فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

“ژاکان باران” شاعیر و چالاکی مەدەنی، خەڵکی شاری مەلکشای ئیلام، ڕۆژی چوارشەممە ٩ی ڕێبەندانی ١٣٩٧ی هەتاویی، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعەتەوە دەسبەسەر کراوە و لەو کاتەوە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام هەر لەژێر لێکۆڵینەوە دایە. ناوبراو بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە دەسبەسەرکران و ڕاگرتنی لە زیندان، ١ی خاکەلێوەی ١٣٩٨ی هەتاویی مانی لە خواردن گرتوە و و تا ئێستاش لەسەر مانگرتنەکەی بەردەوامە.
شایانی باسە کە ” ژاکان باران” چالاکی مەدەنی و هەڵبەستوانی مەلەکشای ئیلام کەسێکی خۆشناو و چالاکە کە لەگەڵ چەند کەسێکیتر ویستیان جێژنی نەورۆزی ئەمساڵ لە مەلەکشا بەڕێوەبەرن، بەڵام هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ڕێوڕەسمەکەیان تێکدا و نەیانهێشت خەڵک جێژنەکە بەڕێوەبەرن. دوای ئەوەی کە هێزەکانی ڕێژیم پێشگیریان لە بەڕێوەچوونی جێژنەکە کرد، ژاکان باران و چەند کەسێکیتریان ڕەوانەی بەندیخانە کرد و لەو کاتەوە ئیزنیان نەداوە کە کەسوکاری سەردانی بکەن و ئەویش لە مانگرتنەکەی هەر بەردەوامە.
لە بەرەبەری ساڵێ نوێی ٢٠٧١٩ی کوردیدا، بۆ چاوترسێن کردن دەیان کەس لە لاوان و چالاکانی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕێژیمەوە گیران و دەسبەسەر کران، هەڕەشەیان لێکرا کە نابێ ڕێوڕەسمی نەورۆز بەڕێوە بەرن و بەشێکیان بە بارمتە ئازاد کران، بەڵام خەڵک دوور لە داواکاری و ویستی دوژمن لە بەشی زۆری شار و ناوچەکانی کوردستان بەشکۆوە ئەو جێژنەیان بەڕێوەبرد و ڕێزیان لە نەورۆز گرت و بەو هەڵویستە کوردانەیان وڵامێکی توندیان بە ڕێژیم دایەوە.

2/4/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان