سەرۆک وەزیران رایگەیاند "هه‌رێمى كوردستان له ناوچه‌یه‌كدايه کە به سنوورى وڵاتانى ده‌وروبه‌ر ده‌ور دراوه و ئابوورییەکەی بە توانای گواستنەوەی کاڵا لە رێگەی وڵاتانی دراوسێ بەندە".
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، له رێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى يه‌كه‌مين كۆنفرانسى په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندى بازرگانى و ئابوورى نێوان كۆمارى ئيسلامى ئێران و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگەیاند "هه‌رێمى كوردستان له ناوچه‌یه‌كدايه کە به سنوورى وڵاتانى ده‌وروبه‌ر ده‌ور دراوه. بۆيه‌شه پته‌وى و مانه‌وه‌ى ئابوورى هه‌رێمى كوردستان به تواناى گواستنه‌وه‌ى كاڵا و خزمه‌تگوزارى له رێگه‌ى وڵاتانى دراوسێوه به‌ندە".
ئەو کۆنفرانسە بە بەشداری جێگری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی و باڵيۆزى كۆمارى ئيسلامى ئێران له به‌غدا و به‌رپرس و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئێران و بازرگانانی هه‌دوولا لە هەولێر به‌ڕێوه چوو.
نێچیرڤان بارزانی سەبارەت بە روانگەی هەرێمی کوردستان بۆ پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ رایگەیاند "سیاسه‌ت و تێڕوانینى حكومه‌تى هه‌رێمی کوردستان ئه‌وه‌یه كه باشترین په‌یوه‌ندى هه‌بێت له‌گه‌ڵ وڵاتانى دونیا به گشتى و وڵاتانى دراوسێ به تایبه‌تى. له‌م روانگه‌يه‌شه‌وه فراوانكردنى په‌یوه‌ندییه ئابوورى و بازرگانیه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران سوودى بۆ هه‌ردوولا ده‌بێت و یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ دروستكردنى بنچینه‌یه‌كى به‌هێز بۆ په‌یوه‌نديى زیاتر له نێوان كۆمارى ئیسلامى ئێران و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ته‌واوى عيراق".
ئێران پشكى زۆری له چالاكییه بازرگانیه‌كانی هه‌رێمى كوردستان به‌ركه‌وتووە
سه‌رۆك وه‌زيران ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه "له‌م پێناوه‌شدا هه‌وڵى زۆر دراوه و سه‌ركه‌وتن و پێشووه‌چوونى باش به ده‌ست هاتووه. به تایبه‌ت له سه‌رده‌مى كابینه‌ى شه‌شه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمی کوردستان كه ئاكامى هه‌وڵه‌كان بوو به هۆكارێك بۆ پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوولا بۆ په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندیه ئابووریه‌كان. ئێستاش ووڵاتانى دراوسێ و به تایبه‌تى كۆمارى ئیسلامى ئێران پشكى زۆر له چالاكییه بازرگانیه‌كان له هه‌رێمى كوردستانيان به‌ركه‌وتووە".
نێچيرڤان بارزانى تيشكى خستە سەر په‌يوه‌نديى دێرينى هه‌ردوولا و گوتى "كۆمارى ئیسلامى ئێران هه‌م گه‌ل و هه‌م حكومه‌ته‌كه‌ى به نزیكترین و دێرینترین گه‌ل و حكومه‌ت ده‌ژمێرين له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان. بۆیه ده‌توانین بڵێین په‌یوه‌ندیه‌كانمان مێژوویین و خاوه‌ن بنه‌ما و بناخه‌یه‌كى پته‌ون. ئه‌مڕۆ بارودۆخ به شێوه‌یه‌ك گۆڕاوه كه ده‌توانین به باشترین شێوه سوود له په‌یوه‌ندییه له‌مێژینه‌كان وه‌ربگرین و له‌م قۆناخه‌دا به شێوه‌یه‌كى پراكتیك بۆ سوود و به‌رژه‌وه‌نديى هه‌ردوولا به‌گه‌ڕیان بخه‌ین".
كۆمارى ئیسلامى ئێران له پێشه‌نگى ئه‌و وڵاتانه بوو به ته‌نگ ئێش و ئازارى كورد هات
نێچیرڤان بارزانی گوتیشی "له‌و كاتانه‌ى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى پشتیان له گه‌لى كوردستانى عيراق كردبوو و رژێمى به‌عسیش به ئاگر و به ئاسن كه‌وتبووه وێزه‌ى كورد، ئه‌و كاته‌ى گونده‌كان وێران ده‌كران، گوندنشینه‌كان له زێدى باب و باپیرانیان ده‌رده‌كران، ئه‌و كاته‌ى ڕ‌ژێمى سه‌دام به چه‌كى كۆمه‌ڵكوژ هه‌ڵه‌بجه و خۆشناوه‌تى و بادینان و ناوچه‌كانى دیكه‌ى بۆردمان ده‌كرد و ئافره‌ت و مناڵ و خه‌ڵكى بێدیفاعى ده‌كرد به ئامانج، ئا له‌و كاتانه‌دا كۆمارى ئیسلامى ئێران له پێشه‌نگى ئه‌و وڵاتانه‌ى دونیا بوو به ته‌نگ ئێش و ئازارى كورد هات و برینى بریندارانى ساڕ‌ێژ كرد و ئاواره و لێقه‌وماوانى كوردستانى له‌خۆوه گرت".
چه‌نده‌ها خێزان و خێڵ و مێژووی هاوبه‌ش لەنێوان ئێران و هەرێمی کوردستان هەیە
سه‌رۆك وه‌زيران باسى له گرنگى پێگه‌ى ئێران بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد و گوتى "ئێمه له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامى ئێران سنوورێكى دوور و درێژ و چه‌ندین خاڵى هاوبه‌شمان هه‌یه، بۆیه ده‌خوازین بۆ سه‌قامگیرى سنووره‌كان و رێزگرتن له سه‌روه‌ريى خاكى یه‌كتر و په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌نديى ئابوورى و بازرگانى زیاتر، هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى زياتر له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ین. ئێمه كۆمارى ئیسلامى ئێران وه‌ك هاوبه‌شێكى سروشتى بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌بینین. ئێمه له سنوورێكى درێژدا هاوبه‌شین، چه‌نده‌ها خێزان و خێڵى هاوبه‌ش و مێژووی هاوكاریه‌كى به‌تین له نێوانماندا هه‌یە".
ئاڵوگۆڕى بازرگانى نێوان هەولێر و تاران نزیکەی 8 ملیارد دۆلارە
نێچيرڤان بارزانى لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا ئاماژەی بە به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى ئاڵوگۆڕى بازرگانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئێران کرد و رايگه‌ياند "ئاستى ئاڵوگۆڕى بازرگانى كۆمپانیا ئێرانییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له ساڵى 2006 نزیكه‌ى 3 ملیار و له ساڵى 2011 گه‌یشته 6 ملیار و له ماوه‌ى 9 مانگى ساڵى 2012 گه‌شه‌ى سه‌ندووه بۆ نزیكه‌ى 8 ملیار دۆلار. كه‌لوپه‌له‌كانیش ئه‌و پێویستیانه‌ن كه هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان پێویستیان پێيه، ئه‌مه‌ش پێشكه‌وتنێكى زۆر گرنگە".
بارزانی خۆشحاڵیى خۆى نيشاندا به‌وه‌ى كه ژماره‌یه‌كى زۆر له كۆمپانیاکانى كه‌رتى تایبه‌ت به‌شدارن له‌م كۆنفرانسه و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه‌رتى تایبه‌ت به هاوبه‌شى راسته‌قینه بۆ په‌ره‌پێدانى ئابووريى هه‌رێمی کوردستان له قه‌ڵه‌م ده‌دات، ئه‌م كۆنفرانسه‌ش به ده‌رفه‌تێك بۆ كه‌رتى گشتى و تایبه‌ت له هه‌ردوولا ده‌زانێت كه تيایدا سوودمه‌ند بن.
پێویستە نرخ و جۆری کاڵا هاوردەکراوەکان زۆر گونجاو بێت
سه‌رۆك وه‌زيران راشیگەیاند "هه‌رێمى كوردستان كراوه‌يه‌وه و پێشوازى له كاڵاى بیانى بۆ بازاڕه‌كانى ده‌كات، به مه‌رجێك ئه‌و كاڵایانه له رووى كواڵیتى و جۆر و نرخ، زۆر گونجاو بن، بۆ ئه‌وه‌ى كڕیاره‌كان بتوانن لێى سوودمه‌ند بن".
هاوڵاتیان لە گرانی نرخی کاڵا بیانییەکان نیگەرانن
بارزانی بە ئاماژەکردن بە نرخی کاڵا بیانییەکان گوتی "تا ئێستا نیگه‌رانیه‌كى زۆر له نێو خه‌ڵكى هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه سه‌باره‌ت به گرانيى نرخى ئه‌و كاڵایانه‌ى كه دێنه بازاڕه‌كانه‌وە. ئه‌مڕۆ ئێمه بووین به به‌شێك له سیسته‌مى ئابووريى جیهانى، بۆیه پێویسته كاڵاكانى هاورده ده‌كرێن بژمێردرێن و رێك بخرێن و چاودێرى بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ى دڵنیا بین له‌وه‌ى هیچ زیانێكى بۆ هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان نییە".
نێچيرڤان بارزانى پێى وابوو كه ئه‌م كۆنفرانسه ده‌سپێكى قۆناخێكى تازه‌یه له به سیسته‌ماتیككردنى كارى ئابوورى و بازرگانى نێوان هه‌ردوولا و هيواى خواست ببێته سه‌ره‌تاى به‌رنامه‌یه‌كى درێژخایه‌ن بۆ سوودوه‌رگرتن له‌و ده‌رفه‌ت و توانا ئابووریانه‌ى له هه‌ردوولا هه‌یه و ببێته ده‌رفه‌تێك بۆ له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له پێویستيى بواره‌كان و ئاشنابوون به توانا و ئه‌زموونى كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌رانى كۆمارى ئیسلامى، به تايبه‌تيش كاركردن له‌گه‌ڵ كه‌رتى تايبه‌تى كۆمارى ئيسلامى ئێران، چونكه به تێڕوانينى ئه‌و، ئه‌مه هه‌وڵێكه بۆ داڕشتنى به‌رنامه‌یه‌كى تۆكمه بۆ ئایندە.
سەرچاوە: رووداۆ