فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپاى پاسدارانى ئێران ڕایگەیاند، سه‌رجه‌م هێزه‌ چه‌كداره‌كانی وڵاته‌كه‌یی ئاگادارکردووەتەوە لە حاڵەتى ئامادەباشیدابن لە ئەگەرى هەر هێرشێکى شەوانە.

عه‌بدولڕه‌حیم موسه‌وی فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپاى پاسدارانى ئێران له‌میانى كۆبوونه‌وه‌یەکدا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده ‌سه‌ربازییه ‌سه‌ره‌كییه‌كانی وڵاتەکەى ئاماژەى بەوەش کرد، پێویستە سەرجەم هێز و یەکە سەربازییەکان لەوپەڕى ئامادەباشیدابن و، بەردەوام لە مەشقى سەربازیدا بن لە ئەگەری هێرشی شەوانەدا.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەرچەندە لە سەرەتادا هێرشى وشکانى دەستپێناکات، بەڵام دەبێت هێزى وشکانى لە ئامادەباشیدا بێت.

باسی لەوەش کردووە، دەبێت هەموو هێزەکانى وڵاتەکەى لە مەشق و مانۆڕى بەردەوامدا بن.

ئەم وتانەى فەرماندە سەربازییەکەى ئێران لەکاتێکدایە، دوێنێ فشار و گەمارۆکانى سەر ئێران لەلایەن ئەمریکاوە پێى نایە قۆناغێکى نوێوە و، ئەو هەشت وڵاتەش کە بەخشرابوون مامەڵەى بازرگانیی نەوت لەگەڵ ئێراندا بکەن ماوەى بەخشینەکەیان تەواوبوو.

٤/٥/٢٠١٩

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان