فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان، سپای پاسداران و هێزە چەکدارەکانی رژیم لە شار و ناوچە سنوورییەکانی کوردستان خەریکی ئاوەدان کردنەوەی مۆڵگە کۆنەکانی خۆیانن. بە پێی زانیارییەکان سپای پاسداران لە سنووری سەردەشت خەریکی نوێ کردنەوەو دامەزراندنەوەی بنکە و مۆڵگە کۆنەکانی خۆیانە لەم سنوورەو هێزێکی زۆری لە ناوچە جیاوازەکانی سەردەشت جێگیر کردوە. کە ئەمە نیگەرانی خەڵکی ناوچەکەی لێکەوتۆتەوە.

یەکێک لەو شوێنانەی کە سپای پاسدارانی هێزی تێدا جێگیر کردووە، بەرزاییەکانی شاخی "جاسوسان" ە کە هێز و چەک قورس و نیوە قورسی تێدا جێگیر کراوە.


هەندێک لە زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە سپای پاسداران لە هەوڵی دامەزراندنی قەرارگایەکی نیزامی لە شاری سەردەشت دایە.

لە لایەکی دیکەوە شاری مەریوان، پڕ بووە لە هێزەکانی سپای پاسداران و تەنانەت هێزە لباس شەخسییەکانی سپای پاسداران.

هەروەها هێزێکی زۆر لە سنوورەکانی شاری مەریوان بە چەک و چۆڵی قورس و نیوە قورس جێگیر کراون.

هەروەها بە پێی هەواڵەکان لە شاری پیرانشارەوە، ژمارەیەکی زۆر لە هێزە کانی سپای پاسداران، چەند ڕۆژ پێش هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی "ماشکان" سەر بە ناوچەی "بەربنە" ی پیرانشار و کون و بە کونی ئەو گوندەیان پشکنیوە.

16/5/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان