فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سەرچاوەیەکی نزیک لە سەرۆکایەتی فەڕەنساوە وتی ئەگەر ئێران پاشگەز بێتەوە لە جێبەجێکردنی بەندەکانی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی نێوان تاران و زلهێزەکانی جیهان، ئەوا وڵاتانی ئەوروپا پەنا دەبەنە بەر سەپاندنی سزا بەسەر تاراندا.

لە ڕاپۆرتەکانی دەزگا ڕاگەیاندنەکانی ئێراندا هاتووە دەڵێت ئێران بەنیاز نیە لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکە بکشێتەوە بەڵام هەندێک لەو چالاکییە ناوەکییانە دەست پێدەکاتەوە کە بەهۆی ڕێکەوتنەکەوە ڕاگیراون. وابڕیارە سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی ڕۆژی چوارشەممە وتارێک بدات.

سەرچاوە فەڕەنسییەکە وتی " نامانەوێت سبەینێ ئێران کۆمەڵێک ڕێوشوێن ڕابگەیەنێت کە پێشێلکردنی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە بێت چونکە ئێمە وەکو ئەوروپییەکان لەم کاتەدا ناچار دەبین بەپێی مەرجەکانی ڕێکەوتنەکە سزاکان بەسەر تاراندا بسەپێنینەوە."

دوای کشانەوەی ئەمەریکا لە ڕێکەوتنەکە، وڵاتە ئەوروپییەکانی بەشدار لە ڕێکەوتنەکە کە ئەوانیش فەڕەنسا و ئەڵمانیا و بەڕیتانیان هەوڵیاندا ڕێکەوتنەکە ڕزگاربکەن کە بەپێی ڕێکەوتنەکە دەبێت ئێران چالاکییە ناوەکییەکانی ڕابگرێت و لەبەرامبەردا سزاکانی لەسەر لادەبرێن.

بەڵام ئەم سێ وڵاتە ئەوروپییە چەند جارێک ئێرانیان ئاگادارکردۆتەوە لەوەی پێویستە پابەند بێت بە هەموو لایەنەکانی ڕێکەوتنەکەوە بەتایبەتی لایەنەکانی پەیوەست بە چالاکییە ناوەکییەکانیەوە.

دواتر بەرپرسێکی دیکەی فەڕەنسا وتی سەپاندنەوەی سزاکان بەسەر ئێراندا بەندێکە و لە ناو ڕێکەوتنەکە خۆیدا هەیە، ئەمەش لەکاتێکدا دەبێت ئەگەر ئێران ڕێکەوتنە ناوەکییەکە پێشێل بکات.

وتیشی " نامانەوێت بگەینە ئەوەی سزا بسەپێنین و دەمانەوێت ئێران ڕێز لە بەرپرسیارێتیەکانی بگرێت و ئەمەش پەیامێکە بە تاران و واشنتنیشمان ڕاگەیاندووە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

8/5/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان