فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

كەركوك؛ لە ناوەندەكانی خوێندن رۆژی جلی كوردی بەرز ڕاگیرا

هاوشێوەی خوێندنگاكانی هەرێم، لە ناوەندەكانی خوێندنیش لە كەركوك رۆژی جلی كوردی بەرز راگیرا، خوێندكاران و مامۆستایانی خوێندی كوردی ئاماژە بەوە دەكەن، لەگەڵ ئەو دۆخە تایبەتەی كەركوكی پێدا تێپەڕدەبێت، ئەوان بە شانازییەوە یادە نەتەوەییەكانیان زیندوو راگرتوە و بەرگرییان لە كلتوری كوردی كردوە، بەڵام ئەوەی جێگەی نیگەرانی بوو، راگری زانكۆی كەركوك، رۆژی جلی كوردی لە زانكۆكە، قەدەغە كرد.

قوتابیان و مامۆستایانی خوێندی كوردی لە كەركوك یادی جلی نەتەوەی كوردیان بەرز راگرت بەئاهەنگ پێشوازییان لەو رۆژە كرد، مامۆستایان پێیان وابوو لەگەڵ ئەو دۆخە تایبەتەی كەركوكی پێدا تیچپەڕدەبێت، بەڵام ئەوان توانیویانە یادە نەتەوەییەكان زیندوو رابگرن وەك خۆشیان ئاماژەیان بۆكرد، بەشانازیەوە بەرگری لەكولتوری كوردی دەكەین و پارێزگاری لێدەكەن.

لە دوو ناوەندی خوێندی كورد یادەكە زیندوو راگیراو قوتابیانیش بەم شێوەیە باسیان لەخۆشحاڵی خۆیان كرد.

ئەگەرچی ڕۆژی جلی كوردی لەناوەندە سەرەتایی ودواناوەندیەكان تا رادەیەكی باش بێ كێشە بەڕێوەچوو، بەڵام ئەوەی بووە مایەی نیگەرانی خوێندكاران قەدەغە كردنی ئەو یادەبوو لەزانكۆی كەركوك بەبڕیاری خودی راگری زانكۆكەكە، ئەمەش بە بیانوی مەترسی كۆنتڕۆڵ نەكردن‌و دروست بوونی كێشە لە زانكۆی كەركوك.

11/3/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان