فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

٣٩ قوتابخانەی شاری سەقز لە حاڵی ڕووخاندن دان و ٢٥ قوتابخانەی دیکە بەکەڵکی وانەوتنەوە نایەن.

 هەواڵدەریی کوردپا، ٣٩ قوتابخانەی ڕووخاو لە شاری سەقز بوونی هەیە و بە وتەی بەرێوەبەری ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی ئەو شارە "زیاتر لە ١٠ هەزار قوتابی لە ئاستی ئەو شارە لەو قوتابخانە کۆن و پتورکاواندا، دەخوێنن".

بەپێی ئەو ئامارە، قوتابخانەکانی "کچانەی شاهد" و کار دانیشی ئازادی"، حوکمی ڕووخاندنیان ڕاگەیەندراوە، بەڵام هەنووکە خاڵی نەکراون و هەروەها قوتابخانەکانی تەربیەتی کۆن، خالید ئیستامبوڵی کۆن و وەحدەتی کۆن"، چۆڵ کراون، بەڵام نەڕووخێندراون.

لە کۆی ئەو ئامارە، ٣٤ قوتابخانەی کۆن و پتورکاوی شاری سەقز، تایبەتە بە گوندەکان و تەمەنی ١٣ قوتابخانەی سەرەتایی، ٧ دواناندی یەکەم و ٢ دواناوەندی دووهەم و ٣ قوتابخانەی فەنی کۆتایی پێی هاتووە.

لەم ماوەی دواییەدا، "ڕەنگەڕێژان، بەیک ئویسی، قشلاق پل، کانی جەشنی، میتو، خیدر و ئاخکەندی" لە لایەن خێرخوازانە دروست کراون.

مانگی بەفرانباری ئەمساڵ، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردە و بارهێنانی شاری سنە لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی "ئیسنا"، ڕایگەیاندبوو: "بەداخەوە ٢٣٧ قوتابخانەی پارێزگای سنە مەترسیدار و لە حاڵی ڕووخاندان، کە بارودۆخی ئەو قوتابخانانە باش نییە و پێویستە پارەیەکی پێویست بۆ نۆژەنکردنەوەی ئەو قوتابخانانە، تەرخان بکرێت."

بەرێوەبەری گشتیی پەروەردە و بارهێنانی شاری سنە ڕاگەیاند: "زیاتر لە ٢٨٧٥ قوتابخانەی لەو پارێزگایە بوونیان هەیە کە سەدا ٣٠ی ئەو قوتابخانانە، ناستاندارن."

11/3/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان