وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی حكومه‌تی توركیای ره‌تكرده‌وه كه گوایه حكومه‌تی تاران هاوكاری په‌كه‌كه‌ی كردووه له هێرشه‌كانی ئه‌مدوایه‌ی ئه‌و رێكخراوه بۆ سه‌ر خاكی توركیا. به‌پێی راپۆرتێكی ئاژانسی دهنگوباسی رۆیته‌رز، رامین میهمهنپهرست-ی گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو بلونت ئارنج، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیای ره‌تكرده‌وه كه گوایه چه‌كدارانی په‌كه‌كه خاكی ئێران به‌كاردێنن بۆ هاتنه نێو توركیاوه. هاوكات هۆشداری دایه حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره‌ش كه تۆمه‌تی له‌وجۆرانه كێشه‌كانی نێوخۆی توركیا چاره‌سه‌ر ناكات.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی توركیا ئاشكرای كردبوو كه "زانیاری ته‌واویان لایه كه په‌كه‌كه له‌نێو خاكی ئێرانه‌وه دزه‌یان كردووه‌ته نێو خاكی توركیاوه". له‌باره‌ی تۆمه‌ته‌كانی توركیاوه، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێ "ئێمه هاوكاری هیچ لایه‌كمان نه‌داوه و راسته ئێمه و توركیا بۆچوونی جیاوازمان له‌سه‌ر كێشه‌ی سووریا هه‌یه، به‌ڵام نابێت لێدوانی توند به‌رامبه‌ر بهكتر بده‌ین". ماوه‌یه‌كه په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی نێوان تاران و ئه‌نقه‌ره به‌ره‌و لاوازبوون ده‌ڕۆن به‌تایبه‌تی له‌دوای ده‌ستپێكی شۆڕشی گه‌لی سووریا له‌دژی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د و ئه‌م تۆمه‌تانه‌ی ئه‌نقه‌ره‌ش له‌دوای لێدوانی چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای ئێرانی دێت كه له‌دوای سووریا، توركیا وڵاتی داهاتوو ده‌بێت كه رووبه‌ڕووی ناكۆكی ناوخۆیی ده‌بێته‌وه.
دوێنێش وەزیر دەرەوەی ئێران کورد به فاکتەرێکی گرنگی رووداوەکانی ناوچە ناوبرد، بەلام دەڵێ نابێ بیر لە جیابوونەوە بکەنەوە. عه‌لی ئه‌کبه‌ر ساڵحی، وەزیر دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی کوردپرێس کە تاکە ئاژانسی فەرمی ئێران به زمانی کوردییە، باسى لە گرنگی و کاریگەری کورد كرد لە گۆڕانکارییە ناوچەییەکان . ساڵحی سەبارەت به کوردەکانی رۆژئاوای کوردستان دەڵێت "کورد لە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی سووریا رۆڵێکی گرنگی بینی".
وەزیری دەرەوەی ئێران به ئاماژەدان به رۆڵی ستراتیژیکی ناوچەکە و بوونی نەتەوە و ئایینی جیاواز لە سووریا رایگەیاند ''کورده‌کان به‌شێک له گه‌لی ئه‌م ناوچه‌یه‌ن و ده‌وری گرنگیان هه‌یه له گۆڕانکارییه‌کاندا بەڵام هیچ که‌مینه‌یه‌ک نابێ له بارودۆخی ئێستادا بیر له‌وه بکاته‌وه که هه‌لێک ڕه‌خساوه و هه‌وڵ بۆ جیابوونه‌وه بدات و سیاسه‌تێک بگرنه پێش که ببێته هۆی هاتنه‌ئارای ته‌نگژه و کێشه‌کان که‌ڵه‌که‌تر بکات." عەلی ئەکبەر ساڵحی داوای لە هەموو پێکهاتەکانی سووریاش کرد بەیەکەوە کار بۆ بەرژەوەندی گشتی سووریا بکەن و واز لە بەرژەوەندییە تاکەکەسی و حیزبی و ناوچەییەکان بێنن.
ئێران تاکە هاوپەیمانی سووریا لە ناوچەدایە و لە دەستپێکی شۆڕشی خەڵکی سووریا بەدژی رژێمی ئەو وڵاتە، ئێران پاڵپشتی لە رژێمەکەی ئەسەد کردووە.
سەرچاوە: رووداۆ/ Reuters