام ئه‌حمه‌د" کرد.
دیدارەکە نزیک بە سێ کاتژمێری خایاندووە و بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ لە باشووری کوردستان، ڕۆژەڤی سەرەکی گفتگۆی نێوان دوو لایەن، ڕەوشی سووریا و پێوەندی هێزە کوردییەکانی ئەو پارچە بووە. هەر ئەمڕۆ، وەفدی کوردانی ڕۆژئاوا، سەردانی گۆڕی "مەلا مستەفای بارزانی"یان کرد و دەگوترێ سبەی یەکشەممەش، چاویان بە "فواد حوسێن" سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەکەوێ.
کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان، دوو ڕوانگەی جیاوازیان بەرانبەر بە شۆڕشی سووریا و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو دۆخەی ئێستای ئەو وڵاتە هەیە و هەر بۆیەش دوو ڕێکخراوی چەترئاسایان دامەزراندووە کە هەر یەک پێداگری لە سەر شێوازێک لە چارەسەری و ئاراستەی سیاسی لەم پارچە دەکەن. پەیەدە، کە بە ڕێکخراوەیەکی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان دەناسرێ، لەگەڵ چەند لایەنی تری کوردی "مەجلیسی گەلی ڕۆژئاوا"یان سازکردووە و لایەنەکانی تر کە نزیک لە پارتی دێمۆکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانین, "ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا"یان دامەزراندووە. لە مانگەکانی ڕابردوودا، کۆمەڵێک ئاڵۆزی لە نێوان ئەو دوو لایەنە دا، ڕاپۆرت کراوە.

felah mistefa_599621958

 

رووداو- KRG

بەپێی گرێبەستێک، حکومەتی هەرێمی کوردستان زەوی دەبەخشێتە کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان. ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ رێوره‌سمێكی تایبه‌تدا گرێبه‌ستێكی سه‌باره‌ت به‌ به‌خشینی زه‌وی بۆ دروستكردنی باڵه‌خانه‌ی كونسوڵگه‌ری گشتی ئه‌مه‌ریكا له‌هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌لیكس لاسكاریس، كونسوڵی گشتی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ هه‌رێمی کوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی كونسوڵگه‌ری ئه‌م وڵاته‌ واژۆ كرد.

ئه‌لیكس لاسكریس كه‌ ئه‌مڕۆ وه‌ك كونسوڵی گشتی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمی کوردستان كۆتایی به‌ كاره‌كانی دێت، له‌ كاتی واژۆكردنی ئه‌م گرێبه‌سته‌ له‌ گوته‌یه‌كدا وێڕای سوپاسی سه‌ركردایه‌تی سیاسی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ هاوكاری و پشگیرییان، رایگەیاند "دابینكردنی زه‌وی به‌مه‌به‌ستی بیناكردنی باره‌گای كونسوڵگه‌ری ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمی کوردستان و واژۆكردنی ئه‌م گرێبه‌سته‌ هه‌نگاوێكی دیكه‌یه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی نێوان ئه‌مریكا و هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی عیراق".

فه‌لاح مسته‌فا ،به‌رپرسی په‌یه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆڵی ئه‌لیكس لاسكاریسی وه‌كو یه‌كه‌مین كونسوڵی گشتی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌ره‌وپێشبردنی په‌وه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا به‌رز نرخاند و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ ئه‌رك و كاری داهاتوویدا بۆخواست.

 

panabari dam durwau

 

چوار پەناخوازی كورد لەنێو كەمپێكی پەنابەران لە ئەڵمانیا بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر رەوشی ژیانیان و نادیاری چارەنووسیان، مانگرتنیان راگەیاند و دەمی خۆیان دووری. رۆژنامەی (Suddeutsche Zeitung)ی ئەڵمانی لەوبارەوە بڵاویكردەوە كە ئەو چوار پەناخوازە بەشێكبوون لە كۆمەڵێكی گەورەی پەناخوازانی ئێرانی لەو كامپەی شاری وۆرزبۆرگی ئەڵمانی كە لەمانگی ئاداری ئەمساڵەوە بەهۆی خراپی هەڵسوكەوتی بەرپرسانی كامپەكە مانیان گرتووەو چەند رۆژێكیشە لەڕێگەی بەیاننامەیەكەوە كە لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویانكردووەتەوە، ئاستی مانگرتنەكەیان بەرزتر كردووەتەوە بۆ مانگرتن لە خواردن.
پەناخوازەكان كە خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستانن، لەو بەیاننامەیەدا دەڵێن "ئێمە كۆمەڵێك پەناخوازین كە لەشاری وۆرزبۆرگی سەر بە ولایەتی باڤاریای ئەڵمانی دەژین و روومان لەم وڵاتە كردووە بۆ ئەوەی ژیانێكی باشتر بژین، بەڵام ئێستا ناچاركراوین پەنابەرینە بەر دوا ئومێدمان كە ئەویش مانگرتنە لە خواردن. ئێمە لە 19ی ئاداری 2012ەوە دەستمان بە مانگرتن كردووە و دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا تۆمەتبار دەكەین بەوەی بەڵێنەكانیان نەبردووەتە سەر و رەوشی ژیانیان باشتر نەكردووین".
یەكێك لە رێكخەرانی ئەو مانگرتنە بەناوی سوهێل، گوتی كە پەناخوازە مانگرتووەكان دەمی خۆیان دووریوەتەوە تەنیا لەرێگای قەسەبەوە شلەمەنی دەخۆنەوە. گوتیشی كە پەناخوازەكان بەردەوام دەبن لەو مانگرتنە و پەناخوازی دیكەش هەن كە ئامادەن دەمی خۆیان بدوورنەوە. پەناخوازەكان نیگەرانن لەوەی كە ناچاركراون بە كۆمەڵ لە ژوورێكی بچووكدا بژین و هەروەها داواشیان كردووە كە لەمەودوا رێگەیان پێبدرێ كاربكەن تاوەكو وەڵامی داوای مافی پەنابەرێتیان دەگەڕێتەوە.
رۆژنامەكە دەڵێ كە لەسەرەتای ئەمساڵەوە نزیكەی 53،300 كەس داوای مافی پەنابەرییان لە ئەڵمانیا كردووە و زۆربەشیان خەڵكی وڵاتانی عێراق، ئێران، ئەفغانستان و سربیان.

shwan  qlyasani387854088

 

رووداو-سبه‌ی

یاوه‌ری نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئێران كه‌ 1/7/2012 ده‌ستیپێكرد و چوار رۆژی خایاند رایگه‌یاند كه‌ سه‌ردانه‌كه‌یان له‌چوارچێوه‌ی هیچ جه‌مسه‌ربه‌ندییه‌كدا نه‌بوو و، مه‌به‌ستێكیان له‌و سه‌ردانه‌دا روونكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بووه‌ " بۆ ره‌واندنه‌وه‌و نه‌هێشتنی‌ هه‌ر بۆچونێكی‌ نادروست كه‌ ده‌شێ له‌سه‌ر گۆڕان دروستكرابێ".

شوان قلیاسانی، ئه‌ندامی ژووری په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێكدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی (سبه‌ی)ی كۆمپانیای وشه‌دا رایگه‌یاند كه‌ سه‌ردانی نه‌وشیروان مسته‌فای رێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر ئه‌و بانگهێشته‌ فه‌رمییه‌ بوو كه‌ له‌لایه‌ن باڵیۆزی ئێران له‌ عێراق پێشكه‌شی نه‌وشیروان مسته‌فا كرابوو بۆ سه‌ردانی ئێران. شوان قلیاسانی ده‌ڵێ " ئێمه‌ پێمان باشه‌ په‌یوندییه‌كی دروست و هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ دروست بكه‌ین، به‌و پێیه‌ی ئێران یه‌كێكه‌ له‌ یاریكه‌ره‌ گرنگه‌كانی‌ سه‌ر گۆڕه‌پانی‌ عێراق، پێویست بوو بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ئێستای‌ نێوان هه‌رێمی‌ كوردستان و ناوه‌ند بیروڕا گۆڕینه‌وه‌ له‌نێوان بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئێراندا هه‌بێت، هه‌روه‌ها به‌ ‌باشزانرا دیدوبۆچوونی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌لایه‌ك و كۆماری‌ ئیسلامی‌ له‌لایه‌كی‌ دیكه‌ له‌سه‌ر كێشه‌كانی‌ عێراق و ناوچه‌كه‌ بۆ هه‌ردولا ئاشكرا بێت". هه‌روه‌ها ده‌ڵێ " پێویست بوو بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌رنامه‌ سیاسییه‌كه‌ی‌ خۆی‌ كه‌ دووره‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ حیزبی‌ وتاكه‌كه‌سی و ته‌نها له‌پێناو خزمه‌تكردنی‌ جه‌ماوه‌ری‌ كوردستان و عێراقدایه‌ بۆ كۆماری‌ ئیسلامی‌ رون بكاته‌وه‌، هه‌روه‌ها بۆ ره‌واندنه‌وه‌و نه‌هێشتنی‌ هه‌ر بۆچوونێكی‌ نادروست كه‌ ده‌شێ له‌سه‌ر گۆڕان دروستكرابێ".

هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ بۆچوونی ئێرانیش له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش ، قلیاسانی ده‌ڵێ له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێراندا ئه‌و كاربه‌ده‌سته‌ی ئێران گوتی " ته‌ئكیدیان كرده‌وه‌ كه‌ راوبۆچوونه‌كانی‌ كاك نه‌وشیروان و به‌رنامه‌ی گۆڕان له‌ خزمه‌تی‌ گه‌لی‌ كورد و گه‌لانی‌ عێراقدایه‌". هه‌روه‌ها گوتیشی پێشوازی ئێران له‌وان له‌ "ئاستێكی باڵا"دا بوو. سه‌باره‌ت به‌ تێڕوانینی ئێرانیش بۆ رێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان قلیاسانی گوتی " ئه‌وه‌ی پێویسته‌ بۆ خه‌ڵكی كوردستان رون و ئاشكرا بێت و لێی ئاگاداربن، كه‌ كۆماری ئیسلامی ئێران كاك نه‌وشیروان وه‌كو كه‌سایه‌تییه‌كی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی له‌ كوردستان و عێراقدا سه‌یر ده‌كه‌ن و حسابی بۆ ده‌كه‌ن".

هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌وه‌ش ئایا به‌و سه‌ردانه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ناوكه‌وێته‌ هیچ جه‌مسه‌ر به‌ندییه‌كه‌وه‌، شوان قلیاسانی ده‌ڵێ " ره‌نگه‌ هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن پێیان وابێت، كه‌ ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئێمه‌ بچێته‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و جه‌مسه‌رگیرییه‌ی له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌دا هه‌یه‌، گۆڕان له‌ماوه‌ی رابردوی كاركردنیدا ئه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵكی كوردستان به‌تایبه‌تی و عێراق و ناوچه‌كه‌ش به‌گشتی سه‌لماندوه‌ كه‌ خاوه‌نی بڕیاری سه‌ربه‌خۆی خۆیه‌تی و به‌شێك نییه‌ له‌ هیچ جه‌مسه‌رگیرییه‌ك".

logoi komar tv1

 

کۆماریخواز، ناوەندی هەوال: ستاڤی کارگێری کۆمار تی‌ڤی لە راگەیەندراوێکدا کە نووسخەیەکی بۆ سایتی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان ناردووە، رادەگەێنێ کە لەمەر هەبوونی کێشەی پەخش و دەسترانەگەێشتنی هێندێک لەشارەکانی کوردستان بەبەرنامەکانی کانالی KMTV.TV، بەناچار و بۆ کارهاسانی بینەرانی، ئەم کانالە ئالووگۆری لە فرێکانسی پەخش دا پێکهێناوە، بۆیە لەم‌پەیوەندیەدا ستاڤی کارگێری کۆمار تی‌ڤی، گشت دۆستان و ئۆگرانی کۆمار تی‌ڤی ئاگادار دەکاتەوە، کە بۆ ئێستا بەرنامەکانی کۆمار تی‌ڤی ئازمایشین و هەموو رۆژان لە سەعات ١٥.٣٠بە کاتی رۆژهەلاتی کوردستان، واتە سەعات ١ بەکاتی ئۆروپای ناوەندی، بۆ ماوەی نیو سەعات لەسەر هاتبرد، وە لەسەر شەپۆلی ١١٢٠٠،( v ) ، ٢٧٥٠٠ ٥/٦بەرنامەکانی ئازمایشی بلاۆ دەبنەوە، هەروەها رادەگەێنێ کە بینەران دەتوانن هەموو بەرنامەکانی کۆمار تی‌ڤی لەسەر هێلی ئینترنیت و لەسەر ئەم سایتانەی خوارەوەدا، هاۆکات کە لە ماهوارە بلاۆدەبێتەوە، بەرنامەکانی بیبینن. : 

http://kmtv.tv/

http://www.youtube.com/user/komartv1?feature=results_main 

http://www.facebook.com/Komartv1?filter=2 

 

http://www.facebook.com/KOMARtv

فرێکانسی تازەی پەخشی کانالەکە:

FREQ:   11200  Ghz

POL:       Vertical

FEC:       5/6

SR:          27500

qutabi 563563338

رووداو- هه‌ولێر

 

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ئاگاداری ئه‌و قوتابیانه‌ ده‌كاته‌وه‌، كه‌ له‌ پارچه‌كانی دیكه‌ى كوردستانه‌وه‌ ده‌یانه‌وێت له‌ زانكۆو په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمى كوردستان بخوێنن سه‌ردانی ئاسایشى هه‌رێم بكه‌ن له‌ماوه‌ى 3 هه‌فته‌دا. له‌ ئاگادارییه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كى بۆ (رووداو) نێردراوه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌زموونه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تى هەرێمی کوردستان ئاگادار گشت ئه‌و قوتابیانه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ پارچه‌كانى دیكه‌ى كوردستاده‌یانه‌وێت بێنه‌ زانكۆ‌و په‌یمانگاكانى هه‌رێمى كوردستان بۆ خوێندنن له‌ماوه‌ى 7بۆ 27/7/2012 سه‌ردانی ئاسایشی گشتی هه‌رێم بكه‌ن بۆ كارى یاسایى تاوه‌كو بتوانن له‌ هه‌رێمى كوردستان درێژه‌ به‌ خوێندن بده‌ن.

ساڵانه‌ ژماره‌یه‌كى زۆر قوتابى له‌ پارچه‌كانى دیكه‌ى كوردستانه‌وه‌ روو له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن بۆ خوێندن، هه‌رێمى كوردستانیش ژماره‌یه‌ك كورسى بۆ داناون.

qereylan 316498382

 

رووداو- هەولێر

سه‌رۆکى کۆنسه‌ى به‌رێوه‌به‌رى کۆما جڤاکێن کوردستان (KCK) دەڵێت "گه‌ر پێویست بکات له‌گه‌ڵ باشووری کوردستان یه‌کده‌گرین و سه‌ربه‌خۆیى خۆمان راده‌گه‌یه‌نین''. موراد قەرەیلان، سه‌رۆکى کۆنسه‌ى به‌رێوه‌به‌رى کۆما جڤاکێن کوردستان (KCK) لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی فورات نیوز رایگەیاند "دیالۆگ تەنها رێگای چارەسەری پرسی کورد نییە. ئێمە خۆمان ناخەینە بەر بەزەیی پارتی داد و گەشەپێدان (AKP)ەوە. ئه‌گه‌ر به‌ رێگاى دیالۆگ نزیکى چاره‌سه‌رى نه‌بنه‌وه‌ و بیانوێت له‌ناومان ببه‌ن، ئێمه‌ش به‌رخۆدان ده‌که‌ین و چاره‌سه‌رى خۆمان، واتا چاره‌سه‌رى دیموکراتى سه‌ربه‌خۆ ده‌خەینەڕوو. گه‌ر پێویست بکات له‌گه‌ڵ باشووری کوردستان یه‌کده‌گرین و سه‌ربه‌خۆیى خۆمان راده‌گه‌یه‌نین''.

قەرەیلان ئاماژە به سیاسەتی شەڕخوازانەی حکومەتی تورکیا لە بەرامبەر کورد دەکات و دەڵێت "له‌ بوراى سه‌ربازیدا سه‌لماندمان که‌ شکست ناهێنین و ده‌توانین سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بێنین. ده‌بێت هه‌موو که‌سێک باش له‌ شەڕەکانی ئۆره‌مار و شتازان تێبگات". سه‌رۆکى کۆنسه‌ى به‌رێوه‌به‌رى گوتیشی '' ئه‌گه‌ر ئه‌رێنى نزیک نه‌بنه‌وه‌، ئه‌وکات دووهه‌مین رێگاى به‌رخۆدان، به‌ ستراتیژى شه‌رى گه‌لى شۆڕشگێر ده‌ستپێده‌کات. شه‌رى گه‌لى شۆڕشگێری، به‌رخۆدان له‌ دژى له‌ناو بردنه‌. ئیدى چاره‌سه‌رى سه‌ربازى له‌ رۆژه‌ڤ دایه‌. نه‌ک ئێمه‌ ئه‌وان کردیانه‌ به‌ رۆژه‌ڤ''. قەرەیلان ئاماژەی به گۆڕینی ناوەڕۆکی قسەکانی لە هەندێک لە میدیاکانی تورکیادا کرد و گوتی "رۆژنامەی رادیکال به‌ هه‌ڵه‌ له‌ هه‌ندێک شت تێگه‌یشتووه‌. من ئۆمێدى ئاشتیم به‌ هیچ که‌س نه‌داوه‌. به‌پێچه‌وانه‌وه‌ سه‌رنجم بۆ جیددی بوون و به‌رفراوانبوونى ئۆپه‌راسیۆنه‌کان راکێشاوه‌ و هه‌وڵمدا تێیانبگه‌یه‌نم که‌ له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ شه‌ر و پێکادانه‌کان زیاتر ده‌بن''.

سه‌رۆکى کۆنسه‌ى به‌رێوه‌به‌رى کۆما جڤاکێن کوردستان سەبارەت به چاوپێکەوتنەکانی بەرپرسانی PKK و حکومەتی تورکیا لە ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویج گوتی " خاڵێکی تر، چاوپێکه‌وتنه‌کانی ئۆسۆڵۆیه‌ که‌ له‌ ساڵی 2008 ده‌ستیان پێکرد؛ له‌ 14ی نیساندا ده‌ستیان به‌ ئۆپه‌راسیۆنی سیاسی به‌ناوی KCK ه‌وه‌ کرد، ئێمه‌ گوتمان ئه‌و هێرشانه‌ی له‌دژی سیاسه‌تمه‌دارانی کورد له‌ژێر ناوی KCK دا هه‌وڵی ته‌گه‌ره‌نانه‌وه‌یه‌ له‌به‌رده‌م دیداره‌کانی ئۆسڵۆ به‌ڵام ئەوان گوتیان (راده‌وه‌ستن، ده‌یان به‌ن بۆ دادگا و ئازادیان ده‌که‌ن) هه‌ر خۆیان وایان گوت. به‌ڵام له‌ کۆتاییدا به‌وشێوه‌یه‌ نه‌بوو، تا ده‌چو ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ به‌رفراوانتر و به‌ربڵاوتر ده‌بوو. سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا به‌ ره‌تکردنه‌وه‌ی پرۆتۆکۆڵه‌کان، کۆتایی به‌ دیداره‌کانی ئۆسڵۆ هێناوه‌." قەرەیلان لە بەشێکی ئەو چاوپێکەوتنەیدا داوای لە گەلی کورد لە باکووری کوردستان کردووە بەشداری لە خۆپێشاندانی 14ی تەمووز بۆ ئازادی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بکەن.

mushaki erani

 

فه‌رمانده‌یه‌كی‌ سوپای‌ پاسدارانی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هێرش بكرێته‌ سه‌ر ئێران، ئیسرایل و 35 بنكه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ ناوچه‌كه‌، به‌ مووشه‌كه‌كانی‌ ئێران، وێران ده‌كرێن. فه‌رمانده‌ی‌ هێزی‌ ئاسمانیی‌ سوپای‌ پاسدارانی‌ ئێران، ئه‌میرعه‌لی‌ حاجیزاده‌، له‌ دووه‌مین رۆژی‌ مانۆڕی‌ مووشه‌كیی‌ سوپای‌ پاسداراندا رایگه‌یاند 35 بنكه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ ناوچه‌كه‌، له‌گه‌ڵ‌ ده‌ستپێكی‌ هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر ئێران، ده‌كه‌ونه‌ به‌ر هێرشی‌ مووشه‌كه‌كانی‌ سوپا و به‌ ته‌واوی‌ له‌ناو ده‌برێن.

حاجیزاده‌ وێڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ رایگه‌یاند كۆماری‌ ئیسلامیی‌ هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك به‌توندی‌ وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌، جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ كه‌ مووشه‌كه‌كانی‌ ئێران ده‌گه‌نه‌ خاكی‌ ئیسرایل و ئه‌و وڵاته‌ له‌ناو ده‌به‌ن. دوای‌ ده‌ستپێكردنی‌ سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی‌ ئه‌ورووپا له‌ دژی‌ كه‌رتی‌ نه‌وتی‌ ئێران، كۆماری‌ ئیسلامی‌ جارێكی‌ دیكه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ داخستنی‌ گه‌رووی‌ هورموزی‌ كرد و ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند هێزه‌كانی‌ له‌ كه‌نداو دوو هێنده‌ كردووه‌ و بۆ پاراستنی‌ گه‌رووی‌ هورموز، هه‌موو كارێك ده‌كات.

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان