فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بیانووی دروستکردنی ڕێگاوبان و هێنانی گاز بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات، ئاسەوارە مێژوویییەکان لەو ناوچەیەدا لە نێو دەبات و زۆر جاریش بە تاڵانیان دەبات و لەم ڕێگاوە دەیەوێت مێژووی نەتەوەی کورد بسڕێتەوە.

لەو پێوەندییەدا ڕێژیم، لە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، بە بیانووی دروستکردنی ڕێگاوبان و هێنانی گاز بۆ ناوچەکە، بەشێک لە ئاسەوارە مێژوویییەکانی ئەو ناوچەیەی لە نێو بردووە و خەڵکی ناوچەکە شایەتی چەندین نموونە لەو وێرانکارییانە بوونە و ناڕەزایەتییان بەرانبەر بەو کردارەی ڕێژیم دەربڕیوە.

ئەم ڕێژیمە، بەردەوام لە ڕێگای جیاوازەوە هەوڵی لەنێوبردن و وێرانکردن و بەتاڵانبردنی ئاسەوارە مێژوویییەکان لە کوردستاندا دەدات و لەم ڕێگایەوە دەیەوێت کە مێژووی کورد و کوردستان بسڕێتەوە.

سڕینەوەی ئاسەوارە مێژوویییەکان لە لایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، بۆ سیاسەتی سیستماتیکی توانەوەی کولتووری ئەو ڕێژیمە دەگەڕێتەوە.

٥/٤/٢٠١٩

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان