فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌شت وڵاته‌ ده‌ست پێده‌كات، كه‌ پێشتر له‌ بازرگانیكردن له‌گه‌ڵ ئێران به‌خشرابوون، به‌تایبه‌تیش له‌باره‌ی كڕینی نه‌وتی ئه‌و وڵاته‌، ئه‌وه‌ش وه‌ك هه‌وڵێك بۆ راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران به‌ ته‌واوی.

ئه‌گه‌رچی واشنتن له‌ تشیرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2018، سزای نوێی به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاند، به‌ڵام هه‌شت وڵاتی گه‌وره‌ كڕیاری نه‌وتی ئێرانی، له‌ بازرگانیكردن و كڕینی نه‌وتی ئێران به‌خشی، ئه‌وانیش هه‌ریه‌ك له‌ چین، هیندستان، یۆنان، ئیتاڵیا، تایوان، ژاپۆن، توركیا و كۆریای باشوور بوون.

له‌ دوای سزا نوێیه‌كانیش، تاران به‌ به‌رده‌وامی هه‌وڵ ده‌دات درێژه‌ به‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بدات، كه‌ داهاتی سه‌ره‌كیی وڵاته‌یه‌كه‌یه‌.

لای خۆیه‌وه‌ بێژه‌ن زه‌نگه‌نه‌، وه‌زیری نه‌وتی ئێران رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی توانیویه‌تی خۆی له‌ سزاكان بدزێته‌وه‌ و بۆ به‌رده‌وامی دان به‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، رێگه‌ی دیكه‌ بدۆزێته‌وه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كارییه‌كه‌ی ئاشكرا بكات.

11/3/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان