فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

arduxannn

 

سه‌رۆك وه‌زیری توركیا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر پێویست بكات سبه‌ینێ راوێژكارێك ده‌نێرمه‌ دوورگه‌ى ئیمرالی بۆئه‌وه‌ی خوێنڕشتن بوه‌ستێ له‌گه‌ڵ PKK. ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك وه‌زیری توركیا له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ باكووی پایته‌ختی ئازه‌ربایجانه‌وه‌ بۆ توركیا هه‌ڤپه‌یڤینێكى له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (خه‌به‌ر)ى تورك ئه‌نجامدا‌و رایگه‌یاند "تاوه‌كو به‌ره‌و زستان بڕوات PKK زیاتر ده‌كه‌وێته‌ ناره‌حه‌تیه‌وه‌، به‌ڵام لێره‌دا مه‌سه‌له‌ی گرنگ به‌ BDP یه‌، چونكه‌ له‌ كۆنگره‌كه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووی خۆیاندا به‌هه‌رچۆنێك بێت ئاڵایه‌كی توركیایان هه‌ڵواسی، به‌ڵام وێنه‌ی سه‌رۆكی PKK‌و ئاڵاكه‌یان هه‌ڵواسی كه‌ ئه‌مانه‌ تاوانن‌و به‌م شێوه‌یه‌ ده‌یانه‌وێت ئالۆزی و ناكۆكی بنێنه‌وه‌".

ئه‌ردۆغان گوتى "ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ پێویست بكات بۆئه‌وه‌ی سه‌ردانی دورگه‌ى ئیمرالی بكرێت ئه‌وا به‌ راوێژكاری میت ده‌ڵێم چی پێویست ده‌كات ئه‌نجامی بده‌ن، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی خوێن رشتن بوه‌ستێ‌و ئه‌نجامێك به‌رده‌ست بكه‌وێت، ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ش به‌ هاوكاریه‌كی PKK بزانێ ئه‌وا له‌ هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌دایه‌".

hkumati harem

 

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەنگۆی دابه‌شبوونى کوردستان به‌ سه‌ر بلۆکى جیاجیای بێ بنه‌ما وەسف کرد. ئەمڕۆ چوارشەممە،  نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان لە کۆبوونه‌وه‌ى ژماره‌ى 17ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا رایگەیاند "هه‌رێمى کوردستان به‌ دیدێکى یه‌کگرتووه‌وه‌ سه‌یرى ڕه‌وشی ئێستاى ناوچه‌که‌ ده‌کات و مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ڕووداو و پێشهاته‌کاندا ده‌کات".

بارزانی دابه‌شبوونى هه‌رێمى کوردستان به‌ سه‌ر بلۆکى جیاجیادا به‌ بێ بنه‌ما وه‌سف کرد و گوتى "هه‌رێمى کوردستان سیاسه‌ت و ستراتیژى نیشتمانى خۆى هه‌یه‌ که‌ له ‌به‌رژوه‌ندیى هه‌رێمى کوردستاندایه‌ و لایه‌نگیرى له‌ هیچ بلۆکێک دژى ئه‌وه‌ى دیکه‌ ناکات".

هەر له‌ کۆبوونه‌که‌دا، پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ى فیدراڵى خرایه‌ به‌ر باس که‌ ئێستا له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقه‌. و ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا بۆ گفتوگۆکردن له‌ سه‌ر ئه‌م پرۆژه‌ یاسایه‌، شاندێکى هه‌رێمى کوردستان به‌ سه‌رۆکایه‌تى عیماد ئه‌حمه‌د، جێگرى سه‌رۆک وه‌زیران سه‌ردانى به‌غدا بکات و دید و بۆچوونى هه‌رێمى کوردستان له‌ سه‌ر ئه‌و بڕگانه‌ى که‌ په‌یوه‌ندییان به‌ هه‌رێمى کوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌، بخاتە روو.

سەبارەت بە په‌تاى کۆلێرا که‌ له‌ ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى ڕابردوودا له‌ پارێزگاى سلێمانى سه‌رى هه‌ڵداوە، سه‌رۆک وه‌زیران سوپاسى وه‌زیرانى ته‌ندروستى و شاره‌وانى کرد بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ و کۆنترۆڵکردنى په‌تاکه‌ و چۆنیه‌تى مامه‌ڵه‌کردنیان له‌گه‌ڵ که‌یسه‌که‌دا، به‌ تایبه‌تیش له‌ ڕووى ڕوونى و خستنه‌ڕووى زانیاریى ته‌واوه‌وه‌ بۆ ده‌زگاکانى ڕاگه‌یاندن و لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌ ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان. هه‌روه‌ها بڕیار درا بۆردێکى هه‌میشه‌یى بۆ ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ى په‌تاى کۆلێرا له‌ وه‌زاره‌ته‌کانى ته‌ندروستى، پلاندانان، دارایى، شاره‌وانى، کشتوکاڵ و پارێزگاره‌کانى هه‌رێمى کوردستان پێک بێت.

لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیار له‌ سه‌ر پرۆژه‌ى بابه‌تى پاراستنى دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌کان له‌ لایه‌ن هێزه‌کانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌وه‌ درا. هەروەها ئەنجوومەنی وەزیران دوای گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژە یاسای نوێی خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى، به‌مه‌به‌ستى باشترکردن و پڕکردنه‌وه‌ى که‌موکوڕییه‌کان، بڕیاریدا پڕۆژە یاساکە بگەڕێنێتەوە وه‌زاره‌ت.

eskatland

 

دوێنێ ڕێکەوتی 15-10-2012 دەیڤد کامیرۆنی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، سەردانی سکۆتلەندای کرد و لە شاری ئیدنبۆرۆ، ڕیککەوتتنامەیەکی مێژویی لەگەڵ ئەلێکس سامۆندی وەزیری یەکەمی حکومەتی سکۆتلەندا واژۆکرد، بە مەبەستی ڕازیبون بە ڕاپرسی خەڵکی سکۆتلەندا، بە مانەوەیان لەگەڵ بەریتانیا یان سەربەخۆیی، لە ڕێککەوتنەکەدا کاتی ڕاپرسیەکە دیاریکراوە بۆ پایزی ساڵی 2014 و هاوڵاتیانی سکۆتلەندا، لە تەمەنی شانزە ساڵیەوە دەتوانن مافی بەشداریکردنیان هەبێت لە ڕاپرسیەکەدا، بە بەڵێ یان نەخێر.

سکۆتلەندیەکان پێیان وایە ئەگەر لە بەریتانیا جیا ببنەوە، وڵاتەکەیان لەڕوی ئابوریەوە گەشەی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت، بەهۆی ئەوەی سکۆتلەندا ناوچەیەکی دەوڵەمەندە و ژمارەی دانیشتوانیشی کەمە، بەڵام پارتە رامیاریەکانی بەریتانیا بە دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنەوە، هەمویان کار لەسەر ئەوە دەکەن خەڵک بە نەخێر دەنگ بدات و گەرەکیانە و دەڵین دەبێ بەریتانیا بە یەکگرتویی بمینێتەوە و بەیەکەوە بەهێزین، بەڵام ئەوەی لە میدیای بەریتانیدا بەرچاودەکەوێت، شیمانەکان زیاتر ئەوانەن کە سکۆتلەندا دوای 300 ساڵ بەیەکەوە بون، سەربەخۆیی بەدەست دێنێت.

لە چەند ساڵی ڕابردودا، هەرێمی کەتەلۆنیاش، لە ئیسپانیادا چەند جارێک بە شێوازی جۆراو جۆر دانیشتوانەکەی داوای سەربەخۆیی و جیابونەوە لە ئیسپانیا دەکەن، چونکە ئەوانیش پێیان وایە بە جیابونەوەیان باری ئابوری ئەو هەرێمە و دانیشتوانەکەی زۆر باشتر دەبێت، بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندترین هەرێمی ئیسپانیایە.

لە بەلجیکاش ئەو هەرێمەی دەکەوێتە سەر سنوری هۆڵەندا و بە زمانی هۆڵەندی قسە دەکەن، لە هەوڵی ئەوە دان کار لەسەر ئەوە بکەن بە شێوازێک لە شێوازەکان لە بەلجیکا جیا ببنەوە، لەبەر ئەوەی هەرێمەکەیان دەوڵەمەندترین ناوچەی بەلجیکایە و پێیانوایە باری ئابوری هەرێمەکە باشتر دەبێت، ئەگەر لە بەلجیکا جیا ببنەوە.

بە پێی لێکدانەوەی میدیاکانی ئەوروپا، ئەو هەوڵانە و گەرمبونەوەی ئەو هەرێمانە بۆ سەربەخۆیی لەو کاتەوە دەست پێدەکات، کە جیهان بە گشتی و یەکێتی ئەوروپا گیرۆدەی قەیرانێکی قوڵی ئابوری بونەتەوە، بۆ خۆدەربازکردن لەو قەیرانە، هەرێمەکان داوای جیابونەوە دەکەن، چونکە دڵنیان لەوەی قەیرانەکە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ قوڵتر دەبیتەوەو زۆریش دەخایەنێت.

پێدەچێت لە چەند ساڵی داهاتودا هەرێمی تریش لە وڵاتانی ئەوروپا داوای سەربەخۆیی و جیابونەوە بکەن، لە وڵاتە فیدراڵیەکانی ئەوروپا و بەوەش یەکێتی ئەوروپا بەرەو بچوکبونەوە دەچێت.


bashar asad u rudaw

 

بەگوتەی لۆران فابیۆس وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا لەئێوارەخوانێكدا بەوەزیرانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپای گوتوە،" ئەسەد هەرگیز ناڕوات". لەو دانیشتتنەدا كەوا لەشاری لۆكسمبۆرگ بەڕێوەچوو، تەنگژەی سوریا گفتوگۆیەكی توندی هێناوەتە كایەوەو بەگوتەی سەرچاوەیەك هیچ گۆڕانكاریەك لەهەڵوێستی لایەنگرانی سوریادا بەدینەكراوە بەڵكو روسیا توندتر بەرگری لێكردووە.

لەو دانیشتنەدا كەبەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ زیاتر لەسێ كاژێرو نیوی خایاندووە، لاڤرۆڤ پاڵپشتی روسیای بۆ حكومەتی دیمەشق دوپاتكردۆتەوەو هەر لەو دانیشتنەدا وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، باسی لەمەترسیەكانی فرانبوونی كێشەكەو پەلهاویشتنی بۆ وڵاتانی دەوروبەر كردووە.  

هاوكات دوێنێ ئەخزەر ئیبراهیمی نێردەی جامعەی عەرەبی، دوای كۆبونەوەی لەگەڵ نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق، رایگەیاند:"تەنگژەی سوریا هەڕەشەیەكە بۆ سەر ئاشتەوایی جیهانی" لەگەڵ بەردەوامبوونی شۆڕشی سوریاو پاڵپشتیەكانی هەردوو حكومەتی شیعەی ئێران و عێراق بۆ سوریا مەترسی هاتنەكایەوەی ململانێیەكی مەزهەبی دەكرێت لەناوچەكەدا.  

konfransi g. ashti

 

لە: گروپی ئاشتی بۆ پرسە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکان

بۆ: هاوڕێیانی بەڕێز، رۆژنامەنووسانی ئازیز، بەڕێزان ، توێژەران و دەرچووانی کۆمەڵناسی و دەروونناسی و خوێندکارانی ئەو بوارە، هیوادارین بەدەم ئەم پرۆژەیەمانەوە بێن، سوپاستان دەکەین بۆ بڵاوکردنەوەی ئەم پرۆژەیەمان، یان بە هاندانی ئەو بەڕێزانەی کە دەیانەوێت لەم پرۆژەیەدا ناویان هەبێت، تا زانیارییەکانمان بۆ بنێرن ، کە بەسوودی هەموو کۆمەڵگا تەواودەبێت.

بەروار: 16-10-2012

دەقی ئاگاداری پرۆژەکە:

داتابەیزی توێژەران و دەرچووانی کۆمەڵناسی و دەروونناسی ، و خوێندکارانی ئه‌و بوارانه‌ دروستدەکرێت بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن

لەپێناو خزمەتکردنی کۆمەڵگاکەمان و ئاوێزانکردنی توێژەران و دەرچووانی کۆمەڵناسی و دەروونناسی لەگەڵ کەناڵەکانی راگەیاندن ، و خزمەتکردنی پرسە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکان لە ڕێگەی راگەیاندنەوە، گروپی ئاشتی بۆ پرسە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکان کاردەکات بۆ دروستکردنی داتابەیزێک بۆ توێژەران و دەرچووانی کۆمەڵناسی و دەروونناسی و دواتر پێشکەشی دەکات بە دەزگاکانی راگەیاندن و رۆژنامەنووسان.

رۆژانە دەزگاکانی راگەیاندن پەیوەندی بە گروپەکەمانەوە دەکات بۆ لێدوان لەسەر پرسە جیاجیاکانی بواری دەروونی و کۆمەڵایەتی و ئاماده‌بوون له‌به‌رنامه‌ رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنییه‌کاندا...

وەک لای هەموان ئاشکرایە ، ئێستا بواری دەروونی کۆمەڵایەتی بەرەو تایبەتمەندبوونی ورد دەڕوات، ناکرێت توێژەرێک یان دەرچوویەکی کۆمەڵناسی و دەروونناسی قسەبکات لەسەر کێشەی ژنان و کێشەی منداڵ و مادەی هۆشبەر و کاتی بەتاڵ و ..... هەموو بوارەکان.

بۆیە ئێمە بۆ رۆژنامەنووسان و کەناڵەکانی راگەیاندن پێشنیاری ئەوەمان کردووە، کە بۆ لێدوان وەرگرتن لەسەر هەر پرسێکی دەروونی یان کۆمەڵایەتی پێویستە بگەڕێن بەدوای ئەو توێژەر یان دەرچووانەدا، کە توێژینەوەی دەرچوونەکەیان لەو پرسەدایە کە کەناڵەکە کاری رۆژنامەوانی لەسەر دەکات، یان کەسێک بدۆزنەوە کە بەرهەمی هەبێت لەو بوارەدا، ئەویش بۆئەوەی لە ڕێگەی کارە رۆژنامەوانییەکەوە کەسانی شارەزا بدوێندرێت و زانیاری ورد بدرێت بە کۆمەڵگا.

بەڵام ئەو کارە بۆ رۆژنامەنووسان و کەناڵەکانی راگەیاندن قورسە، چونکە لای ئەوان داتابەیزێک یان لیستێک نییە تا یارمەتیان بدات بۆ گەڕان بە دوای ناو و کۆنتاکتی توێژەر یان کۆمەڵناس و دروونناسی گونجاو تا پەیوەندی پێوە بکەن.

بۆیە ئێمە لە گروپی ئاشتی بۆ پرسە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکان، دەستمان کردووە بە دروستکردنی داتابەیزێک ، بۆ توێژەرو دەرچووانی کۆمەڵناسی، ئەوانەی کە دەتوانن و خوازیارن بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن لێدوان بدەن لەسەر پرسە جیاجیاکان لێدوان و قەسەو رایان هەبێت.

داواکارین لە توێژەران و دەرچووانی کۆمەڵناسی و دەروونناسی ، و خوێندکارانی ئه‌و بوارانه‌، ئه‌وانه‌ی خوازیارن ناویان لەو داتابەیزەدا هەبێت، ئەوا لەسەر ئەم شێوەیەی خوارەوە زانیارییەکانی خۆیانمان بۆ بنێرن:

1. ناو:
2. توێژەری دەروونی یان کۆمەڵایەتی:
3. ناونیشانی توێژینەوەی دەرچوون:
4. ناو و ناونیشانی توێژینەوەو بەرهەمی دیکە:
5. ئەو بوارانەی کە دەتوانیت و دەخوازیت تیایاندا بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن لێدوان بدەیت و یان له‌به‌رنامه‌ رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنییه‌کاندا ئاماده‌ بیت:
6. ژمارە مۆبایل:
7. ئیمەیڵ:
8. شوێنی نیشتەجێبوون: پارێزگا و قەزا

تکایا ئەو زانیارییانە بنێرن بۆ ئەم ئیمەیڵە:
This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.

تێبینی: هه‌موو توێژه‌ره‌ران و خوێندکاران و ده‌رچووانی به‌شه‌کانی ده‌روونناسی و کۆمه‌ڵناسی و مامۆستایانی زانکۆ، ئه‌و توێژه‌رانه‌ی که‌ له‌ که‌رتی پۆلیس و ئاسایشدا کارده‌که‌ن، هه‌موویان بێ جیاوازی ده‌توانن زانیاری خۆیان بنێرن بۆ ئه‌وه‌ی له‌و داتابه‌یزه‌دا ناویان تۆماربکرێت.

خۆشبەختانە تائێستا نزیکەی 25 توێژەرو خوێندکاری دەروونناسی و کۆمەڵناسی زانیاری خۆیان ناردووە، بۆ ئەو داتابەیزە، بە هیواین ژمارەی کەسەکان زیاد بکات، کە تەواوبوو، ئێمە داتابەیزەکە دەنێرین بۆ سەرجەم دەزگاکانی راگەیاندن، تا رای وردو پسپۆر هەبێت و بەردەست بێت بۆ دەزگاکانی راگەیاندن لەناو کارە رۆژنامەوانییەکان و لەسەر پرسە جیاجیاکانی دەروونی و کۆمەڵایەتی.

بەو هیوایەی بتوانین لەم رێگەرەوە خزمەتێک بە کۆمەڵگاکەمان بکەین.

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە
هادی ئەمین ـ توێژەری کۆمەڵایەتی و رێکخەری گروپی ئاشتی بۆ پرسە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکان.
ژمارە مۆبایل: 07702201898

ناونیشانی پەیجەکەمان لە فەیسبوک:
http://www.facebook.com/GroupiAshti

panabar 179729509

 

پۆلیسى فیدڕالى ئوسترالیا و وه‌زاره‌تى كۆچ له‌ كه‌یسێك ده‌كۆڵنه‌وه‌ كه‌ تێیدا پاسه‌وانانى كامپى ڤیلاود له‌ سیدنى خراپیان له‌ په‌ناخوازێكى كورد داوه‌ كه‌ بارى ده‌روونى و ئه‌قڵى باش نییه‌.

میدیاكانى ئوسترالیا ئه‌مڕۆ بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ 2 پاسه‌وان له‌ سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌ له‌ په‌ناخوازێكى كوردى 29 ساڵیانداوه‌، كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ بارى ده‌روونى و ئه‌قڵى له‌ كامپه‌كه‌ تێكچووه‌، له‌ راپۆرته‌كاندا هاتووه‌ "بارى ده‌روونى و ئه‌قڵى كورده‌كه‌ خراپتر بووه‌ دواى لێدانه‌كه‌‌و تاوه‌كو ئێستاش پسپۆڕى ده‌روونى بۆ كه‌سه‌كه‌ دابین نه‌كراوه‌". 
په‌ناخوازه‌ كورده‌كه‌ نزیكه‌ى 2 ساڵه‌ له‌و كامپه‌دا ژیان به‌سه‌رده‌با و چاوه‌ڕێى وه‌ڵامه‌.
كه‌ناڵى ئه‌ى بى سى ئوسترالى رایگه‌یاند "به‌پێى ڤیدیۆكانى ئاژانسى هه‌واڵى فرانسپرێس پۆلیسى ئوستورالى بۆى ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ هه‌ردوو پاسه‌وانه‌كه‌ سه‌ربه‌ كۆمپانیاى (سیركۆ)ى ئه‌منى تایبه‌تن، ئێستا هه‌ردووكیان له‌سه‌ر كار دوور خراونه‌ته‌وه‌".

وه‌زاره‌تى كۆچ رایگه‌یاند "تاوه‌كو ئێستاش په‌ناخوازه‌ كورده‌كه‌ له‌ كامپى ڤیلاوده‌ و كه‌مێك باشتر بووه‌، زۆر به‌ رژدى له‌م كه‌یسه‌ش ده‌كۆڵدرێته‌وه‌".

سەرچاوە: رووداۆ/ گۆران سەباح

ژماره‌ى عێراقییه‌كان له‌ 30ى حوزه‌یرانى 2012 له‌ كامپه‌كانى ئوسترالیا 154 كه‌سن، 3 منداڵ و 131یش گه‌وره‌ له‌و 154 كه‌سه‌ 16یان مێینه‌ن.

 

espaa 750577601

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ئیسپانیا بڕیاریدا کوردێکى باكوورى كوردستان به‌ناوی فورات ده‌میرکران راده‌ستی تورکیا بکات. فورات ده‌میرکران به‌ "رێکخستن و به‌شداریکردن له‌ گرووپی تیرۆرستیدا" تۆمه‌تبار ده‌کرێت. به‌پێی بڕیاره‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانى ئیسپانیا "ده‌میرکران گومانلێکراوه‌ به‌ به‌رێوه‌بردنی چالاکیی جۆراوجۆر بۆ پشتیوانیکردنی گروپی پارتی کرێکارانی کوردستان، په‌که‌که".

سایتی حکومه‌تی ئیسپانیا رایگه‌یاند که‌ ده‌میرکران تۆمه‌تبارکراوه‌ به‌ ئه‌نجامدانی چالاکیی بانگه‌شه‌کردن له‌ نێوان ساڵانی 1990 و 1993دا له‌ ناوچه‌ی لیسه‌ی چه‌ولیک، کاتێک له‌وێ خوێندکار بووه‌. هه‌روه‌ها تۆمه‌تبار ده‌کرێت به‌ کۆمه‌کردنی پاره‌ بۆ په‌که‌که‌ به‌هۆی دوکانه‌که‌یه‌وه‌ که‌ له‌ نێوان ساڵانی 1997 و 1999دا له‌ شاری هامبورگ هه‌یبوو. ده‌میرکران هه‌روه‌ها به‌وه‌ تۆمه‌تبارده‌کرێ به‌ پێشکه‌شکردن که‌لوپه‌ل و کۆمه‌کی ماددی بۆ ئه‌ندامانی په‌که‌که‌ له‌ ساڵی 1999دا.

german 866893808

 

وا بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ئه‌نجوومه‌نى فیدراڵى ئه‌ڵمانیا له‌ به‌رلین كۆ ببێته‌وه‌ بۆ قسه‌ كردن له‌سه‌ر ئه‌نجامى ئه‌و كه‌مپینه‌ى له‌لایه‌ن كوردانى نیشته‌جێى ئه‌و وڵاته‌ پێكهێنرابوو، بۆ دان نان به‌ ناسنامه‌ى گه‌لى كورد له‌و وڵاته‌دا. ئه‌نجوومه‌نى فیدراڵى ئه‌ڵمانیا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (15ى تشرینى یه‌كه‌م) له‌ژێر دروشمى (با ناسنامه‌ى كوردى بناسرێ) كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌دات و قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌مپینه‌ ده‌كات، كه‌ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ى (YEK-KOM) پێكهێنراوه‌ بۆ ئه‌و پرسه‌.

هه‌ر یه‌ك له‌ گولته‌ن كیشاناك و سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكانى BDP نامه‌یان ناردووه‌ بۆ كۆمیسیۆنى داواكارییه‌كان له‌ ئه‌نجوومه‌نى فیدراڵ و تێیدا ئاماژه‌‌ به‌ كه‌مپینى كۆمه‌ڵه‌ى (YEK-KOM) كردووه‌، كه‌ ساڵى رابردوو 60 هه‌زار ئیمزایان كۆ كردبووه‌وه‌ بۆ دان نان به‌ ناسنامه‌ى هاووڵاتیانى كورد له‌و وڵاته‌دا. دوو هه‌فته‌ پێشتر له‌ 15 ویلایه‌ت هه‌ڵوێستێكى ئه‌رێنى وه‌رگیرا و بڕیاردرا كه‌ په‌روه‌رده‌ و فێركردن به‌ زمانى دایك بدرێ، به‌ڵام له‌ په‌رله‌مانى ویلایه‌تى به‌رلین ئه‌م داواكارییه‌ ره‌تكرایه‌وه‌.

ویداد سه‌برى، جێگرى سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌رباره‌ى كه‌مپینى ناساندنى ناسنامه‌ى كوردى بۆ (رووداو) ده‌ڵێت "هیوادارین داواكارییه‌كه‌مان په‌سه‌ند بكرێن". ویداد ده‌ڵێت ده‌مێكه‌ خه‌ریكى دارشتنى به‌رنامه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى داواكارییه‌كى فراوانتر و باشتر ئاراسته‌ى په‌رله‌مانى ئه‌و وڵاته‌ بكه‌ن به‌ مه‌به‌ستى ناساندنى كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك.

تا ئێستاش ئه‌و كوردانه‌ى روو له‌و وڵاته‌ ده‌كه‌ن و مافى مانه‌وه‌یان ده‌درێتێ، توركى، ئێرانى، عێراقى و سوورى ناویان تۆمار ده‌كرێت. ئه‌مه‌ش زۆر له‌و كوردانه‌ى نیگه‌ران كردووه‌. وا بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ نوێنه‌رانى 20 رێكخراو و كۆمه‌ڵه‌ى كوردى، كه‌ ژماره‌یان نزیكه‌ى 80 كه‌س ده‌بێ، له‌ كاتى گفتوگۆكردنى ئه‌نجوومه‌نى فیدراڵى ئه‌ڵمانیا له‌ به‌رلین له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ ئاماده‌ ببن.

 ویداد سه‌برى ده‌ڵێت "چوونى ئێمه‌ بۆ په‌ڕله‌مانى به‌رلین بۆ ئه‌وه‌یه‌ داوا بكه‌ین ناسنامه‌ى كوردى بناسرێته‌وه‌، له‌ ئاینده‌دا منداڵه‌كانمان به‌ كوردى بخوێنن". پێشتر (یه‌ك-كۆم) گله‌یى له‌ پارتى و یه‌كێتى و هه‌ندێك كۆمه‌ڵه‌ و رێكخراوى دیكه‌ كردبوو، كه‌ له‌و كه‌مپینه‌دا پاڵپشتیان ناكه‌ن. به‌ڵام ویداد ئێستا ده‌ڵێت "هه‌موومان یه‌ك ده‌نگین، هه‌موومان داواى ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین ناسنامه‌ى كوردى بناسرێته‌وه‌".

ویداد سه‌برى، كه‌ به‌ نوێنه‌رایه‌تى فه‌رمانگه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى به‌شدارى ئه‌م كه‌مپینه‌ى كردووه‌، گه‌شبینه‌ په‌رله‌مانى به‌رلین وه‌ڵامێكى ئه‌رێنیان بداته‌وه‌ "من گه‌شبینم كه‌ وه‌ڵامێكى ئه‌رێنى وه‌رده‌گرین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌موو ویلایه‌ته‌كان داواكارییه‌كه‌یان په‌سه‌ند كردووه‌، ته‌نیا ویلایه‌تى به‌رلین ماوه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ره‌تكرابووه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌م جاره‌ نامه‌یه‌كى باشتر و فراوانتر ئاماده‌كراوه‌".

ویداد سه‌برى ئاماژه‌ى به‌وه‌دا له‌و رۆژه‌دا چه‌ندین رێكخراو و كۆمه‌ڵه‌ بۆ پشتگیرى كردن له‌ نامه‌كه‌ى (یه‌ك-كۆم) له‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانى به‌رلین ئاماده‌ ده‌بن. هه‌روه‌ها گوتى ناوه‌ندى لێكۆڵینه‌وه‌ى كوردى (ناڤه‌ند) نامه‌یه‌كى بۆ كۆمه‌ڵه‌ى YEK  ناردووه‌ و پشتگیرى كه‌مپینى "با ئه‌ڵمانیا دان به‌ناسنامه‌ى كوردى بنێ" ده‌كه‌ن.

ناوه‌ندى لێكوڵینه‌وه‌ى كوردى (ناڤه‌ند) كه‌ باره‌گاكه‌ى له‌ شارى (بۆنه‌) له‌ نامه‌كه‌یاندا ده‌ڵێت "ئێمه‌، ماوه‌یه‌كى درێژه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ناسنامه‌ى كوردى له‌ ئه‌ڵمانیا دانى پێ بنرێ له‌ هه‌وڵدا بووین. بۆیه‌ پشتگیرى كه‌مپینه‌كه‌تانین".

سەرچاوە: رووداۆ

hawserokan bdp

 

بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی کۆنگرە، سەلاحەدین دەمیرتاش و گوڵتان کیشاناک وەک هاوسەرۆکانی پارتی ئاشتی و دیموکراسی هەڵبژێردرانەوە. ئێوارەی ئەمڕۆ یەک شەممە، لە کۆی 654 ئەندامی کۆنگرە کە مافی دەنگدانیان هەبوو، سەلاحەدین دەمیرتاش و گوڵتان کیشاناک بە 560 دەنگ وەک هاوسەرۆکانی پارتی ئاشتی و دیموکراسی BDP هەڵبژێردرانەوە.

ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە پارت و لایەنە سیاسییەکانی هەر چوارپارچەی کوردستان، کۆنگرەی نائاسایی BDP لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بەڕێوە چوو. لەو کۆنگرەیەدا کە بە دروشمی  "ئێمە بە بەرخۆدانی خۆمان خەبات بۆ ئازادی ئێوە دەکەین" دەستی بەکارەکانی کرد، هەزار و 191 کەس وەک ئەندامی کۆنگرە بەشدار بوون  و جگە لە هاوسەرۆکان، 80 کەس وەک ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی BDP هەڵبژێردران.

 هەر یەک لە پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان (لە باشووری کوردستان)، حیزبی دیموکراتی کوردستان (لە رۆژهەڵاتی کوردستان) و پارتی یەکێتی دیموکراتی PYD و دەستەی باڵای کورد (لە رۆژئاوای کوردستان) بەشداری دووەمین کۆنگرەی BDP ببون.

BDP بۆ پڕکردنەوەی شوێنی ئەندامانی رێبەری پارتەکەی کە لە لایەن حکومەتی تورکیا دەستگیر کراون و بە مەبەستی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی نوێ، کۆنگرەی نائاسایی خۆی بەڕێوە برد. لە 14ی نیسانی ساڵی 2009 و لەژێر ناوی ئۆپێراسیۆنی KCK، هەزاران ئەندام و لایەنگری BDP و لەنێویاندا 10 پەرلەمانتار و 24 سەرۆک شارەوانی و ئەندامی سەرکردایەتی BDP دەستگیر کراون.

ANF

kongra bdp 767311815

 

کۆنگرەی نائاسایی پارتی ئاشتی و دیموکراسی بە بەشداری نوێنەرانی چوارپارچەی کوردستان دەست پێدەکات.
چەند کاژێرێکی ديكە، کۆنگرەی نائاسایی پارتی ئاشتی و دیموکراسی BDP لەژێر دروشمی "ئێمە بە بەرخودانی خۆمان خەبات بۆ ئازادی ئێوە دەکەین" دەست پێدەکات.
بڕیارە ئەو کۆنگرەیە بە ئامادەبوونی هەزار و 190 ئەندامی BDP و نوێنەرانی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی هەرچوار پارچەی کوردستان لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بەڕێوە بچێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بە دەست (رووداو) گەیشتووە؛ هەر یەک لە پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان (لە باشووری کوردستان)، حیزبی دیموکراتی کوردستان (لە رۆژهەڵاتی کوردستان) و پارتی یەکێتی دیموکراتی PYD و دەستەی باڵای کورد (لە رۆژئاوای کوردستان) بەشداری دووەمین کۆنگرەی BDP دەکەن.
BDP بۆ پڕکردنەوەی شوێنی ئەندامانی رێبەری پارتەکەی کە لە لایەن حکومەتی تورکیا دەستگیر کراون و بە مەبەستی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی نوێ، کۆنگرەی نائاسایی خۆی بەڕێوە دەبات.
چاوەڕوان دەکرێت سەلاحەدین دەمیرتاشی هاوسەرۆکی BDP لە شوێنی خۆی بمێنێتەوە بەڵام دەنگۆی ئەوە هەیە گوڵتان کیشاناکی هاوسەرۆکی دووەمی BDP بگۆڕدرێت.
لە 14ی نیسانی ساڵی 2009 و لەژێر ناوی ئۆپێراسیۆنی KCK، هەزاران ئەندام و لایەنگری BDP و لەنێویاندا 10 پەرلەمانتار و 24 سەرۆک شارەوانی و ئەندامی سەرکردایەتی BDP دەستگیر کراون.

parlaman burhan_302856124

 

رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى‌و رۆژنامه‌نوسان‌و رۆشنبیران رایده‌گه‌یه‌نن، دواى ئه‌وه‌ى چه‌ند په‌رله‌مانتارێك واژۆكه‌یان له‌ پڕۆژه‌ یاساى پیرۆزییه‌ ئاینییه‌كان كێشایه‌وه‌، ده‌بێت پڕۆژه‌كه‌ له‌ به‌رنامه‌ى كارى په‌رله‌مان لاببرێت به‌هۆى نه‌بوونى واژۆى پێویستى ژماره‌ى یاسایى په‌رله‌مانتاران.

کەمپینی بەرگرتن بە سنووردارکردنی ئازادی رادەربڕین له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ واژۆى 21 رێكخراو ‌و 503 كه‌سى له‌سه‌ره‌‌و وێنه‌یه‌كى بۆ (رووداو) نێردراوه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت "پرۆژە یاسای پیرۆزییه‌ ئاینییه‌كان لە بەرنامەی کاری پەرلەماندا لادەبرێت‌و خوێندنەوەی دووەمی بۆ ناکرێت به‌هۆى كشانه‌وه‌ى 3 په‌رله‌مانتار له‌ واژووه‌كه‌یان بۆ پڕۆژه‌ یاساكه‌، چونكه‌ ئێستا پڕۆژه‌ یاساكه‌ رێژه‌ى پێویستى واژۆى نییه‌".


دواى ئه‌وه‌ى دووشه‌ممه‌ى رابردوو خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌ یاساى پیرۆزییه‌ ئاینییه‌ كرا، 3 پەرلەمانتار كه‌ (عەلی حسێن، عەبدولڕەحمان زاخۆیی،  بورهان رەشید) واژۆی خۆیان لە پڕۆژەی یاساكه‌ كێشایه‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌، ئەم هەنگاوە بە بەرزکردنەوەی دەنگی رۆژنامه‌نووسان‌و په‌رله‌مانتاران‌و حزبەکان و رێكخراوه‌كانی‌ ژنان و گرووپەکانی بەرگری لە ئازادی و كه‌سایه‌تیه‌ سیاسی و كۆمه‌لایه‌تییه‌كان به‌دیهات، "ئه‌و هه‌نگاوه‌ش بە دەسکەوت و سەرکەوتن دەزانێت بۆ ڕەوشی ئازادی خوازی لە هەرێمی کوردستان، بڕواشمان وایە پەرلەمان پێویستی بە دەرکردنی یاسایەکە بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ‌و ئازادی رادەربڕین بۆ بەرگرتن بە مەترسی دووبارە بوونەوەی هەوڵی دیكه‌ى لەم جۆرە، نه‌ك یاسایه‌ك کە تەنها خزمەت بە زیادکردنی توندڕەوەی دینی و تاکڕەوی سیاسی لە هەریمی کوردستاندا بکات".

د.به‌شیر حه‌داد، سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئه‌وقافى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ (رووداو)ى راگه‌یاند "ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى واژۆیان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساى پیرۆزییه‌ ئاینییه‌كان كردووه‌ واژۆكه‌یان بكێشنه‌وه‌ به‌پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان چونكه‌ خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى بۆ كراوه‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌ فه‌شه‌ل ناهێنێت‌و رێڕه‌وى یاسایى خۆى وه‌رده‌گرێت‌و خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م‌و سێیه‌مى بۆ ده‌كرێت‌و ده‌نگى له‌سه‌ر ده‌درێت".

د.به‌شیر گوتى "ئه‌و رێكخراو رۆشنبیرانه‌ ئازادن له‌ كه‌مپین‌و راده‌ربڕین‌و رێز له‌ راكه‌یان ده‌گرین، هه‌روه‌ها پێش خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م‌و ئاماده‌كردنى راپۆرتى لیژنه‌كه‌مان راى شاره‌زایان‌و رێكخراوه‌كان‌و رۆشنبیرانى له‌سه‌رى وه‌رده‌گرین ئینجا راپۆرته‌كه‌مان ئاماده‌ ده‌كه‌ین‌و ئاماژه‌ به‌ راكانى ئه‌وانیش ده‌كه‌ین بۆ پڕۆژه‌ یاساكه‌".

bdp kongre 264598715_304071883

 

یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداری کۆنگرەی نائاسایی پارتی ئاشتی و دیموکراسی BDP دەکەن. سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراسی BDP رایگەیاند "کۆمەڵێک کەسایەتی سیاسی و نوێنەرانی پارتەکانی کوردستان و ناوچە و جیهانبانگهێشتی کۆنگرەی BDP  کراون و نوێنەرانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەشداری کۆنگرەکە دەکەن".

بڕیار وایە پارتی ئاشتی و دیموکراسی کۆنگرەی نائاسایی خۆی لە 14/10/2012 بەڕێوە ببات و بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەکاری پێویست کراوە. دەمیرتاش سەبارەت بە هۆکاری بەڕێوەچوونی کۆنگرەی نائاسایی BDP رایگەیاند "لە چوارچێوەی هەڵمەتی دەستگیرکردنی ئەندامان و لایەنگرانی کۆما جڤاکێن کوردستان KCK، ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی رێبەری BDP خراونەتە سوچی گرتووخانەوە و بۆ پڕکردنەوەی شوێنی گیراوەکان، BDP کۆنگرەی نائاسایی خۆی بەڕێوە دەبات و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی نوێ هەڵدەبژێرێت". 

لە 14ی نیسانی ساڵی 2009 و لەژێر ناوی ئۆپێراسیۆنی KCK، هەزاران ئەندام و لایەنگری BDP و لەنێویاندا 10 پەرلەمانتار و 24 سەرۆک شارەوانی و ئەندامی سەرکردایەتی BDP دەستگیر کراون. ئەو کۆنگرەیە دووەمین کۆنگرەی پارتی ئاشتی و دیموکراسی BDP یە.

shamandafar 665270857

 

دوو پسپۆڕی بواری دانانی هێڵی شەمەندەفەر رایدەگەیێنن بۆ ئەوەی كوردستان خۆی ببەستێتەوە بە جیهانی مۆدێرنەوە و ئابوورییەكەی پێشبخات، پێویستی بەوەیە هێڵی شەمەندەفەری هەبێت. بەقسەی ئەو پسپۆڕانە كوردستان لەو رێگەیەوە دەتوانێ بگاتە دەریا. وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش دەڵێ ئەو پڕۆژەیە ئەوەندە گەورەیە پێویستە لەلایەن كەرتی تایبەتەوە جێبەجێبكرێت، چونكە پارەی بودجە بەشی ناكات.
مایكڵ سایكبێس و تیم سیبیا، دوو پسپۆڕن لە كۆمپانیای FCPی بەریتانی. ئەو كۆمپانیایە كاری راوێژكارییە و تایبەتە بە دانانی سیستمی شەمەندەفەر و لە نایجیریا، كەنەدا، ئەڵمانیا، توركیا و چین لە بواری دانانی هێڵی شەمەندەفەردا كاریكردووە.
ئەو دوو پسپۆڕە بە (رووداو)ی رادەگەیێنن كە بۆیە هاتوونەتە كوردستان تاوەكو ئاسانترین رێگە بدۆزنەوە بۆ دانانی هێڵی شەمەندەفەڕ، دەشیانەوێ بزانن رۆڵی ئەو هێڵە چی دەبێت و نەخشەی هێڵەكە چۆن دەبێت و كێش دەتوانێ بەڕێوەی ببات. ئەوان لەوبڕوایەدان كە ئەگەر ئەو پڕۆژەیە جێبەجێبكرێت، دەكرێ ببێتە پڕۆژەیەكی هاوبەشی كەرتی گشتی و كەرتی تایبەت.
سەبارەت بە گرنگی دانانی هێڵی شەمەندەفەر بۆ كوردستان، مایكڵ سایبێكس روو لە كورد دەكات و دەڵێ "ئێوە پێویستیتان بە هێڵی شەمەندەفەری مۆدێرنە، بۆئەوەی ببنە سەنتەرێكی بازرگانی لە ناوچەكەدا و بچنە نێو بازاڕەكانی جیهانەوە. هەروەها بۆئەوەی بازرگانانتان بتوانن بەئاسانی كەلوپەل بهێننە كوردستان و رەوانەی دەرەوەشی بكەن. بەكورتی هێڵی شەمەندەفەڕ دەتانبەستێتەوە بە جیهان".
مایكڵ پێیوایە ئەگەر پلانی دروستكردنی هێڵی شەمەندەفەڕ لە كوردستان بچێتە واری جێبەجێكردنەوە، ماوەی پێنج بۆ شەش ساڵ دەخایێنێ تاوەكو تەواودەبێت. پێشیوایە بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەیەكی ستراتیژیی لەوجۆرە لە كوردستان، بڕی 1 بۆ 2 ملیار دۆلاری پێویستە،ئەو دوو رێژەیەش کە ئاوا دوورن لەیەکەوە لەبەر ئەوەیە یەک کیلۆمەتر هێڵی شەمەندەفەر لە شوێنی شاخاویدا هەندێک جار دە ئەوەندەی تێچوونەکەی لە تەختانیدا تێدەچێت، بۆیە   ئەوەش بەستراوەتەوە بە قەبارەی پڕۆژە و هێڵەكەوە. 
تیم سیبیاش، كە بە رەگەز هیندییە، دەڵێ ئەگەر ئەو هێڵە دروستبكرێت، كوردستان دەبەستێتەوە بە وڵاتانی دراوسێی وەك: توركیا و ئێران و لەوێشەوە دەتوانێ بگاتە سەر دەریا "بۆئەوەی هەرێمی كوردستان پەرە بە سەرچاوەكانی بدات و ئابوورییەكەی پێشبخات، زۆر گرنگە هێڵی شەمەندەفەڕی هەبێت. چونكە ئێستا نرخی گواستنەوەی كەلوپەل لە كوردستانەوە بۆ وڵاتانی دیكە و بە پێچەوانەوە زۆر گرانە و دانانی ئەم هێڵەش، بەشێوەیەكی بەرچاو نرخی گواستنەوەی كەلوپەل هەرزان دەكات". 
ئەو دوو پسپۆڕە دەڵێن لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا كۆبوونەتەوە و لەسەر ئەو پڕۆژەیە قسەیانكردووە. وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنیش رایدەگەیێنێ كە بەردەوامە لەسەر قسەكردن لەگەڵ ژمارەیەكی زۆر لە كۆمپانیای تایبەت بەو بوارە، لەبەرئەوەی پڕۆژەكە زۆر گەورەیە و تەنیا بە یەك كۆمپانیا ئەنجامنادرێت.
سەلاح جەوهەر رەشید، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، بە (رووداو)ی راگەیاند كە وەزارەتەكەیان لەمێژە پلانێكی هەرێمیی هەیە كە تایبەتە بە دانانی هێڵی شەمەندەفەر لەنێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتانی دراوسێدا، بەڵام تائێستا لەگەڵ هیچ كۆمپانیایەك رێكنەكەوتووە و هەر بەردەوامە لەسەر قسەكردن لەگەڵ كۆمپانیاكانی تایبەت بەو بوارە. تیم دەزانێ كوردستان ناوچەیەكی شاخاوییە. ئەو پێیوایە ئەوە كێشەیەكی ئەوتۆ بۆ پڕۆژەكە دروست ناكات "دەبێ زیرەك بیت لەوەی چۆن خۆت لەو شاخانە بپارێزی و هێڵی شەمەندەفەڕەكە بە دەوری ئەو شاخانەدا تێپەڕێنی".  ئەو پسپۆڕانە باسی لایەنێكی دیكەی گرنگیی دانانی هێڵی شەمەندەفەڕ لە كوردستان دەكەن و دەڵێن هەلی كاری نوێ بۆ هاووڵاتیانی كوردستان دەخوڵقێنێ، دەشڵێن بەهۆی ئەوەوە كە كوردستان دەوڵەمەندە بە سامانە سرووشتییەكان، ئەو شەمەندەنەفەڕانە دەتوانن ئەو سامانانەش بگوازنەوە بۆ دەرەوەی وڵات. "دەكرێ نەوتەكە بە شەمەندەفەڕ بگوازرێتەوە، بەڵام رێگەی بۆڕی هەرزانترە. هەروەها زۆر وڵات هەیە بە شەمەندەفەڕ ئەو سەرچاوە سرووشتییانە دەگوازێتەوە"، ئەمە قسەی مایكڵە. ئەو پسپۆڕانە دەڵێن ئەگەر پڕۆژەكە بكەوێتـە كار، سەرەتا شەمەندەفەڕەكان بە بەنزین كاردەكەن، بەڵام رەنگە لە داهاتوودا بكرێنە كارەبایی. 
بەهۆی گەورەیی پڕۆژەكەوە، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن پێیوایە دەبێ لەڕێگەی كەرتی تایبەتەوە ئەنجامبدرێت. چونكە، وەك ئەو وەزارەتە دەڵێ بودجەی كوردستان بەشی پڕۆژەكە ناكات. سەڵاح جەوهەر لەوبارەوە دەڵێ "بەهۆی پێشكەوتنی باری ئابووریی كوردستان و هاتنی گەشتیاری بیانی و هەناردەكردنی كەلوپەلی خۆماڵی و هاوردەكردنی كاڵاكان، كوردستان پێویستی بە هێڵی شەمەندەفەڕە. 
ئێمەش لەمێژە بیرمان لەو پلانە كردووەتەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی پڕۆژەیەكی گەورەیە، پارەیەكی زۆری دەوێت و دەبێ لە دەرەوەی بودجەی هەرێمی كوردستانیشەوە بكرێت، ئەو بڕە پارەیەی بۆ پڕۆژەیەكی لەوجۆرە لە بودجەدا تەرخاندەكرێت بەشی ناكات و پێویستە لە رێگەی كەرتی تایبەتەوە تەواوبكرێت".

سەرچاوە: رووداۆ/ هاوار عەبدولڕەزاق و ساڵح قادر

tazahorati tukan la swd

 

دوای هاوكاریكردنی دارایی چالاكییە كولتووریەكانی رێكخراوێكی كوردی لەلایەن دامەزراوەی سیدا، كە گەورەترین ئاژانسی مرۆیی وڵاتی سویدەو یەكێكە لە رێكخراوە خێرخوازییەكانی ئەوروپا و جیهان، توركیا حكومەتی سویدی بە هاریكاریكردنی دارایی PKK تۆمەتبار كرد و داوای دادگاییكردنی دەكات.  دوای ئەو داوایەی توركیا، حكومەتی سوێد رایگەیاند كە پێداچوونەوە بەوجۆرە هاریكاریانەدا دەكەن و ئەگەر بەڵگەیەك لەو رووەوە هەبێ، قسە و هەڵوێستیان دەبێت. وەزیری دەرەوەی سوید لەو رووەوە كۆمێنتی نییە، تەنیا ئەوە نەبێ كە پەیوەندی ئەو دوو وڵاتە هەستیار دەبینێ. ئەندیرس یولی، بەرپرسی راگەیاندنی كارل بێڵت، وەزیری دەرەوەی سویدی گوتی “ئەوان پشتگیری و هاریكاری ئارەزوومەندانەی تیرۆریستان ناكەن”. گوتیشی “ئەگەر ئەمە روویدابێ، یەكێكە لە سكانداڵە ئابوورییەكانی وڵات”.
چالاكڤانێكی مەدەنی سویدی، كە هاوكات ئەندامی پارتێكی چەپی سویدییە دەڵێت “لاوازی سوید لەم هەڵوێستەیدا زیاتر بەرجەستەی كارە نێگەتیڤەكانی توركیا دەكات بەرامبەر كاری مرۆیی”. ئەو چالاكڤانە سوێدیە بە (رووداو)ی راگەیاند “مەبەستی توركیا بەرتەسككردنەوەی هاوكاری مرۆیی و كولتووری وڵاتانی ئەوروپایە بۆ گەلی كورد”. بەڵام چاودێرێكی سیاسی دەڵێ “PKK زیرەكە لە بەكارهێنانی داهاتی دامەزراوەكان بۆ كاری حیزبی”. هەر ئەمەشە وایكردووە PKK خاوەندارێتی دەیان رێكخراو و دامەزراوەی بازرگانی لە وڵاتانی ئەوروپی بكات. 

زۆر لە وڵاتە دیكتاتۆریەكان ترسیان لەو هاریكارییە مادییانە هەیە كە حكومەتی سوید دەیداتە نەتەوە تاراوگەنشینەكانی وڵاتەكەی، وەك پرۆسەی فێركاری زمانی دایك و پاڵپشتیكردنی دارایی كارە كولتووری و هونەرییەكان.
ژینس ئورباك، سكرتێری رێكخراوی ئۆلف پاڵمە (پاڵمە سەنتەر) لە لێدوانێكدا بۆ میدیاكانی سوێد دەڵێ “ئەوانە بێ بنەمان و كاریگەری نەرێنی لەسەر پشتگیری باشتركردنی رەوشەكانی مافی مرۆڤ هەیە”.
هەر لەوبارەوە سەرچاوەیەكی نزیك لە رێكخراوی سیدا بە (رووداو)ی راگەیاند “دەمێكە هێرش بۆ سەر رێكخراوی سیدا و دامەزراوەكانی دیكەی سوید هەیە بۆ راگرتنی هاریكاری دارایی و مرۆیی كار و چالاكییە كولتوورییە كوردییەكان”. بەڵام بەهۆی یەكلانەبوونەوەی ئەم پرسە هیچ راگەیێندراوێكی رەسمی لە سیداوە دەست (رووداو) نەكەوت، لەگەڵ ئەوەشدا ویدهۆلم بولما، بەرپرسی راگەیاندنی رێكخراوی ناوبراو بە دەزگاكانی راگەیاندنی سویدی گوت “نازانین ئەم حاڵەتە چۆنە و بێگومان لە كاتی بوونی هەڵەیەك بەداواداچوونی بۆ دەكەین”. بەڵام ناوبراو بۆ ئاژانسی ئێكسپرێسی سوێدی گوتی “پێوەر بۆ پاڵپشتی دارایی هەر دامەزراوەیەكی ناحكومی هەیە”. بۆیە بەبڕوای ئەو شتێكی لەم شێوەیە مەحاڵە.

حكومەتی توركیا چەند جارێك بە راستەوخۆ و ناڕاستەخۆ، لە رێگەی باڵیۆزخانەكەی لە سوید و، باڵیۆزخانەی سوید لە توركیا، نیگەرانی دەربریوە لە ئەنجامدانی چالاكی مەدەنی و سیاسی كورد لەو وڵاتە، بەتایبەت ئەو چالاكیانەی لە ناوەندە باڵاكانی وەك پەرلەمانی سوید ئەنجامدەدرێن.

ypg 928809032

 

یەکینەکانی پاراستنی گەل لە شاری کۆبانی رۆژئاوای کوردستان لیوایەکی تایبەتی دامەزراند. فەرمانداری گشتی YPG دامەزراندنی لیوایەکی تایبەتی لەژێر ناوی لیوای (شەهید سادق کۆبانی) لە شاری کۆبانی راگەیاند. YPG ئاماژەی بە ژمارەی هێزەکانی لیوای شەهید سادق کۆبانی نەکردووە بەڵام وەک سیپان حەمۆ، ئەندامی سەرکردایەتی گشتی یەکینەکانی پاراستنی گەل YPG رایگەیاندبوو "YPG بەنیازە ژمارەی هێزەکانی بۆ سەرووی 15 هەزار چەکدار بەرز بکاتەوە".

فەرمانداری گشتی YPG هۆکاری دامەزراندنی لیوای کۆبانی بۆ هەستیاری قۆناخی ئێستای سووریا و رۆژئاوای کوردستان گەڕاندووەتەوە و دەڵێت "لەم قۆناخەدا گەلی کورد مەترسی گەورەی لە لایەن رژێمی بەعسی شۆڤینی سووریا لەسەرە و کێشەی زۆری ناوخۆیی و دەرەکی هاتووەتە ئاراوە بۆیە گەلەکەمان زیاتر پێویستی بە خۆپاراستنە. ئەم لیوایە کۆبانی وەکو یەکەمین شاری رزگارکراو لەدەست رژێمی بەعس دەپارێزێت".

YPG پێشتر دوو لیوای تایبەتی لە عەفرین و قامشلۆ دامەزراندبوو و بەو لیوا نوێیەوە، YPG ئێستاکە 3 لیوای لە رۆژئاوای کوردستان هەیە.

 YPG تاکە هێزی چەکداری دەسەڵاتدارە لە رۆژئاوای کوردستان و کۆنتڕۆڵی زۆرێک لە شارەکانی ئەو پارچەیە و تەنانەت خاڵە سنوورییەکانی نێوان رۆژئاوای کوردستان و هەرێمی کوردستان و باکووری کوردستانی بەدەست گرتووە. زۆرێک لە پارتەکانی کوردستان YPG بە باڵی رۆژئاوای کوردستانی هێزی پاراستنی گەل HPG ناودەبەن، بەڵام YPG هەردەم ئەوەی رەت کردووەتەوە و خۆی به هێزێکی سەربەخۆی رۆژئاوای کوردستان ناو دەبات.

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان