زۆر بەڕێز: کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
بەرێزان کاک عەبدوڵای موهتەدی سکرتێر گشتی، ئەندامانی سەرکردایەتی کۆمەلەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
لەگەڵ ئاراستەکردنی سڵاو و رێزمان.
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەبۆنەی۲۶ی ڕێبەندان (٥٥)هەمین ساڵیادی دامەزرانی کۆمەڵە شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، پڕ بەدڵ پیروزبایی ئاراستەی سکێرتێری گشتی و سەرکردایەتی هیژا و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی کۆمەڵە، دەکات.
بزووتنەوەی کۆماریخوازان، مێژوویی خەباتی کۆمەڵە و قۆناغە سەخت و ئاستەمەکانی دەستپێکی خەباتی نەهێنی و ئاشکرا، و هەروەها رێبەری شۆرشی نوێی رۆژهەڵاتی کورستان، کە ٥٥ ساڵ پێش لە پێناو دەستەبەرکردنی ئاشتی، ئازادی، دێموکراسی، مافی مرۆڤ، و عەدالەت و دادپەروەری کۆمەڵایەتی،و هەروەها بە ئەمریواقیعکردنی ئەسلی مافی دیاریکردنی چارەنووس دەستی پێکردبوو، وە هەنووکەش تێدەکۆشێت سەربەرزانە بەئەنجام و ئاکامی بەگەیەنێت بەخالێکی گرنگ و ئەرێنی لەمێژوویی خەباتی کۆمەڵەدا هەژمار دەکات،و بەرز و پیرۆز دەنرخێنێ.
بزووتنەوەی کۆماریخوازان بە باوەڕی قوول و قایمی بە خەبات لە پێناو ئاشتی و هاوژینی بەئاشتی،و ئازادی و هەروەها ساغکردنەوەی سەروەری سیاسی بۆ ڕۆژهەلاتی کوردستان، پێیوایە باشترین مکانیزم و ڕێکاری گوونجاو بۆ بەئەمری واقیعکردنی ئەم پرینسیپانە، تێکۆشانی گشت ڕەهەندی بۆ چەسپاندنی ئەسلی دیالۆگی گشتگیرو ئاشتەواییە، کە دەتوانێ یەکانگیری ڕیزەکانی ئەکتەرگەلی نەتەوەیی لەپێناو ساغکردنەوەی سازانی نیشتمانی بۆ دابینکردنی مافی قایم بەزاتی کوردانی ڕۆژهەلات مسەوگەر بکات، بۆیە لەم راستایەدا بزووتنەوە ئاواتەخوازە کە کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لەم قۆناغه هەستیارەشدا، واتە لە سەرەتای دەستپێکی ٥٦مین ساڵی خەباتتیدا، هەر وەک رابردووی درەوشاوەی له گرتنەبەری مکانیزمی دیاڵۆگ و سیاسەتی هاوپەیمانی نێوانحیزبی و گوونجاو لەپێناو ساغکردنەوەی سازانی نیشتمانی، وە هەروەها داڕشتنی پلانی شایسته و گوونجاو، بۆ ئەمرۆ و دوارۆژی کۆمەڵە و گەل و نیشتیماندا، سەربەرزانە و سەرکەوتووانە ڕێگای گەیشتن بە لوتکەی ئاواتەکانی ببڕێت.
هەر سەربەرز و پایەدار بن
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
۲٨ی رێبەندانی ۲۷۲٤ی کوردی/١٤٠٣