وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، رایگه‌یاند، تاران هه‌نگاو به هه‌نگاو له رێككه‌وتنی ناووكی ده‌كشێته‌وه.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، عه‌باس عراقچی، رایگه‌یاند، پرسی كشانه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كی له رێككه‌وتنه‌كه، له به‌رنامه‌ماندایه، به قۆناغی له هه‌مووی ده‌كشێینه‌وه.
گوتیشی: تاران ئاماده‌یه پابه‌ندی ته‌واوی رێككه‌وتنه‌كه بێت، ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش پێوه‌ی په‌یوه‌ست بن.
هه‌روه‌ها گوتی: سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ هه‌ر له سه‌ره‌تاوه زه‌مینه‌ی خۆشكرد، بۆ ئه‌وه‌ی ئێران له رێككه‌وتنه‌كه بێته ده‌ره‌وه، به‌ڵام تاران به دانایی مامه‌ڵه‌ی كرد.