
به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا هیوای شیفای به په‌له و سه‌لامه‌تی بۆ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌خوازێت.
باڵیۆزخانه‌ی سووریا له به‌غدا له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه "كه عومه‌ر ته‌قی، باڵیۆزی سووریا له عێراق، سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی كردووه بۆ دڵنیابوون له ته‌ندروستی جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆك كۆماری عێراق".
وه‌ك له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه باڵیۆزی سووریا به ناوی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه چه‌پكه گوڵێكی پێشكه‌شی تاڵه‌بانی كردووه و سڵا و رێزی به‌شار ئه‌سه‌دی گه‌یاندووه‌ته تاڵه‌بانی، هه‌روه‌ها ئه‌سه‌د هیوای شیفای به‌په‌له‌ی بۆ تاڵه‌بانی خواستووه.
پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگه‌دار به (رووداو)ی گوت" پێشنیوهرِۆی ئهمرِۆ پێنج شه‌ممه جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆك كۆماری عێراق گه‌یه‌ندرایه وڵاتی ئه‌ڵمانیا".
به‌گوێره‌ی وته‌ی سه‌رچاوه‌كه "تاڵه‌بانی به فرِۆكهیهكی فریاگوزاری پزیشكی تایبه‌تی ئه‌ڵمانییه‌وه له فرِۆكهخانهی نێوده‌وڵه‌تی به‌غداوه گواستراوه و پێشنیوهرِۆی ئهمرِۆ گه‌یشتووه‌ته به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا".
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق له راگه‌یاندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی نێردرابوو بۆ (رووداو) رایگه‌یاند بوو سه‌ر له به‌یانی ئهمرِۆ پێنج شه‌ممه 20-12-2012 جه‌لال تاڵه‌بانی ، سه‌رۆك كۆماری عێراق نه‌خۆشخانه‌ی (مه‌دینه توب)ی شاری به‌غداد به جێهێشت و له ژێر چاودێری تیمێكی پزیشكی پسپۆر‌دا به‌ره‌و كۆماری ئه‌ڵمانیای فیدراڵ به‌رێ كه‌وت .
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه "تیمه‌كه‌ش پرس و رای به‌و تیمه پزیشكیانه كرد كه له ده‌ره‌وه هاتبوون به جۆرێك كه چاره‌سه‌ره‌كان هه‌ل و مه‌رجێكی گونجاو و له‌باری ره‌خساند بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆمار ببرێت بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ به‌دواداچونی چاره‌سه‌ره‌كانی له ئه‌ڵمانیا و چاكبونه‌وه‌ی به‌ته‌واوی" .
جەلال تاڵەبانى سەرۆک کۆمارى عێراق، بەهۆى تێکچونى دۆخى تەندروستيەوه شەوى 16/17ى 2012 گەیەندرایە نه‌خۆشخانه‌ی (مه‌دینه توب)ی شاری به‌غدا.