
رووداو- هه‌ولێر
ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی سیاسی و رووناكبیری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ره‌خنه له نێوه‌ڕۆكی كتێبی ره‌شه‌بای رووداوه‌كان (تندباد حوادث)ی عیرفان قانعیفه‌رد ده‌گرن و "به‌بێ نرخ" له‌ڕووی زانستییه‌وه وه‌سفیده‌كه‌ن. له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا كه وێنه‌یه‌كی بۆ (رووداو) نێردراه، 65 شاعیر، نووسه‌ر، ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مان، كه‌سایه‌تی سیاسی و چالاكڤانی مه‌ده‌نی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان "شێواندنی مێژووی كوردستان" و "بێ رێزی" به كه‌سایه‌تییه سیاسی و مێژووییه‌كانی كورد به‌تایبه‌ت مه‌لا مسته‌فا بارزانی، له كتێبه‌كه‌ی قانعیفه‌رددا سه‌ركۆنه ده‌كه‌ن.
ئه‌و 65 كه‌سه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان نێوه‌ڕۆكی ئه‌و كتێبه و سه‌رجه‌م نووسینه‌كانی عیرفان قانعیفه‌ردیان به‌بێ بنه‌ما و نازانستیانه وه‌سفكردووه و ده‌ڵێن "مه‌به‌ستی كۆتایی نووسه‌ری ره‌شه‌بای رووداوه‌كان له به‌كارهێنانی بابه‌تی گوماناوی و هه‌ڵبه‌ستراو له كتێبه‌كه‌یدا، بۆ بێ بایه‌خ نیشاندانی كه‌سایه‌تییه مێژووییه‌كانی كورد و یاریكردنه به مێژووی به‌رخۆدانی گه‌لی كورد". ئه‌و 65 كه‌سه، داوایان له سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه كردووه كه قانعیفه‌رد بۆ ئاماده‌كردنی چاوپێكه‌وتن و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كردوون به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت سه‌باره‌ت به نێوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه روونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ رای گشتی رابگه‌یێنن یان داوای لێبووردن له خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن.
عیرفان قانعیفه‌رد، كه به‌شی یه‌كه‌می بیره‌وه‌رییه‌كانی جه‌لال تاڵه‌بانی بڵاوكرده‌وه، ئێستاش به‌شی دووه‌می له ژێر چاپدایه، له كتێبی (تندباد حوادث) و له بیروه‌رییه‌كانی تاڵه‌بانیشدا، ئامانجه‌كه‌ی لێدانی كه‌سایه‌تی مسته‌فا بارزانییه، كه یه‌كێك له سه‌رچاوه سه‌ره‌كییه‌كانیشی عیسا پێژمانه، كه خودی عیسا پێژمان له كتێبێكیدا ره‌خنه‌ی ئه‌وه له مه‌لا مسته‌فا ده‌گرێ كه به قسه‌ی ساواكی نه‌ده‌كرد، به پێچه‌وانه‌ی باڵی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی. عیسا پێژمان به‌هۆی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی نێو باڵی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، رۆڵێكی گه‌وره‌ی گێڕا له له‌تكردنی پارتی دیموكراتی كوردستاندا، كه له ئه‌نجامدا زیانێكی زۆری به پارتی و شۆڕشی كوردستان گه‌یاند. هه‌روه‌ها عیرفان قانعیفه‌رد وه‌ك كه‌سێكی سه‌ر به بنه‌ماڵه‌یه‌كی گومانبار له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا و خۆیشی وه‌ك كه‌سێكی خاوه‌ن په‌یوه‌ندی گوماناوی فراوان و راستده‌رنه‌چوون له‌و خوێندنانه‌ی بۆخۆی ریزی ده‌كردن، وه‌ك كه‌سێكی گوماناوی سه‌یر ده‌كرێت.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه:
به‌م دواییانه كتێبێك به‌ناوی ره‌شه‌بای رووداوه‌كان((تندباد حوادث) له‌لایه‌ن عیرفان قانعی فه‌رد به چاپ گه‌یشتووه و خراوه‌ته نێو بازاڕه‌كانی كتێبه‌وه. له به‌شێكی ئه‌و كتێبه‌دا مێژووی هاوچه‌رخی كوردستان و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانی ئه‌م وڵاته له زمانی عیسا پێژمان، به‌رپرسی پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگریی رژێمی پادشایی ئێران (ساواك) گێڕدراوه‌ته‌وه. ئێمه به‌بێ له‌به‌ر چاوگرتنی كینه‌ی كه‌سیی قانعیفه‌رد و پێژمان له‌و نووسینه‌دا، به‌هۆی له‌به‌رچاو نه‌گرتنی بنه‌ما ئه‌خلاقییه‌كان، دژایه‌تی ئاشكرای نێوه‌ڕۆكی كتێب له‌گه‌ڵ ره‌وتی پێكهاتنی مێژووی خه‌باتی سیاسی گه‌لی كورد، به‌كاربردنی وشه‌گه‌لی نه‌شیاو له به‌رامبه‌ر رێبه‌رانی كورد و به‌تایبه‌تی خوالێخۆشبوو مه‌لا مسته‌فا بارزانی، بابه‌ته‌كانی ئه‌و كتێبه له‌ڕووی زانستییه‌وه به‌بێ بنه‌ما و بێ به‌ها ده‌زانین و رایده‌گه‌یێنین كه ره‌شه‌بای رووداوه‌كان، كتێبێكی خه‌یاڵییه و رووداوه مێژووییه‌كانی كوردستان چه‌واشه ده‌كات:
1-سه‌رجه‌م بابه‌ته‌كانی ئه‌و كتێبه به‌بێ به‌ڵگه نووسراون، نووسه‌ر به پشتبه‌ستن به مێژووی زاره‌كی و خه‌یاڵی كه‌سی، تۆمه‌ت و قسه هه‌ڵبه‌ستنی گه‌یاندووه‌ته لووتكه‌ی بێ ئه‌خلاقی و هه‌وڵیداوه له‌جیاتی راستییه مێژووییه‌كان، قسه و بۆچوونه تایبه‌تییه‌كانی خۆی بچه‌سپێنێ.
2-رووداوه‌كان له‌و كتێبه‌دا له زمانی عیسا پێژمان، یه‌كێك له به‌رپرسانی باڵای ده‌زگای هه‌واڵگریی رژێمی پادشایی ئێران (ساواك) گێڕدراونه‌ته‌وه. پێویستبوو كار و كرده‌وه‌ی پێژمان و ده‌زگای ساواك خرابووایه به‌ر لێكۆڵینه‌وه و دادوه‌ری مێژوو و كۆمه‌ڵگه، كه‌چی پێژمان به‌شێوه‌یه‌كی تاك لایه‌نانه له گێڕانه‌وه‌ی رووداوه‌كاندا، سوودمه‌نده. بۆیه به‌پێی بنه‌ما زانستییه‌كان هه‌ر جۆره شایه‌تییه‌كی پێژمان ناته‌واو و، بێ به‌ها و باوه‌ڕپێنه‌كراوه.
3-به‌كارهێنانی وێنه‌ی هه‌ندێك كه‌سایه‌تی له به‌شی كۆتایی كتێبه‌كه‌دا كه گوایه له گێرانه‌وه‌ی رووداوه‌كاندا له‌و كتێبه‌دا به‌شداربوون، راستی و دروستی ئه‌و بانگه‌شه‌یه ناسه‌لمێنێ.
4-لووتكه‌بوونی مێژووی هاوچه‌خی كورد له رووداوه‌كانی شۆرش دژی رژێمی پادشایی له ئێران و خه‌باتی رزگاریخوازی كورد له پارچه‌كانی دیكه‌دا، له‌گه‌ڵ ئه‌و وێنه هاوشێوه و یه‌كسانه‌ی قانعیفه‌رد له (پازڵ)ی میژووی هاوچه‌رخی كورد داویه‌تی دژ به یه‌كن.
5-به‌كاربردنی ده‌سته‌واژه‌ی نه‌شیاو و درۆ و تۆمه‌ت و بوختان هه‌ڵبستن دژی كه‌سایه‌تییه سیاسی و مێژووییه‌كانی كوردستان به‌تایبه‌ت مه‌لای مسته‌فای بارزانی و بڵاوكردنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن نووسه‌ر به‌پاساوی لێكۆڵینه‌وه‌ی مێژوویی، به‌ڵگه‌یه‌كی روون و ئاشكرایه بۆ بێبه‌هابوونی ئه‌خلاقی و زانستی ئه‌و كتێبه‌یه.
6-به‌كاربردنی ده‌سته‌واژه‌ی نه‌شیاوگه‌لی وه‌ك "عه‌ره‌به تیمساح خۆره‌كان" له‌و كتێبه‌دا بێ رێزیكردنێكی ئاشكرایه به نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب له‌سه‌ره‌تای مێژووه‌وه تائێستا و ئه‌و بێ رێزیه ته‌نانه‌ت ده‌توانێ دوایین پێغه‌مبه‌ر، حه‌زره‌تی محه‌ممه‌دی مسته‌فا (د.خ) بگرێته‌وه، هه‌ر بۆیه ئه‌و كاره له‌لای ئێمه كرده‌وه‌یه‌كی دووره له ره‌وشت و شیاوی سه‌ركۆنه‌كردنه.
7-مه‌رامی كۆتایی نووسه‌ری ره‌شه‌بای رووداوه‌كان له به‌كارهێنانی شێوه‌ی رووكه‌شكردنی بابه‌ته گشتی و به‌دیهییه‌كان له نێوه‌ڕۆك، دانانی هه‌ندێك بابه‌تی گوماناوی و كۆمه‌ڵیك قسه‌ی هه‌ڵبه‌ستراو له ورده‌كارییه‌كانی بابه‌ته‌كان بۆ بێ به‌ها نیشاندانی كه‌سایه‌تییه مێژووییه‌كانی كورد له‌ڕاستیدا هه‌وڵێكه بۆ پوچ و بێ بنه‌ما نیشاندانی خه‌باتی رزگاریخوازی گه‌لی كورد. هه‌ربۆیه له‌و كتێبه و سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانی قانعیفه‌رددا هیچ كات ئاماژه به هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی شۆڕشه‌كانی گه‌لی كورد و هۆكاری سه‌ره‌كی ناڕه‌زایی هه‌میشه‌یی تاك تاكی نه‌ته‌وه‌ی كورد له ده‌سه‌ڵاته‌كان ناكرێت.
له كۆتاییدا به‌پێویستی ده‌زانین كه سه‌رجه‌م كه‌سایه‌تی و لایه‌نه‌كان كه به‌جۆرێك راو بۆچوون یان قسه‌كانیان له‌و كتێبه‌دا بڵاوكراونه‌ته‌وه، به هه‌ر شێوه‌یه‌كی گونجاوبێت روونكردنه‌وه‌یه‌كی ئاشكرا بۆ ره‌تكردنه‌وه یان پاڵپشتیكردن له نووسراوه‌كانی ئه‌م كتێبه رابگه‌یێنن و داوا له سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردیش ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له دادگای بیر و خودیی خۆیاندا بانگه‌شه‌كانی ئه‌و كتێبه هه‌ڵبسه‌نگێنن و بریاری له‌سه‌ر بده‌ن.
د. ره‌حیم فه‌ره‌همه‌ند، ئه‌مینداری گشتی به‌ره‌ی یه‌كگرتووی كورد.
ئه‌حمه‌دی قازی، نووسه‌ر.
د. ئه‌سعه‌د ئه‌رده‌ڵان، مامۆستای زانكۆ و چالاكڤانی سیاسی.
محه‌ممه‌د عه‌لی سوڵتانی، مامۆستای زانكۆ، نووسه‌ر.
محه‌ممه‌د ساڵح ئیبراهیمی، نووسه‌ر و وه‌رگێڕ.
حه‌سه‌ن ئه‌مینی، چالاكڤانی سیاسی و ئایینی.
هادی ئه‌ده‌ب، ئه‌ندامی به‌ره‌ی یه‌كگرتووی كورد و چالاكڤانی سیاسی.
حوسێن شائووه‌یسی، چالاكڤانی سیاسی.
سه‌ید بابه‌شێخ حوسێنی، توێژه‌ر و مێژوونووس.
نه‌جمه‌دین جه‌باری، مامۆستای زانكۆ و نووسه‌ر.
تاهیر سه‌رحه‌دی، مامۆستای زانكۆ و وه‌رگێڕ.
فه‌ردین ئه‌یوبی، مامۆستای زانكۆ و نیگاركێش.
موختار زاریعی، ئه‌ندامی به‌ره‌ی یه‌كگرتووی كورد و رۆژنامه‌ڤان.
د. جه‌لال جه‌لالی زاده، مامۆستای زانكۆ و چالاكڤانی سیاسی.
سه‌ید مه‌عروف سه‌مه‌دی، مامۆستای زانكۆ.
ره‌حیم لوقمانی، نووسه‌ر و شاعیر.
ره‌زا سۆرابی، نووسه‌ر و رۆژنامه‌ڤان.
مه‌حموود مه‌حموودی، شاعیر و رۆژنامه‌ڤان.
ئیجلال قه‌وامی، گوته‌بێژی ریكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان و رۆژنامه‌ڤان.
جه‌لال مه‌له‌ك، شاعیر و نووسه‌ر.
فاروق بۆره‌كه‌یی، نووسه‌ر.
سه‌دیق بۆره‌كه‌یی، نووسه‌ر.
د. هاشم هیدایه‌تی، چالاكڤانی سیاسی.
حاسلی داسه، ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی ئێران.
سه‌ید مه‌سعود حوسێنی، نوێنه‌ری پێشووی په‌رله‌مانی ئێران.
ره‌حمان به‌همه‌نیش، نوێنه‌ری پێشووی په‌رله‌مانی ئێران.
عه‌تائوڵڵا حه‌واری نه‌سه‌ب، نووسه‌ر.
عه‌بدوڵلا حه‌واری نه‌سه‌ب، چالاكڤانی مه‌ده‌نی.
عه‌دنان به‌رزنجی، چالاكڤانی مه‌ده‌نی.
حه‌مید قه‌وامی، فیلمساز.
بابه‌شێخ موده‌ڕیس، چالاكڤانی مه‌ده‌نی.
فه‌رزاد حاجی میرزایی، مامۆستای زانكۆ و نووسه‌ر.
حامید فه‌رازی، چالاكڤانی سیاسی.
د. سه‌لاحه‌دین خدێو، نووسه‌ر و رۆژنامه‌ڤان.
د. خالید ته‌وه‌كولی، مامۆستای زانكۆ و چالاكڤانی سیاسی و مه‌ده‌نی.
كه‌لسوم عوسمان پوور، شاعیر و نووسه‌ر.
سیمین چایچی، شاعیر، نووسه‌ر و چالاكڤانی مه‌ده‌نی.
ئیسماعیل موفتیزاده، چالاكڤانی سیاسی.
ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی نیا، شاعیر و توێژه‌ر.
ئه‌فشین محه‌ممه‌دی، شاعیر و نووسه‌ر.
جه‌بار ده‌ستباز، رۆژنامه‌ڤان و چالاكی خوێندكاری.
محه‌ممه‌د قوربانیان، كارناسی كۆمه‌ڵناسی.
محه‌ممه‌د شه‌ریف عه‌لی رمایی، شاعیر و توێژه‌ر.
به‌هرام وه‌له‌دبه‌گی، نووسه‌ر.
سوهه‌یلا محه‌ممه‌دی، نووسه‌ر.
ئه‌حمه‌د محه‌ممه‌دی، نووسه‌ر و وه‌رگێڕ.
عه‌لی دلێری، نووسه‌ر و وه‌رگێڕ.
ئه‌مین گردیگلانی، نووسه‌ر و وه‌رگێڕ.
سه‌دیق ئیسلامیان، نووسه‌ر و توێژه‌ر.
محه‌ممه‌د ره‌ئوف ته‌وه‌كولی، نووسه‌ر.
هاشم سه‌لیمی، نووسه‌ر.
محه‌ممه‌د كه‌مانگه‌ر، ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاری ئاوێنه.
عه‌تائۆڵڵا قادری، چالاكڤانی مه‌ده‌نی.
د. فه‌ره‌یدون نووری، نووسه‌ر و رۆژنامه‌ڤان.
كه‌ماڵ ئه‌مینی، شاعیر و رۆژنامه‌ڤان.
محه‌ممه‌د موه‌فه‌قی، شاعیر و رۆژنامه‌ڤان.
داود قاسمی، چا‌لاكڤان.
وه‌فا ره‌حیمی، مامۆستای زانكۆ.
ئازاد نه‌مه‌كی، چالاكڤانی سیاسی.
فه‌رهاد هادی، چالاكڤانی مه‌ده‌نی.
مه‌هدی زه‌ندكه‌ریمی، مامۆستای زانكۆ.
ئیبراهیم هاشمی، كۆمه‌ڵناس.
ئیسماعیل ئه‌عزه‌می، شاعیر.
شۆڕش سه‌عیدپوور، رۆژنامه‌ڤان.
فه‌ردین كه‌مانگه‌ر، رۆژنامه‌ڤان.