
قه‌یرانی سووریا‌و ئومێدی به‌رقه‌رار بوونی ئاشتی له جیهان و چاكبوونه‌وه‌ی تاڵه‌بانی ناونیشانی قهداسهكانی له‌دایكبونی عیسای مه‌سیحن.
مه‌سیحیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئارام‌دا یادی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی عیسای مه‌سیح ده‌كه‌نه‌وه و بەپێی ئەو ئامارانەی بەدەست (رووداو) کەوتووە، بۆ ئەو مەبەستە، زیاتر لە 6 هەزار هاوڵاتی مەسیحی لە پارێزگاکانی ناوەند و باشووری عێراقەوە روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە.
بەهۆی هاوکاتبوونی جەژنی لەدایکبوونی مەسیح لەگەڵ چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن، زۆربەی مەسیحییەکانی عێراق روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە و بڕیاریانداوە له قهدداسی ناو كلێساكان ئاهه‌نگه‌كان كورت بكه‌نه‌وە.
رۆژێك به‌ر له‌و ئاهه‌نگانه مه‌سیحیه‌كانی هه‌رمۆته‌ی شاری كۆیه بۆ ته‌ندروستی جه‌لال تاڵه‌بانی، سەرۆک کۆماری عێراق و سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان نوێژ‌و نزایان كرد‌و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌یان بۆ خواست.
به‌یت له‌حم نوێژ بۆ به‌رقه‌راربوونی ئاشتی له ناوچه‌كه ده‌كات
نوێژ‌و قه‌داسی له‌دایكبونی عیسای مه‌سیح له كلێسای مه‌هد –شوێنی له‌دایكبونی مه‌سیح- له شاری به‌یت له‌حمی كه‌ناری رۆژئاوی فه‌ڵه‌ستینی به‌رێوه ده‌چێت.
فوئاد تیوال، به‌تریاكی كه‌نیسه‌ی لاتین له‌و مه‌راسیمه‌دا كه به به‌شداری هه‌زاران مه‌سیحی به‌رێوه‌چوو، داوای له ئاماده‌بووان كرد نوێژه‌كانیان بۆ به‌رقه‌رار بوونی ئاشتی نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیلیه‌كان بكه‌ن.
ئه‌و بهتریاكهی كه‌نیسه‌ی لاتین ده‌لێت "با نوێژ بۆ برایانمان له سووریا بكه‌ین كه بێ به‌زه‌ییانه ده‌كوژرێن، بۆ یه‌كریزی و ئاشته‌وایی له لوبنان و عێراق و سودان و وڵاتانی دیکەی ناوچه‌كه‌و ته‌واوی جیهان نزا بكه‌ین".
وه‌ك نه‌ریتی به‌رده‌وام به‌تریكی لاتین به‌هاورێیه‌تی تیپی كهشافی فه‌له‌ستینی و ژه‌نینی مۆسیقا له قودسه‌وه به كه‌ژاوه‌یه‌كی گه‌وره‌و سه‌رنج راكێشه‌وه گه‌یشته به‌یت له‌حم، له‌گه‌ڵ هاتنی تاریكاییش داری گه‌وره‌ی له‌دایكبوون به گلۆپی سووری بچوك رووناك كرایه‌وە.
دوای ناساندنی له‌لایه‌ن یونسكۆوه وه‌ك شوێنێكی كەلتوری جیهانی، ئه‌مساڵ بۆ یه‌كه‌مجار له به‌یت له‌حم یادی له‌دایكبونی پێغه‌مبه‌ری مه‌سیحیه‌كان ده‌كرێته‌وە.
قهدداسی ڤاتیكان
له رۆماش پاپا بندیكتۆسی شازدههەم بۆ به‌رقه‌رار بوونی ئاشته‌وایی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست نوێژی كرد.
پاپا هیوای خواست مه‌سیحیه‌كان بتوانن پارێزگاری له ماڵ و شوێنه‌كانیان بكه‌ن و له‌گه‌ڵ موسلمانان وڵاته‌كانیان بنیات بنێن.
ئامادەکردن: ئاده‌م بێ‌دار