فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ژینگەپارێزانی ڕێکخراوی ژینکۆ لە شاری شنۆ، بە سەردانی سروشت هەوڵی خاوێنکردنەوەی سروشتیان داوە.

بەپێی هەواڵەکان، ڕۆژانی سێشەممه و چوارشەممه، ڕێکەوتی ١٠ و ١١ ی مانگی گوڵان، چالاکییەکی ژینگەپارێزی لەژێر ناوی، "پەروەردە، ڕاهێنان، فەرهەنگ"، بە هەوڵ و هیمەتی ئەندامانی ژینگەپارێزیی ڕێکخراوی ژینگەپارێزیی "ژینکۆ" لە شاری شنۆ بەڕێوە چوو.

لەو چالاکییەدا، چالاکانی ژینگەپارێزی لەو ڕێکخراوەدا، بە مەبەستی پەرەپێدانی کەلتووری خاوێنڕاگرتنی سروشت و ژینگە و بارهێنانی منداڵان بەو کەلتوورە، سەردانی ئەو شوێنە گەشتییارییانەیان کرد، کە منداڵانی خوێندکار، بۆ گەشت و گوزار لێی جێگیر ببوون.

ژینگەپارێزانی ئەو ڕێکخراوە، بە بەڕێوەبردنی کێبڕکێ و نمایش، هەوڵیان دا خاوێنڕاگرتنی ژینگه، بکەن به ئەرک و ئێخلاق و بە پێدانی خەڵات بە منداڵان، جۆش و خرۆشێکی تایبەتییان لە نێو بەشداربووانی چالاکییەکەدا بەدی هێنابوو.

هەر لەو پێوەندییەدا لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، منداڵانی پۆلی چوارەمی سەرەتاییی قوتابخانەی سەمەد نیلووفەری لە شاری سەقز، هاوڕێ لەگەڵ مامۆستاکانیان، بە خاوێنکردنەوەی پارکی شار، وانەی نیشتمانخۆشەویستییان وتەوە و بەم چالاکییەیان پەیامی ژینگەپارێزیی خۆیان ڕاگەیاند.

٤/٥/٢٠١٩

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان