فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

8----- لە وڵاتانی جیهاندا خۆپیشاندان سازبكرێت. ساڵی 1908 ژنانی سۆشیالیستی ئەمریكا لە رۆژی 8ی مارسدا خۆپیشاندانی فراوانیان سازكرد. ساڵی 1909 لە رۆژی 28/2 دا پارتی سۆشیالیستی ئەمریكا...
2025-03-04-07-09-36پەیوەندیی بە دەمیرتاشەوە کردووە و پێی ڕاگەیاندووە، ئاییندەیەکی باش چاوەڕێیان دەکات. پەرلەمانتارەکەی دەم پارتی ئەوەشی گوت، عەبدوڵڵا ئۆجەلان هیچ مەرجێکی لە بەرانبەر چەکدانان و هەڵوەشانەوەی پەکەکە...
2025-03-04-07-07-55 ناكه‌ن ،هیچ رێككه‌وتنێك ئاكامی نابێت به‌بێ واژۆی ئێران . ئیسماعیل به‌قائی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو . ئاساییه‌ وڵاتانی نێوه‌ندگیر بێنه‌ ناو دانوستانی نێوان...
---------q------q بەدەم ئەو بانگەواز و پێشنیارە بچن و پەند و عیبرەت لە رابردوو وەربگرن." پەیامەکەی ئۆجەلان لەلایەن شاندی دەم پارتی لە ئیستەنبووڵ راگەیێندرا. ئەحمەد تورک،...
-----q-------qو خوێن، پەیامێکی پڕ لە بەرپرسیاریەتی و بایەخ و واقعیەت." هاوکات، پیرۆزبایی ‏"قۆناخی نوێ" لە هەمووان دەکات و هیواش دەخوازێت، لایەنە پەیوەندیدارەکان "لە ئاستی بەرپرسیاریەتی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان لەبارەی پەیامەکەی ئۆجەلانەوە رایگەیاند، "هیوادارم هەردوولا بە کردەوە بەدەم بانگەوازەکەوە بچن."

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 27-2-2025، شاندی دەم پارتی لە ئیستەنبووڵ پەیامی ئاشتیی ئۆجەلانیان راگەیاند. ئەحمەد تورک پەیامەکەی خوێندەوە. ئەوەش دوای ئەوەی شاندە حەوت کەسییەکە ئەمڕۆ سەردانی ئیمراڵییان کرد.

عەلی باپیر لەبارەی پەیامەکەوە دەڵێت، "ئەو پەیامەی بەڕێز ئۆجەلان، کە دەبووایە زووتر بوایە، دڵخۆشبووم و ساڵانی زووش چەند جارێک بەهەردوو لایەنی تورک و کوردمان گووتوە: پێویستە بیر لە چارەسەری ئاشتییانە بکرێتەوە."

سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری هەروەها دەڵێت، "هیوادارم هەردوولا بەکردەوە بەدەم ئەو بانگەواز و پێشنیارە بچن و پەند و عیبرەت لە رابردوو وەربگرن."

پەیامەکەی ئۆجەلان لەلایەن شاندی دەم پارتی لە ئیستەنبووڵ راگەیێندرا. ئەحمەد تورک، سەرۆکی لەکارلادراوی شارەوانیی مێردین پەیامەکەی بە کوردی خوێندەوە. پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی وان پەیامەکەی بە تورکی خوێندەوە. ئەوەش دوای ئەوەی شاندە 7 کەسییەکە ئەمڕۆ سەردانی ئیمراڵییان کرد.

ئۆجەلان لە بانگەوازەکەیدا دەڵێت: "داڕمانی سۆسیالیزمی واقیعی لەساڵی نەوەتەکاندا بە هۆکاری نێوخۆوە، کۆتاییهاتنی نکۆڵیکردن لە ناسنامەی کوردی لە وڵاتەکەدا، ئەو بەرەو پێشچوونانەی لە بواری ئازادیی رادەربڕیندا هاتوونەتە کایەوە، هەموو پێکەوە بوونەتە هۆکاری ئەوەی پەکەکە نێوەڕۆک و مانای بوونی خۆی لەدەستبدات و بەبەردەوامی خۆی دووبارە بکاتەوە. لەبەرئەوە پەکەکە تەمەنی کۆتایی پێهاتووە و هەڵوەشاندنەوەی بووەتە زەروورەت."

دەشڵێت: "لە کەشوهەوای ئێستادا، کە بە بانگەوازی بەڕێز دەوڵەت باخچەلی دروست بووە و ئەو ئیرادەیەی کە بەڕێز سەرۆک کۆمار نیشانیداوە و هەڵوێستە ئەرێنییەکانی پارتە سیاسییەکانی دیکە بەرامبەر بەم بانگەوازە، من بانگەواز بۆ چەکدانان دەکەم و بەرپرسیارێتی مێژوویی ئەم بانگەوازە دەگرمە ئەستۆ".

٢٨/٢/٢٠٢٥

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان