گه‌وره به‌رپرسێكی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یێنێ سه‌دام حوسێن به دیكتاتۆریه‌تی خۆی ڕێژه‌ی له 13%تا15%ده‌یدا هه‌رێمی كوردستان كه چی ئه‌وانه‌ی ئێستا 17% به ئێمه ره‌وا نابینین. هاوكات داوای له لایه‌نه عێراقیه‌كان چیتر هه‌رێمی كوردستان نه‌كه‌نه "كهپشی فیدا". فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌ی بینین له به‌غدا خۆدزینه‌وه‌یه له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كان، وه‌كو ئه‌وه‌یه كه هه‌وڵبده‌ن خۆڵ بكه‌ن، به‌چاوی خه‌ڵك بۆ شاردنه‌وه‌ی ڕاستیه‌كان و وا پیشان بده‌ن كه عێراق هیچ كێشه‌یه‌كی نییه و ته‌نها هه‌رێمی كوردستان كێشه‌یه، له كاتێكدا كێشه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ زۆر گه‌وره‌تره له‌وه.
ڕوونیشكرده‌وه كێشه‌ی عێراق له‌هه‌موو عێراقه نه‌ك ته‌نها هه‌رێمی كوردستان، ته‌نها ئومێد و چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، كه چی هه‌وڵده‌درێت پیشان بدرێت هه‌رێمی كوردستان بۆته كێشه یان سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان شتێكه جیا له‌عێراقی فیدراڵ و دیموكراسی و فره‌یی كه له‌ده‌ستووردا هاتووه، هه‌موو لایه‌كمان ده‌زانین سیسته‌می سیاسی له‌عێراق گۆڕدرا، زه‌مه‌ن گۆڕدرا، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئێمه ده‌ی بینین له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌تی له‌وڵاتانی عه‌ره‌بی و له‌و وڵاتانه‌ی ئێستا ڕاپه‌ڕینی عه‌ره‌بی تێدا ده‌كرێت نكۆڵی له‌بون و ناسنامه‌ی میلله‌تان كراوه‌و به‌شیان خوراوه له‌و ئاین و نه‌ته‌وانه‌ی كه به‌ڕێژه‌ی كه مینه هه‌بوون و عێراقیش یه‌كێك بووه له‌وانه.
ڕوونیشكرده‌وه عێراق ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ی له ساڵی 1991ه‌وه ده‌ستپێكردووه و هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته نموونه سه‌ركه‌وتن، بووه به سه‌رچاوه‌ی ئیلهام به‌خشین بۆ گه‌لێك له‌وڵاتان و میلله‌تان بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و ئازادی خۆیان هه‌نگاو بنێن، بۆیه ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ست هاتوون مافن به‌ده‌ست بههاتوون نه‌به‌خشراون به ئێمه، ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ لهحوكمڕاندان له‌عێراق به‌ر له ڕووخانی ڕژێمی عێراق لێره نه‌بوون، به‌ڵام ئێمه به‌ر له‌ڕووخانی ڕژێم لێره بووین، له ساڵی 1991ه‌وه له‌هه‌رێمی كوردستان سیسته‌مێكی حوكمڕانیمان دامه‌زراند، ویستیمان ببین به‌نموونه‌یه‌ك بۆ ئایندهی عێراقێكی دیموكراتی و فره‌یی، كه لێدوانه‌كانی به‌غدا ده‌بینین به شێوه‌یه‌كه كه ئه‌وان ئه‌مڕۆ له‌ناوه‌ند دانیشتوون و بڕیار بده‌ن و بیسه‌پێنن به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌ك، به‌ڵام سیسته‌می حوكمڕانی و ده‌ستووری عێراق ئه‌مڕۆ ده‌ستوورێكه جه‌خت له‌سه‌ر هاوبه‌شی له‌ده‌سه‌ڵات و هاوبه‌شی له‌بڕیاردان و هاوبه‌شی ڕاسته‌قینه ده‌كات، كه ئێمه ئه‌وه نابینین له‌به‌غدا.
زیاتر وتی باشترین چاره‌سه‌ر بۆ عێراق بۆ ده‌رچوون له قه‌یرانی ئه‌مڕۆ گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ده‌ستوور و پابه‌ند بوون به‌م بڕگه و بابه‌ته ده‌ستووریانه‌ی كه ڕێگه خۆشكهرهن و نه‌خشه ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ره‌كانی داناوه، ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین عێراق كێشه‌ی خزمه‌تگوزاری و ئاسایش و كێشه‌ی نه‌بوونی سیاسه‌تی هه‌یه به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌م پرسانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به ئایندهی عێراق، كێشه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌رێمی كوردستان نییه.
له‌باره‌ی پرسی كه‌مكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان مسته‌فا گوتی" هه‌رێمی كوردستان شایسته‌ی زیاتر له 17%یه،ئێمه له 17%مان قبوڵ كرد وه‌كو نه‌رمی نواندن تا ئه‌و كاته‌ی سه‌رژمێری له‌عێراق ئه‌نجام ده‌درێت ، سه‌دام حوسێن به دیكتاتۆریه‌تی خۆی له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی نه‌وت به‌رامبه‌ر به خۆراك ڕێژه‌ی له 13%تا15%ده‌یدا به‌هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ئه‌وكات عێراق ڕێژه‌ی دانیشتوانی زۆر كه‌متر بوو، لێدوانی به‌رپرسانی عێراق له به‌غدا وه‌كو ئه‌وه‌یه كه به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق زۆر زیاتر ببن و هه‌رێمی كوردستان هیجی زیاد نه‌كردبێت و به‌ره‌و پاشه‌وه كشابێت.
ئه‌و ڕوونیشكرده‌وه زۆر جار باس له‌وه ده‌كرێت هه‌رێمی كوردستان نایه‌ته پێشه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، به پێچه‌وانه‌وه هه‌رێمی كوردستان زۆر چووه‌ته پێش و نه‌رمی زۆریشی نواندووه هه‌رێمی كوردستان ویستویه‌تی ئه‌م ده‌ستووره جێبه‌جێبكرێت تاوه‌كو بتوانین كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین بۆ ئاینده‌یه‌كی سه‌قامگیر و مسۆگه‌ر بۆ هه‌موو لایه‌ك، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌به‌غدا ده‌ی بینین مزایه‌ده‌ی سیاسیه ته‌نها لێدوانه و ته‌نها هه‌وڵه بۆ خۆڵكردنه چاوی خه‌ڵك و گۆڕینی هاوكێشه سیاسیه‌كان و گۆڕینی سروشتی كێشه‌كانه و پیشاندانیه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی تر، بۆیه چاره‌سه‌ری عێراق لهبڕوابوونه به دیموكراسی و بڕوابوونه به فیدراڵی و ڕێزگرتن له ئیراده‌ی گه‌لان و ڕێزگرتن له‌م ده‌ستووره‌ی زۆربه‌ی گه‌لانی عێراق ده‌نگی بۆ داوه، بۆیه ئێمه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌رێمی كوردستان هه‌رده‌م خوازیاری چاره‌سه‌ر بووه به‌پێی ده‌ستوور، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت عێراقێكی دیموكراتی و فیدراڵی فره‌یی بێنینه كایه‌وه بۆ خۆشگوزه‌رانی هه‌موو عێراق.
له‌باره‌ی پرسی نه‌وت و گازه‌وه ئه‌و به‌رپرسه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر یاسای نه‌وت گاز له‌عێراق ده‌رچووبایه به‌پشت به‌ستن به‌ده‌ستوور ئه‌مڕۆ عێراق ئه‌م كێشانه‌ی نه‌ده‌بوو، هاتنی كۆمپانیا بیانیه‌كانی نه‌وت به‌تایبه‌ت كۆمپانیا ئه‌مریكیه‌كان نیشانده‌ر و سه‌لمێنه‌ری ڕاستی سیاسه‌تی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه به پشت به‌ستن به‌ده‌ستوور، به‌ڵام كه‌رتی تایبه‌ت خۆی بڕیاری خۆی ده‌دات كه‌رتی تایبه‌تی ئه‌مریكا به‌بڕوای ته‌واوه هاته هه‌رێمی كوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڕوای به‌سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه، بۆ هه‌موو دۆست و نه‌یارانیش ده‌سه‌لمێنرێت له دوا ڕۆژ كه ئه‌و سیاسه‌ته‌ی هه‌رێمی كوردستان گرتویتهبهر باشترین سیاسه‌ته له خزمه‌تی گه‌لی كوردستان و ته‌واوی گه‌لانی عێراقه چیتر پێویست ناكات چ له‌ناوخۆ و چ له به‌غدا و ده‌ره‌وه به چاوێكی كه‌م سه‌یری ئه‌م سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكرێت، هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆر ڕوونه هیچ شتێكی نه‌شاردووه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ی هه‌بووه زۆر به‌كراوه‌ی و زۆر به شه‌فافی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان گرێبه‌ستی كردووه هه‌م وه‌كو سومعه‌تی خۆی بۆ هه‌رێم و ئه‌و كۆمپانیایانه‌ش ئاماده‌نین ناوی خۆیان بدۆڕێنن ئه‌گه‌ر نه‌زانن سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان دروست نه‌بێت و ئایندهی ڕوون نه‌بێت، بۆیه ئێمه هیوامان وایه چیتر ئه‌م جۆره لێدوانه له‌به‌غدا نه‌درێت، چونكه ئه‌م جۆره لێدوانانه ته‌نها گۆڕین و بردنی كێشه‌كانه به ئاراسته‌یه‌كی تره نه‌ك دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كان، دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر له‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستوورو ئاماده‌بوونی ئیراده‌ی سیاسیه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان.
له‌باره‌ی پرسی كۆنگره‌ی نیشتمانی فه‌لاح مسته‌فا ڕوونیكرده‌وه ئه‌گه‌ر ئیراده‌ی سیاسی نه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ر و پابه‌ند بوون نه‌بێت به‌م ده‌ستوره‌ی گه‌لانی عێراق ده‌نگیان بۆ داوه، ئه‌گه‌ر ده‌ستوور نه‌بێته ڕێ نیشانده‌ر و نه‌خشه‌ڕێگا ئه‌وا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نابن، ئه‌م كێشانه هه له‌م چوار چێوه‌یه ده‌بن، زۆرێك لهدیبلۆماتكاران كه له‌ساڵی 2003ه‌وه له‌عێراق بوون و ئێستاش ده‌گه‌ڕێنه‌وه عێراق ده‌ڵێن پرسه‌كان و كێشه‌كان هه‌مان پرس و كێشه‌ن ماون به‌بێ چاره‌سه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیراده‌یه‌كی سیاسی به‌هێز نه‌بووه له به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، هیوادارین لایه‌نه عێراقیه‌كان له‌م ڕاستیه خۆیان لانه‌ده‌ن و چیتر هه‌رێمی كوردستان نه‌كه‌نه كهپشی فیدا و هه‌موو كێشه‌كانی خۆیان به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا بشكێننه‌وه، چونكه هه‌رێمی كوردستان نموونه‌ی سه‌ركه‌وتنه و سیسته‌مێكی باشی حوكمڕانییه و ئێمه ده‌توانین سیسته‌می هه‌رێمی كوردستان باشتریش بكه‌ین و عێراقیش سوود له‌مه وه‌ربگرێت.