فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

پاش مانگرتنی سەرتاسەری مامۆستایان لە کوردستان و ئێران، ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی شاری سەقز، هەڕەشەی دۆسیەسازی لە مامۆستایانی مانگرتووی ئەو شارە کردووە.

 بە پێی هەواڵی کوردپا، ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی شاری سەقز، پاش مانگرتنی سەرتاسەری فەرهەنگییان، هەڕەشەی لە مامۆستایانی ئەو شارە کردووە و خستوویانییەتە ژێر گوشارەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی شاری سەقز، بۆ کۆتایی هێنانی مانگرتنی مامۆستایانی قوتابخانەکانی ئەو شارە،هانای بۆ هەوڵی "فراقانونی" بردووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: سەرەڕای هەڕەشەکانی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی شاری سەقز، مانگرتنی سەرتاسەری مامۆستایان زیاتر لە ٧٠ خوێندنگەی ئەو شارە بەرێوەچوو.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو: داخوازی مامۆستایان لەو مانگرتنەدا، لابردنی جیاوازی، هەڵوەشانەوەی گەڵاڵەی چەساندنەوەی مامۆستایان، لابردنی کێشەی ژیان و گوزەرانی فەرهەنگییان، ئازاد کردنی ما مۆستایانی بەندکراو ... بوون.

ئەو سەرچاوەیە لە کۆتاییدا، پێداگری لە سەر ئەوە کرد کە، مامۆستایان ڕایانگەیاندووە، لە ئەگەری جێبەجێ نەکردنی داخوازییەکانیان، درێژە بە مانگرتنەکەی خۆیان دەدەن.

٧/٣/٢٠١٩

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان