نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ مه‌كیین و لێبرمان كۆده‌بێته‌وه و ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و ره‌وشی سووریا تاوتوێ ده‌كه‌ن. ئێواره‌ى رۆژی چوارشه‌ممه 5ى ئه‌یلوولى 2012، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى باڵاى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا كرد كه له سیناتۆر جۆن مه‌كیین، سیناتۆر جۆ لێبرمان و سیناتۆر لیندزى گراهام پێكهاتبوو. له دیدارێكدا كه د.فوئاد حوسێن، سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمی كوردستان، د.ئاشتى هه‌ورامى، وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان، فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌ت و قوباد تاڵه‌بانى ئاماده‌یى بوون.
شاندى میوان خۆشحاڵیى خۆیان به‌م سه‌ردانه‌یان بۆ هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ى هه‌رێمى كوردستان به خۆیه‌وه‌ى بینیوه، نیشان دا و ده‌ستخۆشییان له سه‌ركردایه‌تیى كوردستان كرد بۆ ئه‌و هه‌موو پێشكه‌وتن و بنیاتنان و ئاوه‌دانى و سه‌قامگیرى و ئارامییه‌ى له هه‌رێمى كوردستان هه‌یه و هیوایان خواست له‌مڕووه‌وه به‌شه‌كانى دیكه‌ى عیراقیش بگه‌نه ئه‌و ئاسته‌ى هه‌رێمى كوردستان.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان خۆشحاڵیى خۆى بۆ ئه‌م سه‌ردانه‌ى شاندى باڵاى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا ده‌ربڕى و هیواى خواست كه ئه‌م سه‌ردانانه بۆ هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام بن و ببنه ڕێخۆشكه‌رێك بۆ بره‌ودانى زیاتر به په‌یوه‌ندیى نێوان ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمى كوردستان و عێراق.
پرسه سیاسییه‌كانى عێراق و ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ى عێراقى پێدا ده‌ڕوات كه بوونه‌ته ڕێگر له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنى سیاسیى عێراق، لایه‌نێكى دیكه‌ى دیدارى هه‌ردوولا بوو. له‌مباره‌یه‌وه تیشك خرایه سه‌ر ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان كه هه‌میشه هه‌وڵى داوه عێراق ئارام و سه‌قامگیر بێت و له چوارچێوه‌ى ئه‌م هه‌وڵانه‌ى هه‌رێمى كوردستاندا، ڕێككه‌وتنى هه‌ولێر هاته ئاراوه كه حكومه‌تى عێراقى له سه‌ر دامه‌زرا، به‌ڵام به هۆى پابه‌ندنه‌بوون به‌م ڕێككه‌وتنه‌وه، عێراق كه‌وته ناو كێشه و ئاسته‌نگى سیاسییه‌وه و هاوبه‌شیى ڕاسته‌قینه له ده‌سه‌ڵات و پابه‌ندبوون به ده‌ستوور و مادده ده‌ستوورییه‌كان و دیموكراسییه‌وه پشتگوێ خرا و كۆمه‌ڵێ یاساى وه‌ك یاساى نه‌وت و گاز و یاساى دابه‌شكردنى داهاته‌كان، په‌سند نه‌كران .
له‌مباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه دا كه هه‌رێمى كوردستان هه‌میشه به بڕوایه‌كى ته‌واو به ده‌ستوور و ڕێككه‌وتنه‌كانه‌وه هه‌نگاوى ناوه و گفتوگۆ و دیالۆگ و گه‌ڕاوه‌نه‌ى بۆ ده‌ستوور، به تاكه ڕێگه بۆ چاره‌سه‌ریى كێشه سیاسییه‌كانى عێراق له قه‌ڵه‌م دا. سه‌رۆكى حكومه‌ت هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه له ڕه‌وشێكى وه‌كوو عێراقدا ئاسایى یه كێشه و گرفت بێنه ئاراوه، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه ئیراده هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به ڕێگه‌ى دیالۆگ و گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستوور، بۆ ئه‌وه‌ى سه‌قامگیرى بگه‌ڕێته‌وه بۆ عێراق و خزمه‌تگوزارى پێشكه‌ش به هاووڵاتیانى عیراق بكرێت.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا ڕه‌وش و پێشهاته‌كانى سووریا خرانه به‌ر باس؛ كه كاریگه‌رى له سه‌ر ته‌واوى ناوچه‌كه و به تایبه‌تى وڵاتانى ده‌وروبه‌ر هه‌یه. له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند ڕه‌وش و پێشهاته‌كانى سووریا بۆ هه‌رێمى كوردستان جێگه‌ى بایه‌خن و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه كه گه‌لانى سووریا بڕیار له سه‌ر داهاتووى خۆیان بده‌ن و هه‌ر گۆڕانگارییه‌ك له سووریا بێته ئاراوه، گۆڕانكارییه‌كى دیموكراسى بێت كه تیایدا هه‌موو گه‌لانى سووریا و به تایبه‌تیش گه‌لى كورد به مافه‌كانى شاد بێت.
له كۆتایى دیداره‌كه‌دا شاندى میوان جه‌ختیان له سه‌ر دۆستایه‌تیى ئه‌مه‌ریكا بۆ گه‌لى كورد و به‌رده‌وامى و بره‌ودان به په‌یوه‌ندیى دووقۆڵیى نێوان هه‌ردوولا كرده‌وه و هیوایان خواست چیرۆكى سه‌ركه‌وتن له هه‌رێمى كوردستان ببێته چیرۆكى سه‌ركه‌وتن له هه‌موو عێراق و كێشه‌كانى نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا به پێى ده‌ستوور و به شێوه‌یه‌ك كه له به‌رژوه‌ندیى ته‌واوى عێراقدا بێت، چاره‌سه‌ر ببن.
سەرچاوە: رووداۆ