گەڵی کوردی خۆراگر
کوردستانیانی سەربەرز
رۆژی ١٠ی خاکەلێوە، ٧٥مین ساڵرۆژی شەهیدکرانی پێشەوای گەورەی کوردان و یەکەمین سەرۆک کۆماری کوردستان واتە کۆماری دیفاکتۆی کوردستانە لە ۱۳۲۵ە،
لە رۆژی ۱۰ی خاکەلێوەی ۱۳۲۶ی هەتاوی نەمر و هەردەم زیندوو پێشەوا قازی محەممەد، هاورێ لەگەل شەهیدان حەمەحوسێن خانی سەیفی قازی و ئەبولقاسم سەدری قازی له‌دوو دادگای ناعادلانه‌و فه‌رمایشی سەردەمی دەسەڵاتی ستەم‌شایی دا، حوکمی لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپا و هەر له‌چوارچرای شاری‌مه‌هاباد، واته هه‌ر له‌و شوێنه‌ی كه لە ٢ی‌رێبه‌ندانی سالی1324 هه‌تاویی‌دا، بە بەشداری نەمر مەلا مستەفا بارزانی كۆماری كوردستانی بە شکۆ و هەیمنە و ئیرادەی پتەوی کوردایەتی لێ‌راگه‌یه‌ندرابوو، لە ئەنجامی پشتیوانی نەکردنی زلهێزان لە کۆمار و پێشەوا و دۆزی کوردان، هەروەها خیانەتی زۆربەی سەرانی عەشایەری و نەبوونی رووحی خۆراگری، لەولاشەوە درندەیی دەسەڵاتی ناوەندی، دوای تەسلیم بوونی ئاشتیانەی پێشوا و کۆمار لە پێناو گەل و وڵات دا رێک لەم شوێنەی سازدانی کۆمار، بە ناجوانمێرانە لە سێدارە دران و شەهید کران. هەمان رۆژیش له‌سه‌ر شان و پیلی خه‌ڵكی به‌شه‌ڕه‌ف و کوردپەروەری مه‌هاباد له‌گۆرستانی مه‌لا جامی به‌خاكی پیرۆزی کوردستان سپێردران.
١٠ی خاکەلێوە رۆژێکی تاڵ و ناخۆش بوو لە مێژووی بزاوتی رزگاریخوازی کورددا کە تێیدا بەرجەستە ترین و بەرزترین کەسێتی مێژووی نوێی کورد واتە پێشەوا قازی سەرۆک کۆماری یەکەمین کۆماری مێژووی کوردستان لە بێدەنگی زلهێزانی جیهانی دابەشکەری کوردستان کە پشتیان لە کورد کردبوو و بە بریاری دەسەڵاتی بووکەڵەی پاڵەوی دووەم لە ئەنجامی نەبوونی روحی خۆراگری گشتگیر دوای پەیامی ئاشتی و دانووستاندن لە لایەن پێشەواوە و پاشان گیران و دەستبەسەرکردنیان بە شێوەی نامرۆڤانە شەهید کران.
لە راستی دا بە بیرۆکەی سەرکردەی بە بلیمەتی کورد دوکتۆر عەبدوولرەحمان قاسملوو، لە ۱۰ی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی ۱۳۵۸ی هه‌تاویی دا، رۆژی شەهید کردنی سەرکۆمار پێشەوا قازی و سەدری قازی و سەیفی قازی واتە ۱۰ی خاکەلێوە وه‌ك رۆژی شه‌هیدانی كوردستان راگه‌یاند.
بە پێ بەڵگەگەلێکی باوەرپێکراو پێشه‌وا و هاوڕێیانی ئه‌وه‌نده‌ی له‌ماوه‌ی یازده‌مانگی كۆماردا هه‌وڵیان دابوو، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش له‌و دادگا فه‌رمایشی‌یانه‌ی بۆ موحاكه‌مه‌كردنیان دانرا بوون، بە ئیرادەیەکی بەهێز و نەترسانە، بە له‌خۆبردوویی و ئازایه‌تی‌یان له‌خۆیان نیشان داوه. له‌گه‌ڵ هه‌موو ناره‌حه‌تیی ده‌روونی و ئه‌و ژیانه تاڵه‌ی كه له به‌ندیخانه‌ی پادگانی رێژیمی پاشایەتی ئێران لە مه‌هاباددا لە لایەن دژە گەلیانی دەرباری شاوە بۆیان پێك هاتبوو، نه‌ته‌نیا بڕوایان به‌كوردایه‌تی و رزگاری کوردستان لاواز نه‌ببوو، به‌ڵكوو زۆر جیددی‌تر، جەسوورتر، قایمتر و به‌ووره‌تر لەسەر ئارمان و ئامانجی نەتەوەیی و خواستە بەرحەق و رەواکانی کورد و کوردستان پێداگریان کردبوو.
بەشێک لە پەیام و وتە بەنرخ و خۆراگری مافخوازی پێشەوا لە دادگا
داخوازی لەگەل " داوا لە گەڵی کورد دەکەم یەکگرتوو و یەکریز بن تا دووژمن زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "
" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش دژایەتی وجوودی کورد دەکەن، ئینکار و دەستکاری خیلقەتی خوا دەکەن "
پەیام بۆ لاوان " لاوان رێگای فێربوونی زانست و خوێندن بگرنەبەر، دەردی کورد نەخوێندەواریە و دەرمان خوێندن و خوێندنەوە و زانست و زانیاری ".
روو بە ژنان " ژنانی کورد شایانی ئەوەن لە بەرزترین پلە و پایەی سیاسی و ئیداری دا بن ".
لە پەیوەندی بە شەڕ " ئێمە شەڕ بە رێگاچارەی نازانین، بەڵام بەو مانایە نیە لەسەر مافەمان بێ دەنگ بین، بۆیە ئاشتی بە کۆتا چارەسەر دەبینین "
دادگا و کاتی سێدارە دانی ناجوانمێرانەی پێشەوا
لە کاتی سێدارە "حه‌ز ده‌كه‌م له‌ئاخرین چركه‌ی ژیانیشم دا به‌سه‌ربه‌رزی‌و چاوی كراوه‌وه له‌نیشتمانی‌خۆشه‌ویستم بروانم."
.
دادوەر: بۆ بارزانی بێگانەت پەناداوە و هێناوەتە بۆ ئێرە؟
پێشەوا قازی محمد: بارزانی لێرە لە مەهاباد بێگانە نیە و خاوەن ماڵە و کوردستان ماڵی هەموو کوردێکە و بارزانیش کوردێکی وڵات پارێز و دڵسۆزە.
دادوەر: تۆ ویستووتە ئێران دابەش بکەی و کوردستانی سەربەخۆ بنیات بنێی؟
پێشەوا قازی محەممەد: من سەدان جاری دیکەش لەم دادگایە و لە قوژبنی گرتووخانەدا دەنگی خۆم بەرز دەکەمەوە و روو بە دەوڵەتی تاران هاوار دەکەم کە داگیرکەر ئێوەن و ئێوە وڵاتتان لێ داگیر و دابەش کردووین.
دادوەر: کوردەکان بە رێبەرایەتی تۆ ویستیان خیانەت لە ئێران بکەن؟
پێشەوا قازی محەممەد : ئەگەر دەوڵەتی تاران کوردان بە خائین دەزانێ با دەست لەو مەڵبەندە هەڵبگرێ ئەگەر بە نیشتمان پەروەریان دەزانی لێگەڕێ با خۆیان کاروباری خۆیان بەرێوە ببەن و ئیدارەی کوردستان بکەن.
دادوەر: تۆ ئاڵای چەکوش و داسی شۆڕەوی کۆمۆنیستیت لە مەهاباد هەڵداوە؟
پێشەوا قازی محەممەد : من ئاڵای وڵاتی خۆمم هەڵداوە و ئەو ئاڵایەش ئاڵای کوردانە و ئاڵای هیچ وڵاتێکمان هەڵنەداوە و دڵنیا بن قەت دەستتان بەو ئاڵایە ناگات.
"ئێوه قازی محه‌ممه‌دێك ده‌كوژن، به‌ڵام بزانن له‌هه‌ر تنوكه‌خوێنێكی من قازی‌محه‌ممه‌دێك شین ده‌بێته‌وه. داوا له‌گه‌لی‌كورد ده‌كه‌م خه‌باتی خۆی له‌پێناو رزگاریی‌كوردستاندا په‌ك نه‌خات، باوه‌ڕ به‌دەوڵه‌تی خۆفرۆشی تاران مه‌كه‌ن بژی‌كورد و كوردستان".
بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان، یادی رۆژی ١٠ی خاکەلێوە رۆژی شەهیدانی کوردستان بەرز رادەگرێت و لە بەرامبەر گەورەیی و قوودسییەتی سەرقافلەی شەهیدان پێشەوا قازی محەحمەد و هەموو شەهیدانی کوردستان سەری کرنووش دادەنوێنێ.
بەرزی و نەمری بۆ شەهیدان و سەرکەوتن بۆ گەلی کوردستان
بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان
٩ی خاکەلێوەی ۲۷۲٢ی کوردی
٢٩ مارسی ۲۰۲٢ زایینی