فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2022-08-27-08-24-02و چەقبەستوویی بهێندرێت.ئاشتی خوازان:هەر لەم پەیوەندیەشدا بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، ئاواتەخوازە کە گشت حاجیانی‌ ماڵی‌ خوا‌و، و هەموو ئه‌و كوردستانیانه‌ی‌ ئیستا له‌ سه‌فه‌ری‌ حه‌ج دان...
2022-07-05-08-54-44و گونجاوترین رێکار و میکانیزم بۆ چارەسەری گشت کێشەکانی ناوچە بەدور لە گرژی و رادیکالیزمی گۆفتمانی و کرداری نرخێندراوە. بزووتنەوەی کۆماریخوازان بە یەقینەوە لەو باوەرەدایە...
2022-08-27-08-27-36بە خوا و یەکانگیری و یەکریزی نەتەوەیی و سازانی نیشتیمانی‌‌دایە، کە تەنگانەکان بەرکورت دەبنەوە، و سەرئەنجام ئێمەش وەک گەلی کورد لەئەنجامی خەبات لەپێناو چەسپاندنی چەمکگەلی...
2022-08-27-08-27-10ی بنوێنن و داخوازیەکانیان بێنە گۆڕێ، تائەم کاتەش وەکوو سەرەتایی ترین خواستی رەوای کرێکارانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بێ وڵام ماوەتەوە. داخوازیگەلێک کە لە سەردەمی...
2022-08-27-08-15-15بخەنەوەگەڕ، تابەلکوو جارێک بۆ هەمیشە ناوچەکە و کوردستانی باکور، روی ئارامی و ئاسایشی بەدەوام بەخۆیەوە ببینێت و مافی قایم بەزاتی کوردیش لە تورکیە وەدی بێت. سەرکەوێ...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

چالاكوانانی‌ سیاسی‌، ئاینی، مه‌ده‌نی‌‌!
‎پالێوراوانی‌ خولی‌ یازدەهەمی په‌رله‌مانی!
‎حیزب‌و رێكخراوه‌ كوردستانیه‌كان!

‎بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، هەلبژاردن وەک یەکێک لە گرینگترین میکانیزمەکانی سازو کاری سیستمگەلی سیاسی دێمۆکراتیک سه‌یر ده‌كات و پێیوایە لە پرۆسەی هەلبژاردن دا، شارۆمەندان دەرفەتی بەشداری و مشارکەتی فەرمی و رێکوپێکیان لە ئاست دیاریکردنی داهاتووی سیستمی سیاسی وەلات‌و چاره‌نووسی‌ خۆیان بۆ دەرەخسێت. وەک ئاشکراشە زۆرینەی نیهاد و دامەزراوەکانی سیستمگەلی دێمۆکراتیکی جیهانی، بە سوودوەرگرتن لە پرۆسەگەلی هەلبژاردن شکل دەگرن، به‌لام هه‌ڵبژاردن دەگەل ئەوەشدا کە رۆلی سەرەکی لە پرۆسه‌ی دامه‌زراندنی ئۆرگان‌و نیهادە دیموكراتیک‌و ناوه‌ندگەلی بریاردانی وەلاتدا دەگێرێت، به‌ڵكوو له‌هه‌مان كاتیشدا ده‌رفه‌تێك ده‌خولقێنی‌ كه‌ شارۆمه‌ندان بتوانن به‌ شێوازی‌ دیموكراتیك‌و ئاگایانه‌ ئیرادەی سیاسی خۆیان، وەک دەنگ بخه‌نه‌ ناو سه‌ندووقه‌كانی‌ ده‌نگدان‌و بەم‌چەشنە ته‌عبیر له‌ ویست‌و داواكانی‌ خۆیان بكه‌ن.

‎له‌و راستایه‌شدا بزووتنه‌وه‌ی‌ كۆماریخوازانی رۆژهه‌لاتی‌ كوردستان سه‌ره‌ڕای‌ هه‌موو ره‌خنه‌كانی‌ له‌سازوكاری‌ سیستمی هه‌لبژاردنه‌كانی‌ ئێران، هه‌لبژاردنه‌كانی‌ داهاتووی‌ خولی‌ یازدەی په‌رله‌مانی‌ له‌ ئێران، به‌ ده‌رفه‌تێكی‌ گونجاو‌ و كه‌م هه‌زینه‌ بۆ كورده‌كان دەنرخێنێت‌، تا له‌و رێگایه‌وه‌ بتوانن نوێنه‌رانی‌ جیی‌ متمانه‌ی‌ خۆیان، لانی كەم بۆ پاراستنی ناو و شووناس و جوغرافیای كوردستان ره‌وانه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ ئێران بكه‌ن.

‎بزووتنەوە پێوایە دەگەل ئەوەشدا كە گۆیا پارلێمانی ئێران دەسەلاتی یاسادانانی كەلانی نییە و زۆرتر وەك مەحزەرێك بۆ تۆمار و سەپتكردنی حوكمگەلی حكومەتی و ڕەهبەری رۆل دەگێرێت، بەلام بەوحالەش هەبوونی نوێنەری كورد لەوەها مەجلیسێك دا دەتوانێ بۆ ئێستا و داهاتووی كورد سوودی گشت رەهەندی نهادینە بكات، كەوایە كاتی‌ ئه‌وه‌ هاتووه‌ کە خه‌ڵكی‌ كوردستان‌و له‌سه‌رووی‌ هه‌موانه‌وه‌ چالاكوانانی‌ سیاسی‌‌، مه‌ده‌نی‌‌، و كه‌سایه‌تیه‌كانی‌ غەمخۆری پرسی كورد، له‌ گشت ده‌رفه‌تگەلێکی مشارەكەتی، لە راستای دارشتنه‌وه‌ی‌ دووباره‌ی‌ داوا‌ وخواسته‌كانی‌ خەلکی كوردستان سوودوەربگرن، و ئه‌و ده‌رفه‌تانە وێنەی ”نەمر بەهائەدینی ئەدەب”، لەپێناۆ پاراستنی شووناسی كورد و به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ داخوازییه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگای‌ كوردی‌‌ لەناو په‌رله‌مانی‌ ئێران دا بقۆزنەوە.

‎بزووتنه‌وه‌ی‌ كۆماریخوازانی رۆژهه‌لاتی‌ كوردستان هه‌رله‌ ژیر تیشكی‌ ئه‌و خویندنه‌وه‌شدا، بەشداربوون بە بەشتێكی ئیجابی دەنرخێنێت بەلام بەمەبەستی رێزلێنان لە ئیرادەی سیاسی خەڵك و هەروەها دەخێلكڕدنی خەڵك لەئاست دیاریكردنی چارەنوسیان، پێیوایە خەلك پێویستی بەقەیومی سیاسی بۆ نیشاندانی رێگا و دیاركردنی بریاری سیاسی لەئاست مشاركەتیان لە هەلبژاردنەكانی مەجلیسی یازدەهوومدا نییە، و لەم پەیوەندییەدا، پێویستە وە دەبێ ئێمە و گشت حیزبەكان خەلك سەربەست بكەیین كەبەتەناسوبی دۆخی هەنووكەیی و هەلسنگاندنی لایەنەكانی سلبی و ئیجابی بەشداری و بایكۆت دا، خەڵك چۆنیان پێباش بێت وابكەن و لەئاست دوو گووزینەی "بەشداری و بایكۆت" دا هەلویست وەربگرن و بڕیاری كرداری بدەن، لەئەگەری بەشداربوون لەهەلبژاردن دا پێویستە هەوڵبدەن لەناو کەسایەتیە باشەکان، باشترینیان کەخاوەنی درایەت و کیفایەتی سیاسی و وەکالەتی بن، هەلبژێرن و دەنگیان پێ بدەن و ڕەوانەی په‌رله‌مانیان بکەن.

مافی سەرپشكی و سەڕبەست بوونی خەلكی كوردستان، بەو مانایە كە خەلك سەغیر نییە و ئاگا و زانایە و پێویستی بە قەیوومی سیاسی نییە بەلكوو بۆخۆیان دەتوانن لەئاست بەشداریكردن ، یان بایكۆتی هەلبژاردنەكان سەربەستانە بڕیار بدەن، بەلام لەئەگەری بڕیاری سەڕبەستانەی خەلك بۆ بەشداریكردنیان، دروست ئەو كاتەیە كە ئێمە و حیزبەكان بەمەبەستی ئاراستەکردنی بەرچاوڕوونی بۆ بەشداربووانە، كە دەتوانین داوا له‌ گشت دۆست و لایەنگری تشكیلاتی و هه‌موو نوخبه‌‌و كه‌سایه‌تیه‌كانی‌ كورد، رێكخراوه‌ی خویندكاری‌‌، حیزب‌و گرووپه‌ مه‌ده‌نی‌‌و مه‌زهه‌بیه‌كانی‌ كوردستان به‌ هه‌ر بیروباوه‌ڕیكه‌وه‌ كه‌ هه‌یانە بكەیین، تابەڵکوو به‌رژه‌وه‌ندی‌ خه‌لكی‌ كوردستان له‌ سه‌رووی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی شەخسی، سێنفی و حیزبیەوە دابنێن‌و بۆ گه‌ڵاڵه‌و ئاراستەكردنی‌ داواگەلی سیاسی‌، ئابووری‌‌و فه‌رهه‌نگیه‌كانی‌ كورد له‌م هه‌لبژاردنه‌دا تێبكۆشن‌،و لە كاندید و بەربژێرێك پیشتیوانی بكەن كە هەۆڵبدات لەم هەڵبژاردنەدا بەئاراستەکردنی ئاجیندا و بەرنامەیەک کە ئاوێنەی تەواونمای داخوازیەکانی ڕاستەقینەی چین‌وتووێژی کۆمەڵگای کوردستان بێت،بەشداری مڵملانێی هەڵبژاردنەكان بكات، تابەڵکوو بەم‌هۆیەوە کەسانی خادم و خەڵکی‌و مدافعی مافی گەل، وێنەی ”نەمر ئەدەبەكان” بەرەو مەجلیس رەوانە بکرێن.

‎ته‌ئكیدكردنه‌وه‌ی‌ بزوووتنه‌وه‌ی‌ كۆماریخوازان بۆ ‎بەشداری سەربەستانە و‌ ئاگایانه‌‌و مه‌عقول و هەدەفمەندانەی خەلك له‌ هه‌لبژاردنه‌كاندا، بەمانای ئاراستەکردنی شەرعییەت به‌ حكومه‌ت‌و خه‌لكی‌ تر نیه‌، به‌ڵكو چەشنێک ته‌ئكیدكردنه‌وه‌ له‌ سه‌ر داوا ڕه‌واكانی‌ كورد له‌ ئێران ‌دایەو پێمانوایه‌ خه‌لكی‌ كوردستان ده‌بیت له‌ گشت ڕێگەگەلی كه‌م هه‌زینه‌‌و مه‌ده‌نیانه‌ بۆ خستنه‌ ڕووی‌ داواكانیان سوود وه‌ربگرن.

بزووتنەوەی كۆماریخوازان پێیوایە، ‎سیاسەتی بایکۆت یان خۆدزینەوە لە بەشداریکردن لە ڕەۆتی هەلبژاردنه‌كاندا، هەروەک بەدرێژایی ٣٨سالی رابردوو بەئازموون بۆمانی دەرخستووە هیچ سودێكی‌ بۆ كورد تێدا نەبووە و نی‌یه‌ و ناشبێ. سه‌ره‌ڕای‌ هه‌موو ڕه‌خنه‌كانمان له‌ نادیموكراتیك بوونی‌ ڕەۆت و مکانیزم‌و رێكاره‌كانی‌ هه‌لبژاردن له‌ ئێراندا، ئیمه‌ ناردنی‌ نوێنه‌ریكی‌ باشی کورد زمان و کوردپەروەر بۆ په‌ر‌له‌مان زۆر به‌ سودتر ده‌زانین له‌ ڕه‌وانه‌كردنی‌ كه‌سێكی‌ سه‌ر به‌ حكومه‌ت‌و ناچالاك، یان لە ڕەگەزی غەیری كورد. دیارە پێویستە لەئەگەری بەشداربوون لەهەڵبژاردن دا هەوڵبدەن لەناو کەسایەتیە باشەکان، باشترینیان کەخاوەنی دەرایەت و کەفایەتی سیاسی و وەکالەتی بن، هەلبژێرن و دەنگیان پێ بدەن و رەوانەی په‌رله‌مانیان بکەن.

له‌ هه‌مان كات دا، لەئەگەری بڕیاری سەربەستانەی خەڵک بۆ بەشداری، داوا‌ له ‌كه‌سایه‌تی‌و نوخبه‌كانی‌ كۆمه‌لگا ده‌كه‌ین، کە هەۆڵبدەن خەڵك سەبارەت بە ئاكامە سلبی و ئیجابییەكانی بەشداربوون، یان بایكۆتی هەلبژارنەكان ڕوون بكەنەوە، و لەئەگەری ڕەزایەتی خەڵك بۆ بەشداری، دیسانەوە هەوڵبدەن له‌ ناو كه‌سان‌و پاڵێۆراوانی باش‌دا، پشتگیری سمبوولیکی خۆیان ڕوو لە باشترین پاڵێۆراو ئاراستە بکەن بۆ ئەوەی خەڵک لەتەشخیسی پاڵێۆراوی جێی متمانەی خۆی تووشی هەڵەی بژاردەیی نەبێت،و بتوانن نوێنەرانی شایستەی ئەرك و رەسالەتی نوێنەرایەتی‌و خاوەن ورەو و شووجاعەتی سیاسی، وێنەی ”نەمر ئەدەب” وەک وەکیل و مدافعی بەرژەوەندیەکانیان، رەوانەی پارلمان بکرێن.

شوورای هاۆئاهەنگی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەلاتی کوردستان

١٢/١٢/٢٠١٩

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان