فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەکانی لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوە و ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا قەیرانەکانی سووریا، ئۆکراینا و ڤەنزێلا و پرسی ئێرانی تاوتوێکرد.

پۆمیپۆ و لاڤرۆڤ لە کۆبوونەوەکەیاندا قسەیان لەسەر دۆخی سووریا کردووە، "هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پرۆسەیەکی سیاسی کە کۆتایی بە مەینەتییەکانی خەڵکی سووریا بهێنێت".

لە کۆنفرانسی رۆژنامەڤانی هاوبەشدا لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، مایک پۆمپیۆ رایگەیاند، لەسەر دۆخی ئیدلب و باکووری رۆژهەڵاتی سووریا قسەیان کردووە و جەختیان لە کۆتاییهاتنی گرژییەکان لەو ناوچانە کردووەتەوە.

مایک پۆمپیۆ گوتیشی "گفتوگۆمان لەبارەی سووریا کرد، هەردوولا هاوڕابووین لەسەر بەڕێوەچوونی پرۆسەی سیاسی بۆ کۆتایهاتنی مەینەتییەکانی خەڵک. دەمانەوێت ئەم پرۆسەیە بەشێوازێک بەڕێوەچێت کە سووریا چیدیکە نەبێتەوە گۆڕەپانی گرووپە ئیسلامییە تیرۆرستییەکان، هۆشداریشمان لە بەرامبەر دۆخی ئیدلب و باکووری رۆژهەڵاتی سووریا دا".

هەر لە سۆچی سەرۆکی رووسیا و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەوە و هەردوولا قسەیان لەسەر ئەو دەرفەت و زەمینە هاوبەشانە کرد کە دوو وڵاتەکەیان دەتوانن کاری تێدا بکەن.

ڤلادیمیر پووتین باسی لە ناکۆکییەکانی نێوان ئەمریکا و رووسیا کرد، بەڵام هیوایەکی نیشاندا کە هەردوولا دەتوانن بەسەر جیاوازییەکانیاندا زاڵبن. پۆمپیۆش جەختیکردەوە، هاوئاهەنگی لەنێوان واشنتن و مۆسکۆ لە بەرژەوەندی هەردوو وڵاتەکە و خەڵکەکەیەتی.

١٦/٥/٢٠١٩

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان