فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

نەمر (مەلا مستەفا) کوڕی (شێخ محەمەد بارزانی)، لە ساڵی 1903 لە گوندی بارزان هاتووەتە دونیا، و لە ساڵی 1976ی زاینیدا بە مەبەستی چارەسەرکردنی نەخۆشیەکەی و هەروەها دەستەبەرکردنی پشتیوانی و کۆمەگی دونیای دەرەوە، لەپێناو درێژەدان بە شۆرشی کورد، بەرەو وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سەفەر دەکات و لە واشینگتۆن نیشتەجێ دەبێت، سەرئەنجام لە 1ی مارسی ساڵی 1979ی زایینی لە ئەنجامی تووش هاتن بە نەخۆشی شێرپەنجە، بەداخەوە کۆچی دوایی دەکات.

بزووتنەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان بە ئەرکی نیشتمانی گشت خەڵکی کوردستانی دەزانێ، کە لە ساڵیادی کۆچی دووایی گەورە پیاویی کورد نەمر مەلا مستەفا بارزانی، یاد و یادمانی بەرز و پیرۆز رابگیردرێت و دەسکەوتە بەنرخەکانی لە رەوتی خەباتی رزگاریخوازی نەتەوایەتیدا گرینگ و پر بایەخ بنرخێندرێن.

مەلا مستەفا بارزانی دەگەل ئەوەش کە لەلایەن گشت نیشتیمانپەروەرانی کورد وەک باوکی رۆحی نەتەوەیی کورد و کوردستان ناسراوە، بەڵکوو ئاشکراشە کە رێگا و رێبازی ئەم نەمرە دەگەڵ بنەما فیکری و فەلسەفیەکانی سەردەمی کۆمار و پێشەوا قازی، وەک سەرچاوە و قووتابخانەی بیر و هزری نەتەوەیی و نەتەوەخوازی، بوونەتە دەستمایەی ساغکردنەوەی ئیستێراتیژی تاک و کۆ و حیزبەکانی خاوەن ئاجێندەی نەتەوەخوازی. بۆیە هەڵدەگرێ رۆڵی ئەم گەورە پیاوە لە قۆناغگەلی جۆراوجۆری مێژووی مۆدێرن و هاوچەرخی بزاوتی نەتەوایەتیمان‌دا بەرز بنرخێندرێ و لە ئازموونەکانی خەباتی بە نرخ و پر بەهای، سوودی فەلسفی و روانگەییان لێ وەربگیردرێت.

مەلا مستەفا بارزانی یەکێک لەو کەسایەتییانە بوو کە رۆڵی گەورەی بۆ کورد و کوردستانی گەورە، بە تایبەت لەدامەزراندن و بەرگریکردن لە کۆماری کوردستان لە مەهاباد دا گێرا، و ژیان و ماڵی لەپێناو ئازادی و بەختەوەری نەوەی نوێ، قوربانی رێگای خەبات کرد. هەر بۆیە لەسەرمان ئەرکە بە وەبیرهێنانەوەی ڕێگا و ڕەوشتی ئەم گەورە پیاوە، ئەرکی نیشتیمانپەروەری و سەرۆک خۆشەویستیمان بەجێ بگەیەنین و خۆمان و یارانی کورد دڵخۆش بکەین کە نەوەی کێین و رێبواری چ رێبازێکین.

بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەگەڵ بەرز و پیرۆز راگرتنی یاد و یادمانی ئەم گەورە پیاوەی مێژوویی خەباتی رزگاریخوازی نەیەوایەتیمان، ئومێد دەخوازێ بەڵکوو بە هیمەتی گشت لایەک، بتوانرێ ٤٦هەمین ساڵیادی کۆچی دوایی بارزانی نەمر، بکرێتە سەرەتایەک بۆ دەستپێکی چەسپاندنی ئەسلی تەبایی و یەکانگیری نەتەوەیی لە کوردستان بەگشتی، و هەروەها دەستەبەرکردنی سازانی نیشتیمانی لەپێناو دەربازبوون لە قەیرانگەلی سیاسی، ئابووری و ساغکردنەوەی پرسی سەربەخۆیی، و راگەیاندنی دەولەت/نەتەوە لە باشووری کوردستان بەتایبەتی.

یادی ژێنەڕاڵی کۆماری کوردستان مستەفا بارزانی نەمر هەرمان و بۆ هەتا هەتایی لە ئاسمانی بزووتنەوەی مافخوازی و شوناسخوازی و ئاستیخوازی کورد و کوردستان دا هەردەم بە درەوشاوەیی دەمێنێتەوە.

لە کۆتاییدا سەری ڕێز و نەوازش دادەنوێنین بۆ تەواوی شەهیدانی کوردستان

بژی کورد و کوردستان

شورای هەماهەنگی/ بزوتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان

١/٣/٢٠۲٥

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان