فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

کۆمپانیای فەیسبوک هەڵمەتێکی نوێی دەسـتپـێکردووە بۆ سڕینەوەی فەیسبوکی ئەو کەسانەی بیروباوەڕی توندڕەو و ڕەگەزپەرستی لەسەر فەیسبوکەکانیان بڵاودەکەنەوە.

لە ڕاگەیاندنێکدا فەیسبوک نووسیویەتی هەمیشە و بەبێ جیاوازی ئەو کەس و ڕێکخراوانەمان بلۆککردووە کە بانگەشە بۆ بیروبۆچوونی توندڕەو و ڕق و کینە دەکەن.

فەیسبوک کە خاوەنی ئنستگرامیشە، دەڵێت ئەو کەس و ڕێکخراوانە لە ئنستگرامیشدا بلۆک دەکرێن.

کۆمپانیاکە لە ڕۆژی پـێنجشەممەوە فەیسبوک و ئنستگرامی کۆمەڵێک کەسایەتی بلۆک کرد، لەوانە پـۆڵ نێڵێن، سیاسەتمەداری کۆماری لە ویلایەتی ویسکەنسن و لۆرا لومەر، چالاکوان و ڕۆژنامەوانی سەر بە پارتی کۆماری لە نیویۆرک و میلۆ یانۆپـۆڵس، کەسایەتی بەریتانی کە ئەم سیانە پـێـیان‌وایە خەڵکی سپی پـێست لە سەروو خەڵکی دیکەوەن. هەروەها لویس فەرەخانی تەمەن 85 ساڵیش بلۆکراوە، ئەوەی لە ئەمەریکا سەرۆکایەتی کۆمەڵەی " Nation of Islam" دەکات و وتاری دژی سامیەت بڵاودەکاتەوە.

کریستینا لۆپـێز، جێگری بەڕێوەبەری بەشی توندڕەوی لە کۆمەڵە میدیای "Matters for America" لەم بارەیەوە بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێسی گوت ئەم ڕاگەیاندنەی فەیسبوک هەنگاوێکی بە ئاڕاستەیەکی دوروستدا، دەڵێت بلۆکردنی پـۆڵ نێڵێن و لۆرا لومەر و میلۆ بانۆپـۆڵس هەتا ڕادەیەک یارمەتیدەر دەبێت لە دانانی سنوورێک بۆ بڵاوبوونەوەی بیروباوەڕی ڕاستڕەوی توندڕەو.

4/5/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان