فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سەلامی: ئەگەر بمانەوێت ناوچەكە لەبەرامبەر دوژمنان دەكەن بە یەك پارچە ئاگر

فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایدەگەیێنێت: ئەوان لەجەنگ ناترسن بەڵام ئەگەر بیانەوێت ئەوا ناوچەكە لەبەرامبەر دوژمنان دەكەن یەك بەپارچە ئاگر.

حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران لەلێدوانێكی بۆ ئاژانسی هەواڵی فارس ڕایگەیاندوە: ئەوان لەجەنگ ناترسن، دەشڵێت: لەئێستادا ئەوان لەقۆناغی جەنگی هەواڵگریین لەگەڵ ئەمریكاو لەتواناشیاندا هەیە دوژمنەكەیان كەمەبەست لێی ئەمریكایە بڕوخێنن، لەبەشێكی تری لێدوانەكەیدا سەلامی ئاماژەی بەوەشكردوە، وڵاتەكەی هەڵگیرسانی جەنگی ناوێت بەڵام ئەگەر بیانەوێت ئەوا ناوچەكە لەبەرامبەر دوژمنان دەكەن بەیەك پارچە ئاگر.

فەرماندەی سوپای پاسداران ئەوەشی نەشاردەوە كەئەوان لەڕواڵەتدا ڕوبەڕوی دوژمنێكی گەورە بونەتەوە بەڵام لەناوەڕۆكدا دوژمنەكەیان ڕوخاوەو ئیرادەی شەڕكردنیان نییە.

سەلامی ئەوەشی نەشاردەوە كە چاو لەهێزەكانی ئەمریكا خافڵ ناكەن و تاكۆتایی ڕوبەڕویان دەبنەوەو هێزەكانیشیان لەئاوەكانی كەنداودا توانیویانە ئاڵنگاری هێزەكانی ئەمریكا ببنەوەو نەخشەو پیلانەكانیان لەناوچەكە شكست پێبێنن.

20/5/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان