فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

مامۆستاکان لە شارەکانی کوردستاندا بە چوونە بەردەم ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.

 ڕۆژی پێنجشەممە، ١٢ی بانەمەڕ، مامۆستایانی شارەکانی ورمێ، مەهاباد، بۆکان، دیواندەرە، سەقز، زیوییەی سەقز، سنە، کامیاران و کرماشان لە بەردەم ئیداراتی پەروەردە و بارهێنان، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد و داوای مافەکانی خۆیان کرد.

ئەم کۆبوونەوانە بە داخوازیی شۆرای هاوئاهەنگیی دامەزراوە سێنفییەکانی فەرهەنگییانی ئێران بەڕێوەچوو.

مامۆستایان لە کوردستاندا، بۆ هۆکارەکانی ئەم کۆبوونەوانە ئاماژە بە "نەبوونی ڕوانگەی زانستی لەسەر پەروەردە و بارهێنان، نەبوونی عیداڵەتی پەروەردە، نا وتن بۆ خسووسیکردنی قوتابخانەکان، سەرنج نەدان بە پەروەردەی خۆڕایی، سەرنج نەدان بە قوتابخانە کۆنەکان و ئیجرانەکردنی پەرنسیپەکانی یاسای بنەڕەتی لەگەڵ پەروەردە و بارهێنان و..." دەکەن.

لە درێژایی ڕۆژەکانی ١٢، ١٣ و ١٤ی ڕەشەمەی ساڵی ٩٧دا، مامۆستایانی کورد بە داخوازیی شۆرای هاوئاهەنگیی دامەزراوە سێنفییەکانی فەرهەنگییانی ئێران، لە پۆلەکانیاندا ئامادە نەبوون.

مامۆستاکان خوازیاری بەدیهاتنی ئەو مافانەیانن کە لە لایەن شۆرای هاوئاهەنگیی دامەزراوە سێنفییەکانی فەرهەنگییانی ئێرانەوە ئاماژەیان پێ کراوە.

هەروەها لە ڕۆژانی ٢٢ و ٢٣ی ڕەزبەر و ڕۆژەکانی ٢٢ و٢٣ی خەزەڵوەری ساڵی ٩٧دا، مامۆستایان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین دژی بەدینەهاتنی خواستەکانیان، مانیان گرتبوو.

4/5/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان