په‌یامی یه‌کیه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی خوێندکارانی کورد به بۆنه‌ی کۆتایی هاتنی کۆنگره‌ی یه‌که‌م
خوێندکارانی ماف ویست و رزگاریخوازی کوردستان!
به شانازییه‌وه پێتان راده‌گه‌یه‌نین یه‌که‌مین کۆنگره‌ی "یه‌کیه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی خوێندکارانی کورد" له ژێر دروشمی "خوێندکاری کورد ده‌نگی نه‌سره‌وتووی مافی دیاریکردنی چاره‌نووس" به‌ره‌به‌یانیی رۆژی هه‌ینی 7ی ره‌زبه‌ری 1391 پاش په‌سند کردنی کۆمه‌ڵێک بڕیار و راسپارده و داڕشتنی پڕۆگرامێکی سه‌رده‌میانه به مه‌به‌ستی خوڵقاندنی ده‌رفه‌تێکی نوێ له به‌رده‌م بزاڤی خوێندکاریی کوردی دا کۆتایی به کاره‌کانی هێنا.
گۆڕانکارییه خێراکانی ناوچه و گه‌شه‌ی هزری مافخوازی و رزگاریخوازی نه‌ته‌وه ژێر ده‌سته‌کان، پرسی نه‌ته‌وه‌یی کوردی له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان زیاتر له هه‌ر کات کردۆته رۆژه‌ڤ و سه‌رنجی بیروڕای گشتی و ناوه‌نده گرینگه بڕیارده‌ره‌کانی به‌ره‌و پرسی کورد راکێشاوه‌و ره‌وایی زیاتری پێ به‌خشیوه. هه‌ر چه‌نده ئه‌و ره‌واییه له باری حوقووقییهوه پشت ئه‌ستووره به گرینگ‌ترین سه‌نه‌ده نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان، به‌ڵام ئه‌وه حوزووری به‌رفراوانی جه‌ماوه‌ری له به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ هێزه داگیرکه‌ره‌کانی کوردستانه که به‌ستێنی عه‌ینی ئه‌و رهواییهتیه ده‌ڕه‌خسێنێ. ئه‌وه وای کردوه هێزو ئیراده‌ی رزگاریخوازی به سه‌ر ترس و شه‌رم له شۆڤێنیزمی نه‌ته‌وه باڵا ده‌سته‌کان زاڵ بێ و ببێته فاکته‌رێکی کاریگه‌ر له هاوکێشه‌کان و باڵانسی هێز به‌ره‌و لای ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی بشکێنێته‌وه.
خوێندکاران به پێی سروشتی ئارمانجخواز بوونیان له توێژه هه‌ره رادیکاڵه‌کانی کۆمه‌ڵگان و داخوازییه‌کانیان، سنووره‌کانی زانکۆ و توێژی خوێندکار ده‌به‌زێنێ و کۆی پێکهاته‌کانی کۆمه‌ڵگا ده‌کاته ئامانج، واته خوێندکاران له به‌رامبه‌ر هه‌موو پرسه گرینگه‌کانی کۆمه‌ڵگادا هه‌ستیارن و به بێ له‌به‌رچاو گرتنی تێبینی سیاسی هه‌ڵوێست ده‌گرن. ئاخێوی نه‌ته‌وه‌یی زاڵ به سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاریی کوردی‌دا که خۆی به‌رهه‌می چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و به‌ریه‌ککه‌وتنی رۆژانه‌یه له‌گه‌ڵ شۆڤێنیزمی نه‌ته‌وه باڵا ده‌سته‌کان به روونی ده‌رده‌که‌وێ. ئه‌و راستییه هه‌م له چالاکییه‌کانی خوێندکارانی کورد له ناو زانکۆکان دا ده‌بینرێ و هه‌م له به‌شداریی چالاکیان له بیاڤی گشتیدا.
کۆماری ئیسلامیی ئێران زیاتر له هه‌ر کاتێک به ده‌ست قه‌یرانه ناوخۆیی هو ده‌ره‌کیه‌کانه‌وه ده‌ناڵێنێ، چوونه سه‌ری ئاستی وشیاری و تێگه‌یشتوویی سیاسیی خه‌ڵک و ره‌نگدانه‌وه‌ی له نێیو زانکۆکان‌دا به‌ستێنێکی له‌باری بۆ خه‌باتی ئازادیخوازی ره‌خساندوه.
رژێمی تیئۆکراتیکی کۆماری ئیسلامی له چه‌ند ساڵی رابردوودا هه‌وڵی داوه زیاتر له پێشوو نه‌ریته بناژۆخواز و ئیدئۆلۆژیکه‌کانی خۆی به سه‌ر زانکۆ‌دا بچه‌سپێنێ و به داڕشتنی سیاسه‌تگه‌لی وه‌ک هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زی، سنووردار کردنی زانسته مرۆییه‌کان و ئیسلامیزه کردنیان، به زۆر خانه‌نشین کردنی مامۆستایانی جیابیر، ئه‌ستێره‌دار کردنی خوێندکاران و زۆر سیاسه‌تی له‌و چه‌شنه هه‌ژموونی خۆی به سه‌ر زانکۆ و خوێندکاران دا بسه‌پێنێ و پێش له هه‌ر چه‌شنه ناڕه‌زایه‌تییه‌ک بگرێ. به‌تاڵ کردنی زانسته ئینسانییه‌کان له چه‌مکه رۆژئاواییه‌کان و خۆماڵی کردنیای له راستای به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی ده‌سته‌مۆ کردنی زانکۆ، ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیه‌یه که رژێم تا چ راده‌یه‌ک خوێندکار به مه‌ترسی ده‌زانێ بۆ سه‌ر بنه‌ماکانی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگانه گوشار بۆ سه‌ر خوێندکارانی کورد، به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو زیاتره له خوێندکارانی دیکه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش چالاکانی خوێندکاریی کورد زانکۆیان کردۆته سه‌نگه‌ری به‌رگری له شوناسی نه‌ته‌وه‌یی و هاوکات له‌گه‌ڵ داخوازه سینفییهکانیان، شوناس خوازیان کردۆته هه‌وێنی ئاکسیۆنه خوێندکارییه‌کانیان.
یه‌کیه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی خوێندکارانی کورد که له سه‌ره‌تای ساڵی نوێی خوێندندا پێی ناوه‌ته گۆڕه‌پانی خه‌باتی خوێندکاری، پرسی نه‌ته‌وه‌یی کورد به خه‌می گه‌وره‌ی خوێندکارانی کورد ده‌زانێ و له سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌یه "مافی دیاریکردنی چاره‌نووس" بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد و هه‌موو نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌کان، مافێکی یاسایی و سه‌لمێنراوه‌و هیچ که‌س و لایه‌نێک ناتوانێ به بیانووی پڕ‌و پووچی وه‌ک "جیایی خوازی" ئه‌و مافه له نه‌ته‌وه‌که‌مان زه‌وت بکا. یه‌کیه‌تییه‌که‌مان له پێناو ئه‌و ئامانجه‌دا پوتانسیه‌له خوێندکارییه‌کان به پێی توانا ده‌خاته گه‌ڕ و به ئه‌رکی سه‌ر شانی خۆی ده‌زانێ بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی ئه‌و مافه له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان پشتیوانی له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی بکا. هه‌روه‌ها بۆ به‌ره‌وپێش بردنی ئه‌و سیاسه‌ته هه‌وڵ ده‌دا له هه‌نگاوی یه‌که‌مدا ریزی رێکخراوه خوێندکارییه‌کان یه‌ک بخا و پاشان کاریگه‌ری دانێ له سه‌ر یه‌کیه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی کوردان.
یه‌کیه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی خوێندکارانی کورد سیاسه‌ته‌کانی رێژیمی تۆتالیتێری کۆماری ئیسلامی بۆ ده‌ست خستنه ناو زانکۆ و باڵ کێشان به سه‌ر هه‌موو ره‌هه‌نده‌کانی ژیانی خوێندکاران به ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر زانست و مه‌عریفه‌ت ده‌زانێ و وێڕای مه‌حکووم کردنیان، خۆی له به‌رامبه‌ر ئه‌و پرسه‌دا به ئه‌رکدار ده‌زانێ.
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی یه‌کیه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی خوێندکارانی کورد
8ی ره‌زبه‌ری 1391ی هه‌تاوی