فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

لە درێژەی گوشارەکانی حکوومەت بۆ سەر ڕێکخراوە مەدەنییەکان، ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی “وڵات” لە شاری بۆکان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ئاماژەی بە گوشاری فەرمانداری و شارەوانی بۆکان بۆ داخستنی دەفتەری کاری ئەو ئەنجوومەنە و ڕاگرتنی چالاکییەکانی کردووە.
لەو بەیاننامەدا هاتووە، گوشارخستنە سەر بنکە و ڕێکخراوە مەدەنییەکان لە لایەن دەسەڵاتەوە دیاردەیەکی نوێ نییە کە ئەزموونمان نەکردوو بێ، ئەو گوشارانە بە درێژایی مێژوو سەرهەڵدانی ڕێکخراوە کۆمەڵایەتی و مەدەنییەکان لە ئێران بوونی هەیە و تاکوو ئێستاش هەر بەردەوامە.
ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی “وڵات” لەو بەیاننامەدا زیادی کردووە: بە پێی ڕاگەیێندراوی پێشووی ئەو ئەنجوومەنە لەبارەی گوشاری بەردەوامیی فەرمانداری و شارەوانی بۆکان بۆ داخستنی نووسینگەی ئەنجوومەن، جارێکی دیکە رادەگەێنین ئەگەر لە لایەن بنکە و ڕێکخراوە مەدەنییەکانەوە بەشێوەیێکی یەکگرتوو هاوکاری و پشتیوانیمان نەکرێت دەست ئەدەنە سڕینەوەی ئێمە.
مانگی گوڵانی ئەوساڵ، دووکەس لە ئەندامانی ئەنجومەنی ژینگەپارێزی وڵات بە ناوەکانی “حامێد سپێهری و جەعفەر ئەمینی” بە تۆمەتی “پڕوپاگەنده دژی دەوڵەت” لە لایەن دادگای ئینقلابی ورمێیەوە بە 18 مانگ زیندان سزا دران.
بەپێی حوکمی ڕاگەیەندراو، “حامێد سپێهری” بە یەک‌ساڵ زیندان و “جەعفەر ئەمینی” بە شەش مانگ زیندان سزا دراون.
ئەو چالاکە ژینگەپارێزییە ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی ڕەشەمەی ساڵی 96 له لایەن هێزە ئەمنییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتڵاعاتی بۆکان دەسەبەسەر و پاشان ٢٨ی خاکەلێوەی ئەوساڵ بە دانانی بارمتەی پەنجا میلیۆن تمەنی بەشێوەی کاتی ئازاد کران.

14/12/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان