ئه‌مشه‌و كاتیۆشایه‌ك له‌ناوچه‌ی سه‌وزی ناوه‌ڕاستی به‌غدای پایته‌خت كه‌وته خواره‌وه و هێزه ئه‌منییه‌كانی به‌غداش، سه‌كۆی ئاراسته‌كردنی مووشه‌كه‌كه‌یان دۆزییه‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا، سه‌كۆی ئاراسته‌كردنی مووشه‌كه دۆزراوه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه ئاراسته‌كراوه.
فه‌ریق جه‌لیل روبه‌یعی، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا رایگه‌یاند، سه‌كۆی ئاراسته‌كردنی مووشه‌كه‌كه به‌رامبه‌ر زانكۆی ته‌كنه‌لۆژیی نزیك رێگه‌ی خێرای "محه‌مه‌د قاسم" دۆزراوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، ئه‌و شوێنه چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له ناوچه‌ی سه‌وز دووره و مووشه‌كه‌كه‌ش ئاراسته‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كراوه له به‌غدا.
هێرشه‌كه له‌كاتێكدایه، ئه‌مه‌ریكا ئاستی مه‌ترسییه‌كانی بۆ كارمه‌ندان و نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی خۆی له عێراق به‌رزكردووه‌ته‌وه و به‌رپرسانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكاش له به‌غدا ئاشكرایان كرد، پێنجشه‌ممه‌ی رابردووهه‌وڵدراوه به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرش بكرێته سه‌ر باڵیۆزخانه‌كه.
ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام میلیشیاكان به هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له عێراق و ناوچه‌كه وه‌سف ده‌كات و ئێرانیش به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه له دژی ئه‌مه‌ریكا به‌كاریان ده‌هێنێت.
20/5/2019